Skip to Content

Tuesday, July 16th, 2024
دیاردە نێگەتیڤەكانی هەناوی راپەڕین یاخود حوكمڕانی كوردی

دیاردە نێگەتیڤەكانی هەناوی راپەڕین یاخود حوكمڕانی كوردی

Closed
by October 31, 2009 گشتی

به‌شی دووه‌م
 
وەك گوتمان گۆڕانی سیستەمی سیاسی بەگۆڕانی كۆمەڵایەتی و گۆڕانی كەلتووریش لێدەبێتەوە. ئەوانە حەتمین! هەرچەندە ئەوە هەژدە ساڵە كورد لە باشوور لە هەژموونی راستەوخۆی دەسەڵاتی بەغدا رزگاری بووە، بەڵام تەواوی داگیركارانی بەغدا، دیمەشق، ئەنقەرە، تەهران، ئەو دەسەڵاتەی كوردی بە هەڕەشەیەك لەسەر بەرژەوەندی و ئەمنی قەومی خۆیان دادەنێن، لەم ڕوانگەوە، حوكمڕانی كورد دەسەڵاتێكی ئازاد نیە، ئەگەر بەغدا شەڕی كیمیایی و تۆپ ودەبابە لەگەڵ كورد ناكات، بەڵام بەچەند چەكێكی تر شەڕی گەورەترین سامانی نەتەوەیی كورد دەكات، ئەویش گەنجەكانن! هەموو ئەو تۆڕی لەشفرۆشیەی لەدوای 2003ەوە لەكوردستان دەركەوتن، هەمووی عەرەب بوون!! هەر ئەوانە ئەو دیاردەیان بە ئاقارێكی تردا برد، ئەویش چاندنی هەندێك كەسی دەروون نزمی كورد كە ئەو تۆڕە پەرەپێبدەن! ئەمە وەك لەسایتە ئەهلیەكانی كورد دەردەكەوێ كوردیش وەك عەرەب، تورك، فارس فلیمی سێكسی بەرهەم هێناوە،!! بەگوێرەی ئەو ژێدەرانە ژمارەی ئەو كورتە فلیمانە لەسی فلیم تێپەڕی كردووە!
وێرای ئەمەش هەندێك خوێنەواری كورد، ئەوانەی قەڵەم بەدەستن بۆگیانی كورد لە راگەیاندن جۆرە شەرعیەتێك و ئاسایی بوونێك یاخود ئازادییبوونێك دەدەنە ئەو دیاردەیە!
كاتی خۆی سەلامە موسا لە میسر لە كتێبەكانی بانگەوازییەكی گەرمی دەكرد بۆ جۆرێك لەو ئازادییانە! ئەو دین و كەلتووری میسری بەلەمپەر دەبینی، لەهەمبەر دیاردەی رووتەمەنی، ئەوەبوو میسر بە فلیمەكانی كۆتی دین و كەلتووری پچڕاند، لە ئاكام دەوڵەتێكی لێدەرچوو بەقەد ژمارەی كورد لە باشووری كوردستان تەنها ژنی تەلاقدراوی هەیە!
لەسەردەمی گەرمەی هەژموونی شیوعیەت لە سۆڤیەت وئەوروپای رۆژهەڵاتی و بەشێك وڵاتانی رۆژهەڵات، د.نەوال سەعداوی لە نووسینەكانی جۆرێكی تری لە سۆزانیەتی داهێناوە بەشەرعی و سروشتی دەزانی ئەویش دیاردەی هەبوونی دۆست boy frind یان girl frind ئەو دەیوت ئەو كچەی تەنها لەگەڵ كوڕێك سێكس دەكات، لەشفرۆش نییە یان سۆزانی نییە، هەروەها ئەو جۆرە سێكس كردنە بە ئازادییەكی سێكسی دەدیت، چونكە خۆشی لەپێناو خۆشی یە نەك خۆشی بەرامبەر بە پارە بێ!! ئەو بیرۆكەیە تەوا سیستەمی خێزانی سۆڤیەت و ئەوروپای رۆژهەڵاتی داروخاند، ئاكام ئیستا زۆربەی لەشفرۆشەكانی رۆژهەڵات و بەشێكی ئەوروپای رۆژئاوایی، ئافرەتی سۆڤیەتی پێشوون یان ئافرەتی ئەوروپای رۆژهەڵاتین!
