به‌خشنده‌یی له توانای ده‌سه‌ڵاتی كوردیدا نییه، نه ره‌مه‌زان و نه شه‌عبان!!
ده‌مێكه‌و له دوای راپه‌ڕین و براكوژییه‌وه ئه‌وه ئاشكرابووه، ته‌نانه‌ت بۆ مرۆڤه ساده‌كانیش، كه ده‌سه‌ڵاتی ئێمه وه‌كو دوژمن له میلله‌ت و خه‌ڵك و خوای كوردستانه‌كه‌ی خۆی ده‌ڕوانێ، ته‌نیا ئه‌وانه به هاووڵاتی و دۆست و ئازیزی خۆی ئه‌زانێت كه كه‌سوكارو خزم و حزبییه‌كانی خۆیانن. ئه‌وانه نه‌بێت كه خزمه‌تكارو نهێنیپارێزو مه‌سینه‌هه‌ڵگری ئه‌م به‌رپرسانه‌ن.. ئیدی كێ هه‌یه له خێر‌و بێرو سامان و داهاتی وڵاته هه‌ناسه‌سارده‌كه‌شی سوودمه‌ند بێت. ئه‌مانه‌ش كه له‌م توێژه‌ن كه‌مینه‌ن و چه‌ند هه‌زار كه‌سێكن له هه‌ردوو ده‌ڤه‌ره سه‌وزو زه‌رده‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ملیۆنانن و زۆرینه‌ن، كه زۆرینه‌ی ئه‌مانه‌ش له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ژیانی مه‌مره‌و مه‌مژی ده‌گوزه‌رێنن.
رێژه‌ی هه‌ژاری له كوردستاندا زۆر به‌رزه، رێژه‌ی بێكارو دانه‌مه‌زراویش زۆر به‌رزه، رێژه‌ی كرێچی و كرێنشینیش زۆر به‌رزه، رێژه‌ی پیرو كه‌نه‌فت و بێكه‌س و بێنه‌واش هه‌ر به‌رزه، رێژه‌ی منداڵی ئیشكه‌رو بێكه‌س و هه‌تیویش به‌رزه، رێژه‌ی قه‌یره‌و بێوه‌ژن و مێینه‌ی بێنه‌واو ترساوو تۆقیوویش كه‌م نین و به‌رزه، رێژه‌ی لاوان و گه‌نجانی بێ‌ئومێد و تووڕه‌و بێنه‌واو ئالووده به مه‌ی و جگه‌ره‌و مادده هۆشبه‌ره‌كان و مه‌لهاو قومارخانه زۆره‌كانی كوردستانی ئازاد هه‌ر به‌رزه، رێژه‌ی سواڵكه‌رو گه‌دایانی كورد هه‌ر به‌رزه.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئێمه خه‌مخۆر نییه‌و بێباكانه، له‌وبه‌ر سه‌نگه‌ری گه‌ل و میلله‌ته‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ژی، ئه‌و له‌نێو بورجی عاجییه‌وه له میلله‌ته بێبه‌ش و په‌راوێزخراوه‌كه‌ی خۆی ده‌ڕوانێ، شوێنه‌كه‌ی زۆر به‌رزه‌و ته‌ریك و دابڕاوه له خه‌ڵكی ره‌شوڕووت و چاویشی ئه‌وان نابینێ و نایه‌وێ گوێی له سكاڵاشیان بێت، كاتێك دێنه سه‌ر شه‌قام هاوار ده‌كه‌ن: كوانێ كاره‌با و كوانێ ئاو، كوا سووته‌مه‌نی، كوا دامه‌زراندن و كوانێ ماف و هه‌ق و دادوه‌ری و ره‌وایه‌تی.. ده‌ستبه‌جێ به فیشه‌ك وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی كوردی سوێندی خواردووه گوێ له میلله‌ته‌كه‌ی خۆی نه‌گرێت ئه‌گینا ته‌وژم و فشاری خوێنی به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به چاوی خۆی ئه‌و هه‌موو هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت و هه‌ناسه‌سارده ده‌بینێ و موویه‌ك له له‌شی به‌رز نابێته‌وه‌و مێش میوانی نییه، پرۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی یان پیشه‌سازی ناباته شار‌و شارۆچكه‌كان تا ئه‌و هه‌موو بێكارو كرێچی و دانه‌مه‌زراو و كوڕه شه‌هیدو ئه‌نفالكراو و گوند وێرانكراو و نه‌دارو كه‌مده‌رامه‌تانه به‌كار بخات..
بوودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح دێته ده‌ستی ئه‌م دوو حزبه زه‌به‌لاحه‌وه ته‌نیا بۆ خۆیانه و ئه‌و قه‌راخه كولێرانه‌ی بۆ ئه‌مو ئه‌وی فڕێده‌دات، ئه‌و زه‌وییه خوارو خێچانه‌ی وڵات كه ئه‌مان خۆیان كردۆته خاوه‌نی، وای پیشان ده‌ده‌ن كه‌وا زۆر به‌خشنده‌ن و خواناسن و ئه‌وه له‌ڕێی خواوه‌یه كه خێریان پێ ئه‌كه‌ن..
من وه‌كو كۆمه‌ڵناسێك له‌و حاڵه‌ت و دیارده‌یه راماوم كه ناوبه‌ناو هونه‌رمه‌ندان یان یوئێن، له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمه‌كه‌مانه‌وه دێن و مرۆڤدۆستی و به‌خشنده‌یی ده‌به‌خشنه‌وه به‌سه‌ر میلله‌ت و خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردستاندا، كه‌چی له ناوه‌وه ئه‌و هه‌موو سه‌ركرده‌و به‌رپرس و ملیاردێرو ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌مان هه‌ن و له ده‌ستی رژدو ره‌زیلیان ناوه‌شێته‌وه، تاقه یه‌ك ده‌به ئاو له‌م كه‌مئاوی و تینوێتییه‌ی مناڵ و پیری كوردستاندا به‌سه‌ر مرۆڤی كوردا ببه‌خشنه‌وه..
من خه‌ڵكێكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت هه‌یه ئه‌یناسم چووه‌ته لای ملیاردێرێك له شاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا سه‌د دۆلاری پێببه‌خشێت، پێیووتوه من هه‌مه بتده‌مێ، به‌ڵام بۆیه ئه‌و مه‌بله‌غه‌ت ناده‌مێ، چونكه له تۆوه هه‌موو خه‌ڵك فێر ئه‌بن و ئیتر من ئیشوكارم ئه‌بێت پاره به‌خشینه‌وه بێت به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو فه‌قیره هه‌ژاره‌دا.
ئه‌وه نموونه‌ی سه‌دان و بگره هه‌زارانه له‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی له دوای راپه‌ڕین و رزگاركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بوونه پاره‌دار و به ماوه‌یه‌كی كه‌م و ناشه‌رعییانه، سامانێكی زۆریان كۆكردۆته‌وه، كه زۆرینه‌یان له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیكن، خزمی به‌رپرسن و به‌شداری پرۆژه زۆره‌كانن كه له دارایی و داهاتی گشتییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌و رۆژانه ته‌نده‌ری پرۆژه خه‌یاڵی و هایلایڤه‌كان لێده‌ده‌ن و قازانجیان سه‌ری مایه‌ی خواردووه‌و سه‌دان و هه‌زاران ده‌فته‌ره دۆلار بۆ خۆیان و به‌رپرسه‌كانیان لف لێده‌ده‌ن و نۆشیده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌و به‌رپرسه پاره‌دارو ملیاردێرو زه‌نگینه كوردانه مرۆڤدۆست و به‌خشنده نین، ئاستی رۆشنبیری و زانستیان نزمه، خه‌ڵكی عه‌شوائی و بازاڕین.. تێرێكی غه‌ریزه‌وین، به دوای تێركردنی شه‌هوانییه‌ت و دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووه زۆره‌كانییانه‌وه‌ن. تازه به تازه كیژۆڵه‌ی حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌ساڵان دێنن و وه‌كو سكرتێر‌و ده‌ستگیران و دۆست و ژنی دووه‌م و سێیه‌م و….. ده‌یه‌می خۆیان، رایانده‌گرن و له‌شێوه‌ی كالیگۆلاو هاڕونه ره‌شید، خه‌ریكی تێركردن و لێستنه‌وه‌ی ئه‌وانن و دامركاندنه‌وه‌ی شه‌هوانییه‌تی خۆیانن.
