
ئه‌خلاقی ئینتقالی
تێنه‌گه‌یشتن له به‌ڵای خوای خراپتره ، كاتی خۆی كه قوتابی بووم له كاتی ئه‌زموونه‌كان ماموستاكه‌م هه‌میشه ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌گوته‌وه كه تێگه‌یشتن له پرسیاره‌كان نیوه‌ی وڵامهكهیه ، بۆ ئه‌وی بتوانی به باشی وڵامی هه‌ر پرسیارێك بده‌یته‌وه پێویسته پێش هه‌موو شتێك له پرسیاره‌كه وردبیته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست بتوانی وڵامبدهیتهوه . ئێستا به پێچه‌وانه‌وه له پرسیاره‌كانیش ده‌گه‌ین ، به‌ڵام ناتوانین وڵامی نیوه‌ی پرسیاره‌كه‌ش بده‌ینه‌وه ، چونكه ئێستا له پشته‌وه‌ی هه‌ر وڵامێك ، وڵامێكی دیكه هه‌یه ، كه بایه‌خێك بۆ وڵامی یه‌كه‌م ناهێڵێته‌وه ، وڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان یه‌ك وڵامه ، قسه له هه‌ر مه‌سه‌له‌یك ده‌كه‌یت پێت ده‌ڵێن قۆناغێكی ئینتقالییه ، باسی شه‌ڕه‌ف و نامووست ده‌كه‌ن ئینتقالییه ، باسی به‌ڕه‌لڵای بازاڕ ، فه‌وزای سیاسی ، دروستبوونی مه‌خلوقی غه‌ریب و عه‌جیب ، ده‌ست له كه‌ون و كائینات وه‌رده‌درێت به ناوی قۆناغی ئینتقالییه‌وه ، باسی هه‌ر شتێك ده‌كه‌یت و په‌نجه‌ی لۆ ده‌به‌یت فه‌یله‌سوفه‌كانی لای خۆمان ده‌ڵێن ئه‌و شتانه هیچ نییه و قۆناغێكی راگوزه‌ره و پێویست به خۆماندوكردن و تێگه‌یشتن ناكات ، باش و خراپ ده‌بێت هه‌موومان پێدا تێپه‌ڕین ، له هه‌موو دونیادا و له هه‌موو شوڕشێكی جیهانیدا هه‌روا بووه ، هه‌موو میلله‌تێك تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته كه‌ناری ئارامی ده‌بێت به‌و قۆناغه‌دا گوزه‌ر بكات ، ئه‌گه‌رنا شته‌كان وه‌ك خۆیان به‌دی نایه‌ن ، به ئیفلیجی پێدهنیننه ئه‌و قۆناغه‌ی پێده‌ڵێن قۆناغی سه‌قامگیری .
بۆیه ئێستا وای لێهاتوه هه‌موو پرسیاره‌كان یه‌ك و‌ڵامیان هه‌یه ، وه‌ك جۆكه‌ر وایه بۆ وڵامی هه‌موو پرسیارێك ده‌شێت ، هه‌ر شتێكیان لێت پرسی ده‌توانی بڵێێ ئه‌مه قۆناغێكی ئینتیقالییه ، وای لێهاتوه شه‌ڕه‌ف و نامووس و ئه‌خلاق و هه‌موو شتێك بۆته قۆناغی ئینتقالی .
قۆناغی ئینتقالیهت وه‌ك ده‌رمانی موههدئی لیهاتوه ده‌توانی له یه‌ك كاتدا بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی به‌كار بێنی ، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی رووده‌ده‌ن قۆناغی نینتقالییه ، به‌م پێیه‌ش بێت هه‌موو كاركتهرهكانیش كه ته‌مسیلی ئه‌م قۆناغه ده‌كه‌ن راگوزه‌رن ، سه‌ره‌نجام ته‌نیا ئه‌وانه ده‌مێننه‌وه كه ته‌عبیر له خۆیان ده‌كه‌ن ، نه‌ك له قۆناغیكی راگوزه‌ر .