چش له پیاو .. پیاوه ویژدان مردووه‌کان …حه‌مه سه‌عید که‌لاری
Closed
پێشکه‌شه به ” سۆلۆ گۆڤانی ” دۆعا…… له تابلۆدا
حه‌مه سه‌عید که‌لاری
28/7/2010
ِ
په‌یژه‌یه‌ک له خه‌یاڵ شۆڕ ئه‌بێته‌وه
به تووله ڕێی ئه‌وینا دائهبهزیی
که‌ڵه‌که به‌ردێ له جه‌هل ئه‌که‌یته مه‌کۆی پشودان
ئه‌بییت به قۆچی قوربان و
ههڵهکشێیت به‌ره‌و ئاسمان
تۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ
پاکیزهتریت له “مه‌ریه‌م “
نهمرتریت له………..
ئااااو…………………
له ڕه‌نگ……………
هه‌موو ده‌مه‌و به‌یانیانێ
شهونمێکیت
دائهبارییت به‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵی منا و
ئه‌بییت به غه‌م……………………
له هه‌ر چوار وه‌رزی خه‌فه‌تا….
“” من “”
ئاخخخخخخ له من……………..
“” تۆ “” ………………………
سڵاو له تۆ……………………
تۆۆۆۆ دۆعایهکیت پڕ له ئاههههه ،
تابلۆیهکیت چاوی ویژدان لێتئهڕوانێ
تابلۆی ” دۆعا “………………..
” سهککی غوفران “………….