
پێگه‌ی چه‌پ و به‌ره‌ی دژه فاشیزم له به‌ریتانیا
زانکۆی کۆمۆنیزم ، هه‌فته‌یه‌ک شرۆڤه و ووتوێژ و تاوتویکردنه له نیوان مارکسیسته ئه‌کادیمیه‌کانی دنیا و له‌لایه‌ن هه‌فته‌نامه‌ی (ویکلی ۆرکه‌ر)ه‌وه رێکده‌خرێت له له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا و باسه‌کانی رۆژانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی مارکسیستی ناوداری جیهانییه‌وه به‌رێوه ده‌برێن . ویکلی وۆرکه‌ر ههفتانهمایهکه که شرۆڤه و لێکۆڵینه‌وه و زانستی مارکسیزم به بنه‌ما ده‌گرێت و رووپه‌ری ههفتهنامهکهشی به‌وپه‌ری دیموکراتی بۆ هه‌موو ئایدیاکان واڵا کردووه سه‌رباری هه‌موو جیاوازیه‌کان له پیناو ئه‌وه‌ی که به میتۆدی ره‌خنه له خۆ گرتن بتوانێت هه‌موو پارته چه‌په‌کان له‌سه‌ر میزێک کۆبکاته‌وه و له بلاوبونه‌وه‌ی یه‌که‌مین ژمارهشیهوه له ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه داوای رێکخراوبوونی پارته چه‌په‌کان ده‌کات له یه‌ک پارتی مارکسیستدا.، ئه‌وه‌ی که ئه‌م ههفتانهمهیه و نووسه‌ره‌کانی باسی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مارکسیسته‌کان نه‌توانن دیموکراتیکانه له سه‌ر مێزێک کۆببنه‌وه ئیدی چۆن ده‌توانن کۆمه‌ڵگا رێک بخه‌ن ؟
جیاوازی زانکۆی کۆمۆنیزم ، ئه‌م هه‌فه‌ته تیۆرییه له‌گه‌ڵ ڤیستیڤاڵه رۆتینیه‌کانی مارکسیزمدا ئه‌وه‌یه. لێره که‌شوهه‌وایه‌کی ته‌واوی دیموکراسی به‌دی ده‌کرێت و مارکسیسته‌کان لێره به‌دوای ره‌خنه و جیاوازیدا ده‌گه‌ڕێن له بری وتاف و داواکاری سیاسی هه‌رزه‌یی، که تاراده‌یه‌ک ده‌کرێت وه‌ک که‌لتوورێکی باوی ناو بزووتنه‌وه مارکسیستییه گشتیه‌کانی ئه‌مرۆ چاوی لێبکه‌ین
.
ئێمه وه‌ک مالپه‌ری ده‌نگه‌کان ئاماده‌ی زانکۆی کۆمۆنیزمی ئه‌مساڵ بووین و هه‌م له‌به‌ر گرنگی باسه تیۆری و زانستیه‌کان که گرنگی ئه‌وتویان هه‌یه هه‌ره‌وه‌ها بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی باسه‌کانی مه‌له‌فی کارل مارکس که مالپه‌ری ده‌نگه‌کان ریکیخستووه و روناکبیرانی کورد و بیانی تیایدا باسه‌کانیان له دیدگای جیاوازه‌وه له سه‌ر مارکسیزم له‌دنیای ئه‌مرۆماندا شۆرڤه ده‌که‌ن
باسی ئه‌مڕۆ له سه‌ر به‌ره‌ی دژه‌ی فاشیزم بوو، له‌لایه‌ن بێن لویسه وه ئاماده‌کرابوو که مارکسیستیکی به‌ریتانییه ، باسه‌که تایبه‌ت بوو به فاشیزم له به‌ریتانیا و ئه‌و بزووتنه‌وه توندره‌وه ناسیۆنالیست- فاشیسته‌ی که ئه‌مرۆ له شه‌قامه‌کانی به‌ریتانیادا به‌دی ده‌کرێن و له ژێر ناوی “په‌یوه‌ندی به‌رگری ئینگلیزه‌کان و چه‌ند ناوێکی تردا” ئاسایشی ره‌وه‌نده موسوڵمانه‌کانیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه و نائارامی سیاسیشییان هێناوه‌ته ناو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری به‌ریتانیا ، له یه‌کێتییه کرێکارایهکانهوه بگره هه‌تاوه‌کو گروپ و تاقمه چه‌پره‌وه‌کانی تر.
بۆ درێژه‌ی بابه‌ت ته‌ماشای پاشکۆ بکه‌ن