
به‌یۆتۆپیاكردنی به‌هه‌شت …
له‌نێوان دوو ده‌ق و توخمی جیاوازدا، دوو خوێندنه‌وه‌ی زانستی هاوبه‌ش ده‌خوڵقێ، یه‌كه‌م.. خوێندنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌هم و بووندا، دووه‌م : بۆ راستكردنه‌وه‌ی وه‌هم و ئه‌گه‌ره‌كانی دوو دڵیی، مێژوویه‌كی تر‌و شوێنێكی تر‌و.. زه‌مه‌نێكی جودا له‌وه‌ی له‌زهن‌و.. باگراوندی ئێمه‌دا هه‌یه، ده‌خاته‌ڕوو.
بۆئه‌وه‌ی راستی ئه‌م دوو تێكسته بخه‌ینه‌ڕوو، ده‌بێ به‌مێژووی ئه‌و توخمه‌دا بچینه‌وه‌و.. بزانین كاریگه‌ریی و به‌رهه‌می ئه‌و پێگه‌یه له‌لای ئینسانه‌كاندا تاچه‌ند ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌زیندوویی ئه‌و شێوه ژیانه بكۆڵینه‌وه، ده‌بێ سه‌ره‌تا خه‌ون وه‌ك راستییه‌كی ره‌ها بخه‌ینه‌ڕوو، خه‌ون ئه‌و ده‌قه وه‌همه‌یه كه‌ئینسان له‌كاتی نه‌ستدا تیایدا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاگایی ژیان ده‌گوزه‌رێنێ و له‌شوێن‌و زه‌مه‌ن‌و پێگه‌یه‌كی دیاری كراودا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌ودایه، زۆرجار ئه‌و خه‌ونه بنه‌ماو بیره‌وه‌ری و.. مێژوویه‌كی دیاریكراوی نیه.
كه‌واتا ده‌توانین بڵێین خه‌ون‌و.. به‌شێكی تری له‌و پێكهاته‌یه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیان‌و.. واقعی ئێمه‌دا بوونیان ،هه‌یه جگه له‌خه‌ون‌و تێكستێكی وه‌همی هیچی تر نیه، ره‌نگه زۆرجار ده‌ست بردن بۆ زه‌مه‌ن‌و شوێنێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤه‌كاندا به‌گوناه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆ نموونه به‌هه‌شت ئه‌و پێگه نه‌بینراوه‌یه كه‌خودا به‌مرۆڤه ئیمانداره‌كانی به‌خشیوه، بۆیه ده‌ست بردن بۆ به‌هه‌شت لای كه‌سانی دۆگما، ده‌ست بردنه بۆ كاری خودا.
ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ.. "له‌قورئاندا هاتووه كه‌خودا گوێی بۆ یه‌كه‌مین دوژمنی خۆی گرت ئه‌ویش شه‌یتان بوو".
دیسان ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ.. "من له‌و بڕوایه‌دام كه‌خودا ده‌یتوانی له‌شه‌یتان بدات، به‌ڵام گوێی لێگرت".
كه‌واتا ده‌ست بردن بۆ شوێن‌و زه‌مه‌نێكی نه‌بینراو له‌ده‌ره‌وه‌ی تاقه‌تی هه‌ست‌و عه‌قڵی ئێمه، هه‌وڵێكه بۆ زانینی حه‌قیقه‌تی ئه‌و تێكسته نه‌بینراوانه‌ی كه‌ده‌كرێ مرۆڤه‌كان ده‌ستی بۆ به‌رن‌و.. پرسیاری تیا بكه‌ن.
بۆیه قسه‌كردن له‌دونیایه‌كی جودا، گه‌ڕانه به‌دووی نهێنییه‌كی تری بوون، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ی دی هونه‌رێكی جودایه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عریفه‌ی خه‌یاڵ بوونیاد نراوه، بۆیه كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی دی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ، به‌شێكه له‌دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه زمان له‌قۆناغێكی جودای بووندا له‌گه‌ڵ سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، زمان‌و هونه‌ری بیركردنه‌وه‌دا ، ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
پرسیاركردن له‌خه‌ون + به‌هه‌شت، هوشیارییه‌كی مه‌عریفی زمانه‌وانییه كه‌دێت ، به‌دوو دیوا كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
یه‌كه‌م : وه‌ك چه‌مكی به‌هه‌شت كه‌دونیایه‌كی غه‌یبانی پڕ له‌بورجه‌كانی به‌خته‌وه‌ریی‌و دڵنیاییه.
دووه‌م : دونیایه‌ك وه‌ك تێكست له‌ئه‌رزی بیركردنه‌وه‌و هه‌ستدا له‌خه‌یاڵ‌و بیركردنه‌وه‌دا بوونیادی ده‌نێین.
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌نێوان دوو ده‌ق‌و توخمی جیاوازدا ، بیروبۆچونی جیاواز دروست بێت‌و.. مرۆڤ به‌دوای نهێنییه سیحرئامێزه‌كانی رۆحی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت كه له‌باگراوندێكی وه‌همی ئێمه‌دا دڵنیایی‌و گومانی دروست كردووه.
میشیل فۆكۆ.. ده‌ڵێ "پرۆژه‌ی من بریتیه له‌ئیشكردن له‌سه‌ر مێژووی بیركردنه‌وه". كه‌واتا به‌پێی ئه‌و راستیه ره‌هایه مرۆڤ بۆی هه‌یه له‌ناو مێژوو.. ده‌ره‌وه‌ی مێژوو بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی هه‌بێ بۆ پێگه‌كانی ژیان.. خه‌ون.. ئه‌فسانه.. به‌هه‌شت، وه‌ك مێژووگه‌لێكی دیار‌و نادیار، بۆئه‌وه‌ی له‌پێگه‌و توخمی ئه‌و دوو تێكسته بگه‌ین، ده‌بێ زانستیانه جیاوازییه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو، جیاوازی به‌هه‌شت له‌ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتن‌و بینینی ئێمه، جیاوازی به‌هه‌شت له‌ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتن‌و.. بیینی ئێمه، جیاوازی به‌هه‌شت له‌واقیع‌و خه‌ونه‌كانی ئێمه، ئه‌م حاڵه‌ته وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌میشه به‌دوای ئه‌و جیاوازیانه‌دا بگه‌ڕێت‌و.. هه‌وڵبدات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو كایه سروشتییه‌دا زمان‌و خه‌یاڵ بكاته فاكته‌رێك بۆ گه‌ڕان به‌دووی به‌هه‌شتێكی دی كه‌هه‌موو ئینسانه‌كان له‌وێوه بڕواننه چۆنێتی كه‌شفكردنی حه‌قیقه‌تێكی ره‌وا له‌چوارچێوه‌ی عه‌قڵ‌و خه‌یاڵ‌و توانای گه‌ڕان به‌دووی دیوه شاراوه‌كه‌ی ژیان.
