عیراق و دیموکراسی تایه‌فه‌گه‌ریی…!
دوای چه‌ند مانگێکی تر هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت و واده‌رده‌که‌وێ زۆرشت له به‌رنامه‌ی پارته سیاسییه‌کان و شێوازی هاوپه‌یمانێتییه‌کان و ته‌نانه‌ت شێوازی حوکم گۆڕانی به‌سه‌ردابێت. و یانیش لانیکه‌م وه‌ها گۆڕانکارییه‌ک خواستی گه‌لێک لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌و یه‌کێکیش له‌مانه گۆڕینی شێوازی حوکمه له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی. ئه‌مه‌ش که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگای چه‌ند لێدوانێکه‌وه به‌توندی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیران مالکییه‌وه وه‌ک تێزێکی نوێ پشتیوانی لێکراو بووه مایه‌ی جۆرێک کێشه‌و قه‌یران له نێوان هێزه سیاسییه‌کاندا.
به‌دوور له لێدوانه‌کانی مالیکی و ئه‌و لایه‌نانه و پشتگوێخستنی ئه‌وه‌ی داخوا به‌ڕاستی ئه‌مانه چی‌یان ده‌وێت و چ نیازێکی پاک یان ناپاکییان له پشت ئه‌و تێزه نوێیه‌یه‌وه هه‌یه. ده‌بێ ئه‌وه بسه‌لمێنین که دیموکراسی تایه‌فه‌گه‌ریی که ناوی لێنراوه ته‌وافوقی و ئه‌مڕۆ له‌عیراقدا په‌یڕه‌وده‌کرێت له‌ڕاستیدا له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا جێگای نابێته‌وه‌و به‌زانستی سیساسه‌تیش نامۆیه‌و ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌کانی له جیهاندا بگه‌ڕێین دیارترینیان لوبنانه که فاشیلترین نموونه‌ی دیموکراسییه. و به‌م ساڵانه‌ی دواییش له‌وڵاتانی وه‌ک کینیا، و زیمبابوی… شێوازی ته‌وافوق به‌مه‌به‌ستی ده‌رچوون له جوغزی قه‌یرانێکی سیاسی کاتی و ته‌نیا بۆ قۆناغێک په‌نای بۆ براوه.
شێوازی حوکمی ته‌وافوق له‌هه‌روڵاتێکدا به عیراقیشه‌وه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌ڕووی ناچاریی و وه‌ک چاره‌سه‌رییه‌کی کاتی په‌نای بۆ بردراوه نه‌ک وه‌ک سیسته‌مێک له‌سه‌ر ئاستی درێژخایه‌ن. و هه‌ر به لێوردبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر ساده به‌و ڕاستییه ده‌گه‌ین که ئه‌م شێوازی حوکمه له مه‌یدانی پراکتیکدا شیاوی جێبه‌جێکردن نییه. وله‌نێوه‌رۆکدا بریتییه له‌کێڵگه‌یه‌ک که به‌رده‌وام قه‌یران به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان کۆت و به‌ند ده‌کات. چونکه مه‌حاڵه هه‌موولایه‌نه‌کان له‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌کان ڕێکبکه‌ون و هه‌رلایه‌نێکیش مافی ڤیتۆی له‌ده‌ست دابێت. له‌مه‌ش بترازێت هێشتا ڕوون نییه داخوا کێشه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی دوو شێوازی حوکمی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تییه. یان په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می ته‌وافوق. و دیسان دیارنییه له‌به‌رچی له‌جیاتی سیسته‌می په‌رله‌مانی چه‌مکی ته‌وافوق به‌کاردێت و بۆته هاو واتای..؟ ئه‌گه‌ر کێشه له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی سیسته‌می ته‌وافوقه ئه‌وه زۆر جیاوازه له لێدوان ده‌رباره‌ی دووسیسته‌می ناسراو، و تاقیکراوه‌ی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تیی که ڕه‌نگه لێره‌دا پێویست بێت به‌خێرایی جیاوازییه سه‌ره‌کییه‌کانی نێوانیان بخه‌ینه ڕوو:
دوو شێوازی حوکمی په‌رله‌مانی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌ردووک له ناو بازنه‌ی دیموکراسیدان و به‌وجۆره نییه که‌کێهه‌یان پتر دیموکراسییه‌و کێهه‌یان که‌متر. به‌ڵکو به‌وجۆره‌یه که‌کێهه‌یان بۆ کێهه کۆمه‌ڵگایه، یان کێهه بارودۆخه سیاسییه پتر ده‌گونجێت و ئه‌وی تریان که‌متر. و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ردو شێواز دیسان چه‌ندان جۆریان هه‌یه و هیچکامیان به‌ته‌واوی له‌وه‌ی تریان ناچن بۆیه ئێمه لێره‌دا بۆسیسته‌می په‌رله‌مانی نمونه‌ی به‌ریتانیا، و بۆ سه‌رۆکایه‌تیش ئه‌مه‌ریکا ده‌هێنینه‌وه.
