پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵ بۆ نووسه‌ر داناعه‌سكه‌ر سه‌باره‌ت به شیعر
دیداری : ئارام شوانی
Danaasker@yahoo.com
Mobil – 07709344114پ / یه‌كه‌م : له‌راستیدا شیعر ئه‌گه‌ر فره ره‌هه‌ندترین و گرانترینی چه‌شنه ئه‌ده‌بییه‌كانی نه‌بێت ، ئه‌وا له‌وان ساده‌تر و ده‌سته‌مۆتر نیه ، مانای چیه ئه‌مڕۆ لای ئێمه به‌رده‌ستترین چه‌شنی ئه‌ده‌به و هه‌موان به شیعر ده‌ستپێده‌كه‌ن ، ئێوه چۆن له‌مه تێده‌گه‌ن ؟
وه‌ڵام : له‌راستیدا به‌رله‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌ڕێزت بده‌مه‌وه ، دوێنی له‌گه‌ڵ براده‌رێكی خۆمدا باسمان له‌و دیارده‌یه ده‌كرد ، به‌ڕاستی شیعر لای ئێمه‌ی كورد هێنده كڵۆڵ بووه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ته‌نانه‌ت شاعیره جیدییه‌كانیشَ خه‌ریكه لێی ده‌ڕه‌وێنه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌بیرماندا بێته‌وه له هه‌شتاكان به‌تایبه‌تی له گۆڤاری به‌یان لاپه‌ڕه‌یه‌ك هه‌بوو ، به‌ناوی " یانه‌ی به‌یان " ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه تایبه‌ت بوو به‌و گه‌نجانه‌ی یائه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌تای نووسینی شیعر یاچیرۆك بوو ، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه پسپۆرێك هه‌بوو ته‌نها بۆ وه‌ڵام و ته‌خمینكردنی ئه‌و باته تازانه‌ی ده‌گه‌یشتنه گۆڤاری " به‌یان " ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر هه‌بوو به‌ناوی " ئاسۆی لاوان " ئه‌مه له‌قۆناغی دووهه‌می ئه‌و كه‌سانه ده‌هاته به‌رهه‌م ، كه به‌فیعلی هه‌ست ده‌كرا ئه‌و كه‌سه توانای شیعری گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌دا بابه‌ته‌كه‌ی بۆ بڵاوبكرێته‌وه ، به‌م شێوه‌یه خاوه‌نی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌وته به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تێكی گه‌وره و ناچار ده‌بوو خۆی پێگه‌ینێ و به جیدی موتابه‌عه‌ی ره‌وتی ئه‌ده‌بی كوردی و جیهانی بكات ، حه‌زده‌كه‌م بزانی كورد زۆرترین شیعر نووسی هه‌یه به‌ڵام كه‌مترین شاعیری هه‌یه ،
به‌داخه‌وه له شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه ، به‌رهه‌می دوای راپه‌ڕینه ، كاتێك كه زۆر له رۆشنبیران باس له فه‌وزای ئه‌ده‌بی كوردی دوای راپه‌ڕبن ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تی شیعر ، ئه‌مه‌ی به‌شێكی زۆر خراپی ئه‌و فه‌وزایه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆ به‌شێك له گۆڤار و رۆژنامه‌كان ، به‌ڵام به‌شێكی زۆری سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌دیب نین ، یاخود له‌به‌رمه‌ساڵحی زۆرفرۆشی هه‌رچی به‌ناوی شیعره‌وه خرایه سه‌ر كاغز بڵاو ده‌كرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بابه‌تێكی لاواز هاته لای تۆ و بڵاوت نه‌كرده‌وه ، ئه‌وا دڵنیابه من بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه ، به‌داخه‌وه لای به‌شێكی زۆری گه‌نجه‌كانمان شیعر بریتییه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی واقیع ، واته، ئه‌وه‌ی رۆژانه به‌سریدادێت