لەناو كوردانیش ئەو دیاردەیە بە هەبوونی كەسانی وەك سەلامە مووساونەوال سەعداوی دەركەوتوون بانگەواز بۆسێكسی دەرەوەی خێزان دەكەن!!
ئەوانە بیانەوێ و نەیانەوێ بەو چەكە دەردێكی كوشندە لە ئەمنی قەومی و ئەمنی كۆمەڵایەتی و ئەمنی فەرهەنگی كورد دەدەن! كاریگەری ئەو چەكە زۆر ترسناكترە، لە چەكی عەسكەری، چونكە شەڕی ئەو بەرەیە لەناوەخۆیە، وەك شێرپەنجە هەموو گیانی نەتەوە داگیر دەكات!
2- مادەهۆشبەرەكان
مادە هۆشبەرەكان تەمەنیان لە تەمەنی مرۆڤ زیاترە، زۆرێك لەوماددانە لە سروشتدا هەن، جاران بەناوی حەشیش، ماریجوانا، خەشخاش، دەناسران! ئەوانە هەر لەگەڵ دروستبوونی كۆمەڵ و دروستبوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، مرۆڤ دەركی بە بوونیان كردووە.
 زیانی سەرەكی ئەو مادانە پاسیفكردنی ئەقڵ و هۆشە، مرۆڤ بەو ئەقڵ و هۆشە دەرك بەبەرژەوەندیە مرۆییەكانی خۆی دەكات، كە ئەمەش لەدەست چوو، زۆر بەئاسانی دەستەمۆ دەكرێ! لەمەدا دەفامرێتەوە كە گرنگی دان بەومادە هۆشبەرانە پڕۆژەیەكی شەیتانیانەی كار بەدەست و داگیركارانە لەهەنبەر مرۆڤە بێدەسەڵاتەكانەوە، سیاسیەكان بە پاسیڤ كردن و دەستەمۆكردنی عەقڵی گەنجەكانی توانیویانە هەموو پڕۆژەكانیان لە وڵات بەئارەزووی خۆیان جێبەجێ بكەن! گەنجی رۆژئاوایی لە رێگای ئەو ئازادییەی سیاسییەكانی وڵاتەكەی بۆیان لەدەستوور داناوە، تەواو كەوتوونەتە ناوپڕۆژەكەوە، بەجۆرێك هەر گەنجێكی رۆژئاوایی مومارەسەكردنی سێكس هەتا هەندێ جار لە ئاكامی بیهۆشی و عەقڵ لەدەست دانەوە دووچاری incest(سێكس كردن لەگەڵ خوشك و دایك) دەبێت ئەو كەلتوورە یاخود نەریتە تەكنەلۆژییە لەگەڵ شۆڕشی تەكنەلۆژی ئینگلیزی و شۆرشە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكەی فەرەنسا شۆرشە بیروباوەڕییەكەی سۆڤیەت دەركەوت و بووە واقیع!
كورد و مادە هۆشبەرەكان
بەعس 1963-2003 بەو هەموو دڕاندایەتییە خۆی نەیتوانی بەچەكی لەشفرۆشی و ماددە هۆشبەرەكان شەڕی كورد بكات! بێگومان بەعس لەهەموو رێگایەك دەگەڕا، كە كورد قڕان بكات، بەهەمان شێوەش كورد بەرەیەكی توندی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەبوو، بەرەنگاری ستراتیژییەكانی بەعسی دەكرد، بۆیە بەعس زۆری جەختی لەسەرچەكی عەسكەری دەكرد نەك چەكی كۆمەڵایەتی! چونكە دەیزانی بەو چەكە شەڕی كوردی پێناكرێ، لە هەشتاكان ئەوانەی ناسراوبوون بە شەقاوە، خاوە وەرگرت، لۆتی!! داوێن پیس، جگە لە خواردنەوەی ئارەق نەك بیرە، بە (سیكۆتین) خۆیان بێهۆش دەكرد، چونكە ئەوسا مۆرفین و هێرۆین و كۆكایین و حەشیشە لەناو كۆمەڵی كوردەواری نەبوون!! ئەو نەبوونەش پەیوەست بوو بە چەند هۆكارێكەوە
