هونه‌ری به‌کارهێنان، له کوردستانه‌وه بۆ ئوسترالیا… حسن مه‌عروف
ڕۆژی 17/02/2008 له شاری سیدنی، ئوسترالیا به پێی بانگه‌وازێکی له پێشدا ڕاگه‌یه‌نراو، کۆڕێکی شیعر خوێندنه‌وه به‌رپاکرا که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری کورد له ئوسترالیا و کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگا که ئه‌مه‌ی دووه‌میان ڕێکخراوێکی (ی ن ک)ه له سیدنی.
زۆر ئاساییه بۆ هه‌موو کۆڕوکۆمه‌ڵێک هه‌ستێت به چالاکی جۆراوجۆر، کۆڕ و سمینار و که‌رنه‌ڤاڵ و ئاهه‌نگ و یادکردنه‌وه. ئه‌مانه له ناو کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتتدا، له ئه‌وروپا و که‌نه‌داو ئوسترالیا هه‌ندێک جار به‌ڕێ ده‌خرێت.
لێره له ئوسترالیا، به هۆی دووری له جیهانه‌وه، به ڕاستی شێوه‌ی چالاکیه‌کانیش، تا ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری نیگه‌تیڤیان به‌رکه‌وتووه، هه‌ڵبه‌ت کاریگه‌ری جیاواز جیاواز.
کۆمه‌ڵه کوردیه‌کانی ئوسترالیا، وه‌ک ئاوێنه‌ی کوردستانن، هه‌ر حزبه‌و کۆمه‌ڵه‌ی خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک که‌س به ته‌نها به‌ناوی ڕێکخراوێکه‌وه یان پاشگر و پێشگرێکه‌وه، دێته مه‌یدان و به ناوی ڕێکخراوه‌وه خۆی پێناسه ده‌کات. به ڕاستی گه‌ر بمانه‌وێت، ڕیپۆرتاژێک له سه‌ر شێوه‌ی ژیان هه‌ڵسوکه‌وت و چالاکی کورده‌کانی ئوسترالیا بنووسین، پێویستمان به ده‌رفه‌تێکی گونجاو تر و ڕپۆرتاژێکی تێر و ته‌سه‌ل و کاری مه‌یدانی زیاتر هه‌یه. بۆیه لێره‌دا نامه‌وێت بچمه سه‌ر ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه.
ئه‌وی جێگه‌ی مه‌به‌ستی منه؛ ئه‌و ئێواره کۆڕه شیعری و مۆسیقایه‌یه که له‌و به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ڕێوه‌چوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆڕه‌که تایبه‌ت بوو به جیهانێکی تایبه‌ت که جیهانی شیعر و مۆسیقایه، منیش ئه‌م نووسینه‌م به شێوه‌ی پارچه‌یه‌کی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی پێشکه‌ش ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم زیاتر بچمه ناو کرۆکی مه‌به‌سته‌کانه‌وه.