یه‌ک له‌جیاوازییه هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان دوو سیسته‌می ناوبراو له چۆنییه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان سێ هێزی ده‌سه‌ڵات (یاسادانان، جێبه‌جێکردن، دادوه‌ریی) و چۆنییه‌تی کۆنترۆڵکردنیاندایه. له‌سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیدا کۆنترۆل و به‌رپرسیارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راسته‌وڕاست له‌ئه‌ستۆی سه‌رکۆمارده‌بێت. به‌ڵام له‌م حاڵه‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر له‌ئارادایه که سه‌رکۆمار دیکتاتۆرێکی لێ دروست بێت. بۆیه میکانیزمێکی تر دێته کایه‌وه که ڕێگا له‌و ئه‌گه‌ره بگرێت ئه‌ویش ئه‌نجومه‌نی پیران یان ئه‌نجومه‌نی سه‌نایه. بۆ نمونه له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌شێوازی سه‌رۆکایه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ته‌واوی ڕێکه‌وتنامه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌بێ له‌لایه‌ن دووله‌سه‌رسێی ئه‌نجومونی پیرانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت. هه‌روا له‌حاڵێکدا سه‌رکۆمار دژی بنه‌ما ده‌ستورییه‌کان بڕیاربدات، دادگای باڵای وڵات سه‌لاحییه‌تی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌بێت. و له‌رووی یاساییه‌وه شیاوی جێبه‌جێکردن نابن.
له سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیدا، یاسادانان دیسان هه‌ر له‌ئه‌ستۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (په‌رله‌مان)ه. و سه‌رکۆمار هیچ مافێکی به‌شداریکردنی گفتوگۆکانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی نییه. به‌ڵام بۆ پێش‌گرتن له زیاده‌ڕه‌وییه‌کان، وخۆسه‌پاندنی ئه‌نجومه‌ن، سه‌رکۆمار مافی ڤیتۆی له‌ده‌ستدادایه. و هه‌ر یاسایه‌ک که‌جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به دووله‌سه‌ر سێی ده‌نگ هه‌یه تا ڤیتۆی سه‌رکۆمار تیپه‌ڕبکات و هێشتاش تێپه‌ڕی ناکات. و سه‌رکۆمار دیسان ده‌توانێت ده‌نگی( 1+سێیه‌ک) ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیران بۆ پارێزگارییکردنی ڤیتۆی خۆی به‌کار بهێنێت. هه‌روا سه‌رکۆمار له‌زۆر ڕێگای تره‌وه ده‌توانێ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامان هه‌بێت و به‌شێوازی نافه‌رمی له‌گه‌ڵیاندا کۆبێته‌وه. دیسان له‌کاتی قه‌یران و ڕووداوه پێشبینی نه‌کراوه‌کاندا بڕیاره‌کانی سه‌رکۆمار ڕۆڵی یاسایان هه‌یه. هه‌روا دیسان له‌وێشدا دادگای باڵا چاوه‌دێری په‌رله‌مان ده‌کات له‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌وێوه ده‌رده‌کرێن له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردان یان نا. و به‌گشتی دادگای باڵا هه‌وڵده‌دات په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وڕێگایه دابنێت که‌له‌ڕووی یاساییه‌وه پێویسته ببێت.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌چاوه‌دێری و کۆنترۆڵکردنی ده‌زگای دادوه‌ریی. ده‌بێ بڵێین که ئه‌و ده‌زگایه تا ئاستێکی زۆر سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی ڕه‌ها نییه‌و کۆسپی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌به‌رده‌مدایه که‌سه‌لاحییه‌تی تۆمه‌تبارکردنی دادوه‌رانی هه‌یه. هه‌روا دادوه‌رانی فدرال له‌لایه‌ن سه‌رکۆمارو به په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجومه‌نی پیران داده‌مه‌زرێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی سنووردارکردنی سه‌لاحییه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی دادگاکانی فیدرالی هه‌یه.
