حیبزه فره جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی گوڵه‌باخ …. حه‌مه‌سه‌عید زه‌نگنه
كه‌ركووك
Hamatal_z@yahoo.com– جا تۆ ڕاسپارده‌كه‌یت به‌جێ هێنا?
– ئینجا وا قسانت بۆ ده‌كه‌م، ئه‌و به‌یانییه! سوبحانه‌ڵڵا له خه‌و مام، شه‌وه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنم بۆ كرا، دوو بازرگانی براده‌رم له ئێران‌ڕا هاتبوون، ئه‌وانیش گوڵه‌باخیان ده‌ناسی و دۆستایه‌تی و سه‌روسه‌ختیان ده‌گه‌ڵی هه‌بوو. له‌وه‌وبه‌ر هه‌رچه‌ند بهاتبان، ده‌بوو سه‌رێكی گوڵه‌باخ بده‌ن و، ده نزیكه‌وه حاڵ و ئه‌حواڵ و سۆراخی وه‌پرسن. شه‌وێ دا ماڵخه‌وتنێكی دره‌نگ، له ئوتێل له كن ئه‌وان مامه‌وه، لێل ئه‌وان پێكڤه كۆڕی حه‌كایه‌تمان جۆش دا، باس هه‌ر باسی گوڵه‌باخ بوو، ئه‌وه‌نده پێكه‌نیوین، ئه‌ڵبه‌ت به‌درێژایی ئه‌و ساڵه ئه‌ز بۆخۆم به‌رته‌قای ئه‌و شه‌وه‌م چێژ و ته‌ناهی ئۆخژن نه‌دیتبێت!
مسته‌فا خۆی حیلكاوی بوو، هێنده‌ش حیلكابووه‌وه، كۆنترۆڵی خۆی له‌ده‌ست دا، چڕوچاوی گش تێكچووبوون، جارناجارێك ڕووی ده‌وی تێده‌كردین و ده‌یگوت: خوا وه‌خێری وه‌گێڕی ئه‌مشۆ فره خه‌نیمان?
حه‌مه حوسێنیش زۆر گوڵئه‌حمه‌دی خۆشده‌ویست، گوتی:
بۆ یه‌كه‌مین جار كه گوڵه‌باخم ناسی! تازه وێڕای برازاكانی له كۆڕه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌ویان كردبوو، هاتبوون بۆ ئه‌ودیو، له ماڵی كوڕی نان نه‌خۆره بوون، ئه‌و پیاوێكی قۆشمه و له‌به‌ر دڵان فێنك بوو، گوڵه‌باخ به‌و چه‌ند ڕۆژه كه‌مه، شاره‌زای ئاكار و ڕه‌فتار و قسه پڕ سوعبه‌ته‌كانی بوو بوو. ته‌ڤایێك وه‌لیفه‌تیان پێكه‌وه گرتبوو، كوڕی ناننه‌خۆره هه‌رچۆنێ ده‌ئاخاوت، گوڵه‌باخ یه‌ك به‌ژووره‌كه ده‌یشیڕاند: برامـــــــــــــــــــی!
من ڤێ گاڤێ له‌باره‌ی گوڵه‌باخه‌وه هیچی وامنه‌ده‌زانی! لێ به‌و دووسێ هه‌یڤه‌ی، گوڵه‌باخ له‌ته‌ك برازایه‌كانی له نك ئێمه مانه‌وه! ئێمه ئازگارێك به‌ڵه‌دی خه‌سڵه‌ت و ڕه‌وتاره‌كانی گوڵئه‌حمه‌د بووین، خانوویه‌كمان له ده‌وروپشتی خۆمان بۆ گرتن، ئه‌وی شه‌وێ نه‌چووبام و گوێم له گوته پڕ بایه‌خ و نه‌سته‌قه‌كانی گوڵئه‌حمه‌د نه‌بووبا، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی وه‌كی شتێكم بزر كردبا وابوو، هه‌رچه‌نده نه‌شچووبام ئه‌وی بۆ ڕۆژی پاشتر مه‌گه‌ر میوانی هاتبا، ئه‌گه‌رنا هه‌ر به‌سه‌ری ده‌كردینه‌وه.
