كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكاو ئالۆزبوونی هاوكێشه سیاسیه‌كان له‌عێراقدا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی پێكردووه به پێی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌ی كه له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكاو عیراقدا واژوو كراووه، ده‌بێت له كۆتای ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌نجا هه‌زار سه‌رباز كه‌مبكرێنه‌وه، كه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هاوكات ده‌بێت له‌گه‌َل گۆڕانی ئه‌ركی سوپای ئه‌مریكا له عێراقدا له كرده‌وه‌ی سه‌ربازییه‌وه بۆ راهێنانی هێزه عێراقیه‌كان‌و ئه‌نجامدانی چاڵاكیه مه‌ده‌نیه‌كان، واتا به ئاراسته‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به سه‌ركرده عێراقیه‌كانی بگه‌یه‌نێت، كه ئیتر لێره‌وه ئێوه به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی دۆخی عێراقتان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ ئه‌ركی ئه‌مریكا ته‌واو، كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت له دۆخێكی بێئومێد‌و كه‌شێكی سیاسی ناله‌باردان، هه‌ر له هه‌ره‌شكردنی لایه‌نه‌كانه‌وه بگره تا به ئیقلیمی كردنی كێشه ناوخۆكان، كه به‌نیازن له‌چه‌ند رۆژێكی تردا له رێگای وڵاتانی درواسێی عیراقه‌وه چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه، كێشه‌كه‌دا له‌وه دایه كه ئه‌و رۆله‌ی پێشوتر ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یبنی له راگرتنی باڵانسی نێوان پێكهاته سیاسیه‌كانی عێراقدا، ئێستا ئه‌و رۆڵه‌ی له‌ده‌ستدراوه، بێگومان ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه له دۆخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا هاوكێشه سیاسیه‌كانی عێراق به ئاقارێكدا بڕۆن كه له به‌رژه‌وه‌ندی خودی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش نه‌بێت، په‌رۆشی به‌رپرسی بارودۆخی عێراقیش كه (جۆ بایدن)ی جێگری سه‌رۆك ئوبامایه، هه‌ر بۆ ئه‌م ئالۆزیه ده‌گه‌رێته‌وه كه تائێستا له دوور‌و نزیكه‌وه چه‌ند جاریك پێوه‌ندی كردووه به گشت لایه‌ن سیاسیه‌كان. سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی (جێڤری فیلتمان)یش بۆ عیراق‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كاندا ده‌چێته ئه‌م قاڵبه‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و میكانیزمانه‌ی ئه‌مریكا تا ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگه‌ژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت پێشنیاری كردوون چانسێكی باشیان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پاشه‌كشێكردنی دۆسیه‌ی عێراق له ئه‌وله‌ویاتی گرنگی دانی ستراتیژیه‌تی نوێی ئیداره‌ی سه‌رۆك ئۆباما، به‌بێ ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی یاریكه لێدرابێت، به جۆرێك خه‌ریكه ئه‌مریكا پشت له سه‌ره‌كیترین بنه‌ماكانی ستراتیژیه‌تی خۆی ده‌كات كه له‌پێش جه‌نگی عیراقدا، چه‌ند جارێك گه‌لانی عێراق‌و ناوچه‌كه‌ی لێ دڵنیا ده‌كرده‌وه كه ئه‌ویش بریتیه له بونیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و به‌دیموكراتیزه‌كردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا، به‌ڵام له ئێستا خه‌ریكه ئه‌م هه‌ڵوێسته له ئه‌جیندای ئه‌مریكادا كۆتای دێت‌و به جورێك وه‌ك بلێیت ئه‌مریكا گه‌یشتبێته حاله‌تێكی ره‌شبین به‌رامبه‌ر ئایینده‌ی دیموكراسی له عێراقدا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئێستادا ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنێت حكومه‌تێكی به‌هێزو سه‌قامگیره كه بتوانێت ئه‌ركه‌كانی خزمه‌تگوزاری‌و پاراستنی ئاسایشی ولات بگرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و ئالۆزی‌و نائومێدیه‌ی كه له‌ئاراشدایه ناتوانین بلێین ئه‌مه بریتیه له داخرانی گشت رێگاكان، به تایبه‌ت كه دۆخه‌كه له‌سه‌رو به‌ندی كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكیه‌كان دایه پێده‌چێت مه‌ترسیێكی جدی هه‌بێت له سه‌ر كۆی پرۆسه سیاسی له عێراقدا كه دوور نیه به كوده‌تایێكی سیاسی‌و سه‌ربازی له ناكاویشدا بشكێته‌وه، به تایبه‌ت كه مێژووی عێراق مێژوویێكی لیوان لێوه له كوده‌تای سه‌ربازی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، بۆیه له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا پێشبینی ده‌كرێت چه‌ند هه‌وڵ‌و تێكۆشانێك هه‌بێت له لایه‌ن پێكهاته سیاسیه‌كاندا بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ی كه هیچ لایه‌نێك ناتوانێت گره‌نتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تیادا بكات، بۆیه له ترسی “دۆڕانی هه‌موان” كۆمه‌لێك سیناریۆ ئاماده‌یه هه‌ر له‌و كاندیدانه‌ی كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێشنیاری كردوون بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران‌و، یاخود ئه‌و پێشنیاره‌ی كوتله‌ی فه‌زیله پێشكه‌شی لایه‌ن سیاسیه‌كانی كردوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باس له كاندیدێكی تریش ده‌كرێت له‌لایه‌ن لیستی ئه‌لعیراقیه‌وه له بڕی ئه‌یاد عه‌لاوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، به‌و ئامانجه‌ی ئه‌مه چاره‌سه‌رێك بێت بۆ لیستی ده‌وڵه‌تی یاساش كه ده‌ستبه‌رداری كاندیده سه‌ره‌كیه‌كه‌یان بن‌و دۆخه‌كه به ئاسایی وه‌رگرن، ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت به‌خشین‌و سازشكردنێكی گشتی ده‌وێت له‌لایه‌ن گشت پێكهاته سیاسه‌كاندا، كه ده‌بێت ئه‌و جاره‌یان بۆی ئاماده‌بن، ئه‌گینا پروسه‌ی بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق‌و ئاینده‌ی ئه‌و دیموكراسیه لاوازه‌ی كه هاتۆته‌دی، به‌و هه‌موو سه‌رمایه گیانی‌و مادیه‌وه ده‌چێته‌وه خاڵی سفر‌و ستراتیژیه‌تی گۆرینی سیستمه تۆتالیتاره‌كانیش له رێگای هێزه‌وه كه به‌شێك له توێژه‌ره ستراتیژیه‌كانی ئه‌مریكا پێشنیاریان كرد، پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به ده‌ستبه‌رداربوونێكی ته‌واویش نه‌بێت.
زوبێر ره‌سوڵ/ مامۆستای زانكۆ له‌به‌شی زانسته سیاسیه‌كان