بڕیاری له سێداره‌دانی 12000 ئینسان له عێراق …..
بڕیاری له سێداره‌دانی 12000 ئینسان له عێراقدا و
هاتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی دیموکراسیه‌تدا چۆن ده‌گونجێت؟
به‌پێی دوا ڕاپۆتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان (له رۆژی 8 ته‌موزی 2010، له راگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌گه‌ریدا ریکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان تازه‌ترین راپۆرتی سه‌باره‌ت به ره‌وشی مافی مرۆڤ له عێراقدا، که له لایه‌ن نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق(یۆنامی) و کۆمیسیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ مافی مرۆڤ ئاماده‌کرابوو، بڵاوکردوه. له به‌شێکی راگه‌یاندنه رۆژنامه‌گه‌ریه‌که و راپۆرته‌که‌دا سه‌باره‌ت به سزای له سێداره‌دان باس له‌وه ده‌کات که تا به‌رواری 31/12/2009 له کۆی 37681 زیندانی زیاتر له 12 هه‌زار زیندانی له گرتوخانه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێمه‌وه سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. هه‌روه‌ها له به‌شێکی تردا هاتوه که له 1/1/2009 وه تا 30/6/2009 له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقییه‌وه 31 زیندانی که یه‌کێکیان ژن بووه و له 1/6/2009 وه تا 31/12/2009 رێژه‌که به‌رزبۆته‌وه بۆ 93 زیندانی که 3 که‌سیان ژن بوون، سزای له سێداره‌دانه‌که‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێکراوه. واته له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 124 زیندانی که 4 یان ژن بوون له سێداره‌دراون و به‌مه‌ش رێژه‌ی له سێداره‌دان له مانگێکدا 15 له سێداره‌دراو بووه له عێراقدا.) (ئه‌م چه‌ند دێڕه له به‌یانامه‌یه‌کی سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان وه‌رگیراوه).
ئه‌م ژماره گه‌وره‌یه, شۆڕشی فه‌ره‌نسای ساڵی 1789 به‌بیر ئینساندا دێنێته‌وه کاتێک (ڕۆبسپێر)ی سه‌رۆکی کاتی ئه‌و وڵاته که ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستی لویسی 16 ده‌رکرد و به‌ره‌و مه‌قسه‌ڵه‌ی ملپه‌ڕاندنی نارد, بۆخۆیشی ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌مان شێوه‌ی لویسی 16 ی دوباره‌کرده‌وه و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و له ماوه‌ی ته‌نها شه‌ش هه‌فته‌دا نزیکه‌ی 6 هه‌زار مرۆڤی ڕه‌وانه‌ی مه‌قسه‌ڵه‌ی مل په‌ڕاندن، نارد. ته‌نها له ژێر ناوی پاراستنی شۆڕش و ئامانجه گه‌وره‌کانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌دا. (ئه‌م ژماره‌یه له په‌رتوکی شۆڕشی فه‌ره‌نسی وه‌رگیراوه که له‌لایه‌ن هه‌و‌رامان وریا قانیع کراوه به‌کوردی) ئاخۆ ده‌بێت بۆ ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی تائیفه‌گه‌ری عێراق چ جیاوازیه‌ک هه‌بێت له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ڕۆبسپێر و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مالکی‌دا؟ دیاره مالکی و ده‌ستوره‌که‌ی عێراقیش به‌هه‌مان شێوه له ژێر ناوی پاراستنی نیشتمان و ڕزگاری عێراقدا هه‌مان سونه‌تی سزای له سێداره‌دان درێژه پێده‌ده‌ن، به‌ڵام له ئه‌سڵدا به‌شوێن ئامانجێکی دیکه‌وه‌ن.
بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ش پڕواپڕ ته‌واو نه‌بێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له مانشێتی یه‌کێک له که‌ناڵه کوردیه‌کاندا بینیم که ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌دی ئه‌و ژماره‌یه ده‌که‌نه‌وه و به‌ناڕاستی ده‌زانن، به‌ڵام له واقیعدا هیچ له‌و ئه‌سڵه که‌م ناکاته‌وه که خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا کار به‌هه‌مان پێوه‌ر ده‌کات که ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس کاری پێده‌کرد، واته مانه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان. هه‌رچۆنێک بێت و به‌هه‌ر پاساوێکه‌وه ده‌سه‌ڵات ڕه‌وای بدات به‌مانه‌وه‌ی ئه‌م سزایه و به‌رده‌وام بێت له جێبه‌جێ کردنی، هیچ کات ناتوانێت خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و ده‌سه‌واژه‌یه بدات که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌خوازێت و ده‌یه‌وێت ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ خه‌ڵکی عێراق بێنیته دی. چونکه کارکردن به‌و سزایه نامان گه‌یه‌نێت به‌دوا مه‌نزڵ و له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌دا بین که چیتر خه‌ڵکێک ده‌ستیان له کاری توند و تیژیدا هه‌یه سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ک لایان دروست ده‌بێت و له‌به‌ر سزای له سێداره‌دان ده‌ست له کاری توند و تیژی هه‌ڵده‌گرن. بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌م سزایه بۆخۆی به‌ناراسته‌وخۆ ئه‌و په‌یامه به‌خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه هه‌ر ته‌نها تیرۆریستان نین ئه‌و سزایه بیان گرێته‌وه به‌ڵکو سه‌رجه‌م که‌سانێکیش ئێستا قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادی خوازی و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ن بۆ ئاینده‌یه‌کی نزیک ده‌کرێت ئه‌و سزایه ئه‌وانیش بگرێته‌وه ئه‌گه‌ر هات و بوون به خه‌ته‌رێک بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی ئێستای عێراق.