له سیسته‌می په‌رله‌مانیدا ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن له ناخی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و له‌به‌رانبه‌ریدا به‌رپرسیاره. له‌و سیسته‌مه‌دا په‌رله‌مان به‌رزترین و ده‌سه‌ڵاتدارترین ئۆرگانێکی ده‌وڵه‌ته که هه‌م ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندن و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریشی له‌ژێرسایه‌دایه. به‌واتایه‌کی تر ، هێزی یاسادانان له‌ڕووی یاسایی و مافناسسیه‌وه له‌پێش ده‌سه‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه‌یه.
هه‌روا له‌سیسته‌می په‌رله‌مانیدا وه‌زاره‌ت یان کابینه ده‌زگایه‌کی یه‌کپارچه‌یه، و له‌به‌رانبه‌ر په‌رله‌ماندا به‌رپرسیارێتی ده‌سته‌جه‌معیان هه‌یه. به‌واتایه‌کی تر کابینه یه‌ک سیاسه‌ت و یه‌ک ڕێباز ده‌گرێته به‌رو ئه‌گه‌ر وه‌زیرێک له قۆناغێکدا به‌سیاسه‌تی گشتی کابینه ڕازیش نه‌بێت یان ده‌بێ ده‌ست له‌کار بکێشیته‌وه یانیش ده‌بێ ملکه‌چ بێت. به‌گشتی کابینه سیاسه‌ت داده‌ڕێژێت و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی کابینه‌ش پێویسته جێبه‌جێ و په‌یڕه‌وی بکه‌ن. ئه‌مه له‌سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیدا ته‌واو جیاوازه‌و هه‌روه‌زیره به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ئه‌ستۆیه‌و، هه‌روه‌زاره‌تخانه‌یه ناچارنییه ملکه‌چی سیاسه‌تێکی گشتی کابینه بێت.
به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا هه‌روه‌زیرێک له‌سیسته‌می په‌رله‌مانیدا له‌سه‌ر ئاستی تاکی خۆی له‌به‌رانبه‌ر په‌رله‌ماندا به‌ر پرسیاره‌و په‌رله‌مان ده‌توانێت و مافی یاسایی له‌ده‌ستدایه بۆ لێپێچینه‌وه‌و له‌سه‌رکارلابردنی هه‌روه‌زیرێک که پێشێلکاریی په‌یڕه‌وکردبێت.
سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان لایه‌نگری زۆرتره‌و زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌م سیسته‌مه په‌یڕه‌وده‌که‌ن به‌ڵام یه‌ک له پێشمه‌رجه هه‌ره گرنگه‌کانی سه‌رکه‌وتنی سیسته‌می په‌رله‌مانی، یه‌کپارچه‌یی و هاوئاهه‌نگی کارکردنی کابینه‌و ته‌واوی وه‌زاره‌تخانه‌کانه له‌گه‌ڵ یه‌کترو ئه‌مه‌ش ته‌نیا کاتێک ده‌بێت که زۆرینه‌ی ره‌های کورسیه‌کانی په‌رله‌مان له‌ژیرده‌ستی یه‌ک پارتی سیاسی‌دا بێت. ده‌نا کاروباره‌کانی حکومه‌ت هه‌میشه ڕووبه گرژی و قه‌یران و گرفته. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌عیراقدا ده‌یبینین. نموونه‌ی تری وڵاتانی خاوه‌ن ئه‌زموونیش ئیتالیا‌و به‌لجیکایه که‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کێشه‌و قه‌یراندا به‌سه‌رده‌به‌ن. هه‌ربۆیه له‌ڕووی ئه‌زموونه‌وه به‌پشتبه‌ستن به‌زانستی سیاسه‌ت، شێوازی سه‌رۆکایه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی فره‌ڕگه‌زو نه‌ته‌وه‌و تێکه‌ڵ سه‌رکه‌وتووتره.
