فاول …. به‌شی دووه‌م …. غه‌مگین بۆڵی
تۆ پێم مه‌ڵێ: تۆ كێی؟!، منیش به‌دوای خۆمدا عه‌وداڵم!
دوای نووسینی نامه‌كه‌م، به‌ده‌م خواردنه‌وه‌ی قاوه ساردبووهكهم، له‌به‌ر خۆم ده‌مگوت. ئه‌گه‌ر جیهانی كتێب و خوێندنه‌وه و نووسین نه‌بایه، من له‌م جه‌نگه‌ڵستانه تاریكه‌دا، خۆم ون ده‌كرد و دواجار خۆم له‌ده‌ست جوانیه شاراوه‌كانی ئه‌و دیو ژیان ده‌دا، له‌و كاته‌دا ده‌مویست چه‌ند ڕسته‌یه‌كی تر له یاداشتنامه‌ی ته‌مه‌نم بچنم، كه‌چی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی كاره‌بای مۆلیده‌كان بڕا، دایكم گوتی: –
كوڕم بزانه كاره‌بای حكومه‌ت نه‌هاتۆته‌وه؟
منیش به‌ده‌م ڕووناكی مۆبایله‌كه‌مه‌وه سه‌یرێكم كرد و گوتم: – نا دایه گیان نه‌هاتۆته‌وه، وابزانم وه‌ك وه‌زیری كاره‌با سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كردووه.
ناچار بیرم كرده‌وه ده‌بێت چراكه داگیرسێنم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت به‌شێكی تر له پاداشته‌كه‌م بنووسمه‌وه، كه‌چی كاره‌بای نیشتیمانی به سه‌فه‌ر چووه و مۆلیده‌كه‌ی گه‌ڕه‌كیش گازی لێ بڕاوه، گوایه حكومه‌ت ئه‌م مانگه بڕه گازه‌كه‌ی نه‌داونه‌تێ، چراكهشمان به‌بێ نازی نه‌وت ماوه‌ته‌وه، سه‌یره ئێمه خه‌ڵكی ووڵاتێك بین ژێرمان هه‌مووی نه‌وت بێت، كه‌چی بۆ به‌رمیلێك نه‌وت، زیره‌ی هه‌ژاریمان بێت، بۆیه بێزار بوون و ناچاری پڕ تری كردم له گوتن، وه‌لێ ژیان به‌بێ ڕوناكی وه‌ك ته‌خته ڕه‌شی بێ ڕووناكی وایه، زۆر جاریش گوتن به‌بێ نووسین هیچ نرخێكی نابێت، بۆیه بیرم له‌وه كردووه كه به‌یانی هه‌ر چۆنێك بێت، ئه‌مه‌ی ئه‌مشه‌و بنووسمه‌وه و شرۆڤهیهكیش له‌مه‌ڕ نووسینه‌وه‌ی یاداشتدا بكه‌م.
نوسینه‌وه‌ی یاداشتنامه‌ی هه‌ر نووسه‌رێك، به‌نده به‌خودی نوسه‌ره‌وه و پێویست ده‌كا نووسه‌ر خۆی به‌نێو كۆچ و كۆڵانه‌كانی پیاسه بكا و ئایندهی ته‌مه‌نی پێوه موتوربه بكا، یاخود یاده‌وه‌ریه‌كانی ئاوێته‌ی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بكا، ئه‌خه‌ر نوسه‌ری ڕاسته‌قینه بۆ نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی په‌نا بۆ نووسه‌ری تر نابات!، به‌ڵكو خۆی كه (پاڵه‌وان)ه‌كه‌یه‌تی ده‌بێته كارا كتهری هۆنینه‌وه‌ی و به‌بێ په‌یوه‌ست بوون به نوسه‌رێكی تر. ئه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌تا ئه‌و ساته‌ش نوسه‌رێكی ته‌واو تۆكمه‌ن بووبێت، ئه‌وا به‌بێ ڕاڕایی جوانیه‌كانی نوسه‌ریه‌تی له‌بار ده‌چێت!، له‌لایه‌كی تریش ئه‌و نوسه‌ره‌ی توانای نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی خودی خۆی نه‌بێت، جیا له‌وه‌ی له‌گه‌ڵا ((نووسه‌ر بوون))ی خۆی ڕاستگۆ نییه!، نوسه‌رێكی خامه چرووك و خاوه‌ن ڕۆژگار گهرلێكی تایبه‌تمه‌ندیشه!