
ماڵی شیعر …. به‌ندی عه‌لی
Closed
.. ئۆکتۆبه‌ری 2009
ماڵێکی خنجیله‌م هه‌یه
له‌سه‌ر هه‌سارێکی تری
دوور له‌ئێره
ئێره‌ی سیخناخ ، به‌ئاژاوه
به‌زه‌رده‌واڵه‌کانی قین و
قالۆنچه‌کانی گومان و
جاڵجاڵۆکه‌کانی پیلان
ئێره‌ی نغرۆ
له‌گۆمی مه‌نگی خۆپه‌رستیدا
ئێره‌ی داخ
به‌گرانه‌تای ئیره‌یی
ئێره‌ی پێکراو
به‌تیره‌کانی مه‌لاریای درۆ
ئێره‌ی وون
له‌ژێر خۆڵبارینی وه‌هم و
ته‌متومانی خه‌یاڵدا
ماڵێکی خنجیله‌م هه‌یه له‌وێ
به‌سه‌ر باڵێ شه‌ماڵدا
خۆم و قه‌ڵه‌مێک و
په‌ڕه‌یه‌کی سپی و
گیرفانێکی پڕ
له‌نانه وورده‌ی ئه‌وین
بۆی ده‌کشێین .. هه‌موو شه‌وێ