ئیتر چ حاڵه‌تی رۆمانسی بێت یا كۆمه‌ڵایه‌تی ، رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی " ئه‌دۆنیس " باسی لێوه ده‌كات : ئه‌گه‌ر شیعر دووباره‌كردنه‌وه‌ی واقیع بێت ، واته من جارێكی دی واقیعم بۆ خه‌ڵك گێڕایه‌وه ، كه‌واته من هیچم نه‌كرد ، ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌یه له‌شیعر گه‌یشتون ، شیعر دووباره‌كردنه‌وه‌ی واقیع نیه ،بۆیه ده‌بینی هه‌موو كورد به‌شیعر ده‌ست پێده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به‌م شێوه‌یه له شیعر گه‌یشتووین ، كه ئه‌ویش ته‌نها بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كانمان ،وه‌ك چۆن كه‌سێك له‌بێده‌سه‌ڵاتیدا په‌نا بۆ گریان ده‌بات ، به‌و گریانه خه‌فه ده‌بێته‌وه شیعر نووسیش لای ئێمه وای لێهاتووه ، دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه هه‌موومان تووشی نه‌خۆشی به‌هه‌ڵه له‌شیعر تێگه‌یشتن بوین ، ره‌نگه منیش یه‌كێك بم له‌و كه‌سانه ،له‌دیداری گۆڤارێك ئێسته له‌به‌ر ده‌ستمدایه له‌گه‌ڵ شاعیرێكی گه‌نج ، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن " له‌نوسیندا خه‌یاڵی یاواقیعی ده‌نووسی " ده‌ڵێ " ئه‌وه‌ی من ده‌ینووسمه‌وه ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆم و ته‌واوی واقیع ده‌نووسمه‌وه " یان پرسیاری ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن " شاعیران و ئه‌دیبان هه‌موو له‌ژێر كاریگه‌ری كه‌سێدا ده‌ست پێده‌كه‌ن " ئه‌و ده‌ڵێ " من كاریگه‌ری یه‌ك كه‌سم له‌سه‌ره ئه‌ویش خۆمم ، كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر شاعیرییه‌ت به‌و شێوه‌یه بێت تۆ كاریگه‌ری كه‌سی پێش خۆتت له‌سه‌ر نه‌بێ ، واته تۆ رابوردوی خۆتت نه‌خوێندوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌شی گرفته لای ئه‌و كه‌سان تائێسته واده‌زانن وسه‌ی " كاریگه‌ر " مانی دزی ئه‌ده‌بییه ،ئه‌مه حاڵی شیعره لای ئێمه ، من زۆرجار وتوومه بۆچی " حه‌مه عومه‌ر عوسمان " له دوای نامیلكه‌ی " له غوربه‌تا " هیچی تری بڵاونه‌كرده‌وه ، تۆ بڵێی له‌م فه‌وزای شیعره‌دا ئه‌و صیاوه نه‌توانێ شتێك بنووسێ ، یاخود به‌رهه‌می تازه‌ی نه‌بێ ، من له‌نزیك و دووره‌وه ئه‌و پیاوه ناناسم ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌زانم ، ئه‌و رێز له‌شیعر ده‌گرێت و نایه‌وێ یاخود ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵدا دێت نه‌با ئه‌وه‌ی ده‌شی نووسێ له‌به‌های شیعریی " له‌غوربه‌تا " دا بدات ، كێشه‌كه له‌وه‌دایه سنورێك نیه بۆ رێزگرتن له‌شیعر ،له دونیای ئه‌ده‌بدا ناكرێ تۆ كاریگه‌ریی كه‌ست به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت ، ئه‌ی كه‌واته ئه‌وشی ده‌ینووسی جگه له‌ئیحساسێكی غه‌ریزه‌یی گه‌نجانه و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ویست و ئاره‌زووه‌كانت هیچی ترنیه ، به‌ڵام گرفته‌كه لای گه‌نج نیه ، گرفته‌كه لای راگه‌یاندنی كوردیه به‌و شێوه به‌ربڵاوه بازاڕی شیعریان كڵۆڵ كردووه ، خه‌ڵكی وا هه‌یه له‌مانگێكدا چوار یا پێنج بابه‌تی به‌ناو شیعر بڵاو ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه