
به‌نزینی پێله‌قه……محه‌مه‌دی مشیر
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی بده‌ینێ ده‌بینین هه‌ر رۆژه و به‌نزینخانه‌یه‌كی نوێ له شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌و بازرگانی به‌نزین ره‌واجێكی باشی په‌یداكردووه، كه‌چی خراپترین جۆری به‌نزین به ملی هاووڵاتیانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌نزیكه‌ی كۆبۆنیش بۆته وێردی سه‌ر زاری عه‌وام و ده‌چیته هه‌ر شوێنێك باس باسی ئه‌وه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوكارێكم كه كاری ته‌كسی ده‌كات خه‌مناك و خه‌فه‌تبار دانیشتبوو، منیش به زارم داهات و گوتم چییه بۆ وا خه‌مباری، له‌وه‌ڵامدا گوتی" له‌ماوه‌ی ته‌نها 3 رۆژدا سێجاران فیتپه‌مپی سه‌یاره‌كه‌م گۆڕێوه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و به‌نزینه خراپه‌یه كه به ((به‌نزینی پێله‌قه)) ناوبانگی له نێو خه‌ڵك ده‌ركردووه".
له‌راستیدا گوێبیستی ئه‌وه ببووم كه ئه‌و به‌نزینه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا بازاڕی فیتپه‌مپی گه‌رمكردووه و (هه‌زاران) ئۆتۆمبێل تووشی ئه‌و به‌زمه بوون، له‌بیرم چووبوو كه منیش سه‌یاره‌كه‌م پێله‌قه‌ی ئه‌و به‌نزینه‌ی به‌ركه‌وتووه، هه‌رچه‌نده من سوپه‌ره‌كه‌یشی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵده‌كه‌م كه‌چی ئێستاكه‌ش كه لێیده‌خۆرم واده‌زانم راقیسه‌كه‌ی پورتوقاله‌یه شان و ملی ده‌هه‌ژێنێ. عه‌جیبه چۆن ئه‌و ناوه پڕ به پێسته‌یان لێناوه، به‌راستی هیچ جێی گومان نییه منیش بومایه له‌و ناوه باشترم بۆ نه‌ده‌دۆزرایه‌وه، ئاخر بۆ نا كابرایه‌كی خاوه‌ن تاكسی له 3 رۆژدا سێ فیتپه‌مپ بۆ سه‌یاره‌كه‌ی بگۆڕێ ده‌بێ چی بداته خێزانه‌كه‌یی و چۆن بژێویان دابین بكات، ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌وه پێله‌قه نه‌بێت مرۆ چ ناوێكی دیكه‌ی لێبنێت.
كورد ده‌ڵێ " پێله‌قه له به‌ختی خۆت مه‌ده"، به‌ڵام له به‌د به‌ختیان ماوه‌یه‌كه فێربووین به به‌نزینی (خۆماڵی) پێله‌قه له سه‌روه‌ت و سامانی وڵات ده‌ده‌ین و كه‌سیش له به‌رپرسان فزه‌ی لێوه نایه. ئاخر چۆن نا، ئۆتۆمبێل به‌و به‌نزینه له‌رزو تای دێتێ و به ئامان و زه‌مان ناڕواو هه‌موو هه‌ناوی به‌رده‌بێته‌وه. سه‌رباری ئه‌مه‌ش خۆشیمان به‌وه دێت كه ئێمه‌ش به‌نزینی خۆماڵیمان هه‌یه. هۆ كاكی كوالیتی كۆنتڕۆڵ له كوێی ته‌نها ئه‌مجاره‌یان دڵی بازرگانه دڵڕه‌شه‌كانی به‌نزین بشكێنی و تیچاوێكی بده‌یتێ و بزانی هه‌ناوی سه‌یاره‌كانی شاری هه‌ولێر چۆن داڕزاوه و به‌نزینی پێله‌قه چ به‌دبه‌ختییه‌كی بۆ هاووڵاتیان هێناوه.
ئه‌رێ كاكه بیستووتانه له هیچ شوێنێكی دنیادا حكومه‌ت به‌ده‌ستی خۆی ئاگر له ماڵی هاووڵاتیانی به‌ربدا، ئه‌رێ تو ویژدانتان ئه‌مه به‌نزینه یان خولی ره‌قسی عه‌ره‌بی بۆ سه‌یاره‌كانمان ده‌كه‌نه‌وه؟!