هه‌روا قه‌یرانه‌کانی ناو په‌رله‌مان و کێشه له‌نێوان په‌رله‌مان و خودی دیموکراسیدا کێشه‌یه‌کی جیهانییه‌و جێگای لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی پسپۆران و سیاسه‌تمه‌دارانه. یه‌کێک له‌و ڕه‌خنانه‌ش که له سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌گیرێت ئه‌مه‌یه که زۆرجار ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چنه ناو په‌رله‌مان کادرو هه‌ڵبژێردراوی حزبه‌کانیانن و له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک ئیعتیبارات ده‌که‌ونه ئه‌و جێگایه‌و پاشانیش یان زۆر پاسیف ده‌بن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌رکه‌کانی خۆیان شاره‌زانین، ناتوانن ئه‌و ڕۆڵه ببینن که‌ده‌که‌وێته سه‌رشانیان و بێ سوود کورسییه‌ک داگیرده‌که‌ن و یانیش به‌رده‌وام ده‌بنه هۆی خوڵقاندنی کێشه‌و قه‌یران و له‌ئاکامدا په‌رله‌مان ئیفلیج ده‌که‌ن و کاره‌کانی له‌بری شاره‌زایی و پسپۆری به‌لای به‌ره‌ڵڵایی وکێشه نێوخۆییه‌کانی خۆیه‌وه داده‌ڕوات.کورد‌و سیسته‌می ته‌وافوق
یه‌ک له‌ولایه‌نانه‌ی که له‌عیراقدا سه‌خت داکۆکی له‌سیسته‌می ته‌وافوق ده‌کات کورده‌و پاساوی ئه‌مه‌ش شیاوی تێگه‌یشتنه، که له‌به‌ر هه‌بوونی ئه‌وترسه‌ی له داهاتوودا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و ده‌سه‌ڵاتی پتری سه‌رۆک (سه‌رۆککۆمار یان سه‌رۆک وه‌زیران) مافی که‌مینه‌کان که کوردیش ده‌گرێته‌وه پێشێل بکه‌ن و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیش هاتووه له‌ده‌ست بچێت.. ئه‌م بۆچوونه ڕاستی تێدایه‌و جێگای دڵه ڕاوکێی هه‌مووانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌توانێت پێش له پێشهاتێکی وابگرێت سیسته‌می تایه‌فه‌گه‌ریی ته‌وافوقی نییه به‌ڵکو دیموکراسی زۆرتره. دیموکراسیش پرۆسه‌یه‌که بنیات ده‌نرێت، و ده‌بێته ئه‌زموون وپاشانیش له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچونی زه‌ماندا ده‌بێته نه‌ریت.
ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار مافی که‌مینه پێشێل بکات، چه‌ندان ڕێگای ده‌ستووری له‌به‌رده‌م که‌مینه‌ی به‌رهه‌ڵسکاردا ده‌بێت، بۆ داکۆکی له‌خۆی… ئه‌مڕۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نییه که‌بانگاشه‌ی دیموکراسی بکات و هیچ حسابێکیش بۆ که‌مینه نه‌کات. و به پێچه‌وانه‌وه دیموکراسی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی که‌مینه‌یه نه‌ک زۆرینه. چونکه زۆرینه بۆخۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌و شتێکی سروشتییه که‌له‌خۆی ڕازییه. بۆیه ئه‌وده‌بێ به‌رده‌وام بیر له‌ڕازیکردنی که‌مینه بکاته‌وه.