كاریسه‌یه ئه‌زیزم به‌سه‌ر شیعردا هاتووه ، ئه‌گه‌ر بپرسین بۆچی تا ئێستا شیعره‌كانی " نالی ، محوی ، سالم ، گۆران ، پیره‌مێرد " یاخود بۆچی ئێستاش شاعیرانی قۆناغی شه‌سته‌كان " له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ، شێركۆبێكه‌س ، عه‌بدواڵلپه‌شێو ، ره‌فیق سابیر و چه‌ندینی تری پێش ئه‌مانمان له‌به‌ره ، به‌دڵنیاییه‌وه شیعر به‌و شێوه‌یه كڵۆڵ نه‌بوو ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا گه‌مه به شیعرییه‌ت ده‌كرێ ، ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و سوود له‌و نه‌ریته‌ی گۆڤاری " به‌یان " وه‌ربگرن ، دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه شیعر رێڕه‌وی راستی خۆی ده‌گرێ و به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌موو كورد خۆی به‌شاعیر ده‌زانێ ، وانابێ .پ / دووهه‌م : شیعری كوردی دوای راپه‌ڕین بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌زموونی تایبه‌ت ؟
وه‌ڵام : پێش هه‌موو شتێك شیعر كاتێك ده‌بێ به ئه‌زموون كه نه‌وه‌ی دوای ئه‌و نه‌وه‌یه سوودی لێببینێ ، ئێمه هێشتا نه‌مانتوانیوه له‌و فه‌وزا به‌ربڵاوه‌ی كه له‌ساته‌وه‌ختی راپه‌ڕنه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ ده‌ینووسین ،ببین به خاوه‌ن دیدگایه‌كی دیاریكراو ، چونكه خودی راپه‌ڕین ئه‌گه‌رچی خستینه‌یه به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تێكی گه‌وره‌ی كرانه‌وه به‌ڕوی دونیای ده‌ره‌وه و ده‌وروبه‌ر ، له‌هه‌مان كاتدا تووشی گرفتێكی قووڵی دونیای رۆشنبیری كردین ، ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئه‌زمونێكی دیاریكراو له دونیای رۆشنبیریی و ئه‌ده‌بیات نه‌بووین ، زۆر زه‌حمه‌ته له‌و كاته‌دا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیبو سوود له ئه‌ده‌بیات و رۆشنگه‌ریی دونیا ببینن ، هه‌روا به‌ئاسانی دونیای ده‌ره‌وه هه‌زمبكه‌ن ، گرفته‌كه له‌وه‌دابوو ، ئێمه له‌دونیایه‌كی داخراوه‌وه ، رووبه‌ڕوی دونیایه‌كی جیاواز بووینه‌وه ، ئه‌ویشَ له‌ڕێی بچوككردنه‌وه‌ی دونیا‌و هێنانی دونیا بۆ ناو ماڵه‌كانمان ، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گروپ و لایه‌نێك بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرا ، تۆ له‌نێوان چواردیواری داخراودا بژی ، ئه‌مه به‌لایه‌ك دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاش له‌حه‌رامكردنی گوتن و پرسیاركردن و ده‌یان حاڵتتی تر ، حه‌تمان چاوه‌ڕێی چی لێده‌كلرێ ن بۆیه ئه‌ده‌بیش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌و شێوه هه‌ڵسوكه‌وته و تووشی فه‌وزایه‌كی به‌ربڵاو بوو ، ئیدی شیعر‌و كایه‌كانی تری ئه‌ده‌ب كه‌وتنه‌گێژاوی دووباره‌بوونه‌وه و تێكهه‌ڵكێشبوون له‌گه‌ڵ یه‌كتر ، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌دونیای رۆشنبیریی كوردی له دوای راپه‌ڕینه‌وه ، خۆی له‌تاكڕه‌هه‌ندی شیعر و پیرۆك رزگار بكات و هه‌وڵبدات له كایه‌كانی تری رۆشنبیریی كاربكات ، فیكر ، فه‌لسه‌فه ، ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ریی ، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌گه‌رچی دونیای رۆشنبیریی تووشی ئه‌و فه‌وزایه‌ش بوو ، به‌ڵام دواجار ئه‌و فه‌وزایه‌ش ده‌یان ده‌رگا و جه‌ده‌لێ رووبه‌ڕوو كرایه‌وه ، بۆیه ده‌بینێن دونیای ئه‌ده‌بیات و رۆشنبیریی ئێستا له‌ساته‌وه‌ختی راپه‌ڕین جیدی تره ، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێ هێشتا نه‌ماتوانیوه ژانری شیعر بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخی شیعرییه‌ت ، ئه‌ویش به پله یه‌ك گرفته‌كه لای هه‌ندێ له رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندایه ، كه شیعری جیدی و ناجیدی یا خود شاعیر و ناشاعیر به‌یه‌كه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌م حتڵه‌ته چه‌نده گرفتی كه‌سانی خۆ به‌شاعیر زانه ، هێنده‌ی دیش ، گرفتی پڕكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كانه ،بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانم بڵێم شیعری كوردی دوای راپه‌ڕین بووته ئه‌زموون ، چونكه ئێمه پێش راپه‌ڕین به‌ده‌یان ئه‌زموونی شیعریی و شاعیری خاوه‌ن ئه‌زموونمان هه‌یه كه له پرسیاری پێشودا ناوم هێنان ، من نكۆڵی له‌وه ناكه‌م دوای راپه‌ڕینیش شاعیری لێهاتوومان هه‌یه ،به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دابوو ، ئێمه له‌و ماوه زۆری دوای ساته‌وه‌ختی راپه‌ڕینه‌وه ، هێنده‌ی تووشی گرفتی رۆشنبیریی بووین ، هێنده نه‌مانتوانیوه به‌دوای دیدگا‌و ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆماندا بگه‌ڕێین ،بۆیه به‌بڕوای من هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین شیعری كوردی دوای راپه‌ڕین بووه‌ته ئه‌زموون یا نه ْ .
پ / سێهه‌م : ده‌رباره‌ی پرسی به‌جیهانی بوونی ئه‌ده‌بی كوردی ، به‌رای تۆ كێشه‌كه ته‌نیا نه‌بوونی ده‌قی مه‌زنه یاخود نه‌بوونی بازاڕی ئه‌ده‌بیشه ؟
وه‌ڵام : یه‌كێك له پرسه هه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌ده‌ب ورۆشنبیریی كوردی ئه‌وه‌یه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته نه‌ماتوانیوه ببین به به‌شێك له دونیای ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی جیهان ، ئه‌م حاڵته‌ش ره‌نگه به‌شێكی زۆری خۆمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد لێی به‌رپرسیار نه‌بین ، به‌و مه‌به‌سته‌ی كورد له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نیه هه‌میشه له‌مپه‌ری گه‌وره‌یان له‌ڕیدا دروستكردووه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵیش دراوه مۆركی نه‌ته‌وه‌یی لێ بسڕنه‌وه ، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه به‌جیهانی بوونی ئه‌ده‌ب له‌سه‌ر دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی پێك دێت ، ئه‌وانیش زمان و شێوه داڕشتن و ته‌كنیكه ، ره‌نگه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له دونیای ئه‌ده‌بیات و وه‌رگێڕاندا كۆمه‌ڵیك بابه‌تی ئه‌ده‌بی به‌رچاو وه‌رگێڕدرابێته سه‌ر زمانی ئێمه ، به‌ڵام هێشتا به‌و شێوه‌یه نیه كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی زۆری پێیه‌تی ، بو نمونه ،چه‌ند رۆژێكی