
گه‌راج‌و رۆژنامه‌ی كوردی ….. هێرش ره‌سوڵ
له‌م رۆژانه‌ی رابردودا، ئۆتۆمبێله‌كه‌مم له‌یه‌كێك له‌گه‌راجه “بێ مواصه‌فاته!” كانی ناوبازاڕی سلێمانی راگرت، كه كاره‌كانم ته‌واوبون، چومه‌وه گه‌راجه‌كه‌و وه‌صڵه‌كه‌م ته‌سلیمكرد‌و هه‌زار دیناری بریمه‌رم به‌پیاوه‌كه‌دا، كه‌مێ چاوه‌ڕێمكرد، تاكو 250م بداته‌وه، چونكه له‌دیواری گه‌راجه‌كه نوسرابو: وه‌ستانی سه‌یاره 750 دینار، كه‌چی پیاوه‌كه وتی “كاكه گیان ته‌واوه”، وتم “باشه، 250 كه قیمه‌تی نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا خۆتان نوسیوتانه 750، بۆ كاری پێناكه‌ن؟”، ئه‌ویش به‌ته‌نزێكه‌وه پێیوتم “جا كاكه خۆ ئێمه یه‌كه‌م كه‌س نین، ناڕاستی ئه‌نوسین، ئه‌وه‌تا رۆژانه رۆژنامه‌كان كۆمه‌ڵێ شت ئه‌نوسن‌و راستیش نین”!
ئه‌و رسته‌یه‌ی كۆتایی ئه‌و پیاوه، كه‌مێك وه‌ستاندمی. چونكه ئاخر له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی رسته‌یه‌كی زۆر ساده‌ی هاوڵاتییه‌كی ئاسایی ئه‌م هه‌رێمه بو، به‌ڵام له‌پشتیه‌وه كۆمه‌ڵێ مانا‌و ده‌لاله‌تی گه‌وره هه‌بون. بۆیه له‌م ستونه كورته ئه‌و بابه‌ته جێدێڵم، كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هاوڵاتیان له‌ده‌ست ناجێگیری‌و گرانیی نرخی گه‌راجه‌كانی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل هاواریانه، به‌ڵكو كه‌مێك هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی ئه‌و پیاوه ده‌كه‌م.
ده‌بێ حیكمه‌تی ئه‌مه له‌چیدا دابێت، میدیا به‌گشتی‌و رۆژنامه له‌م هه‌رێمه بچوكه‌ی ئێمه‌دا سیحری خۆی له‌داستدا بێت (ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌یبوبێت!)، یان ده‌كرێ بڵێین، بۆچی نوسین‌و كاری رۆژنامه‌نوسی له‌راستگۆیی‌و به‌رپرسیارێتی‌و بابه‌تیبون‌و پره‌نسیپه‌كانی دیكه‌ی ئیتێكی پیشه داماڵراوه؟
جێگه‌ی نیگه‌رانییه، پیشه‌ی ماندوبون له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی‌و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵ، ببێته كایه‌یه‌ك بۆ سود‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت‌و چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان. وه‌كئه‌وه‌ی پێویسته میدیا‌و رۆژنامه‌نوسی، كۆمه‌ڵێ ئه‌ركی گرنگ (له‌پێش هه‌مویشیانه‌وه، هه‌واڵ‌و زانیاریگه‌یاندن، چاودێریكردن‌و دروستكردنی رایگشتی) به‌جێبگه‌یه‌نێت، كه‌چی متمانه‌ی وه‌رگر له‌ده‌ست بدات‌و ئه‌وه‌ی بینوسێت‌و بڵاویبكاته‌وه، عه‌ره‌ب وته‌نی وه‌ك “حه‌چی جه‌راید” ته‌ماشابكرێت!
ئێستا ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌ین، شه‌قام له‌رۆژنامه‌كانمان (بێجیاوازی) توڕه‌ن، بێزارن له‌و هه‌واڵ‌و راپۆرت‌و بابه‌تانه‌ی لانیكه‌می بنه‌مای ئێتیكی‌و پرۆفێشناڵێتیان تێدا به‌رجه‌سته نیه، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێموایه ته‌نها میدیاكاران له‌م دۆخه‌ی میدیای كوردی به‌رپرسیارنیین، به‌ڵام به‌ئه‌ركی میدیاكارانی ده‌زانم له‌پێش هه‌موانه‌وه، هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت بۆ پیشه‌كه‌مان بده‌ین‌و شه‌قام له‌گه‌ڵ میدیاكانمان ئاشتبكه‌ینه‌وه.
هێرش ره‌سوڵ