"مارشێكی تر به‌ره‌و به‌هه‌شت" گه‌ڕانێكی جودایه، به‌تێكست‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی جودا ، جودا له‌وه‌ی له‌خه‌یاڵ‌و بیركردنه‌وه‌ی چه‌پێنراوی ئێمه‌دا واقیعێكی نه‌بینراوه كه‌ته‌نها رۆح له‌وێ له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌توانێ كه‌شفی حه‌قیقه‌ته‌كان بكات، جیاواز له‌وه‌ی عه‌قڵ لای ئێمه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌دیوه ته‌كنه‌لۆژیاكه‌یدا بونیادی ده‌نێت ، ئیشكردن له‌دارستانه‌كانی فیرده‌وسدا، تێكستێكی كه‌شفكراوه له‌وێنه‌ی به‌هه‌شتێك كه‌س به‌ر له‌خودا كاری له‌سه‌ر نه‌كردوه، بۆیه نووسه‌ر له‌م ده‌قه‌دا دێت‌و پێمان ده‌ڵێ.. "ده‌بێ گوێمان له‌زه‌نگی عه‌ردێكی تر بێت".
ئه‌مه ئه‌و راستیه‌یه كه‌ده‌بێ هه‌میشه به‌دوای ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌دا بگه‌ڕێن كه‌زمان‌و خه‌یاڵ خۆیان كه‌شفی ده‌كه‌ن‌و.. ئێمه ده‌خه‌نه به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قووڵتر له‌وه‌ی ئێمه ته‌نها پێگه‌یه‌ك بۆ گوزه‌ركردن شك ببه‌ین، بۆیه ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین هه‌ستكردن لای مرۆڤه‌كان جیاوازییان هه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێ جار جیاوازییه‌كان له‌ڕووی توانای زمان‌و هه‌ندێ جاری تر خه‌یاڵ‌و.. هه‌ندێ جاری تر جورئه‌ت و ئاستی رۆشنبیرییی بێت، ئه‌گه‌ر جیاوازی ئه‌م سێ هۆكاره بخه‌ینه‌ڕوو ده‌بێ بیر له‌قۆناغ‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و.. باری ده‌روونی ناوچه‌كانه‌وه بكه‌ین.
مێژووی جیاوازییه‌كان وه‌ك قۆناغ‌و زمان‌و مه‌عریفه لای به‌شێكی زۆری ئینسانه‌كانی ئێمه به‌هۆی سیستمی سیاسی و كولتووره‌وه تووشی چه‌پاندن‌و.. تێكه‌ڵییه‌كی ناهه‌موار بووه.
بۆیه زۆرجار شوناسی بیركردنه‌وه، یان گه‌ڕان به‌دووی ماهیه‌تی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی واقیع ده‌بێته به‌شێك له‌ده‌ست خستنه نێو كایه حه‌رامه‌كان، ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌مان بۆ زیندوو ده‌كاته‌وه كه‌ئێمه هه‌میشه له‌چوارچێوه‌ی ژیاندا پرسیاری ترمان نه‌بێت‌و.. به‌دوای گۆڕاندا نه‌كه‌وین‌و.. هه‌وڵنه‌ده‌ین له‌مردن‌و نهێنییه‌كانی بووندا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین، كه‌واتا حه‌قیقه‌تی هه‌ست كاریگه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤی لای ئینسانگه‌لی پڕ له‌پرسیار دروست كردووه.
بۆرخیس ده‌ڵی.. "حه‌قیقه‌تی هه‌سته چیرۆكێك لای من دروست ده‌كات كه‌ده‌زانم درۆیه".
هایدگه‌ریش ده‌ڵێ.. "به‌مجۆره له‌كۆتاییدا خوداكان رۆیشتن، ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له‌دیارنه‌مانی خوداكانه‌وه په‌یدا بووه به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی‌و.. ده‌روونناسی ئه‌فسانه‌كان پڕ ده‌كرێته‌وه".
ئه‌وجار له‌ده‌رئه‌نجامی حاڵه‌ته سایكۆلۆژیاكان ده‌گه‌ینه حه‌قیقه‌تی ئه‌و گه‌ڕانه‌ی، ده‌بێ حه‌قیقه‌تی هه‌ست‌و زمان به‌دوای بگه‌ڕێین‌و ئه‌و باگراونده ئه‌فسانییه ببێته فاكته‌رێك بۆ چالاككردنی خانه‌كانی بیركردنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌تی هه‌ست، كه‌لێره‌وه ده‌توانین "عه‌ردێكی تر بكه‌ین به به‌هه‌شت".
كه له‌په‌رۆسه‌ی به‌دونیاییكردندا بخرێته‌ڕوو.. له‌به‌ها پیرۆزه‌كان دابماڵرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ له‌به‌های ئاین كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ ده‌یه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی عه‌قڵ‌و زمان‌و خه‌یاڵ له‌و گه‌ڕانه‌دا بخاته‌ڕوو، كه‌ده‌یه‌وێت له‌ڕێی تێكستێكه‌وه به‌هه‌شتێكی دی بوونیاد بنێ، دیاره كه‌شفكردنی ئه‌م نهێنییه گه‌ڕانێكی عه‌قڵانییه وه‌ك ده‌ق ، نه‌ك داهێنان، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا گه‌ڕانه به‌دووی مه‌حاڵ له‌زاكیره‌ی ئێمه‌دا مێژوو پێگه‌یه‌كی نادیار‌و ده‌رگایه‌كی داخراوه، له‌كاتێكدا هێزی خه‌یاڵ‌و ده‌لاله‌ته مه‌عریفییه‌كان پاڵ به‌ئینسانه‌وه ده‌نێین كه‌هه‌میشه به‌دوای تازه‌بوونه‌وه‌دا بگه‌ڕێن و حه‌قیقه‌ته‌كان بخه‌نه‌ڕوو.
