ترس لە تاریكى و گەڕان بەدواى رووناكیدا لە شیعرى(میترا تۆ كورى كێ ى..).
ن/ زانست عەلى….
میترا تۆ كورى كێ ى.؟؟؟؟ ناونیشانى شیعرێكى شاعیر(كنێر حەسەن خانم)ەو لە سایتى دەنگەكاندا بڵاوكراوەتەوە..
رووناكى یەكێكە لە پێداویستیە گرنگەكانى ژیانى مرۆڤ، ئەمە ئەگەر لەسەر ئاستى ژیانى رۆژانە راستبێت ئەوا لەسەر ئاستی رۆحى هێزەكەى دە ئەوەندە ئەبێت، چونكە روناكى خواردنى سەركى رۆحى مرۆڤەكانە.دنیاى وشە پرە لە دوالیزم، دوالیزم ئەو دوو شتە دژیەكە دەگرێتەوە كە تەواو پێچەوانەى یەكن و بێیەكیش نابن ، وەك (شەرو خێر ،ئازایەتى و ترسنۆكى،..هتد) كەواتە رووناكى لەگەڵ تاریكیدا دوالیزمى یەكن وتەواو پێچەوانەى یەكن..
میترا یەكێكە لە خواوەندەكانى ئێرانى كۆن لەیەكێك لەئەشكەوتەكاندا لەدایك بووە و خواوەندى ئاینى(میترا)یە،كە لە مێژووى كۆنى ئێراندا بە دووەم ئاین دا ئەنرێت لەرووى ریزبەندى مێژووى دروستبوونى،میترا بە (گیسكە ئاشتیخوازەكە)ناسراوە.
مرۆڤ بە سروشتى خۆى لە دێر زەمانەوە تا هەنوكەش هەمیشە ترسێكى هەیە بەرامبەر بە تاریكى چونكە یەكێك لەهەرە هەستە گرنگەكانى لەكاردەكەوێت كەئەویش هەستى بینینە،وە چیتر ناتوانێت شتەكان وەك خۆى ببینێت.هەر لەمەشەوەیە ئەو تاریكیە ترسناكە دەستپێدەكات كەناوى تاریكى ناوەوەى مرۆڤە واتە تاریكى رۆح كەسەرچاوە دەگرێت لەتەنهاى و هەستكردن بە نا ئارامى،چونكە مرۆڤ كە هەستى بە تاریكى ناوەى خۆى كرد یەكسەر هەست بە تەنهاییەكى كوشندە ئەكات،وە ئەمەش لەسەر ئاستى واقیعیش وایە كە مرۆڤ نابینێت هەستەكات تەنهایە.
لەكۆندا مرۆڤ بونەوەرێكى تەنها بووە و نەیتوانیوە سروشت رام بكات بۆخۆى بۆیە بەردەوام لە ململانێیەكى بەردەوامدا بووە لە گەڵ سروشت و بۆ هەستكردن بە ئارامى پەناى بردۆتە بەر پەرستنى هێزێكى سەروو خۆى وەك پەرستنى مانگ و ئەستێرەو خۆر و ئاگر وچەندین شتى دیكە،كەواتە سەرەتاى پەرستن دەگەرێتەوە بۆ ترس هاوكێشەكە بەو شێوەى لێدێت (ترس+ كەم تواناى=پەرستن)وەك چۆن سیگمۆند فرۆید دەڵێت(ئاین دەرئەنجامى شەڵەژانى دەروون و بەرئەنجامى ترسە)..كەواتە پەنا پردن بۆ پەرستنى خۆر لە وەوە سەرچاوەى گرتووە كە مرۆڤ ترساوە لە تاریكى و هەمیشە پێویستى بە شتێك بووە روناكى پێببەخشێت یا پەرستنى ئاگر كەبەدواى بەرستنى خۆردا هاتووە دیسانەوە پەیوەندى بەوەوە هەیە كە ئاگر رووناكى ئەبەخشێت سەرەڕاى ئەوەش گەرمى پێدەبەخێت و ئەمەش پێویستیەكى ترى بۆ پركردەوە كە گەرمییە.
