
مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌رشانی خه‌ڵکی عێراق له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت!
مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌رشانی خه‌ڵکی عێراق تا دێت ڕوو له زیاد بوون ده‌کات،هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێیت ئه‌مه چاره‌نوسێکه‌و له قه‌ده‌ره‌وه بۆی بڕاوه‌ته‌وه. ڕۆژ نیه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ساده نه‌بن به‌قوربانی به‌بێ ئه‌وه‌ی له چاوه‌روانی ئه‌و مه‌رگه له‌ناکاوه‌دا بن. مرۆڤ وای لێدێت ئیتر نه‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی بیرێک له بوونی خۆی بکاته‌وه. یان ئه‌و کاته‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه نازانێت ئاخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه به زیندووی بۆ نێو ماڵومنداڵی یان نا. ئه‌گه‌ر چی عێراق ئه‌مڕۆ بووه به سه‌رچاوه‌ی ناودارترین وڵات له جیهاندا، نه‌ک بۆ حاڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی و ئارامی ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه، یانی دۆڕاوترین وڵات له جیهاندا. وڵاتێک خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌کی نه‌وتی بێت له جیهاندا، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی له ژێر ڕاده‌ی هه‌ژاریه‌وه بناڵێنن. حاڵه‌تێکی ئاوا له‌کام وڵاتی ئه‌مڕۆی جیهاندا ده‌بینرێت؟ ئاخۆ خه‌ڵکی عێراق شایسته‌ی ئه‌وه‌ن به‌م ئه‌ندازه‌یه ڕۆژانه بێحورمه‌تیان پێوه بکرێت؟ ده‌بێت کێ به‌رپرسیار بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی یه‌خه‌ی به خه‌ڵکی عێراق گرتوه؟
ئه‌مڕۆ وڵاتی عێراق هه‌ر وه‌ک قه‌سابخانه‌یه‌کی لێهاتوه. ڕه‌نگه قه‌سابخانه‌ش نه‌توانێت شان بدات له شانی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی بۆ خه‌ڵکی عێراق دانراوه. ئه‌و کوشتار گایه‌ی که دیمه‌نه ته‌واو مه‌رگه‌ساتیه‌کانی له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه په‌خش ده‌کرێت، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین سه‌رچاوه‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانی ئه‌مڕۆی سه‌رشانی خه‌ڵکی، ته‌نها حیزبه حاکمه‌کان لێیبه‌رپرسیاره؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ڕاستی خۆیان به به‌شێک له خه‌ڵکی ڕه‌شوڕووتی ئه‌و وڵاته بزانیایه، عێراق ده‌گه‌شت به‌م ده‌رئه‌نجامه مه‌رگه‌ساتباره‌ی ئێستا ده‌یبینین؟ بۆ ده‌بێت به‌ڕوونی په‌نجه‌ی تاوانکاری نه‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌دای حیزبه حاکمه‌کانی ئێستای عێراق؟
ده‌سه‌ڵاتدارێتی عێراق، هه‌ر له کوردستانه‌وه بیگره تا ده‌گات به باشووری عێراق، له کۆیه‌ک پێکهاتوون ته‌نها ناچاری سه‌پاندونی به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مانه پێویستی مێژووی بن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی عێراق بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌که‌ی خۆی. به‌و واتایه‌ی خه‌ڵکی به‌خۆشحاڵیه‌وه بهاتنایه ئێستایان ڕێز لێ‌بگرن و ئه‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردویان که چه‌ند نه‌وه کران به قوربانی بۆ ڕژێمی دیکتاتۆر، ئیتر وه‌ک یاده‌وه‌ریه‌کی ناشیرین بیانبینایه، که چیتر ئه‌و ڕۆژانه دووباره نابێته‌وه بۆ نێو ژیانیان. له‌وه‌ته‌ی حیزبی به‌عسی دیکتاتۆر ڕوخاوه، تا ئێستاش هه‌ر ملی تاوان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و و ڕێکخراوی ئه‌لقاعیده. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه خۆیان خه‌ریکی دزی و ڕاوڕووتی پاروی ده‌می خه‌ڵکی نه‌بوایه‌ن، ئێستا ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆریستیانه ده‌یان توانی ئاوا درێژه به‌و کاولکاریه بده‌ن له عێراقدا؟ تۆ بڵێی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیانه‌ی ئه‌مڕۆ، هیچ پشکێکیان له‌و جه‌ریمه‌یه به‌رنه‌که‌وێت؟ بێگومانم له‌وه‌ی له‌هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا کاتێک تاوانکاریه‌ک ده‌خوڵقێت، به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه که کورسی حاکمیه‌تی له ژێردایه. به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هێشتا ده‌رنه‌چوون له ژێر پره‌نسیپه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دیکتاتۆری و تۆتالیتاری.