خۆش بوو! ئه‌و چه‌ند مانگه قه‌ره‌بوو ناكرێنه‌وه، (چاوێكی له ده‌مژمێره‌كه‌ی ده‌ستی كرد) ئرینگه دره‌نگه ئه‌گینا ده‌چووین و سه‌ردانیمان ده‌كرد و لێل خۆشمان‌دا ده‌مان هێنا، ئه‌و شه‌وه ویسكییه‌كی زۆرمان نۆشی، لێ ته‌نیا سیگار و گوته خۆشه‌كانی گوڵئه‌حمه‌د مه‌زه‌مان بوون.
به‌یانی ده‌گه‌ڵ تاریك و ڕووندا له ده‌ركه درا، سێ ڕۆژ پێشتر دایكم نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی مێشكیان له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆ بۆ ئه‌نجامدابوو، هه‌رچه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتووش بوو، وه‌لێ هه‌ر تاو نا تاوێك دایكم له هۆش خۆی ده‌چوو، كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه گوڵئه‌حمه‌د له‌وێنده‌ر ئاماده بوو، له پێش ئێمه‌وه هاتبوو، پێی گوتم: هه‌رچه‌ند ڕۆح وه ده‌ستی خوایه، وه‌لێ به گه‌وره‌یی خۆی قه‌سه‌م، من زۆر له‌دایكت له مردنه‌وه نزیكترم، به‌تایبه‌تی شه‌وان فره بێ حاڵ و په‌ریشانم. ئیدی گه‌لێ له‌م قسانه و قسانی خۆشی بۆ كردم و زۆری دڵ دامه‌وه، ڕۆژی دواتریش، كه چوومه‌وه سه‌یرم كرد، هه‌ر له‌وێنده‌ره! گوڵئه‌حمه‌د ماوه‌یه‌ك بوو مردن كه‌وتبۆ سه‌ر زاری، منیش به پێكه‌نینه‌وه پێمگوت:
گوڵه‌باخ نهۆژی هه‌ر له‌سه‌ر وه‌سێته‌كه‌ی خۆت ماوی?
ڕووی وه‌ئالی دایكمدا چه‌رخاند و گوتی:
ئه‌وه میم گوڵشه‌ن به‌شایه‌د بێت ئه‌ره‌كو په‌یڕه‌وی وه‌سێته‌كه‌م نه‌كه‌یت و به‌جێینه‌هێنی! له‌و دنیا به‌رۆكت به‌رناده‌م و به‌رگریشت لێ ناكه‌م.
ئه‌وی ئێمه‌ی به‌ئه‌مه‌كدار و هه‌واداری خۆی ده‌زانی و له‌م قسه‌یه‌شیدا مه‌به‌ستی خۆی هه‌بوون. ئه‌و ده‌یگوت: زۆرینه‌ی دانیشتووانی سه‌رگۆی زه‌وی، ئه‌ندام و لایه‌نگیر و هه‌واداری حیبزه‌كه‌ی ئێمه‌ن و ته‌نانه‌ت ده‌یگوت: ئه‌و حیبزانه‌ی كه حوكمڕانیی جیهانیان كردووه و ئه‌وانه‌شی نهۆ له حوكمڕانیدان، گش له ژێره‌وه و به په‌نهانی سه‌رۆك و بیرۆی سیاسییه‌كانیان، لای ئێمه ئه‌ندامن پۆستی گه‌وره گه‌وره‌شیان هه‌ن. ڕۆژێك باییزی چاو ده‌نكه ترێ گوتی:
گوڵه‌باخ! به‌رپرسانی هه‌ردوو حیبزه‌كه‌ی ئه‌مریكا: كۆماری و دیموكراته‌كان، ئه‌وانیش پشكیان لای ئێمه هه‌ن?!