قسه‌كردن له‌سه‌ر بوونیادنانی ده‌قێكی نامه‌عریفی ، به‌دیوێكدا ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵچوونی هه‌ست كه‌ده‌رئه‌نجام خستنه‌ڕووی حه‌قیقه‌تێكه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ینووسین.
بۆرخیس ده‌ڵێ.. "شیعرێكم هه‌یه ناوی "به‌ورێكی دی" له‌و شیعره‌دا هه‌وڵم داوه باس له‌به‌ورێك بكه‌م، به‌ڵام له‌كۆتایی شیعره‌كه‌دا هه‌ستم كرد ئه‌وه‌ی من باسی لێوه ده‌كه‌م به‌ور نیه، به‌ڵكو شتێكی له‌وشه دروستكراوه".
پاشان ده‌ڵێ.. "چه‌نده به‌ره‌و پێش ده‌چم ده‌بینم ئه‌و به‌وره‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دروستكراوه"
ئه‌مه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه‌هه‌میشه به‌هه‌شتێك هه‌یه له‌ڕێی ده‌رگاكانیه‌وه ده‌مانباته‌وه نێو دونیایه‌كی بێ شوێن‌و یاده‌وه‌ری‌و .. مێژوو، به‌دیوێكی تر زیندانێكه له‌سه‌ر ستراكتۆری واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوروی له‌ڕێی تێكستێكه‌وه فه‌زایه‌كی هاودژی بۆ بوونیاد ده‌نێین‌و.. بیر له‌و ده‌رگایه ده‌كه‌ینه‌وه كه‌چۆن له‌نێوان ئه‌و دوو به‌هه‌شته‌دا كه له‌نێوان خه‌ونی بونیادنان‌و.. واقیعی تاڵی ژیان كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئینسانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر دوو یاسای جودا، یاسای به‌هه‌شت + یاسای دۆزه‌خ.لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت نووسه‌ر له‌خستنه‌ڕووی ئه‌م ده‌قه بیری له‌ئه‌فراندن نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و له‌وێ تێكستێك ده‌بینێ هه‌موو ئینسانه‌كانی خستووه‌ته ئه‌گه‌ری پێگه‌یشتن یاخود نه‌گه‌یشتن بۆ ئه‌و جیهانه‌ی له‌دوای مردن پێی ده‌گه‌ن، كه‌شف ده‌كات‌و.. ده‌یه‌وێ له‌ڕێی خه‌یاڵ‌و مه‌عریفه‌ی زمانه‌وه به‌هه‌شتێك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك دروست بكات هاوشێوه‌ی ئه‌و جیهانه په‌نهانه بێت.
كه‌شفكردنی به‌هه‌شت كه‌شفكردنی توانای خودی ئینسانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی ژیانكردن له‌ده‌ره‌وه‌ی واقیع به‌دیوه سیحرییه‌كه‌یدا.
ئه‌مه‌ش هۆكارێكی پۆزه‌تیڤه بۆ زیندوتر راگرتنی زمان له‌به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ی پووكانه‌وه‌و مردنی زمان كه‌ده‌رئه‌نجام ده‌توانێ گۆڕانكاریی به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
بۆیه وه‌زیفه‌ی زمان ده‌بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌هه‌شت به‌چوار بواردا دابه‌ش بكرێت‌و.. هه‌ریه‌ك له‌و بوارانه به‌دیوه رۆحییه‌كه‌یدا مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكرێت، وه‌زیفه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زیفه‌ی ده‌روونی، وه‌زیفه‌ی ئاینی، وه‌زیفه‌ی ره‌مزی، هه‌ریه‌ك له‌م وه‌زیفانه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌فسانه‌دا خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو، به‌دیوێكی تر بۆئه‌وه‌ی شیعر له‌ئه‌فسانه جیابكه‌ینه‌وه ده‌بێ به‌وردی وه‌زیفه‌و چه‌مكی هه‌ریه‌ك له‌م كایه سروشتییانه له‌چوارچێوه‌ی دیده هیومانیستیه‌كه‌مدا بخرێنه‌ڕوو.
هه‌ریه‌ك له‌م دیدانه فه‌زاو شووناسێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و.. باوه‌ڕهێنان به‌م دوو كایه به‌گرنگیدانه به‌و ته‌قسانه‌ی كه‌مرۆڤه‌كانی تێدا ده‌ژین‌و.. هه‌وڵده‌ده‌ن له‌و فه‌زا تایبه‌ته‌دا به‌شێوازێكی مرۆڤدۆستانه سروت‌و وه‌زیفه‌كانی تێدا ره‌نگبداته‌وه، تاكوو له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م كه‌ش‌و وه‌زیفه‌یه‌دا یاسایه‌ك بۆ تێكستێكی ئه‌فسانه‌یی داڕێژین‌و.. هه‌وڵبده‌ین پێكهاته‌ی ئه‌فسانه‌و به‌شێك له‌باكگراوندی كولتووریی له‌و مه‌مله‌كه‌ته جودایه‌ی كه‌ده‌كرێ بیكه‌ین به‌ده‌قێكی زیندوو، بۆچوونه نێو به‌هه‌شتێكی جوداوه، دێین ده‌ست بۆ تێكستێكی تر بۆ به‌هه‌شتێكی تر ده‌به‌ین بۆئه‌وه‌ی بزانین جیاوازی نێوان ئه‌م ده‌قه له‌ڕووی كولتوور‌و خه‌ون‌و.. چه‌مكی غه‌یبانیه‌وه چۆن داڕێژراوه‌و.. به‌چ پێوه‌رێك هه‌وڵدراوه به‌هه‌شتێك هاوشێوه‌ی به‌هه‌شت بخه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌وه‌ی ده‌كرێ به‌دوایدا بگه‌ڕێن ئه‌وه‌یه ئایا نووسه‌ر به‌چ مانایه‌ك هه‌وڵده‌دات جیاوازییه‌كان بخاته‌ڕوو، یاخود جیاوازییه‌كان له‌كوێوه سه‌ریان هه‌ڵدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌جیاوازی هه‌ردوو ئه‌م ده‌قه‌دا، ده‌قێك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌فسانه‌یی‌و.. به‌په‌نهانیی له‌رێی خه‌یاڵێكی سیحرئامێزو بوونێكی نه‌بینراوه‌وه، ده‌قێكی تر نووسراوێكی هاودژه بۆ ئه‌و جیهانه په‌نهانه‌ی كه‌ئێمه له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع ته‌نها به‌دیوه خه‌ونه‌كه‌یدا باسی لێوه ده‌كه‌ین‌و.. مردنمان كردووه به‌فاكته‌رێك بۆ گه‌یشتن یاخود نه‌گه‌یشتن به‌و ده‌قه.