بێگومان هه‌ر ئه‌مانه‌ن كه رێگه‌یان بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌لهاو باڕو مه‌یخانه زۆره‌كان و هۆتێل و قومارخانه نهێنی و ئاشكراكان خۆشكردووه له كوردستاندا به گشتی، ئه‌مانه‌ن كه هه‌رگیز ئاگایان لای هه‌ژارو پیرو نه‌خۆش و منداڵ نییه.. ره‌فتاری ئه‌م بۆره پیاوانه‌یه كه پاره‌په‌رستی و بازرگانیكردن به كه‌لوپه‌لی ئێكسپایه‌رو كوالیتی زۆر خراپه‌وه‌یان ئافه‌ریده‌كردو كه‌شوهه‌وایه‌كیان دروستكردووه كه برا ئاگای له برا نه‌ماوه، ئه‌مانه‌ن كه ده‌ستیان له‌نێو ده‌ستی ملیاردێره توركی و عه‌ره‌بی و ئیسرائیلی و ئه‌مه‌ریكیدایه..
ئه‌مانه‌ن كه بوونه‌ته پاڵپشت و سێبه‌رو وه‌كو كۆمپرادۆرو ئیستیعمار ده‌ستیان خستۆته ناو دارایی و سامانی گشتییه‌وه‌و به رۆژی رووناك بۆ خۆیانی خڕ ده‌كه‌نه‌وه.. ئه‌مانه‌ن كه له سه‌رووی یاساوه‌ن و هیچ هێزێك نییه بتوانێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ سامان و داهاتی ئه‌مانه‌دا بكات.. زۆربه‌ی موڵكه‌كانی وڵات به ناوی ئه‌م به‌رپرسانه‌وه‌ن یان به‌ناوی خزم‌و كه‌سوكاری ئه‌مانه‌وه‌ن.. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندن كه هیچ بانكێكی وڵاتان نایانگرێت، له زۆربه‌ی وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كانی جیهاندا پشكیان هه‌یه‌و بازرگانی ده‌كه‌ن و مانگانه به ملیار دۆلار په‌یدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز له‌ده‌ستیان نایه‌ت جه‌ژنانه به مامۆستا‌و مووچه‌خۆره هه‌ژاره‌كانی نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان ببه‌خشن.. چونكه كه‌سایه‌تی ئه‌مانه پێكهاته‌یه‌كه، دووره له به‌خشنده‌ییه‌وه، مرۆڤی به‌خشنده له‌شێوه‌ی گاندی و ماندێلا‌و ته‌نانه‌ت شێخ زایده، نه‌جیبزاده‌و خواناس و مرۆڤدۆست و ویژدانپاك و ده‌رووندروسته، نه‌ك پیاوكوژ‌و شه‌ڕانگێزو چاوچنۆك و مالۆس و شه‌هوانی و هه‌رزه‌كارو ناكه‌سبه‌چه‌و ندی و بدی..
عه‌ره‌ب وتوویه‌تی: ((فاقد الشی لا یعگی)).. ئه‌وه‌ی شتێكی نه‌بێ نایبه‌خشێ.
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ*
كۆمه‌ڵناس.