گوڵئه‌حمه‌د گوتی: ته‌نانه‌ت، كۆنگریس و پیرانیش!
شاره‌زای دیرۆك نیم?! لێ زۆر جاران له دوو قه‌واره‌ی زۆر كۆن ده‌په‌یڤی! نازانم به زمانی ئه‌م سه‌رده‌مه ناویان بنێم چی! ده‌یگوت: ئه‌وان و ئێمه له پرانسیپدا یه‌ك ئایدۆلۆژی و یه‌ك میتۆد و یه‌ك ئه‌جنده‌مان هه‌بووه.
هه‌تا كه‌ڕه‌تێك كوڕه‌كه‌ی سمه سه‌رسپی، ها ئێستێ ناوه‌كه‌ی خۆی گۆڕیوه، به سپیلك ره‌نجاو! جا ئه‌و ده‌ستی نووسین و چه‌ند ساڵانێكیش له ده‌ره‌وه‌ی خوێندبوو پێی‌گوت: ڕه‌ییس، ڕه‌ییس ناوێكی تری گوڵه‌حمه‌د بوو، ئێمه هه‌ر له‌به‌ر خۆشه‌ویستی، پێمان ده‌گوت گوڵه‌باخ. ده‌زانم جا تۆ قسه‌ی خۆت له‌بیر بێت، من هێمان مناڵ بووم، كه باسی ئه‌م كاكه‌حمه‌ده ده‌هات، نه‌مده‌زانی هه‌ر هه‌موو ئه‌م ناوانه یه‌ك كه‌سن. له یادمه شه‌وێك، ئاخر منیش منداڵیم له هه‌مان گوندی، كه هه‌وكه پێ ده‌بێژن (فشاوا) به‌سه‌ر بردووه. شه‌و دره‌نگانێ، باوكم بۆ ماڵه‌وه گه‌ڕایه‌وه، من و دایكم ڕۆنیشتبووین دایكم حه‌كایه‌تی دێگونه‌چاره‌ی بۆ ده‌گێڕامه‌وه به‌ده‌م وه‌نه‌وزدانه‌وه خه‌روا هه‌نجیرمان ده‌خوارد. دایكم گوتی: ها ئه‌حه‌شه‌ل چی ده‌گوت، ئاخر ئه‌و لاقێكیشی له خولی یه‌كه‌می شه‌ڕی براكوژیدا پێكرابوو! باوكم گوتی: چی بڵێت ئه‌و له دوڕ و یاقووت زیاتر چی هه‌ن، دایكم گوتی: منیش مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه. باوكم مژولی گیرفانه‌كانی بوو، وابزانم ته‌زبیحه‌كه‌ی له‌وێنده‌ر نه‌هێنا بووه‌وه، بۆیه له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت: ئێی ڕه‌ییس، خوانه‌خواسته شتێكت لێبێت، كه‌س جێگه‌كه‌ت پڕ ناكاته‌وه?!
جا له‌وه‌وه لام په‌نی بوو، كه ئه‌م نێوانه هه‌موو خوازراون.
ڤێجا گوتی: له ده‌می هه‌رزه‌كاری خۆی ده‌دوا، كه وه‌ختێ له سوپا سه‌رباز ده‌بێت. دایكم گوتی: له سوپا سه‌رباز ده‌بێت? باوكم هه‌ر خه‌ریكی پشكنینی به‌ڕكه‌كانی بوو، دایكم تێهه‌ڵچووه‌وه، ده ده‌ی بۆمانی بگێڕه‌وه، به‌یانی ده‌چم له ماڵی نارنج ته‌زبیحه‌كه‌ت بۆ دێنمه‌وه.
