Skip to Content

Friday, September 13th, 2024
ئاسۆ زه‌ند کاندیدی پارتی ژینگه‌ پارێز بۆ په‌رله‌مانی سوید

ئاسۆ زه‌ند کاندیدی پارتی ژینگه‌ پارێز بۆ په‌رله‌مانی سوید

Closed
by August 26, 2010 گشتی

ئاسۆ زه‌ندی کوڕی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورد په‌روه‌ره‌و ساڵانێکه‌ له‌ وڵاتی سوید ده‌ژی و به‌ هه‌وڵ و کۆششی خۆی توانیوێتی جێگای خۆی له‌ کۆمه‌ڵگای سویدیدا بکاته‌وه‌و… وه‌ک کوردێک ببێته‌ یه‌کێک له‌ کاندیده‌کانی ( پارتی ژینگه‌ پارێز ) بۆ په‌رله‌مانی سوید. لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی سوید ده‌که‌ین به‌ ده‌نگه‌کانیان کۆمه‌ک به‌ ئاسۆ زه‌ند بکه‌ن و ده‌نگی پێبده‌ن بۆئه‌وه‌ی وه‌ک کورێک له‌ رێگای پارتی ژینگه‌ پارێزه‌وه‌ بچێته‌ په‌رله‌مانی سویدو له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌و گوتاری پارتی ژینگه‌ پارێزدا داکۆکی له‌ مافی ئه‌و کوردانه‌ بکات که‌ تائێستا به‌هۆی نه‌بوونی مافی په‌نابه‌رییه‌وه‌ له‌ ژیان و دۆخێکی یه‌کجار دژواردا ده‌ژین. لیڕه‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ بیری کورده‌کانی دانیشتوی وڵاتی سوید بهێنمه‌وه‌ که‌ ئاسۆ زه‌ند خۆی ساڵانێک پێشمه‌رگایه‌تی کردووه‌و کوردێکی پاک و که‌سێکی دڵسۆزه‌و کوڕی مامۆستا که‌ریم زه‌نده‌ که‌ هه‌موو ته‌مه‌نی به‌خشیوه‌ته‌ کوردایه‌تی و… مامۆستا که‌ریم زه‌ند یه‌کێک بوو له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی  که‌ به‌شداری پێکهێنانی کۆماری کوردستانی له‌ مه‌هاباد کردووه‌و له‌ لایه‌ن پێشه‌وا قازی نه‌مره‌وه‌ پێشوازی لێکراوه‌. مامۆستا که‌ریم زه‌ند خاوه‌نی چه‌ندین کتێبه‌ یه‌کێک له‌و کتێبانه‌  جوگرافیای کوردستانه‌. ئاسۆ زه‌ند کوری ئه‌و پیاوه‌ تێکۆشه‌ره‌ی کورده‌ که‌ له‌ پێناوی کوردایه‌تیدا ساڵانێک له‌گه‌ڵ باوکیدا له‌ ئاواره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ریدا ژیاون. به‌رێزان ئه‌ی کورده‌کانی دا‌نیشتووی وڵاتی سوید ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م بۆ ئه‌وه‌ نووسی که‌ دڵنیابن له‌وه‌ی ئاسۆ زه‌ند کاندیدی پارتی ژینگه‌ پارێز که‌سێکه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگی پێبده‌ین و بچێته‌ په‌رله‌مانی سویدو له‌وێوه‌ داکۆکی له‌ مافی ئه‌و کوردانه‌بکات که‌ تائێستا هیچ مافێکیان نییه‌ له‌ وڵاتی سویداو له‌ دۆخێکی گه‌لێک ناخۆشدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنای بیرو بۆچوونی ئاسۆ زه‌ند بن به‌باشم زانی له‌م دیداره‌ کورته‌دا چه‌ند پرسیارێکی لێبکه‌م و بزانین کاک ئاسۆ زه‌ند به‌رنامه‌ی کاری سیاسی چییه‌ ئه‌گه‌ر ببێته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید.

 
ئاسۆ زه‌ند  Asso Zand له‌دایک بوی‌ ساڵی  1957  له سلێمانی
کاندیدی په رله مانی سوید له ڤێرملاند  Värmland   ژماره 4

کاک ئاسۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت وه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک بگه‌یته‌ په‌رله‌مانی سوید به‌رنامه‌ی کارت چییه‌؟ بۆئه‌وه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی سوید ئاگاداری به‌رنامه‌ی کاری تۆبن؟