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئێستا خه‌ریکی ئه‌وه‌ن ده‌وڵه‌ت دروست بکه‌ن و، خۆیان واته‌نی وڵات بکه‌ن به سیستمی داموده‌زگای و لانی که‌م شێوه‌ی بچێته سه‌ر دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن، ڕاستیه‌که‌ی ڕێک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پره‌نسیپانه کار ده‌که‌ن. تا دێت ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و لایه کێش ده‌که‌ن که هه‌رچی توخمی نه‌گونجان و دووبه‌ره‌کی تائیفی و قه‌ومی هه‌یه زیندووی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان خه‌ڵکی بانگ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچن نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، تا بتوانن له ڕێی ئه‌و نوێنه‌رانه‌وه کێشه و گرفته‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن. به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێت بپرسین، ئاخۆ به‌ڕاستی ئه‌و که‌سایه‌تیانه نوێنه‌ری خه‌ڵکی ده‌بن یان نوێنه‌ری حیزب و تائیفه؟ خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی عێراق هیچ جیاوازیه‌ک نیه له نێوانیاندا تا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌چه‌ی تائیفه و قه‌م و مه‌زهه‌ب له یه‌کتریان جیا بکه‌نه‌وه. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و ئه‌نجومه‌نه‌که‌شی نوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵکی عێراق نه‌بن، به چ لێکدانه‌وه‌یه‌ک مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت ئه‌مانه له پێکهاته‌ی خه‌ڵکی عێراقن؟ کاتێک ده‌رده‌که‌وێت بڕی ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرن به ده‌یان و سه‌دان جار له موچه‌ی کاربه‌ده‌ستێکی ئاسای زیاتره. یان کاتێک ده‌زانیت، ده‌ڵێن فڵانه به‌رپرس یان په‌رله‌مانتار خۆی داڕێژه‌ری کاره تیرۆریستیه‌کانه. به‌ڕێزینه ئه‌م پێکهاتیه‌ی ئه‌مڕۆ خۆی له نوێنه‌رایه‌تی کردنی خه‌ڵکی عێراقدا ده‌بینێته‌وه، ته‌نها پێکهاته‌یه‌کن بۆ تێك شکاندنی خواسته‌کانی خه‌ڵکی دروست بوون، نه‌ک بۆ هاوسه‌نگ کردنه‌وه‌ی شێوه‌ی ژیان و کۆتای هێنان به‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی دایان ناوه بۆ خه‌ڵکی.چ وڵاتێک هه‌یه هێنده‌ی ئه‌مڕۆی عێراق له ژن کوشتندا جێگای باس بێت، یان کامه وڵاتی جیهانه هێنده‌ی عێراق خاوه‌نی کوشتنی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بوو بێت،ئه‌م کاره‌ساتانه‌ی له عێراقدا ڕوو ده‌ده‌ن که‌م وێنه‌ن له جیهاندا.
ڕۆژ نیه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک و موسڵ و به‌غداد کێشمه‌کێشه‌کان ئاڵۆزی زیاتر به خۆیانه‌وه نه‌بینن، کاتێکیش سه‌یری ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌که‌یت له‌وپه‌ڕی داماوی و کوێره‌وه‌ریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئیتر ده‌بێت چ ئاره‌زویه‌ک بمێنێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌بای و برایه‌تیه‌ی ئه‌م گیرفان پڕانه باسی لێوه ده‌که‌ن؟ ناکرێت ئیتر خه‌ڵکی هه‌ر سه‌یری ده‌می ئه‌م سیاسه‌ت مه‌دارانه بکه‌ن تا بزانن ئاینده‌ی ژیانیان له کام کات و شوێندا ئارام ده‌بێت و هه‌ناسه‌یه‌کی دوور له دڵه‌ڕاوکێکردن هه‌ڵده‌مژن. ئاینده‌ی خه‌ڵکی عێراق ده‌کرێت به جیا له‌و ئاینده‌یه‌ی حیزبه سیاسیه‌کان به شوێنیه‌وه‌ن ته‌ماشا بکرێت، چونکه ئه‌وه مێژووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕوخانی دیکتاتۆر سه‌لمانویه‌تی که چیتر ئه‌م حیزبانه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی نین، سه‌رجه‌م ئه‌م حیزبانه که خۆیان له نێو پێناسه‌ی تائیفی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومیدا ده‌بیننه‌وه، ڕێک هۆکاری سه‌رجه‌م ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ن که یه‌خه‌ی به‌ژیانی خه‌ڵکی سڤیل گرتوه. ده‌کرێت خه‌ڵکی پرسیار له‌م بارودۆخه‌ی خۆی بکات، بۆچی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خۆیان به نوێنه‌ری ئێمه ده‌زانن، جیاوازی نێوان ژیانمان ئه‌رز و ئاسمان بێت؟ ئه‌مه چۆن نوێنه‌رایه‌تیه‌که؟ به‌کام پێوه‌ر ده‌توانرێت ته‌مایلی ئه‌م حیزبانه له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌دا بپێورێت؟ ئاخۆ ئه‌وه هه‌ر پلانی ئه‌م حیزبه تائیفی و ئیسلامی و خێڵه‌کیانه نیه وا ئێستا کار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌که‌ن چۆن ئاسته‌نگیه‌کانی به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕین و کۆڕوکۆبوونه‌وه و ڕێپێوانه‌کان زیاد بکه‌ن و خه‌ڵکی به‌ترساندن و تۆقاندن بخه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه؟ سه‌یرکه‌ن هه‌ر له شاری به‌سره‌وه تا ده‌گات به شاره‌کانی کوردستان، جمه‌ی دێت له چه‌وساندنه‌وه و بێحورمه‌تی کردن به ژیانی خه‌ڵکیه‌وه، ده‌بێت کێ لێی به‌رپرسیار بێت بێجگه له‌م ملهوڕانه‌ی وا ئێستا خۆیان کردوه به‌ده‌م سپی ئه‌و خه‌ڵکه؟
ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کێبه‌رکێ ناشه‌ریفانه‌ی نێوان حیزبه‌کانه وا ئێستا وڵاتێکی کردوه به کاوله‌و ده‌رگای له‌سه‌ر پشته بۆ هه‌رلایه‌ک بیه‌وێت به‌رو خراپتری ببات. ئاخۆ ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌لقاعیده تا ده‌گات به‌ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی تورکه فاشیسته‌کان و دڕندکانی وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی، باڵا ده‌ست نین له نێو دیاری کردنی ئاینده‌ی عێراقدا؟ بۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی عێراق خۆی به‌رهه‌م هێنی ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تیانه نه‌بوایه بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵک، ئاخۆ ده‌کرا له ده‌ره‌وه به‌زۆر بیان سه‌پاندایه به‌سه‌ریاندا که ده‌بێت ژیانی خه‌ڵکی ئاوا به‌مجۆره‌ی ئێستا بێت؟ یان ئه‌وه ته‌نها خودی حیزبه‌کانن کاتێک له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه مادییه‌کانیان منه‌تیان نیه که هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی ده‌روه هه‌یه بیهێنن ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی پاراستنی خۆیانیان بۆ مسۆگه‌ر بکات. به‌ڕاستی تاوانباری سه‌ره‌کی سه‌ر ژیان و مه‌ینه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی عێراق ته‌نها حیزبه سیاسیه‌کانی ئه‌مڕۆن. چونکه ئه‌گه‌ر سه‌رانی ئه‌م حیزبانه کاریان بۆ خۆش بژێوی و ئاسوده‌یی خه‌ڵکی بکردایه، ئه‌وا ئێستا نه‌ده‌بوون به‌و مه‌هزه‌له‌یه‌ی تێیکه‌وتوون. کاتێک ئه‌م لایه‌ن ده‌ڵێت تاوانی ئه‌و لایه‌نه بۆیه ته‌قینه‌وه‌کان ڕوو ده‌ده‌ن؟ ئه‌گه‌ر که‌لتووری به‌عسیه‌کان و ئه‌لقاعیده له‌نێو ئه‌جندای ئه‌م حیزبانه‌دا خۆی مه‌ڵاس نه‌داوه، ئیتر ئه‌وه کامه هۆکاره هه‌مان ڕه‌فتاری تۆتالیتاری و دیکتاتۆری ئه‌وان دوو باره ده‌که‌نه‌وه له کرداره‌کانیاندا؟ ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به ڕێک خستنی ئه‌و کاره خۆکوژیانه خاوه‌نی هیچ ئاکارێکی مرۆڤانه نین هێنده‌ی نه‌بێت پێیان بڵێین به‌ڕاستی ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک دڕنده‌ن و له قاڵبی مرۆڤ بوون چونه‌ته ده‌ره‌وه.
ته‌نها ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراق، هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکی چه‌ساوه‌یه به دژی سه‌رجه‌م ئه‌م حیزبانه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ڕێکخراو بوونیانه له حیزبی پێشڕه‌وی ئازادی خوازانه‌ی خۆیاندا که دوور بێت له سه‌رجه‌م ئه‌و تێگه‌یشتنانه‌ی ئێستا حیزبه‌کانی ناو عێراق پیاده‌ی ده‌که‌ن.
هه‌تا ئه‌م حیزبانه به‌م نه‌هجه تائیفی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومیانه‌وه کار بکه‌ن، ئاینده‌ی خه‌ڵکی ڕه‌شووڕوتی عێراق هێنده‌ی تر ڕوو له نه‌هامه‌تی زیاتر ده‌بێت! دیاره ئه‌م حیزبانه‌ش هیچ کات ئاماده نین واز له‌و که‌یف و سه‌فا و خۆبه‌زل زانیه‌ی خۆیان بهێنن تا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئاخۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ش ئاماده‌یه جارێکی که‌ش ده‌نگیان پێ بداته‌وه؟؟؟؟؟؟تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
26/10/2009
E-mail/ hanskk_01@hotmail.com