کێن، ئه‌وانه‌ی پێمان ده‌ڵێن، وه‌رن گوێ بۆ مۆسقا و شیعر ڕاگرن، به چ ناو و ناونێشانێک، بانگمان ده‌که‌ن بۆ کۆبوونه‌وه‌کانیان، پاشان له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا بێجگه له مۆسیقا و شیعره‌کان چی ترمان پێ ده‌ڵێن. با ته‌نها بۆ ساتێک وازبهێنین له ئاوازی ئه‌و مۆسیقایه‌ی له هۆڵه‌که‌دا لێ ده‌درا، ته‌نانه‌ت گه‌ر وازبهێنین له مانا و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و چه‌ند شیعره‌ی له‌وێ خوێنرایه‌وه، هێشتا بۆ که‌سانێک گه‌ر بۆ چه‌ند چاوتروکاندنێک به ووردی سه‌رنج بده‌ن، له ناو ئه‌و هۆڵه‌که‌دا فه‌رهه‌نگی ناسیونالیستی به تایبه‌ت فه‌رهه‌نگی حزبی کوردی ده‌بینرا،ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه ته‌نها مه‌رگه‌سات و ناخۆشیه‌کانی ئێمه‌و خه‌ڵکی کوردستان ده‌کاته زه‌خیره، ته‌نانه‌ت ده‌یکاته که‌رنه‌ڤاڵ و ده‌یه‌وێت شه‌یپووری بیروباوه‌ڕه‌کانی خۆی پێ ڕێک بخات، بانگه‌وازی خه‌ڵکی ده‌کات با یه‌کگرتوو بن، با ڕێکخراوه‌کان یه‌ک بگرن، هه‌موو دوومانگ جارێک کۆبینه‌وه و فه‌رهه‌نگی کۆن و تازه‌ی ناسیۆنالیستی ده‌مه زه‌رد بکه‌ینه‌وه، به ڕاستی پێکه‌نین هاوه‌ره ( که‌چه‌ل تیمار که‌ر بووایه تیماری سه‌ری خۆی ده‌کرد) له کوردستان ته‌نانه‌ت دوو حزب و هێزه سه‌ره‌کیه‌که‌ی پارچه‌یه‌کی کوردستان له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵێیه‌ک، له‌وانه‌یه کاره‌سات بقه‌ومێنن، که قه‌ومانویانه. بچووکترین فه‌رهه‌نگ و یاسا‌و ڕێسای به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات و یاسای فره حزبی و ته‌نانه‌ت زه‌مینه‌یه‌ک بۆ هونه‌ر، فه‌رهه‌نگ، ئه‌ده‌ب، شیعر و گۆرانی ئازادانه له بار نییه ، نازانم بۆچی له‌ده‌ست دانی چه‌ند هاوڕێیه‌ک به‌کاره‌سات و نه‌خۆشی له سدنی، ده‌توانێت وا له‌من بکات باوه‌ڕ بهێنم ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو ڕێکخراوه‌ش مه‌به‌ستم ئه‌و دوو ڕکخراوه‌یه که کۆبونه‌وه‌که‌یان ڕێکخست بوو، یه‌ک بگرن. ئێمه پێش ئه‌وه‌ی باسی یه‌کگرتووی بکه‌ین، ده‌بێت باسی ژیانی مۆدێرن و پێکه‌وه‌ژیانی سه‌رده‌میانه‌و مه‌ده‌نیانه بکه‌ین، ده‌بوایه بیرمان له شێوه‌یه‌ک له کۆبوونه‌وه بکردایه‌ته‌وه که ئه‌و خێزانانه‌ی ئازیزه‌کانیان له‌ده‌ست داوه، دڵ فراوانتر بکه‌ین و هه‌ندێک بزه‌خه‌نه بۆ لێوانیان بگه‌ڕنینه‌وه. نه‌ک بۆ مه‌رام، مردن و له‌ده‌ست دانی چه‌ند که‌سێک بکه‌یت به ده‌ستمایه، بۆ ته‌خشان و په‌خشانی بیروباوه‌ڕی خۆت.
له کورستان، ئه‌نفال، کیمیاوی باران کردن، دێ روخاندن، ئاواره‌یی، شه‌هیده‌کان، دایکی جه‌رگ سوتاو، تاڵان کردنی ووڵات، زیندانی و له سێداره‌دان، مشتێک له‌و ووشانه‌ن که بوونه‌ته ئه‌و ده‌ربڕین و ڕستانه‌ی که هه‌میشه له سه‌ر زارن و بوون به هه‌وێنی چه‌ندان تابلۆ و هۆنراوه‌و شانۆ و تێکستی ئه‌ده‌بی، من خۆم وه‌ک دۆستێکی مه‌یدانه‌کانی هونه‌ر و مۆسیقا و ئه‌ده‌ب، ئیلهام وه‌رگرتن له هه‌ر کاره‌ساتێک و کارتێکردنی ئه‌و کاره‌ساتانه له به‌رهه‌مه‌کاندا، به پێکهاته‌یه‌کی به‌رهه‌مه‌که ده‌زانم و سروشتیه ئه‌وه ببینیت که له‌به‌ر چاوته، به‌ڵام به‌کارهێنانیان بۆ هه‌ر مه‌رام و هه‌ر شێوه‌یه‌ک که خۆت ده‌ته‌وێت بۆی داتاشیت، ئه‌مه‌یان دوباره‌کردنه‌وه‌ی کاره‌ساته‌که‌یه. من یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی خۆشحاڵی خۆم له ناو خۆشی و شادی که‌سانی ده‌وروبه‌رمدا ده‌بینمه‌وه، وه ناخۆشی و فرمێسک و گریان، له‌وانه‌یه له تێکستێکی شیعریدا جوان بن. به‌ڵام هه‌ر گیز حه‌زناکه‌م بچنه به‌ر ماڵی هیچ که‌سێک.