ده‌یگوت: ڕۆژێك سه‌ڵاوێكی سه‌ربازیم ئه‌نجامدا، سێ قاڵب چیمه‌نتۆی ژێر پێم وردوخاش بوون، دایكم گوتی: چیتر? دیاربوو دایكیشم وازی به گوته‌كانی هه‌بوون، باوكم گوتی: كچێ چووزانم! باسی له‌وه‌ش ده‌كرد، كه له‌سه‌ر كوردایه‌تی ته‌مایان بووه بیگرن و ئه‌ویش هه‌ڵاتووه و له گوندێكی دووره‌ده‌ست، ده‌ستی به ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ كردووه، ده‌یگوت بێستانێكی شووتیم هه‌بوو، هه‌ر بڕكێكی به‌ژماره‌ی ته‌ڵه مووه‌كانی سه‌رم شووتی گرتووه و هه‌ر شووتییه‌كی، وه‌بارستایی ڕه‌شكه‌یه‌كی كا ده‌بوون، جا ده‌یگوت ڕۆژێك هه‌واڵ هات كه جێش و جاش به‌ڕێوه‌ن و پیاده‌ی عه‌ره‌بیش له نواوه‌ین، شاخه‌كه ته‌نراوه و هه‌موو چۆم و ڕه‌ز و باخ و ده‌روازه‌كانی گوند گیرابوون، نێو دێیه‌كه خرۆشابوون، بیرم كرده‌وه چیبكه‌م! وه‌ڵڵا ناچار شامییه‌كم هه‌ڵكۆڵی و چوومه ناویه‌وه. دایكم دای له شریقه‌ی پێكه‌نین و گوتی: ئه‌دی تۆ چیت گوت? باوكم گوتی: برامــــــــــــــــــــی?
دایكم هه‌ڵیدایێ: جا پیاوه‌كه دیاره تۆش قه‌یدی? باوكم كه‌مۆكه‌یه‌ك به جه‌مادانییه‌كه‌ی سه‌ری خوراند و گوتی: من ده‌مێكه قه‌یدم، ئه‌ی تۆ? دایكم گوتی: برامــــــــــــــــــــی
ئیدی له‌و ده‌مه‌وه كه‌وتمه سه‌روسه‌ودای قسه‌كانی و ئه‌و پیاوه‌م لا خۆشه‌ویست بوو?
….. كوڕه‌كه‌ی سمه سه‌رسپی پێی‌گوت: تۆ ئه‌و حیبز و حیبزوكانه كه باسیان ده‌كه‌یت، وا خۆت شان ده‌ده‌یت چه‌ند جارێك ده‌مڕاست و ده‌مسپییه‌كانیت دیبێت و ده‌گه‌ڵ پیاوانی چون باوكی سمایل و باوكی براییش گفتوگۆتان له‌ژێر یه‌ك سابات و كه‌پرۆكه‌دا كردبێت?!
باشه كه‌نگێ ئه‌وان له‌م سه‌رده‌م و زه‌مانه‌ی ئینگۆدا بوون و ژیاون، گوڵه‌باخ بۆ قسان دانه‌ده‌ما!
گوتی: من له خه‌ودا چه‌ند جارێك ڕۆحیانه‌كه‌م فڕیوه و له گه‌ڵیان ڕۆنیشتووم و ته‌نانه‌ت زۆرجارانیش له‌سه‌ر یه‌ك خوان و له یه‌ك دیوه‌خان كۆبووینه‌ته‌وه و ده‌عواتیان بووم? هه‌تا جارێكیان شه‌رابیان لۆ هێناین، شه‌رابه‌كه ڕه‌ش ڕه‌ش، ده‌تگوت به‌ری ئه‌فتاوه، ده‌مهه‌وێ بێژم هێند ئاڵ بوو له ئاڵیدا خۆی ڕه‌ش ده‌نواند، كه سه‌ر و ده‌فرمان لێ نۆشین. جه‌سته‌مان یه‌ك پارچه په‌مه‌یی و زارمان ئاڵ هه‌ڵگه‌ڕا وه‌كی گولیلكان.. گوتیان ئه‌وه شه‌رابی نه‌مرییه و ئه‌وی یه‌ك ده‌فری لێهه‌ڵدا به‌درێژایی ته‌مه‌نی پێمێرده‌ی لێ نزیك نابێته‌وه، من بیستبووم ئاوی ژیان هه‌یه و، ئه‌وی بیخواته‌وه ئیدی نامرێ و، هه‌ر وه نه‌مری ده‌مێنێته‌وه. لێ ئه‌وه یه‌كه‌مجارم بوو، ئه‌وه‌م له‌وێ دیت و ژنه‌فت.