"مارشێكی تر به‌ره‌و به‌هه‌شت" ده‌قێكی شیعریی شاعیر‌و نووسه‌ر" به‌ختیار عه‌لی"ه. كه له‌نامیلكه شیعریی،
"ئیشكردن له‌دارستانه‌كانی فیرده‌وسدا"یه.
ره‌نگه زۆرجار خوێندنه‌وه‌ی تێكسته‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌قانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێنێكی تر بۆ ته‌فسیركردنی به‌ها پیرۆزه‌كان یاخود گه‌یشتن به‌و فه‌زایانه، خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی ناجۆرو هه‌ڵه‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
گه‌یشتن به‌دونیایه‌كی جودا یاخود هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و دونیایه، دوو بۆچوونی جیاواز ده‌خه‌نه‌ڕوو، نه‌ك ده‌ست بردن بۆ به‌ها پیرۆزه‌كان،
یه‌كه‌م : گه‌یشتنه له‌ڕێی خوێندنه‌وه‌یه‌كی مه‌عریفی بۆ زیندوتر راگرتنی ئه‌و ته‌قسه سیحرئامێزو بوونه نه‌بینراوه.
دووه‌م : هه‌وڵدانه بۆ تێگه‌یشتن به‌ڵام به‌بۆچوونێكی مرۆڤدۆستانه‌و دوور له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تووندوتیژی، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا دوو خوێندنه‌وه‌ی زۆر جیاوازن ناچنه خانه‌ی ده‌ست بردن‌و تێكدانی جیهانێكی جودا له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤ.
به‌دیوێكی تر گه‌ڕان به‌دووی سیحری دونیایه‌كی نه‌بینراو، چه‌مكی ئه‌و دونیا گه‌ردوونییه كه‌تۆ له‌ساته‌وه‌ختێكی ژیاندا هه‌وڵده‌ده‌یت به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بگه‌یته ئه‌وێ‌و له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع به‌شێوه‌یه‌كی جودا بچیته به‌هه‌شته‌وه.
سه‌ره‌تا شاعیر به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ..
"من ده‌مه‌وێت به‌شێوه‌ی تر بچینه به‌هه‌شت. ده‌رگای تر، فڕینی تر، شێوه‌ی دیكه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌باغاتی عه‌ده‌ن.
تێكستی تر هه‌یه دوایكه‌وین، تیشكی تر هه‌یه وه‌ك شمشێر هه‌ڵیگرین. ده‌بێت گوێمان له‌زه‌نگی عه‌ردێكی دیكه بێت."
بۆئه‌وه‌ی جیاوازی زه‌مه‌ن له‌م دوو پرۆسه‌یه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو، ده‌بێ ئه‌وه بزانین زه‌مه‌نێك هه‌یه‌و به‌هه‌شتی لێیه، گه‌یشتن به‌و به‌هه‌شته په‌یوه‌سته به‌پاكبوونه‌وه‌یه‌كی رۆحی له‌نێوان تۆ‌و.. خودا، بۆ گه‌یشتن به‌و به‌هه‌شته، ئێمه ده‌توانین رێگای تر بگرینه به‌ر.
بۆیه نووسه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌قه‌كه‌یه‌وه ئاماژه‌مان پێ ده‌دات‌و.. ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری كاركردن به‌و شێوه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌ئه‌گه‌ری ئه‌و چوونه به‌هه‌شته بكۆڵینه‌وه ده‌بێ جیاوازی له‌نێوان چوون‌و.. ویستی چووندا هه‌بێ، ئه‌وه‌ی نووسه‌ر كاری بۆ ده‌كات په‌یوه‌سته به‌زه‌مه‌ن‌و.. زمان‌و.. جیاوازییه‌كانه‌وه، جیاواز له‌وه‌ی ئێمه به‌درێژایی مێژوو له‌به‌رانبه‌ر شووناسی كوشتن، تۆڵه ده‌كه‌ینه پێوه‌ر بۆ گه‌یشتن به‌ڕاستی، ئه‌م حاڵه‌ته له‌یه‌ك سیاقی میتۆدی ره‌خنه‌یی سه‌ر به‌بنه‌مایه‌كی زمانه‌وانی مه‌عریفی ئاماژه به‌جیاوازییه‌كان ده‌دات‌و هوشیاری زمانهوانیو هوشیاریی كولتووری ده‌كاته بنه‌مایه‌كی داڕێژراو بۆ چوونه نێو به‌یه‌كداچوون‌و دژ بوونه‌وه‌و.. ململانێ له‌گه‌ڵا هاودژه‌كاندا كه‌خۆی له‌جه‌وهه‌ری قوڵبوونه‌وه‌و.. شوناسێكی جیاكاردا ده‌خاته‌ڕوو، ده‌رئه‌نجام مه‌عریفه‌ی كولتوری‌و مه‌عریفه‌ی خه‌یاڵ‌و زمان له‌یه‌ك رێچكه‌ی ره‌خنه‌سازیدا جێ به‌كایه دۆگماكان له‌ق ده‌كات و زمان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گۆڕین به‌دیوه پۆزه‌تیفه‌كه‌یدا، هه‌ر ئه‌مه وای له‌نووسه‌ر كردووه بڵێ.. "شێوه‌ی دیكه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌باغاتی عه‌ده‌ن".