مانه‌وه له بارودۆخێکی وا ئاڵۆزدا کۆمه‌ڵگا توشی هه‌مان دڵه‌ڕاوکێ ده‌کات وه‌ک سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دڕنده‌ی به‌عس، کاتێک تاکه‌کان ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ک گۆشده‌کران و ده‌ترسێنران که له نێو خودی خێزانه‌کانی خۆشیاندا نه‌وێرن ڕه‌خنه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن. کار کردن به‌و شێوه میتۆده و ڕاهێنانی کۆمه‌ڵگا بۆ ملکه‌چ کردن به‌رانبه‌ر بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵات هیچ جیاوازیه‌کی نابێت له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پێشودا و هه‌مان فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری دوێنێ ده‌سه‌پێنێت و دوباره‌ی ده‌کاته‌وه. بۆیه به‌پێی هه‌موو بنه‌ما ئینسانیه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ئێستای عێراق که خۆی له‌سه‌رجه‌م حیزبه به‌شدار بوه‌کاندا ده‌بینێته‌وه هه‌ر هه‌مان سونه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریانه دووباره ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌و خاڵه‌ی زۆر گرنگه کۆمه‌ڵگای ئێستای عێراق و کوردستان له‌سه‌ری هه‌ڵوێسته بکه‌ن، ڕێگه نه‌دانه به درێژ کردنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان، که ده‌توانین بڵێین ناڕه‌واترین جۆری سزایه له نێو هه‌رچ سیسته‌مێکدا بوونی هه‌بێت، له کاتێکدا بنه‌ماکانی سیستمێکی دیموکراسیانه و ئازادی خوازانه بێهیچ دوو دڵیه‌ک ئه‌و سزایه له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و سه‌رجه‌م تێڕوانینێک و ستراتیژیه‌تێک ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆره‌کان کاریان پێکردوه فڕێی ده‌دات. مانه‌وه‌ی ئه‌و سزایه به‌هیچ ئه‌ندازه‌یه‌ک نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خودی سیستمێکدا که قسه‌ی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادیخوازی هه‌بێت. ڕه‌نگه خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبی و تائفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بیه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌یه بیه‌وێت له ڕێگای ڕاپێچ کردنی که‌سانێک له ژێر ناوی تیرۆریست بوندا یان ده‌ست تێکه‌ڵاو بوونیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌ی هه‌مان نه‌هجی حیزبی به‌عس دوباره‌ده‌که‌نه‌وه، به‌کۆمه‌ڵگا وانیشان بدات که ئه‌م سزایه باشترین ڕێگاچاره بێت بۆ کۆتاهێنان به‌و باره ناجێگیره‌ی ئێستا خه‌ڵکی عێراقی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ناخوازێت خه‌ڵکی به‌و پرسیاره به‌رچاوی خۆیان ڕوون بکه‌نه‌وه، که ئاخۆ ئه‌گه‌ر خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆخۆی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی تێکشکاندنی کۆمه‌ڵگا کار ناکات، هۆکاری ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری و دزینی سه‌رچاوه‌کانی ژیانی گشتی چیه؟ بۆچی خودی به‌رپرسان به‌پێی هه‌واڵه‌کانی خۆیان خاوه‌نی زۆرترین ئیمکاناتی ماددی بن و له به‌رانبه‌ردا زیاد له 6 ملیۆن مرۆڤی عێراقی له ژێر ڕاده‌ی هه‌ژاریه‌وه بژین؟ ئه‌م جیاوازیه له شێوازی دابه‌ش کردندا بۆخۆی به‌شێک ده‌بێت له‌و ناجێگیریه سیاسیه‌ی ئێستا‌و، به‌رده‌وامیش عێراق ده‌بێت به جێگای ته‌راتێنی هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریست و چه‌وسێنه‌ری ناوچه‌که‌و جیهانیشه.