 ده‌مه‌وێ  داکۆکی بکه‌م له په‌نابه‌رانی بێپێناسه و بێ نیشینگه و ڕه‌گه‌زنامه‌ ، مافی چونیه‌کبونیان وه‌ک هاووڵاتیانی ئه‌و.وڵاتانه‌  پارێزراوبێت وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵ. ده‌مه‌وێت هه‌مو جۆره جیاوازی  ڕه‌گه‌زیو چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی  له ناو بچێت .
ده‌مه‌وێ کاربکه‌م بۆ دروست کردنی‌ پردێکی په‌یوه‌ندی فره لایه نی له‌ نێوان وڵاتی سوید و کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی وزه‌و سوته‌مه‌نی. هه‌روها ئاڵوگۆرکردنی بیروڕا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کانی باری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی ،‌ ئابوری، زانستی و دیموکراتی .
واته ‌پرۆژه‌ی پردی ( ڤیرملاند ) ( کورد لاند ) بۆ پته‌وکردنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه دیموکراتیه‌کان و‌ ته‌کنیکه‌ گرنگه‌کانی..وه‌ک که‌ڵک وه‌رگرتن  له‌سه‌رچاوه‌ له‌ بن نه هاتوه‌کانی که هه میشه له نۆی بوونه‌وه‌دان و سود به‌خشن به ژینگه وه‌ک :  ئاشی با     Windcraft –- گۆڕانی به وزه، خانه‌ی ڕۆژSuncell- – بۆ وه‌رگرتنی هه‌تاو و‌ کردنی به‌ وزه‌ی کاره‌با هه‌روه‌ها پاراستنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی، وه‌ گۆڕانی بۆ وزه‌ی جۆراو جۆر.

دوو خوێندنی جیاواز دوو میانه‌ی سیاسی جیهانی جیاواز
هه‌روه‌ک چۆن هاوڕێکانی خه‌باتم له کوردستان هانیان دام بۆ خۆێندنی زانستی ئابوری له دانشگای به غداد 1975، دوایش پراکتیزه پێکردنی ئه‌و بیردۆزه تیوه‌رییه‌ له ناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازیدا ڕێگه‌ی شاخی پێگرتم له‌ 1983 – 1979 ئه‌وزانسته ئه‌وکاته‌ بۆ ئاسان کاری وه‌لامدانه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاڵۆزی بنه‌مای ژێرخانو  سه‌رخانی سیاسی و ئابووریه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌  وه‌ک کادرێکی سیاسی زیاتر لێهاتوی و به‌توانایی له فاکته‌ره‌ ئابوریه‌کانا ئاماده بکات بۆ تێگه‌یشتن و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌وباره‌ ئاڵۆزه سیاسیه وه‌بتوانێت بڕێک سه‌رئه‌نجامی شێوه‌ی شیته‌ڵکردنی گشتی ئابوری  Macroeconomicsanalysi  وابه‌سته‌گی پرسیاره سیاسیه‌کانی به ئابوری ئه‌وسه‌رده‌مه‌ وه‌ڵام بداته وه.
.  ئه‌و زانستیانه‌ی له‌کۆڵێجی ئه‌ندازیاری وه‌رم ده‌گرت له سوید ساڵه‌کانی 2000 که‌ هاوتابوون له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ سه‌وزه‌ جیهانیه‌ی 1980‌ وه‌ڵام ده‌ر‌‌ی هه‌ندێک له چه‌ندین گرفتو بیرکردنه‌وه‌ی من بوون له چه رخی نوێدا.

کاک ئاسۆ بۆچی پارتی ژینگه‌ پارێزت هه‌ڵبژارد که‌ له‌وێوه‌ کاری سییاسی بکه‌یت ؟
ئاسۆ زه‌ند .پارتی ژینگه‌ پرۆسه‌یه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی‌ زیندوو نوێخوازییه به هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی مرۆڤایه‌تی له گه‌ڵ فاکتره ئیکۆلۆژیه‌کانی دی دێته کایه ‌.  هیچ جۆره سنور به‌ندی و مه‌رزێکی نییه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌ز. هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ڕوه‌ک و سروشتدا. پاراستنی سوری سیستمه ئیکۆلۆژیه‌که‌ی که یه‌کێکه له هه‌ره‌ مه‌رجه‌ بنه‌ره‌تییه‌کانی درێژه‌ی خه‌باتی . ئیکۆلۆژی) ecology ) که زانستێکه بایه‌خ ده دات به هاوسه‌نگی نێوان هه‌ر سێ چمکه گرنگه‌کانی زینده‌وه‌ر ،که بریتین له : ڕوه ک ،ئاِژه‌ڵ و مرۆڤ. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رسێ چمکه که له‌ ژیاندا  هه‌ماهه‌نگ بن و سودی لایه‌نێکیان نه درێت به سه‌ر لا یه نێکی تردا . واته سوڕی ژیانی هه‌ر زینده وه‌رێک وه‌ک خۆی بپارێزرێت وه قڕو بنبڕ نه‌کرێت. ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌به‌ری  مانه‌وه‌ی  مافه درێژخایه‌نه‌کانی نه‌وه‌ی ئاینده‌ دابین ده‌کای .) به واتایه‌کی دی گشت که‌ره‌سه‌ خاوه‌کان و سه‌رچاوه زیینده وه‌ریه‌کانی سه‌ر ڕوی زه‌مین و ژێر زه‌مین  به یه‌کجار به کارنه‌هێنرێن و بپارێزرێن.