لێره‌وه جارێكی تر ده‌گه‌ینه‌وه سه‌ر حاڵه‌تی بوونی ره‌خنه له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی چوونی یه‌كه‌م‌و ئه‌گه‌ری دروست بوونی ره‌خنه‌و دڵه‌ڕاوكێی گه‌یشتن له‌چۆنێتی به‌كارهێنانی زمان‌و كولتوور له‌پێشدا، كۆی ئه‌م حاڵه‌ته له‌به‌رده‌م روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ره به‌دیوه ململانێكه‌ی له‌گه‌ڵا خودی ئینسانه‌كاندا كه له‌كۆتاییدا ده‌بێ له‌به‌رده‌م حاڵه‌ته سایكلۆژییه‌كه‌یدا ئه‌و جیاوازیانه بخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌مه وامان لێده‌كات جیاوازی خوێندنه‌وه‌و گۆڕانكارییه‌كان به‌ستایلێكی لێبورده‌یی شیبكه‌ینه‌وه‌و.. به‌هه‌شت له‌به‌رده‌م مه‌عریفه‌ی ته‌كنه‌لۆژی نه‌كه‌ینه پێوه‌رێك بۆ گه‌یشتن به‌چه‌مكی مرۆڤ دۆستی‌و.. هوشیاریی زمانه‌وانی كه‌ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌ك له‌نێوان هوشیاریی زمانهوانیو ته‌كنه‌لۆژیا به‌دیوه ناشارستانیه‌كه‌ی دروست ده‌كات، تێگه‌یشتنه‌كان بۆ چه‌مكی به‌هه‌شت تووشی دڵه‌ڕاوكێی ناهوشیاری ده‌كات.. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری گومانكردن لای كه‌سی هوشیار به‌جۆرێكی تر ده‌خرێته‌ڕوو، به‌جیاواز له‌زه‌مه‌ن‌و شوێن، ئه‌و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌لێره له‌ناو دارستانی كه‌مته‌رخه‌می‌و گوێنه‌داندا خه‌می ئه‌و به‌هه‌شته دایگرتووه كه‌پڕه له‌به‌ڵێنی نامه‌نتیقی، بۆیه به‌ختیار عه‌لی له‌دێڕێكی تردا ده‌ڵێ..
"وه‌ك باڵنده‌یه‌ك له‌باكووره‌وه را بۆنی نێچیر بكات، ده‌بێت بۆنی زه‌مان بكه‌ین. بۆنی چه‌رخێكی دی بكه‌ین، قه‌ڕنێكی دیكه له‌ته‌ڵا، رۆژگارێكی تازه له‌برۆنز".
كه‌واتا گۆڕینی شوێن گۆڕینی پێگه‌یه‌كی جوگرافی نیه، یاخود جێهێشتنی شوێن‌و كو‌لتورێك نیه بۆ شوێن‌و كولتوورێكی دی، لێره‌دا داخوازی نووسه‌ر سیفه‌تێكی شارستانی به‌مانا كولتوریی كراوه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه‌و.. ژیانی سه‌ره‌تایی مرۆڤ له‌هۆشیاریی :"بۆنی باكوور" نزیك ده‌كاته‌وه‌و هه‌وڵده‌دات له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌دا زه‌مه‌ن‌و زه‌مینی كولتوریی‌و هوشیاریی عه‌قڵا بكات به‌هۆكارێك بۆ گه‌یشتن به‌قه‌ڕنێكی دی‌و زه‌مه‌نێكی دی، بۆئه‌وه‌ی له‌ماهییه‌تی نووسینی ئه‌م ده‌قه بكۆڵینه‌وه‌و.. بزانین ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه‌لای نووسه‌ر قه‌یرانی رۆشنبیر یاخود نه‌بوونی هێزی كاریگه‌ری له‌به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ چه‌مكی رۆشنبیر‌و نه‌ته‌وه ، وای لێكردووه بیر له‌به‌هه‌شتێك بكاته‌وه كه له‌شوێنی خۆمان بوونیادی بنێن، بوونیادنانی ئه‌و به‌هه‌شته بوونیادێكی فیكریی مه‌عریفی له‌سه‌ر بنه‌مای هوشیاریی زمانهوانیو خه‌یاڵێكی به‌ربڵاو كه‌بتوانێ هێڵێكی جیاواز بۆ چه‌مكی دۆزینه‌وه‌ی "قه‌ڕنێكی دیكه له‌ته‌ڵا".
ئه‌م جیاوازیه ململانێیه كه له‌نێوان فه‌نتازیای زمان‌و قه‌یرانی عه‌قڵ ، به‌شێوه‌یه‌كی تر هه‌وڵێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رایه‌ڵه لێكترازاوه‌كانی بیركردنه‌وه‌و.. خستنه‌ڕووی بوونیاده خه‌یاڵئامێزه‌كانی به‌هه‌شت له‌پێناو یۆتۆپیایه‌كی فیكریی، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ململانێیه‌كه له‌نێوان كۆن‌و نوێ.
به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ.. "من هه‌میشه ده‌كێشم به‌ته‌پڵی ئه‌م جه‌نگه‌داو هاوار ده‌كه‌م من بۆ فه‌تحی تۆ لێره‌م ئه‌ی به‌هه‌شت".
لێره‌وه ململانێی عه‌قڵی تازه‌و.. عه‌قڵی كۆن سه‌رهه‌ڵده‌دات، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا جه‌نگێكی سایكۆلۆژی عه‌قڵانییه له‌گه‌ڵ زمان‌و عه‌قڵی چه‌پێنراودا. دیارده‌ی جه‌نگ له‌م تێكسته‌دا جه‌نگ نیه به‌دیوه كوشتاره‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له‌مه‌یدانی شه‌ڕگه‌دا له‌پێناو پێگه‌یه‌ك به‌شه‌ڕ بێن پێی بوترێت به‌هه‌شت، به‌ڵكو جه‌نگێك به‌مانای كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نوێبونه‌وه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵ، لێره‌وه چی گوتن‌و چۆن گوتن له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته یۆتۆپیایه‌دا یه‌كمان پێ ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌و بۆ شاییه‌ی كه له‌نێوان عه‌قڵی كۆن‌و نوێ به‌مانا زمانه‌وانیی‌و فه‌نتازیاكه‌یدا له‌داڕشتن‌و ستاتیكای چی گوتندا فه‌زایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دونیا سیحرئامێزه‌كانی ئه‌فسانه ده‌خوڵقێنێ و ده‌لاله‌ته‌كان له‌رێگای ته‌رازوی رۆحه‌كاندا جیاوازی به‌دال‌و مه‌دلوول فراوانتر ده‌كه‌ن‌و.. به‌هه‌شت‌و ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن له‌چوارچێوه‌ی غه‌مگینی باڵنده‌یه‌ك‌و بۆنی ترسی كه‌روێشكێك ده‌بنه گرفت.