دی له وڵاتی سوید رۆمانووسی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی " لۆكلیزیۆ" خه‌ڵاتی " نۆبڵ " له‌ئه‌ده‌ب وه‌رده‌گرێ ،" لۆكلیزیۆ " یه‌كێكه له رۆماننووسه‌به‌ناوبانگه‌كانی فه‌ره‌نسا و له‌ساڵی 1963 ده‌نووسێ و له‌ته‌مه‌نی 23 ساڵی یه‌كه‌م رۆمانی خۆی بڵاوكرده‌وه ، كه‌چی تائێستا ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد هیچكام له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م رۆماننووسه فه‌ره‌نسییه‌مان به‌رچاو نه‌كه‌وتووه ، ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه گرفتتره له‌به‌رده‌م به‌جیهانی بوونی ئه‌ده‌بی كوردی رۆڵی زمانه ، له‌ساته‌وه‌ختی ده‌س به‌كاربوونی به‌نووسین یا بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی خۆی " گۆته " نووسه‌ری به‌ناوبانگب ئه‌ڵمانی ، پێی وابوو به‌خراپترین زمانی دونیا ده‌نووسێ ، ئه‌م بۆچوونه‌ی " گۆته " له‌و دیده‌وه نه‌بوو كه زمانی ئه‌ڵمانی زمانێكی ناشرینه ، به‌ڵكو له‌و دیده‌وه‌بوو كه زمانی ئه‌ڵمانی له‌و ساته‌وه‌خته‌دا زمانێكی لۆكاڵی بوو ، ئه‌ده‌ب وزمانی دونیا به‌و زمتنه ئاشنا نه‌بوون ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته و به‌ڵكو زۆر گرنگه ئێمه‌ش پێویسته له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابین زمانی كوردی له چوارچێوه لۆكاڵییه رزگار بكه‌ین و به زمانه‌كانی دونیای ئاشنا بكه‌ین ، ئه‌ویشَ له‌ڕێی وه‌رگێڕانی بابه‌ته ناوازه‌كانمان ، ئێه‌مه وه‌ك نه‌ته‌وه له‌رووی داڕشتن و فۆرم و ته‌كنیكه‌وه ، ده‌یان دقی ناوازه‌مان هه‌یه ،بۆیه حه‌قوایه به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه دونیای میدیا و راگه‌یاندن و بچوكبوونه‌وه‌ی جیهان رۆڵیكی گرنگیان هه‌یه له گه‌یاندنی بابه‌ته‌كان به‌زوترین كات ،ئاوڕێك له‌و ده‌قه ناوازانه بده‌ینه‌وه و بیانگۆڕینه سه‌ر زمانه‌كانی دونیا ، به‌بڕوای من گرنگترین هۆكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و ده‌یان مه‌به‌ستی تر نئه‌وه‌یه له قوتابخانه و پیمانگا و زانكۆكانمان زۆر گرنگی به زمامی بێگه‌نه بده‌ین و هه‌وڵبده‌ین سوودیان لێ وه‌ربگرین ،به‌تایبه‌تی زمانه‌كانی " عه‌ره‌بی ، ئینگلیزی ، فه‌ره‌نسی ، ئه‌ڵمانی ،ئه‌گه‌ر له‌كتێبخانه‌كانی دونیا بڕوانی ،كورد وه‌ك نه‌ته‌وه كڵۆڵترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر رووی زه‌مین له‌رووی زمانه‌وه و به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێ بابه‌تی زۆربه‌كه‌می وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی تری دونیا ،ئه‌م حاڵه‌ته هۆكارێكی سه‌ره‌كیه له‌به‌رده‌م نه‌بوونی ئه‌ده‌بی كوردی به ئه‌ده‌بێكی جیهانی .