    
کاک ئاسۆ حه‌زده‌که‌م له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ بیرو بۆچوونت بزانم ژینگه‌ وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی نوێ ؟
ئاسۆ زه‌ند .ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر ‌شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری که بۆ سودو به‌رژه‌وه‌ندیه کاتیه کورته‌کانی خۆی سه‌رچاوه ده‌گرێ ، سه‌ره‌تایه‌کن بۆ تێکوه‌ردانی  سه‌رچاوه سروشتیه‌کان، هه‌روه‌ها تێکدانی باڵانسی دابه شکردنی یه‌کسان و سوڕه‌کانی ژیانیان ، هه‌ڵته‌کاندنی ڕه‌وشی  ئاسایی و له ڕه‌چاو نه‌گرتنی نه‌وه‌کانی ئاینده .

. جیهان له میکانیزم و ڕه‌وتی گۆڕانکاریدا ئه‌وه‌ی پێسه‌لماندین که بیرۆکه‌یه‌کی نوێ‌، بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێی شه‌پۆلی سه‌وز خوازییه که ده‌توانێ ڕوبه‌ڕوی کۆن بێت و کون و که‌له‌به‌ره‌کانی چالاکیه‌ جیا جیاکانی ژیانی نوێ دا بین بکات وه‌ک:هه‌ڵبژاردنی چۆنیه‌تی گشت ڕه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کان وه‌ک:
 خواردن، هاتوچۆ، خانووبه‌ره، وزه‌، سوته‌مه‌نی و پاراستنی گه‌شه‌ی سوڕه‌کانی گشت گیان له‌به‌رو تێگه‌شتنی ته‌واو له هه‌ماهه‌نگی هۆکاره کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر یه‌کدی که سیستمه ئیکۆڵۆژییه‌که‌ی نه هاژێنێ .
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌دوای چاره‌سه‌رێک ده‌گه‌ڕێ بۆ کێشه‌کانی نه‌وه‌ی داهاتو. ده‌یه‌وێ وزه‌ بپارێزێ له‌ڕێگه‌ی دوباره‌ به‌کارهێنانه‌وه‌ی کاڵا دروستکراوه‌کان له‌ پیشه‌سازیدا.
بزوتنه‌وه‌ی ژینگه ده‌بێته‌ هێزێک له‌دژی دیکتاتۆری جیهانی و چه‌کی ئه‌تۆمی بکوژ. هه‌وڵ ده‌دات که هێزه‌ دیموکرات خوازه‌کان جڵه و بگرنه‌‌وه‌ ده‌ست

.
کاک ئاسۆ ده‌پرسم لێره‌وه‌ هیچ به‌رنامه‌و دیدێکت هه‌یه‌ بۆ کارکردن بۆ کوردستان ؟
ئاسۆ زه‌ند .به‌هاوتا له‌گه‌ڵ کاندیکردنم بۆ په‌رله‌مانی سوید هێنانی مه‌سه‌له‌ی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی گشت کوردستان وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ که ‌خاوه‌نی زێده تر له 45 ملێۆن که هه‌تا ئێستا وڵاتی خۆی نیه‌، بۆ هه‌ڵبژاردنی مافی چاره‌نوسی و دان پیانانی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌.
کارکردن بۆ هێنانه‌ ئارای بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له سه‌رتا سه‌ری کوردستان و خاوه‌ری میانه و نزیک کردنه‌وه و هێنانی مه‌رامو ئامانجه درێژخایه‌نه نوێخوازه‌کانی‌ نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌  سیاسی و ئابورییه‌‌کانی به‌شه پارچه‌کراوه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ بۆ ناوچه‌قی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی سه‌رتاسه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ی و ، گرێدانی کێشه‌و گرفته‌کانی به‌و زنجیره خه‌باته‌وه‌ که دابینی سه نگو قورسای بواری ئابوری و ڕامیاری وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ر له سه‌رئاستی جیهانی ڕه‌نگ بداته‌وه‌.
  ئاجێندای سیاسی سه ربه خۆیی نه‌ته‌وه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ل و مه‌رجی وڵاتی و مافه‌کانی پارێزراو ڕیزلێگراوبێت له ناو وڵاته‌ یه‌گرتوه‌کاندا.
Asso Zand
 
             asezand@msn.com
  www.assozand.se
  Mobil : 0046-73-7321160، 0750-3172710
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئیمایل ئه‌دره‌س و سایت و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ئاسۆزه‌ند هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌ کاک ئاسۆ زه‌نده‌ وه‌ بکات.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.