ئه‌گه‌ر داهێنان له‌زمانی عه‌نده‌لیبێكدا بخه‌ینه‌ڕوو ئه‌وا تێڕوانینه‌كان ده‌چنه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زۆرانبازی له‌گه‌ڵ سروشت‌و جریوه‌ی ئه‌ستێره‌كانی خه‌یاڵ پڕ ده‌بن له‌ونبون‌و زمانیش نه له‌چی گوتندا ده‌توانێت ده‌لاله‌ته ده‌ستنیشانكراوه‌كانی رێگه چاره‌یی به‌فڕینی كۆترێك گرێ بدات،
نه له‌چۆن گوتندا ده‌توانێت فه‌نتازیای فڕین بكات به‌ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به به‌هه‌شتێكی بینراو ، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر چۆن گوتن‌و چی گوتن، ده‌بێ جارێكی تر جیاوازی نێوان جه‌نگ وه‌ك زمان‌و، جه‌نگ وه‌ك هێز بكه‌ینه پێوه‌ر بۆ چۆنێتی گۆڕینی وێنه زمانه‌وانییه‌كان بۆ سه‌ر وێنه‌یه‌كی بینراو له‌چوارچێوه‌ی رووداو، به‌ڵام نه‌ك مێژووی رووداو به‌ڵكو مێژووی كرده عه‌قڵانیه‌كان ، كه‌ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی خه‌یاڵ‌و په‌یوه‌ندی رۆحه‌كانه‌وه هوشیاری به‌ئینسان ده‌به‌خشێ،
مێژووی چۆن گوتن هه‌میشه له‌گه‌ڵ هوشیاری زمان‌و خه‌یاڵدا له‌ململانێیه‌كی قوڵدایه، بۆیه "به‌ختیار عه‌لی" قسه‌و له‌و مێژووه چه‌پێنراوه ده‌كات كه‌زمان‌و خه‌یاڵی ئێمه راده‌كێشێته نێو چه‌مكی (چۆن گوتن‌و چی گوتنه‌وه) كه‌ده‌بێ له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع به‌زمانێك له‌پێگه‌یه‌كی نه‌بینراوه‌وه پێگه‌یه‌كی بینراو بكه‌ین به به‌هه‌شت‌و هه‌وڵبده‌ین به‌هه‌شت له‌و شێوه ته‌وته‌مییه‌وه بیهێنینه‌وه ناو واقیعێكی فیكریی به‌ده‌ر له‌دیوه كۆنكرێتییه‌كه‌ی ، به‌ڵكو به‌دیوه سروشت‌و مه‌عریفییه‌كه‌ی. بۆیه به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ..
"به‌هه‌شت رووخانی هه‌موو مه‌عبه‌ده‌كانه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئینسانه له‌ماچی خوداوه بۆ ماچی گوڵ، ده‌ستگرتنه به‌سه‌ر خه‌زنه‌ی زه‌ندیقه دێرینه‌كاندا".
دواجار له‌چیگوتنی نووسه‌ردا ماهییه‌تی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت ، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی رۆحه بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌ر كه له‌خه‌یاڵ‌و فیكری نووسه‌ردا ئاماده‌گی هه‌یه‌و.. مه‌یلی ئاماده‌بوونیان هه‌یه بۆ ئه‌و گۆڕینه ریشه‌ییه‌ی كه‌ده‌بێ له‌رێی ده‌لاله‌ته‌كانه‌وه ئاماژه‌ی پێ بدرێت.
دواجار ئه‌م ده‌قه‌ی "به‌ختیار عه‌لی" چه‌ند هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌ی دونیابینی "گڵوباڵیزه‌یشنه" ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌گه‌ر بۆ دێڕێكیش بێت خاڵیی نیه له‌تێڕوانینی ماركسیزم، به‌وه‌ی له‌و كۆپله‌یه‌ی لای سه‌ره‌وه، سه‌ره‌تا مه‌عبه‌ده‌كان تێكده‌شكێنێ‌و ئینسانه‌كان له‌ماچی خوداوه ده‌به‌ستێته‌وه به‌ماچی گوڵ. دواتر له‌سیاقی دونیابینی فیكره‌وه ده‌چێته سه‌ر سێبه‌ری فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم كه‌هێشتا وه‌ك ته‌مێك به‌سه‌ر باكگراوندی بۆچوونه‌كانی به‌شێك له‌ئێمه‌دا حزوری هه‌یه، بۆیه دواتر له‌سیاقی تێڕوانینێكی یه‌كسانیدا ئاماژه به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی خه‌زنه‌ی زه‌ندیقه دێرینه‌كاندا ده‌كات.
ئه‌و دوو سیستمه له‌سیاقی مێژوویدا به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه به‌كاره‌كته‌ری زمان و زه‌مه‌ن كه‌چه‌ند توانیویانه له‌جیاوازی هاوكێشه دژه‌كاندا رووبه‌رێكی جیاواز له‌نێوان دال‌و مه‌دلوولدا.. بخه‌نه‌ڕوو ،بۆیه هه‌وڵی داوه خاڵی "دال" له‌م ده‌قه‌دا به‌چه‌ندین مه‌دلوول ببه‌ستێته‌وه.
مه‌دلوولی یه‌كه‌م : زمانی مه‌عریفه ده‌به‌ستێته‌وه به‌سروشته‌وه و ده‌یكات به‌كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م بۆ به‌جیهانی كردنی سروشتی به‌هه‌شت .