ساڵی 2007 له سدنی، ساڵێکی پڕ له فرمێسکی چاوانی زۆربه‌ی هاوڕێیانێک بوو، که که‌م تازۆر له کوچه‌وکۆڵانه‌کانی سلێمانی و شاره‌کانی تره‌وه، هاوڕێ و هاوده‌می یه‌کتری بوون، هه‌ندێک له‌و هاوڕێیانه قۆڵیان به قۆڵی یه‌کتره‌وه بوو، له سه‌ر هه‌ڵگرتنیانه‌وه، له کوردستانه‌وه بۆ ئاوه‌ره‌یی و پاشان نیشته‌جێ بوونیان لێره له ئوسترالیا. ئه‌و چه‌ند ئینسانه دڵ پڕ له‌هیوایه‌ی،که به‌کاره‌ساتی ئۆتۆمبێل و نه‌خۆشی ژێرپه‌نجه ماڵئاوایی دواییان کرد. هێشتا زۆر زوو بوو بۆ ئه‌م کۆچه‌یان. هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ژێر په‌نجه‌ش، بێ به‌زه‌ییانه‌و له ناکاو به‌رده‌رگای چه‌ند ئازیزێکی تری گرت و هه‌واڵه ناخۆشه‌کانی زیاتر ده‌دا به‌سه‌ر شانی هه‌موو کورده‌کانی ئوسترالیا دا. خۆشبه‌ختانه هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که توشی نه‌خۆشی بوون، ئێستا به‌ره‌و چاک بوونه‌وه ده‌چن و که‌مێک له‌و شانسه‌یان به‌ر که‌ووتوه که لێره له ئوسترالیان. گه‌ر له کوردستان بونایه ئه‌م کاره‌ساتانه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرا، که بیانخه‌نه سه‌ر کێوی خه‌مه‌کانی تریان.
ئێمه، به‌ناوی ڕێکخراوه‌وه بێت، یان کۆمونیتی یان هه‌ر کۆروکۆمه‌ڵکه‌وه بێت. له ڕوودانی هه‌ر کاره‌ساتێک دا ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ له‌وێوه ده‌ست پێ بکه‌ین که قورسایی خه‌مه‌کان له سه‌ر شان لابه‌رین، ده‌بێت به له‌ده‌ست دانی ئازیزانمان، مه‌رگ پیشانی چاوه زیندوه‌کانی ده‌وروبه‌رمان نه‌ده‌ین، ده‌بێت له‌کاتی له ده‌ست دانی خۆشه‌ویسته‌کانماندا ژیان له باوه‌ش بگرین.
ڕاستیه‌کان، هێشتا تاڵن، با باسی خزمه‌ت گوزاری ئوسترالی نه‌که‌ین، بۆ نه‌خۆش و خه‌م خواردنی ده‌یان دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و نا ده‌وڵه‌تی، بۆ نه‌خۆشییه درێژماوه‌کان و کوشنده‌کان، که ئه‌و جۆره کۆبونه‌وانه ناتوانه‌ت لاسایی کردنه‌وه‌ی بچوکترین ئه‌و که‌مپینانه بێت، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی خه‌م و ئازاره‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمڕۆ له ناخۆشی و کاره‌ساتت دان. جا ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه با له‌ژێر ئه‌و ناوه‌شدا بێت.