1 – سنوورەكان هەموو گیرابوو،
2 – گەیشتنە ئەوروپا و گەڕانەوە بۆكوردستان مەحاڵ بوو.
3 – گەنجی كورد ئاڵودە نەبوو بەو پەتایەوە.
4 -هەروەها ئازاد نەبوو!!
لە دوای راپەڕین هۆكارەكانی هەموو هەڵوەشانەوە!! ئێران یەكێكە لەو وڵاتانەی كە گەنجەكانی لەمێژە ئالوودەی ئەو مادانە بوونە! ئەو كوردانەی لەدوای هەرەسی 1975و 1988 كەوتبوونە ناو كۆمەڵی ئێرانیەوە بەشێكی دووچاری ئەو پەتایە بووەو ئەو ڤایرۆسەی لەگەڵ خۆی هێناوەتەوە ناو كۆمەڵی كوردەوارییەوە، ئەو تووشبوانە بەبێ ماددەكە هەڵناكەن هەرئەمەش وایكردووە بازرگانی بەو مادە بكرێت و مەسەلەكە لەحاڵەتی case تێپەڕێ ببێتە(دیاردە-phenomenon) ئەومادە هەرزانیش نییە، تووشبووش پێویستیەتێ!! ئەوەی ئالوودەش بێ كاری پێناكرێ لەمەدا بیرۆكەی تاوانكردن دروست دەبێ! لە بەرنامەیەكی سەتەلایەتی كوردستان دەگەڵ ئەو تووشبوانە توێژەرێكی كۆمەڵایەتی وتی: گەنجێكی تەمەن سی ساڵەی تووشبوو لەپێناو پەیداكردنی ئەو مادەیە ئامادەبوو ژنەكەی خۆی سەعاتێك بداتە برادەرەكەی سێكسی لەگەڵ بكات!!
شەڕی چەند ساڵەی هەردوو باڵی دەسەڵاتی كوردی فاكتەرێكی دی بووە بۆ پەراگەندەبوونی گەنجی كورد و تووشبوونی، هەروەها بە حوكمی ئەوەی ئەو دیاردەیە لە ئەوروپا بە چەند رێگایەك هەیە زۆرێك لەو گەنجانەی ئێمە لەوێش تووشبوونە! بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان نەوەیەكی بێهۆشی لێ بەرهەم دێت نەك هەر ئامادەنیە داكۆكی لە ئەمنی قەومی بكات، بەڵكو بەحوكمی حاڵەتە دەرونییەكەی ئامادەیە هەموو پیرۆزیەكانی نەتەوە ببەزێنێ لە پێناو ماددە حەیاتەكەی!
بە كورتی، ئەگەر ئەشو ماددانە لەهەر وڵاتێك ئارێشەی دەروونی وكۆمەڵایەتی و ئابووری لێبكەوێتەوە ئەوە لە كوردستان ئارێشەیەكی سیاسی گەورەشە!!
هەروەها من وای دەبینم ئەوە نەك هەر تاكتیكێكی داگیركارانە، بەڵكو ستراتیژیەكی ئەوانە لەو رێگایەوە دەیانەوێ فاكتەرێ حوكمڕانی كورد مۆرانە لێبدەن، هەرچی دەسەڵاتی كوردیشە بەرپرسە لەبەردەم تەشەنەكردنی ئەو دیاردەیە ئەوها بڕوا، ماوەیەكی تر دەسەڵاتی كوردی هەموو بودجەی كوردستانیش بۆ قەڵاچۆكردنی ئەو دیاردەیە دابنێ ناتوانێ بنەبڕی بكات!!

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.