
کورتیله شیعر ….. فه‌رهاد که‌ریم
_ئه‌وانه‌ی دوێنێ شه‌هید کران
بۆ ئه‌مرۆ کوژران
_ئه‌وانه‌ی ئه‌م به‌یانیه مردن
بۆ رابردوو ژیان
-ده‌چمه‌وه تا له پرسه‌ی ناشتنی نیوه‌ی ته‌مه‌نم ئاماده‌بم
_ژیان لێره جێدێلم و
زیندوێتم ده‌به‌مه‌وه
_قاچه‌کانم ته‌رناکه‌م له‌و رووباره‌ی مردن لێیپه‌ریه‌وه
_سلاو له‌وبایه ناکه‌م ،زه‌مه‌نێک به خواری لێیدام
_پرسیار له ره‌شه‌با مه‌که‌ن
پایز جارێکی‌تر له‌نیشتمان بێ پالتۆ پیاسه ناکا
_کوێره‌کان گۆچان ده‌ناسن ویه‌کتر ده‌بینن
_ئه‌و ولاته‌ی منالی لێ وون کردم،پر له خودا بوو
_کات نه‌ماوه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناخ
هه‌موومان وه‌ک یه‌ک مردن ده‌بینین
_به زۆر ئاو ته‌ربووم تا گه‌یشتمه ئێره
ئاو ترسی بردم
_با ئاشنای کردم به ره‌شه‌با
شنه‌ش وه‌ک زه‌رده‌خه‌نه له لێوم تۆرا
_له کوێم به‌و به‌یانیه جوانه؟
_شوێنێک نیه به ئارامی لێی بمرم
_دره‌ختم خۆشده‌وێ و پایزیشم
_دۆزه‌خ بوو ئه‌وێ
بینینم رێی گه‌رانه‌وه‌می وون کرد
_هه‌موو فرینێک ده‌ناسم
ترسم نیه له با
له نیشتمان بێ بالترم
ته‌ربووم پێش باران_
باران به به‌زه‌یی تره له پێکه‌نینی هه‌نار
ژماره‌یه‌کم بۆ خوێندنه‌وه_
قاوه‌گره‌وه‌کان سێویان نیشاندام_
_باو باران خوشک وبران
ئه‌و ئارامیه‌ی ئێره ته‌نیایی پێناساندم_
خوا له هه‌موومان ته‌نیاتره_
ئاین له قالبی داین
له شنه‌بایه‌ک ده‌گه‌رێم بمکا به مرۆڤ_
خه‌ون به ره‌شه‌بایک ده‌بینم_
ئاین بباته‌وه مال………….
فه‌رهاد که‌ریم