پ / چواره‌م : تۆ وه‌ك شاعیرێك گه‌ر لێت بپرسن : له‌نێوان هونه‌ره‌كانی مۆسیقا ، ره‌نگ ، هێڵ ، جوڵه ، شیعر ، كامیان باشتر ده‌توانن رازه‌كانی مرۆڤ بڵێن ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌م ره‌گه‌زانه بدوێین ،ده‌بێ ئه‌وه بزانین هه‌ریه‌ك له‌م ره‌گه‌زانه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان گوزارشت له حاڵًه‌تێكی تایبه‌تی ده‌كات ، راسته ئه‌م ره‌گه‌زانه هه‌موویان هونه‌رن ، به‌ڵام دواجار له‌سیاقی مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی خۆیاندا هه‌ریه‌ك ئه‌ركێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، ئه‌وه‌ی له‌ناویاندا ره‌گه‌زێكی جیایه ئه‌وه شیعره و ئه‌وشیعره‌ش ئه‌گه‌ر دیوه فیكریی وستاتیكی ته‌كنیكه‌كه‌ی نه‌بێ ته‌نها فاكته‌رێكه له‌هونه‌ره‌كانی تر جیاده‌كاته‌وه ،ئه‌ویش فاكته‌ری زمانه ، چوون زمان مانا و ده‌لاله‌ت و فۆرمه‌كه‌ی له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی تر ده‌گۆڕێت و دواجاریش هه‌ر به‌شیعر ده‌مینێته‌وه ، ره‌نگه ئاسان نه‌بێت له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌م ره‌گه‌زانه ئینسان یه‌كی له‌م ره‌گه‌زانه جیابكاته‌وه و به‌باشترینیان له‌قه‌ڵه‌م بدات ،دواجار ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له‌هه‌ر شاعیرێك بكرێت ،دڵنیام ناتوانێ به‌راورد له‌نێوانیاندا بكات ، چونگه تایبه‌تمه‌ندی شیعر‌و شاعیر ، له‌هه‌موو ساته‌وه‌ختێكدا ئه‌گه‌ر شاعیرانه بیر بكاته‌وه ـ ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه هه‌موویه‌كی له‌م ره‌گه‌زانه وه‌ك زنجیره به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و یه‌ك ته‌واوكه‌ری ئه‌وی ترن ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان پارچه موزێك هه‌یه تۆ وه‌ك شاعیرێك ده‌توانی له‌گه‌ڵیا بژیت و ره‌گه‌زێكی زه‌رورییه شاعیر له‌دونیایه‌دا بتوانی ده‌یان حاڵه‌ت بدۆزێته‌وه ، به‌هه‌مان شێوه ره‌نگ ، یه‌كێك له‌بنه‌ماسه‌ره‌كییه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای مانا ستاتییه‌كانی شیعر له‌ناو ره‌نگدا حزوری هه‌یه ، به‌تایبه‌تی له‌تابلۆی تجریددا ، من خۆم قه‌ت له‌بیرم ناچێت له‌یه‌كێ له‌تابلۆ ته‌جریدییه‌كان وێنه‌یه‌كی شیعرییم تیا دۆزییه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه هێڵكاری ، ره‌نگه هێڵكاری زۆر نزیكتر بێت له‌هونه‌ره‌كانی تر له‌شیعره‌وه ، چونكه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان هه‌ریه‌ك له‌و هێڵانه‌ی له‌و تابلۆیه‌دا به‌دی ده‌كرێ ، دونیایه‌ك لێكچون هه‌یه له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی شیعری ، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ڕێزت باست لێوه كردووه هه‌ریه‌ك له‌م ره‌گه‌زانه راسته‌وخۆ گوزارشت له‌حاڵه‌ته ئینسانیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌موویان یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و مومكین نیه شاعیر بێ گرنكیدان به‌یه‌كێك له‌م ره‌گه‌زانه بتوانێ ده‌قێكی شیعری زیندوو دروست بكات ، چونكه خودی شیعر په‌یوه‌سته به‌حاڵه‌ته ئینسانیه‌كانه‌وه ، ئه‌وه‌ی شیعر له‌و چوارچێوه‌یه ده‌ركات ،شیعر ده‌باته‌وه دۆخه‌سیاسی و به‌ئامرازبوون ، ئه‌دۆنیس سه‌باره‌ت به‌شیعری شۆڕشگیر ده‌ڵێ " شیعری شۆڕشگێڕ جگه له‌شێوه‌یه‌كی ساخته‌ی شیعر شتێكس تر نیه ." ، بۆیه ئه‌و ره‌گه‌زانه هه‌ریه‌ك لای خۆیه‌وه گوزارشت له‌حاڵه‌ته ئینسانیه‌كان ده‌كات ، بۆیه شیعریش ئاوێكه له‌و هه‌موو هونه‌ره‌وه رژاوه‌ته دونیای خه‌یاڵ و ئیحساسی ئینسانه‌وه .