مه‌دلوولی دووه‌م: خودی كاره‌كته‌ری هێزی تێكشكێنه‌ره بۆ گه‌یشتن به‌خاڵی "دال" كه‌سیستمێكی دیاریكراوه، جگه له‌وه‌ی سروشتی مه‌عبه‌دناسی پێ كاڵده‌كاته‌وه، به‌دیوێكی تر عبوودییه‌تی پێ قێزه‌ون ده‌كات و ده‌ڵێ .. "به‌شداریكردنه له‌زیندووكردنه‌وه‌ی عه‌سره به‌باچووه‌كان". مه‌دلوولێكی تر.. ئه‌و كاره‌كته‌ره زمانه‌وانیه‌یه كه له‌نێوان دۆزه‌خ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع‌و.. به‌هه‌شتدا به‌موسافیرێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و. له‌شوێنێكی جودا "دال" پرسیارێكی تر‌و به‌هه‌شتێكی تری لێده‌كه‌وێته‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای به‌هه‌شتدایه.
مه‌دلوولێكی تر ،كه زه‌مه‌نه له بوونی ئێمه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز وجودی هه‌یه و تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها خۆمانی لێده‌رباز بكه‌ین .
ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌فسیره‌ی "به‌ختیار عه‌لی" له‌گه‌ڵ دیوه دژه‌كه‌یدا كه‌به‌هه‌شتێكی یۆتۆپی به‌ده‌ر له مێژوو و باگراوندێكی فیكریی مه‌عریفی بخه‌ینه‌ڕوو، ئه‌وا ده‌بێ به‌جیاواز هه‌ریه‌ك له‌و دوو ده‌قه فه‌زاو شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی تیا ده‌ستنیشان بكه‌ین‌و هه‌وڵ بده‌ین ته‌فسیری سه‌ره‌تای مێژووی رووداو له‌فه‌زایه‌كی هیومانیستی ته‌رجه‌مه بكه‌ینه ده‌قه‌كه‌ی دی كه به‌هه‌شتێكی یۆتۆپی فیكرییه.
كه‌واتا ده‌توانین بڵێین ململانێی بۆچوونه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو له‌نێوان كاره‌كته‌ری به‌هه‌شتی یه‌كه‌م كه دیسان "زمان"ه، له‌گه‌ڵ شێوازی دووه‌م كه‌خه‌یاڵ‌و فه‌نتازیای زمان ده‌بنه فاكته‌رێكی كاریگه‌ر بۆ ده‌رهاویشته‌ی بۆچوونێكی عه‌قڵانی، بۆیه هه‌وڵه‌كه‌ی" به‌ختیار عه‌لی" هه‌وڵێكی سروشتیه بۆ بوونیادنانی فیرده‌وسێكی فیكریی، دواتر ببێته ده‌قێكی زیندوو هاوشێوه‌ی كۆماره‌كه‌ی ئه‌فلاتوون‌و.. ده‌یان ده‌قی تری هاوشێوه‌ی.
بۆئه‌وه‌ی بزانین فه‌زای بوونیادنانی به‌هه‌شتێكی فیكریی له‌باره و ده‌توانین ده‌ست بۆ پیرۆزی به‌هه‌شت به‌دیوه ئاینییه‌كه‌یدا به‌رین، یاخود ئه‌و باگراونده خه‌یاڵ ئامێزه‌ی له‌داڕشتنی جیهانه‌كه‌یدا چۆن سه‌ری هه‌ڵدا، ده‌مانه‌وێ بپرسین باگراوندی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی نووسه‌ر وه‌ك كاره‌كته‌ری خه‌یاڵ‌و زمان كاری له‌سه‌ر ده‌كات چه‌ند كاریگه‌ریی ئه‌و به‌هه‌شته نه‌بینراوه‌ی له‌سه‌ره ؟ ئه‌گه‌ری خستنه سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌دیوه یۆتۆپیایه‌كه‌ی له‌لای خوێنه‌ر.. وه‌ك ده‌قێكی زیندوو چه‌نده و له‌تایبه‌تمه‌ندی به‌هه‌شتی نه‌بینراودا ده‌ق ده‌بێته ده‌قێكی زیندوو ؟ .
بۆئه‌وه‌ی له‌و به‌هه‌شته رابمێنین، ئایا ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕواكردنه‌ی كه‌دیسان زمان‌و ستاتیكای خه‌یاڵ به‌مانا قوڵبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ نێو سروشتی ژیان، سروشتی مێژووی به‌ها پیرۆزه‌كانی ده‌قی ئاینی كه چه‌ند كاریگه‌ریی به‌سه‌ر عه‌قڵه‌وه هه‌یه ده‌بێته فه‌زایه‌ك بۆ كاركردنمان له‌و ئاراسته‌یه؟! .
بۆیه نووسه‌ر هه‌ندێ جار مه‌كانه‌تێكی سیحرئامێز ده‌دا به‌چه‌مكی به‌هه‌شت‌و.. هه‌ندێ جار له‌فه‌زایه‌كی غه‌یبانی سرووت ئامێزه‌وه ده‌یه‌وێ له‌سیحری ماچێكی خوداییه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سروشتی گوڵ.
به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ.. "له‌هه‌ر چوار لاوه دێت. كه‌لێره ده‌ڕۆین ئه‌وسا ده‌زانین به‌هه‌شت له‌پشتمانه‌وه بوو. كه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه تێده‌گه‌ین به‌هه‌شت وا له‌دوامانه‌وه، كه‌ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ دوا تێده‌گه‌ین به‌هه‌شت له‌ولا له‌به‌رده‌مماندا بوو"
ئیتر لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت نووسه‌ر وه‌ك چۆن باس له گه‌یشتن به‌قوڵایی ئاسمان ده‌كات، به‌م شێوه‌یه تووشی گومانمان ده‌كات له‌به‌رده‌م به‌هه‌شت وه‌ك دونیایه‌كی په‌نهان و ده‌ێت پێمان ده‌ڵێ ده‌بێ هه‌موومان به‌یه‌ك نه‌فه‌س‌و یه‌ك ئیختیاری عه‌قڵانی بچینه به‌هه‌شت.
هه‌ربۆیه له‌دوایدا.. به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێ.. "هه‌ریه‌كه‌مان به‌هه‌شتێكمان ده‌وێت بۆ خۆی".