سه‌رباری ته‌وای ئه‌و ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه، گه‌ر قسه‌یه‌ک بتوانم له‌سه‌ر شیعر و مۆسیقای ئه‌و شه‌وه بکه‌م، ناتوانم له چه‌ند دێڕێک زیاتر بنووسم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ شیعر خوێندرایه‌وه دوانیان نه‌ئه‌چوونه بۆته‌ی شیعره‌وه، ته‌نها شیعره‌که‌ی (عه‌باس بۆسکانی) نه‌بێت که خوودی شاعیر به بڕێک له ڕۆشنبیری و هه‌وڵی به‌رده‌وامی خۆی توانیویه‌تی هه‌ناسه له‌گه‌ڵ شیعردا بدات. بۆ مۆسیقاکه‌ش هه‌ر ئه‌و شین و واوه‌یلایه‌ی شمشاڵه‌که‌ی کاروانی شه‌هیدانی هه‌فتاکان و هه‌شتاکانه، که هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و شمشاڵه‌ی ده‌ژه‌نی له‌و کاته‌وه تا ئێستا به ده‌یان ئاوازی قه‌شه‌نگ تری به‌رهه‌م هێناوه. وه مۆسیقاش بۆ لابردنی خه‌م تۆزێ سه‌لیقه‌ی ده‌وێت.
له کۆتایی دا سه‌ره‌ڕای بڕوا بوونی ته‌واوم به ئازادی هه‌ر شێوه‌یه‌ک له هه‌ڵسوڕان، چالاکی ، کۆڕوکۆبونه‌وه و…هتد. به‌ڕێخستنی یان به‌ژداری تیادا کردنی. هاوکات بڕواشم به‌وه هه‌یه هه‌موو که‌س ده‌بێت بزانێت ناوه‌ڕۆک و مه‌به‌ست له کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی چی یه؟
بۆ ناسیۆنالیزم و سیاسه‌تی ده‌ست و پێ سپی له ژێر چه‌تری ناسیۆنالیزمی کوردی دا، که هه‌ندێک که‌س به ئامانجێکی سه‌رلێشێواوانه‌وه، خه‌ریکه به‌ناوی که‌سانێک که خۆیان له کۆره‌که‌دا نه‌بوون و کۆچی هه‌تاهه‌تاییان کردووه، به‌کار ده‌هێنرێن بۆ به‌ڕێوه بردنی سیاسه‌ت و مه‌رامێک به ده‌یان فرسه‌خ له هیوا و ئاواتی ئه‌وانه‌وه دووره، وه زۆر ده‌مێک نیه له ناوماندا نه‌ماون، ئه‌وه‌ی من که‌مێکی لێ ئاگادار بم ئه‌و هاوڕێیانه له پێناو ڕادیکالیزم و کۆمۆنیزم ڕێگایه‌کی دوور و درێژیان بڕی.
ناسیۆنالسته کورده‌کان (بساط السحری)* خۆیان ده‌ست که‌وتوه بێ گوێ دانه زیندوه‌کان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌فڕن، هێشتا واز له قوربانیان و مردوه‌کانیش ناهێنن. بۆیه بانگه‌وازی من بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی له یادکردنوه‌یه‌دا بوون و له‌من باشتر ئه‌و ڕاستیانه ده‌رک ده‌که‌ن، با خۆیان به‌و به‌ڕه جادوییه‌دا هه‌ڵنه‌واسن، چونکه گه‌ر بۆ هه‌ندێک هه‌ده‌فمه‌ندانه ده‌یه‌وێت بفڕێت، با به‌رز بفڕێت، به‌ڵام هه‌تا ئه‌وان به‌ز ببنه‌وه که‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک، خۆشخه‌یاڵ بێت پێیان و به چمکی ئه‌و به‌ڕه‌یه‌وه خۆی هه‌ڵواسێت، زۆر ئازاراوی ده‌بێت.
barammaruf@yahoo.com.au
hasan_1@bigpond.com.au
* بساط السحری: ئه‌و به‌ڕه‌یه‌یه یان فه‌رشه جادوگه‌رییه‌یه که له ئه‌فسانه کۆنه عه‌ره‌بیه‌کاندا هاتووه، زیاتر دینییه، که‌سێک سواری ده‌بوو وه به ئاسماندا ده‌فڕی.