*گومان لە تواناى میترا بۆ بەخشینى رووناكى..
تۆ کێ ی….گومان ئه که م تۆ میترا بیت و… له سه ر نیگاکانیشت میترا ئه ڕژێ
من به گومانم له حه رفه به ردینه کان و وته ی پیره کان….
دواى چاوەڕوانیەكى زۆر میترا ناتوانێت لە شەوێكى تاریكدا بێتەوە كەواتە لەم شیعرەدا ،كەسى قسەكەر (دیارە مەبەستم فەنتازیاى شاعیرە نەك كەسایەتى شاعیر خۆى)گومانى هەیە لە تواناى میترا بۆ هاتنەوەو بۆ پێبەخشینى روناكى بۆیە بێهیوا نابێت و چاوەڕوانى هاتنى خودایەكى بەتواناتر جوانتر لە میترا..چونكە رۆح و دڵى تاریكەو پێویستى بە هێزێكە لە میترا بە تواناتربێت بۆ بركردنەوەى دڵ و رۆحى.
ئه و له و خودایه ناچێ که موغه کان باسیان ئه کرد
خوایه که ی من میهره بانتر تیشکه کا نی ئه ڕژێنته کانی ڕۆحمه وه
هه ر جا ره و به جۆرێکی تر له دایک ئه بێ و
هه موو جارێکیش که مێ جوانتر…
*ئارەزوى بوون بە مرۆڤ و لەدەستدانى غەیب
ئارەزوو دەكات چیتر میترا غەیبانى نەبێت میترا بەرجەستەبێت و ببێتە مرۆڤ چونكە ناتوانێت ئەو وەكو مورید و موغەكان هەر لە چاوەڕوانى هاتنیدا بێت…چونكە مرۆڤ هەمیشە پێویستى بە شتێكە كە بۆى بژى و لە چاوەروانیدا بێت تەنانەت ئەگەر ئەو شتە یا ئەو كەسە خوداوەندێكى غەیبانى بێًت و بەرهەمى فەنتازیای مرۆڤ بێت ئەوە خۆشترە وەك لەوەى مرۆڤ بێهودەبێت و بۆ هیچ نەژى،هەرچەندە لەم چاوەروانیەش بێزار دەبێت….
چۆن ئه توانی هه مو وشه نا ئا رامه کانی منت خۆش بوێن و
هه ر له باوه شی منیش له دایک ببیه وه
ده ست له خوایه تی هه ڵگری و به تیشکه کانت ڕۆحم بریندار نه که ی
میترا تۆ بۆ من خه ریکه وورده وورده ئه بیته وه مرۆڤ و
تیشکه کانت که متر گه رمایی ئه به خشنبه ئه شکه وته کان
من چه ند به خته وه رم که تۆ له دایک ئه بیت و
میهره بانی پیاوێک له نێو ده سته کانم دا ئه بێ….
*گەرانەوە بۆ واقیع و لەدەستدانى خەیاڵ….
من ئه ترسم و ناتوانم به ئیمانداره کان بڵێم
له ئه شکه وتی دڵی من خوایه کی میهره بانتر له دایک ئه بێ و
مرۆڤانه تر ماڵه که م پر ئه کا له تیشک…
كەواتە هەرچەندە میترامان خۆشبوێت جا ئیتر میترا خودا یا مەعشوق یا هەرشتێكى دیكە بێت كە نەیتوانى مرۆڤانە تر ماڵەكانى رۆحمان پڕكات لە روناكى ئەبێت هەوڵى میترایەكى تر بدەین یەڵام ئەم میترایەى تر جیاوازە ..ئیدى لە چاوەروانیدا نابین خۆى دێت..