هه‌نگینێ هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا له ماڵی مارف، تولاژه‌كه‌ی حه‌مه‌ی شێخ گوتی: گوڵه‌باخ! له‌م ڕۆژانه‌دا گه‌شتێكمان بۆ چه‌می گورگان كرد، تا ئێوارێ له‌وێ ماینه‌وه، ده‌مه ده‌می نیوه‌ڕۆ پاش فراوێن ده‌ستنوێژم گرت و به‌نیازی ڕوو له‌خوا، له‌سه‌ر تاوێرێك نوێژه‌كه‌م دابه‌ستا. وه‌ختێ له ته‌واو بووندا بووم ده‌مهه‌ویست سه‌ڵاو بده‌مه‌وه تاوێره‌كه‌ی ژێرم بزاوت، ترس چوارپه‌لی خاوكردمه‌وه سڵم له بوومه‌له‌رزه ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌و بێت، من له‌م چه‌مه قووڵه‌دا چی بكه‌م? پاشتر هه‌ستم ڕاگرت و چاتر ورد بوومه‌وه، دیتم ئه‌وی من به‌تاوێرم زانیوه و له‌سه‌ریم نوێژ دابه‌ستووه كیسه‌ڵێكه چی كیسه‌ڵ هه‌نكی لۆده كایه‌ك ده‌بێت?
گوڵئه‌حمه‌د گوتی: برامــــــــــــی!
ئه‌وا منیش پله‌ی تۆم له ئه‌ندامییه‌وه به‌رز كرده‌وه بۆ به‌رپرسی باخی نێو ڕێیان.
جوبرائیل هه‌ڵیدایه و گوتی: ڕه‌ییس! منیش ئه‌وی ڕۆژێ ئوتومبێله‌كه‌م پێ بوو، له خولكه‌ی ئه‌مسه‌ری شاردا ده‌مهه‌ویست بادامه‌وه هێنده‌م خێرا ده‌ئاژوا ڕه‌قه‌مه‌كه‌ی دواوه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌م به هه‌ردوو چاوی خۆم دیت. گوڵه‌باخ هه‌میسان گوتی: برامــــــــــــی..
پێویسته تۆ دوو پلان بڵیند بكرێیته‌وه.
قاله سووریش له سه‌ری سه‌ره‌وه و به‌ته‌نیشت گوڵه‌باخه‌وه دانیشتبوو چای تێكده‌دا، مژێكی له چایه‌كه دا و گوتی: برایان ئه‌وی رۆژێ ده‌هاتمه‌وه بۆ گوند، له نیوه‌ی ڕێگه ئوتومبێله‌كه‌م گوتی: باوكم مرێ و دایكم مرێ كارم نه‌كردووه و نایكه‌م، كه دوایی ته‌ماشام كرد و لێیورد بوومه‌وه، بۆم ڕوون بووه‌وه یه‌ك چۆڕ به‌نزین ده‌نێو عه‌ماره‌كه‌یدا نه‌ماوه. ئێ خوایه! له‌م چۆڵه‌وانییه‌دا چی بكه‌م، خوا و ڕاستان له‌و ده‌مه‌یدا باڵافڕێكی مێك به‌سه‌رماندا ڕه‌ت بوو، پیره بڕنه‌وم لێخسته‌كار و ده‌گه‌ڵ یه‌كه‌م فیشه‌ك دا ته‌نكی به‌نزینه‌كه‌یم سمی و به‌نزین چۆڕاوگه‌ی به‌ست، منیش قه‌پاغی عه‌ماری به‌نزینی ئوتومبێله‌كه‌م كرده‌وه و به‌دوایدا، ئه‌و بڕۆ و، من به ئوتۆمبێل به‌دوایه‌وه، تا به‌ته‌واوی ته‌نكیی ئوتۆمبێله‌كه‌م تژی بوو، برایان بڕواییتان هه‌بێ كه ویستم بگه‌ڕێمه‌وه ئوتومبێله‌كه، هێند تیژ بووبوو هه‌رچه‌ند بازدی ده‌دا سی گوریسان بڵند ده‌بووه و ئه‌وجار جاده‌كه‌ی ده‌گرته‌وه..