پ / پێنجه‌م : گوایه شاعیر خۆی ده‌نوسێته‌وه ، تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م رایه ته‌بایت ، تۆ ده‌توانیت باوه‌ڕ به‌وه بكه‌یت شاعیره‌كان هێًنده‌ی خه‌یاڵكانیان جوانبن ؟
وه‌ڵام : ئینسان بریتییه له كۆمه‌ڵیك یاده‌وه‌ری و ژیانكردن له‌ناو تایبه‌تمه‌ندی واقیع ،بۆیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر قسه‌یه‌كی " ئه‌دۆنیس " كه ده‌ڵێ " هیچ زمانێك هه‌رچه‌ند ئاستی شیعری بڵند بێت ناتوانێت گوزارشت له واقیع بكات ، زمان بێتوانایه له ئاستی جه‌سته‌ی مرۆڤ ، چونگه ئه‌و جه‌سته‌یه بێكۆتاییه ، زمان ته‌نها ده‌توانێت كۆتایی بناسێت ، نه‌ك ناكۆتایی " دیاره خودی مرۆڤیش په‌یوه‌ست به‌جه‌سته‌وه ، جه‌سته‌ش وه‌ك ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ ناكۆتایه و به‌رده‌وام له جوڵه‌دایه ، زمانیش ناتوانێ گوزارشت له‌و جوڵه ناكۆتایه بكات ، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ناوی شیعره‌وه واقیع ده‌گێڕنه‌وه یاخود خۆیان ده‌گێڕنه‌وه ، ئه‌وه ته‌نها دووباره‌كردنه‌وه‌ی جوڵه كۆتاییه‌كانی واقیع ده‌گێڕنه‌وه ، دواجار شیعر بریتی نیه گێڕانه‌وه‌ی واقیع وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن ، راسته ئێمه كه له‌ناو پرۆسه‌ی كۆتایی واقیعدا ده‌گوزه‌رێین وناتوانین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی واقیع فه‌رامۆش بكه‌ین ، بۆیه ئه‌ركی شیعر ئه‌وه‌یه بتوانین له‌ناو شته‌كاندا دونیایه‌ك بدۆزینه‌وه كه واقیع دركی پێنه‌كردبێ ، یان ئه‌ركی زمانه له‌ناو كایه جیاوازه‌كانی شت‌دا دونیایه‌ك دروست بكات له‌و دونیایه‌ی خۆمانی تێدا ده‌گوزه‌رێین جوانتربێت ، ئه‌گه‌ر له‌ناو زماندا رۆشنبیرییه‌كی فره‌ڕه‌هه‌ند نه‌بێت بتوانێ نامه‌ئلوف بكات به‌مه‌ئلوف ،ئه‌وا شیعر جگه له‌و وێنه سواوانه‌ی كه رۆژانه له‌واقیعدا به‌رچاومان كه‌وتووه ، ده‌بێ چیتر بێت ، ئه‌گه‌ر شاعیر بیه‌وێ له‌ڕێی هه‌ندێ له‌یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیه‌وه ، یاده‌وه‌ری به‌شیعر بفرۆشێته‌وه به‌سه‌رماندا ،ئه‌وا ده‌بێ ئه‌وانه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆیان ده‌نووسنه‌وه ناویان لێبنه‌ین چی ؟ ، كه‌واته شتێك نیه له‌دونیای شیعردا ناوی خۆنووسینه‌وه بێت ،به‌داخه‌وه دونیای ئه‌ده‌بیات و شیعر به‌تایبه‌تی لای ئێمه خه‌ریكه مصداقییه‌تی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات ، هه‌موو گرفته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ، هه‌ركه‌سه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی پێناسه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ شیعر ده‌كات و كه‌س له‌ئاست ئه‌م قسه نامه‌تیقییانه نایاته‌گۆ.
كاتێ شاعیره‌كان هێنده‌ی خه‌یاڵه‌كانیان جوان ده‌بن ، كه خاوه‌ن بگگراوندێكی فیكریی و مه‌عریفی بن ، چونكه تایبه‌تمه‌ندی خه‌یاڵجوانی په‌یوه‌سته به‌هوشیاری فیكریی و مه‌عریفیه‌وه ، " ئه‌فلاتون " ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئه‌و فیكر و دیدگا رۆشنگه‌رییه نه‌بوایه ، نه‌یده‌توانی سه‌ره‌تا به‌خه‌یاڵ كورسی دروست بكات و پاشان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دروستی بكاته‌وه ، زمانی شیعری زمانی ده‌ربڕینه‌كانه و زمانێكی " خارق " ه ، ده‌توانێ له‌ناو شته‌كاندا شت دروست بكات ،هه‌ر شتێك خه‌یاڵ دروستی بكات ، هه‌رگیز ناتوانرێ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هێنده‌ی خه‌یاڵ جوانبكرێ ، هه‌ر ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌نووسنه‌وه ، ئه‌وه خه‌یاڵی خۆیانه یاده‌وه‌رییه‌كانیان پێده‌نووسێته‌وه ، بۆیه خه‌یاڵی ئه‌وان هه‌رهێنده له‌دونیای ئه‌ده‌ب ده‌گات ،