بۆئه‌وه‌ی به‌دوای حه‌قیقه‌تی ده‌قدا بگه‌ڕێین، ده‌توانین بڵێین ره‌هابوونی ده‌ق له‌دوا ئامانجی بۆچووندا له‌رۆحی ده‌قدا فه‌راهه‌م ده‌بێت‌و ئازادی فه‌ردی‌و ده‌سته جه‌معیه‌كان، ناتوانن له‌زاكیره‌ی خودی نووسه‌ردا یه‌كانگیر بن و هه‌موو ئه‌و بنه‌مایه‌ی بۆ یۆتۆپیایی به‌هه‌شته‌كه‌ی دایڕشتووه له‌یه‌ك سیاقی مێژوویی‌و .. فه‌نتازیایی زمانه‌وانیدا توشی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كی رۆحی‌و ئینتیمائی ده‌بن له‌به‌رانبه‌ر به‌سیحری ژیان .
به‌دیوێكی تر ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌و به‌دواداچوونی ده‌قدا بگه‌ڕێین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ماهیه‌تی گۆڕانكاریی ره‌مزییه‌ت له‌زمان‌و شیعری كوردی له‌تێڕوانینی چه‌ند شاعیرێكی دیاریكراو به‌ولاوه كه‌یه‌كێكیان "به‌ختیار عه‌لی"ه نه‌توانراوه زمان‌و ئه‌ركی شیعر له‌چوارچێوه‌ی فیكر‌و زمان‌و ستاتیكا وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نرێت‌و، هه‌وڵبده‌ن مێژووی شیعر له‌مێژووی رووداوه واقعیه‌كان جیا بكه‌نه‌وه.
بۆیه وای بۆده‌چم ئه‌م ده‌قه شیعرییه‌ی "به‌ختیار عه‌لی" یه‌كێكه له‌و ده‌قه جوانانه‌ی كه‌ده‌كرێ ئێمه خوێندنه‌وه‌و .. ته‌فسیری جیاوازی بۆ بكه‌ین، گرنگیدان به‌ده‌قی له‌م جۆره گرنگیدانه به‌مێژووی زمانهوانیو.. چه‌مكی شیعر به‌مانا فیكریی‌و فه‌لسه‌فی‌و، ستاتیكایه‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی شاعیر له‌دێڕێكدا.. ده‌ڵێ.. "به‌شداریكردنه له‌زیندووكردنه‌وه‌ی عه‌سره به‌باچووه‌كان".
به‌و مانایه كاتێ ده‌قێكی شیعریی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بۆچوون‌و نه‌ستی شیعریی‌و زمانه‌وانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بخاته‌ڕوو، یاخود كاتێك ده‌قێك له‌به‌رده‌م كولتوور‌و.. چه‌مكی شیعریی به‌مانا سیحرییه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، لێره‌وه ئه‌ركی زمان‌و خه‌یاڵ‌و.. گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی به‌دیوه پۆزه‌تیڤه‌كه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وسا كاریگه‌ریی رۆشنگه‌ریی و ره‌هه‌نده‌كانی ده‌ق له‌سیاقی چیگووتن‌و چۆن گوتندا به‌ده‌رده‌كه‌وێت‌و ئاراسته‌كان له‌نێوان زه‌مه‌ن‌و.. شوێندا ئه‌و مێژووه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ده‌ق ئاستی تێگه‌یشتن له‌چه‌مكی به‌هه‌شت وه‌ك ئه‌و ده‌قه‌ی قسه‌مان لێ‌كرد به‌دیارده‌كه‌وێت‌و جیاوازیان نه‌ك ته‌نها له‌سیاقی (مێژوو + رووداودا) ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵكو به‌دیوێكی تر گرنگی تێگه‌یشتن بۆ چه‌مكی به‌هه‌شت له‌وه‌دایه چۆن بتوانین زمان‌و خه‌یاڵی زمان له‌نێوان یاده‌وه‌ریی‌و رووداوه نه‌بینراوه‌كان به‌فیكره‌وه گرێ بده‌ین‌و، مێژووی به‌هه‌شت بكه‌ین به‌مێژووی (ده‌ق + مێژوو زمان‌و كولتوور).
دواجار هه‌ر ئه‌شكالییه‌تێك له‌بۆچوونه‌كه‌ی مندا ئه‌گه‌رچی تێگه‌یشتن‌و تێڕوانینێكی (حه‌دی) نیه، به‌مانایه‌كی دی هه‌وڵمداوه له‌چوارچێوه‌ی چه‌مكی سه‌لیقه‌دا بۆچوونی خۆم له‌نێوان به‌هه‌شت وه‌ك خۆی + به‌هه‌شت وه‌ك یۆتۆپیاو، ستاتیكاو ده‌قێكی فره ره‌هه‌ند بخه‌مه‌ڕوو. ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌م یاخود هه‌وڵمداوه، فه‌زایه‌كه بۆ خوڵقاندنی زیاتر چوونه نێو ماهییه‌تی پرسیاركردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌جیاوازی ئه‌و دوو ده‌قه، كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا نووسه‌ر هه‌وڵیداوه مه‌ساحه‌یه‌ك له‌بۆچوونی جیاواز بوروژێنێ، له‌لایه‌كی تر نووسه‌ر به‌ئاگایی یاخود بێ ئاگایی هه‌وڵی داوه به‌هه‌شت له‌و ته‌قسه ده‌روونیه ترسناكه بكاته به‌هه‌شتێكی دونیابینی‌و واقعیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ به‌دونیایكردنی ئه‌و سیحر‌و په‌نهانییه رۆحییه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌شكالییه‌تی ئاین‌و ته‌قسی ئاینی دا خۆی مه‌ڵاس داوه.سه‌رچاوه‌كان:
1-ئیشكردن له‌دارستانه‌كانی فیرده‌وسدا
شیعر: به‌ختیار عه‌لی
2-فه‌لسه‌فه‌و دیالۆگ، كۆمه‌ڵێك چاوپێكه‌وتن
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه عه‌زیز ره‌ئووف/ ل 76 + 130.
3-پێكه‌نین‌و بیرچوونه‌وه چاوپێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ میلان كۆندێرا/ ل 35.
4-دوا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بۆرخیس/ ل 126.
5-خه‌یاڵ‌و زمان، عه‌بدولموته‌لیب عبدالله ل/51 + 52+ 150 + 192 + 193.
6-نووسین خۆكوژییه‌كی ته‌واو نه‌كراو.
وه‌رگێڕانی عه‌بدولموته‌لیب عبدالله/ ل 25 + 34.