به‌گشتی باسه‌که‌ی ئێمه ده‌رباره‌ی سیسته‌مێکی دیموکراسییه. و ده‌نا ئه‌گه‌ر ئه‌وسیسته‌مه‌ی باسی لێوه‌ده‌که‌ین مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌کانی دیموکراسی تێدا به‌رجه‌سته نه‌بووبێ ئه‌وه به ته‌وافوقیش به‌رجه‌سته نابێت.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی باش و له‌ئاست خواسته‌کانی خه‌ڵکدا بێت. پێویستی نییه ته‌نیا به‌ته‌مای چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان له‌ژوورێکی داخراودا بێت. به‌ڵکو پێویسته پشتی به خه‌ڵکی خۆی ئه‌ستوور بێت که له‌کاتی پێویستدا هه‌رده‌ستپێشخه‌رییه‌ک پێویست بێت ئه‌نجامی بده‌ن. له‌مه‌ش بترازێ کورد خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی ده‌ستووریی خۆیه‌تی که خراپترین لایه‌ن و که‌سایه‌تی له‌عیراقدا قبوڵیه‌تی و سیسته‌می حوکمیش له‌عیراقدا په‌رله‌مانی بێت یان سه‌رۆکایه‌تی، مه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیی نێوخۆی کورد ده‌نا هیچی پێ له واقیعی هه‌بوونی ئه‌و قه‌واره‌یه ناگۆڕێت.
سیسته‌می ته‌وافوق ئه‌و شمسێره‌یه که‌هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ده‌ست که‌سێکه‌وه‌یه. ڕۆژێک به‌ده‌ست کورده‌و خۆی پێ ده‌پارێزێت و رێگای پێ له‌پێشێلکردنی مافه‌کانی ده‌گرێت و ڕۆژێکی تریش به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌توانێ دژی کورد به‌کاربێت. ئه‌وه‌ی که تا ئێستا وای کردووه کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر چاره‌سه‌ر نه‌بن سیسته‌می ته‌وافوقه نه‌ک شتێکی تر. چونکه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌رییه‌کی ده‌ستووری هه‌یه که ماده‌ی 140ه و ئه‌و ماده‌یه‌ش کاتی خۆی به ته‌وافوق خراوه‌ته ناو ده‌ستورو زۆرینه‌ی خه‌ڵکی عیراقیش ده‌نگی به‌ڵێ یان بۆ داوه که‌چی لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی دژ به‌و ماده‌یه بۆ جێبه‌جێکردنه‌که‌شی هه‌ر پێ له‌سه‌ر ته‌وافوق داده‌گرن. ئایا شتێکی وا ده‌گونجێ و تاسه‌ر ده‌توانێ به‌رده‌وام بێت..؟
هه‌روا بۆ هه‌مووان شیاوی تێگه‌یشتنه که‌له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی سیاسی نوێ جگه له‌په‌نابردن بۆ ئه‌و سیسته‌مه چاره‌یه‌کی تر نه‌بوو، به‌ڵام ناکرێ بۆ هه‌میشه عیراق له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی ته‌وافوقێکدابێت که‌ڕێکنه‌که‌وتن و قه‌یران و گه‌نده‌ڵی و پێشێلکردنی یاسای لێ بکه‌وێته‌وه. ناشکرێ هه‌ر له‌شه‌ووڕۆژێکدا ده‌ستبه‌رداری ئه‌م سیسته‌مه‌بین، به‌ڵام کاتی ئه‌وه هاتووه کار بۆ ئاینده‌یه‌ک بکرێت که‌ململانێی گۆڕه‌پانه‌که له‌نێوان هێزه‌سیاسییه‌کاندابێت نه‌ک تایه‌فه‌و مه‌زهه‌ب و ئه‌تنیکه‌کان. زۆرکه‌س ئه‌مه ده‌به‌ستنه‌وه به‌وه‌ی که عیراق له‌ڕووی سیاسییه‌وه به‌سه‌ر سێ هێزی سه‌ره‌کی شیعه‌و سوننه‌و کوردا دابه‌شبووه‌و ئه‌مه بۆته واقیعێک که‌ناکرێ چاوی لێ بپۆشین. ڕاسته ئه‌مه واقیعیکه به‌ڵام واقیعێکی زیانبه‌خشه‌و پێویستی به گۆڕان هه‌یه‌و له‌تواناشدا هه‌یه بگۆڕدرێت.