کاتێک مالکی له جێگای ته‌قینه‌وه‌کاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات ده‌بێت بکه‌رانی ئه‌و کاره نامرۆڤانه بگیرێن و هه‌ر له‌و جێگایه‌دا سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بکرێت، بۆخۆی ئاماژه‌یه‌کی وا له دڵسۆزی مالکیه‌وه نیه بۆخه‌ڵکی ڕه‌شو ڕوتی عێراق، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ربڕینه په‌یوه‌نده به خودی مه‌وقعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و کورسیه‌که‌یه‌وه. ئه‌و جۆره له پڕوپاگه‌نده‌کردن دوباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان فه‌رهه‌نگی ڕابردوی ڕژێمی به‌عسه، ئه‌گه‌ر نا بامالکی و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له شه‌ڕی وه‌رگرتنی کورسی سه‌رۆکایه‌تی و سرۆک وه‌زیریدان، بۆخۆیان به‌شێکی سه‌رکین له‌و ئه‌جێندایه‌ی عێراقی گه‌یاندۆته ئه‌م خاڵه ترسناکه. ئه‌و شێوازه له ترساندن و چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و ئازادی خوازی عێراق و کوردستان له‌ژێر ناونیشانی به‌کۆمه‌ڵگاکردنی عێراق له ژێر سونه‌ته‌کانی سیسته‌می دیموکراسی و مافی ڕاده‌بڕینی ئازادانه‌ی تاک و ده‌یان جۆری دیکه‌ی ژیانێکی ئومێد به‌خشی، هه‌رهه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه خۆی له خانه‌ی سه‌روه‌ری ده‌سه‌ڵات و ملکه‌چی ژێرده‌سته‌کانیدا ده‌بینێته‌وه، نه‌ک هه‌نگاو نان به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی کراوه و لانی که‌می چه‌سپاندنی هه‌قی ژیان بۆ هه‌ر تاکێک.
ئه‌وه ماوه‌ی 7 ساڵ تیده‌په‌ڕێت هێشتا ئه‌و وڵاته له وێرانه‌یه‌ک ده‌چێت ، نه‌ک هه‌ر کار نه‌کراوه بۆ بنیات نانه‌وه‌ی ئه‌و کاولکاریه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکاو ڕژێمی به‌عس هێنایان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، به‌ڵکو به‌رده‌وام ڕوبه‌ری ئه‌و وێران بوونه له هه‌موو ڕویه‌که‌وه له زیاد بوندایه. له ئاوا هه‌لومه‌رجێکدا ڕه‌نگه به‌رهه‌م هێنانی ئینسان به‌ره‌و دڕنده بوون کارێکی ئاسان بێت و هه‌رکه‌س به‌پێی توانای زاڵبونی هیچ باکی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌که‌ی له نێو به‌رێت. بۆیه له وێرانه‌دا هه‌ستی ئینسانی بوون لاواز ده‌بێت و له جێگایدا دیمه‌نه بێهوده‌یه‌کان و دیمه‌نه سریالیه‌کان له ناڕاسته‌وخۆدا دێنه‌وه نێو کایه‌کانی ژیان. ئالێره‌دایه ده‌سه‌ڵاتێک ناخوازێت کار له پێناو باشتر کردنی ژیانی گشتیدا بکات و ته‌نها ده‌خوازێت خۆی و هه‌یمه‌نه‌ته‌که‌ی بپارێزێت.
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دان ده‌توانێت هه‌نگاوێکی مه‌زن بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئازادی جێگای خۆیان بکه‌نه‌وه، کاتێکیش ژیان به‌ره‌و په‌روه‌رده‌یه‌کی مرۆڤ دۆستانه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت لانی که‌م ئاستی ڕۆشنبیری و پاراستنی ئه‌و ژینگه‌یه‌ش له‌سه‌ری ده‌ژین ده‌توانرێت زیاتر بپارێزرێت و جوانیه‌کانی زیاتر بکرێت. به پێچه‌وانه‌وه کارکردن به‌و سزایه نه‌ک ناتوانێت ئه‌و ڕکابه‌رانه‌ی به‌شوێن وێران کردنی زیاتری ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه‌ن که‌م بکاته‌وه، به‌ڵکو هه‌رده‌م له‌و جۆره گروپانه زیاتر ده‌بن. ته‌نها پرۆژه‌یه‌ک بتوانێت ده‌ستی ئه‌و گروپ و حیزبانه‌ی به‌شوێن کاری تیرۆریستیه‌وه‌ن کۆتا پێبێنێت، ئاستی بردنه سه‌ره‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵکی عێراقه به‌گشتی و له‌گه‌ڵیدا گۆڕانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی که ڕق و دژایه‌تی مه‌زهه‌بی و تائیفی له نێو زهنی تاکه‌کانیدا چاندوه. به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دایه ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتێک خۆی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی چه‌وساندنه‌وه و بردنه پێشی هه‌یبه‌تی تائیفه‌گه‌ری و قه‌ومی و مه‌زهه‌بی بنیات نابێت ئاماده‌یه ده‌ست له‌و سزایه هه‌لگرێت له نێو ده‌ستوره‌که‌یدا؟ یان ده‌بێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزا ناڕه‌وایه بکه‌وێته سه‌ر یه‌کگرتنی خودی ئازادی خوازان و ڕۆشنبیرانێک و نارازیانێک به‌م بارودۆخه‌ی ئێستای عێراق و هه‌ڵوێستی ئازادی خوازانه‌یان پته‌و تر بکه‌نه‌وه تا ده‌سه‌ڵاتی عێراق و کوردستان ناچار بکه‌ن ئه‌و سزایه به‌ڕه‌سمی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، که به هیچ پێوه‌رێک نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی شێوازێکی دیموکراسی‌خوازی و ئازادی خوازیدا.
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
06/08/2010