گوڵه‌باخ هاواری كرد: برامـــــــــــــی!
تۆ هه‌ر له ئێسته‌وه ئه‌ندامی بیرۆی حیبزه‌كه‌مانی.
جا وه‌كو بیرم مابێت ئه‌و دانیشتنه‌مان به یاداشتێكی گوڵئه‌حمه‌د خۆی دووماهی هات، گوایه ده‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك برا، واته ئه‌ندامانی حیبز، له‌سه‌ر پرسی حیبز ده‌گیرێن ده‌یگوت: ژووره‌كه‌ی كه تێیدا به‌ند كرابووین سێ به‌چوار مه‌تران و نزیكه‌ی چل برای تێدا بوون، چله‌ی هاوین بوو، ژووره‌كه زۆر گه‌رم و هه‌ڵماوی بوو، قولكێكمان له خواره‌وه‌ی ژووره‌كه‌دا لێدا و به‌نۆره هه‌ر یه‌كێكمان پێنج خوله‌ك جارێك هه‌ڵده‌ستا، به سه‌تڵ عاره‌قه‌ی نێو ژووره‌كه‌ی فڕێ ده‌دایه ده‌ره‌وه نه‌وه‌كو عاره‌قه‌ی ژووره‌كه بڵند بێته‌وه و مینا كه‌شتییه‌كه‌ی تایتانیك نوقم بین.
سه‌رهاتی زۆر بوون خوا عافوی كات. جا كه به‌و كازێوه‌ی به‌یانییه، له ده‌ركه درا، دڵم داخورپا و گیانم كه‌وته له‌رزین، من سۆسه‌م ده‌كرد دایكم مردبێ، به‌په‌له ڕامكرد بۆ ده‌رگاكه ته‌ماشام كرد خوله بڕنه‌وه، وتی: كاك ئاوات ئه‌مشه‌و كاكه‌حمه‌د ئه‌مری خوای كردووه و هاتووم پێت بڵێم. ئیدی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بڵێی یه‌ك و دوو، جله‌كانم گۆڕین و پێم پێوه‌نا، كه چووم گه‌ڕه‌ك و كۆڵان خڕ بوو بوونه‌وه، جوانیان شۆردبوو كفنیان كردبوو، هه‌ندێك له خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك چووبوون بۆ گۆڕستان، قه‌بریان بۆ ئاماده كردبوو، به‌ڵام برازایه‌كانی ناڕازی بوون ده‌یانگوت: وه‌سییه‌تی كردووه ده‌یبه‌ینه‌وه گونده‌كه‌ی خۆمان، ئه‌وانیش ده‌یانگوت: هه‌موو خاكێك هه‌ر موڵكی خوایه و هیچ جیاوازییه‌ك نییه? ئه‌م خه‌ڵكه بۆچی ئه‌زیه‌ت بده‌ین ئه‌وا گۆڕی بۆ ئاماده كراوه و ده‌چین به خاكی ده‌سپێرین، جا وه‌كو وه‌سێته‌كه‌یم بۆ گێڕایته‌وه، منیش ده‌قاوده‌ق ڕاسپارده‌كه‌ی ئه‌وم به‌جێ هێنا، نوكه، سێ پاڵێوراوی هه‌ن، گوڵه‌باخ خۆی ده‌ستنیشانی كردوون، له‌م ڕۆژانه‌دا كۆده‌بنه‌وه و یه‌كێكیان جێگه‌ی وی ده‌گرێته‌وه و حیبزه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات.كه‌ركووك/ كۆتایی 2007