، خاڵێكی تر كه زۆر سه‌را سیمای وروژاندنم ده‌كا; ئه‌وه‌یه; نوسه‌ر كاتێك به ستونی فانتازیا هه‌ڵده‌زنێ بۆ ترۆپكی یاداشته‌كانی ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر چه‌مكی حه‌ق و ڕاستگۆیی بكات و بیانكات به‌هه‌وێنی هۆنینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی عومری هه‌ڵڕژاوی، وه‌لێ نوسه‌ری ئیفلیج بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه ناشازهكانی نوسین و لاوازی ئاستی رۆشنفكری فه‌نا بكا، یاخود ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه وه‌ك نوسه‌رێك نه‌یتوانیوه له‌نێو ڕاستهقینهییهكانی ژین‌دا ئاوێته بێ، بۆیه; بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی چه‌شنی ئه‌و كچه ناشازهی كه به‌ر له پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به هه‌زار و یه‌ك شێوه‌ی مۆدێرن و بۆیه‌ی بوكێنی جیاجیا (تیڤ تیڤ)ی ده‌كه‌ن، مومكینه كه جوانیه ڕه‌ها كاتیه‌كانی له‌بار ده‌چێت، ده‌كرێ نوسینه‌وه‌ی یاداشته‌كانی نوسه‌ری ساخته‌ش به‌هان ستایڵا ناوزه‌ند بكرێت، وه‌لێ ده‌بێت جیاوازی له نێوان ستایلی نوسیینی نوسه‌ری ساخته و نوسه‌ری ڕاسته‌قینه‌دا بكه‌ین، نوسه‌ری ڕاسته‌قینه شێوازه‌كانی فۆڕم و ستایڵی نوسینه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه و به شێوازی نوێی و داهێنه‌رانه ده‌نوسێت، چۆن ئه‌وانه‌ی شێوازی نوسینی یاداشت ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌میشه به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چن!، چۆن ئاماژه پێدان له‌لایه‌ن خودی نوسهرهوهیه و هه‌ر خۆشی ستایل و ڕێچكه‌ی خۆی له‌نێو نوسینی یاداشته‌كانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
وه‌لێ نووسه‌ری ساخته ته‌واو پێچه‌وانه‌یه و هه‌میشه‌ش له دام و ده‌زگاكانی ئه‌مڕۆی حكومه‌ت پله و پایه‌یان به‌رز تره و تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاویش ژیانیان خۆشنوودی تره، چۆن ئه‌وانه‌ی جیاوازی له نێوان ( نووسه‌ری ساخته و مرۆڤی باش ) ده‌كه‌ن; زۆر ده‌گمه‌نن، په‌تایه‌كی تر كه زۆر كوشنده‌یه نووسه‌ر بێ ئه‌زموونه‌كان ڕه‌چاوی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ڵێن; (پیاوێكی باشه)، ڕه‌نگه هه‌تا ئه‌ندازه‌یه وابێت، وه‌لێ وه‌كو نووسین و نووسه‌ریه‌تی ده‌كرێت دیدگایه‌كی تر بێت، بۆیه ده‌بێت جیاوازی له‌نێوان مرۆڤی باش و نوسه‌ری خراپ دا بكه‌ین، یاخود جیاوازی له‌نێوان ئینسانی خراپ و نوسه‌ری باش دا بكه‌ین، ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستانی باشوردا هه‌ندێك كه‌س ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه گه‌وره‌ن، كه ده‌وروبه‌ره‌كانیان سیسته‌می سیاسه‌تی كوردستان به بچوك ناوزه‌ندی كردون، یاخود هه‌ندێك نوسه‌ر خۆیان به‌ته‌نافی حزب هه‌ڵواسیوه و له‌م ڕۆژگار گه‌له‌ی تێیدایه، میدیاكان به سوپه‌ر مانی شاعیری ئه‌مڕۆی كوردی ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن، ده‌كرێت ئه‌م شاعیرانه چه‌شنی كادیرێكی حزبی سه‌یر بكه‌ین، بۆیه ده‌كرێت به مشه‌خۆریش ناویان به‌رین، جیا له‌وانه‌ش ئه‌و شاعیرانه‌ی كه هه‌میشه سه‌ر ئێشه‌ن بۆ حكومه‌ت و ده‌سته‌ڵات، شاعیر گه‌لێكی ڕاسته‌قینه و نوێخوازن، ئه‌و شاعیرانه‌ی كه هاوڕای بیر و ڕای سیاسه‌ت و ئایده‌لۆژیای حزبن ئه‌وانه هه‌میشه شاعیری خاوه‌ن خامه چرووكن.28-29/9/2008
غه‌مگین بۆڵی