سوتاندنی قورئان ،ختوکه‌دانی شه‌ڕی ئاینه‌کان
سوتاندنی قورئان ،ختوکه‌دانی شه‌ڕی ئاینه‌کان
ڕزگار عومه‌ر
حکومه‌تی ئه‌لمانیا خه‌ریکی به‌خشینی خه‌ڵاته به سه‌ر ئه‌و کاریکاتۆریسته‌ی ده‌نیمارک که دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاریکاتۆره‌کانی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاوکرده‌وه ،له هه‌مان کاتیش‌دا که‌نیسه‌یه‌کی بچووک و قه‌شه‌یه‌کی که‌له پوچیش له ئه‌مریکا،که‌مپینێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مریکاو جیهاند ڕاگه‌یاندووه،بۆسوتاندنی قورئان له شوێنی به‌جێماوی 11 سێپتێمبه‌ر .
هه‌روه‌ک چۆن ره‌گ و نیازی پشتی هه‌رای کاریکاتیره‌کان له ده‌نیمارک په‌یوه‌ندی به پرسی ئازادی بیروڕا نه‌بوو، هه‌رواش ئه‌م قورئان سوتاندنه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ئازادیخوازی یان ئامانجێکی ئینسانی نییه. سوتاندنی قورئان له‌م شوێنه،یان دروست کردنی مزگه‌وت له‌هه‌مان شوێن که هه‌ندێک ناوه‌ندی ڕه‌سمی و غه‌یره ڕه‌سمی حکومه‌تی ئه‌مریکا پشتگیری ده‌که‌ن،هه‌موویان خزمه‌ت به هه‌مان نیازی دووبه‌ره ده‌که‌ن ، که هه‌ر 4-5 ساڵ جارێک له ئاستی جیهانیدا پێویستیان به تازه کردنه‌وه‌ی جه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌و وپێکدادانه‌کان هه‌یه.
ئه‌م دوو به‌ره‌یه :- باڵی ڕاستڕه‌و له ئه‌وروپاو ئه‌مریکا له‌لایه‌ک،ئیسلامی سیاسیش به‌مانا نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی له لاکه‌یتر،له ترسناکترین مێژووی تازه‌ی دونیا پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه،که له یه‌ک ووشه‌دا بریتیه له پڕۆژه‌ی شه‌ڕ به مانا هه‌ره فروان و وێرانه‌که‌ی . شوێن و مه‌یدانی ڕووداوه گه‌وره‌کان له بابه‌تی :-
(( 11 سێپتێمبه‌ر ، داگیرکردنی ئه‌فگانستان ،شه‌ری عێراق ، کاریکاتۆره‌کانی ده‌نیمارک،ته‌قینه‌وه‌کانی مه‌دریدو له‌نده‌ن ، هه‌وری شه‌ڕ دژ به‌ئێران ، هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران بۆسڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل )) هه‌مووی کوره‌ی ئه‌و ئاگرانه‌ن که له کاتی خامۆش بوونیان یان نزیک بوونه‌وه‌یان له کۆتایی ، وا له هه‌ردوو به‌ره ده‌کات به دوای که‌یسێکی تازه‌ی شه‌ڕ بگه‌ڕێن ، جا شه‌ڕێک که له ڕێگه‌ی ڕۆکێت گرتنه ووڵاتان به‌ڕێوه بچێ یان به سوتاندنی بایبل و قورئان و ئاڵای ئه‌مریکا جێ به‌جێ بکرێ .
ئه‌جێندای هه‌ردوو به‌ره دابه‌ش کردنی دانیشتوانی دونیایه بۆ ئه‌و ناسنامه ئاسمانیانه‌ی که مرۆڤه‌کان له ناسنامه‌ی واقیعی ژیان و سیسته‌م و کۆمه‌ڵگه داده‌بڕێ ده‌یانگۆڕێ بۆ گروپی پۆلین کراو و ئاراسته‌کراو له وه‌همی شه‌ڕی کلتوره‌کان وشارستانیه‌کان . ئه‌وه‌ی که به ئاشکرا دیاره هیچ کام له‌م به‌ره‌یه کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ تاقه سیسته‌می ئابوری و چینایه‌تی ئه‌م گۆی زه‌مینه نیه‌و هه‌ردوولا له‌خزمه‌تی هه‌مان سیسته‌م دان .
هه‌ردوو به‌ره کوڕ و پاڵه‌وانی پشتگیرین له میلتاریزم . به‌ره‌ی ئیسلامی سیاسی به‌ناوی پاراستنی ئیسلام و به‌ره‌ی ڕاستڕه‌وی ڕۆژئاواش به‌ناوی شه‌ڕ دژ به تیرۆر پاراستنی شارستانیه‌ت و دیموکراسی . بۆ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌دۆکیومێنت با ئاوڕێک له‌سه‌ده‌ی بیست بده‌ینه‌وه ؛ له ژێر ناوی ئیمانداری و ” خوا ” ،له ژێر ناوی پاراستنی دیموکراسی و به‌هاکانی رۆژئاوا،چی به مرۆڤایه‌تی نه‌کرا ؟ ڕۆڵ و کاریگه‌ری هه‌ردوولا به سه‌ر ژیان و قه‌سابخانه‌کان و به‌سه‌رهاتی نه‌وه جیاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو چی‌بوو ؟
گرنگه ئه‌و ده‌نگانه‌ی له ئاستی دونیادا دژی هه‌ردوو به‌ره‌ن ، دژی دابه‌ش کردنی مرۆڤه‌کانی دونیان بۆ ناسنامه ئاسمانیه‌کان و درۆ ده‌له‌سه‌ی سوکی شه‌ڕی شارستانیه‌کان دژی هه‌ردوو به‌ره له مه‌یدان بن . ناسنامه‌ی مرۆڤ بوون و هاوچاره‌نوس بوون له مێژوویی هاوبه‌شی دونیا، هاوڕێگا بوون له دیل بوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک سیسته‌مدا،هه‌موو کۆی ئه‌و ناسنامه واقیعیانه‌ن که مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا ده‌توانێ له‌په‌نایدا پارێزگاری له به‌ها یونیڤێرساله‌کانی خۆی پێ بکا. شه‌رمه‌زاریه بۆ تواناکانی مرۆڤایه‌تی که تا ئێستاش ڕێبازی سیاسی ئوسامه‌یه‌ک یان مه‌لایه‌ک له ئه‌شکه‌وتێک یان له کوێره دێیه‌کی ئه‌وسه‌ری دونیا چاره‌نووسی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یان ووڵات دیاری بکا . شه‌رمه‌زاریه بۆ تواناخه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کێک له زلهێزه‌کانی دونیا که له‌لایه‌ک ” چۆمیسکی ” به‌رهه‌م دێنێ و له لایه‌کیتر هه‌شت ساڵ له‌سه‌ر یه‌ک ده‌نگ به جۆرج بۆش بدات و ئه‌وه‌شی به‌سه‌ر تێپه‌ڕێ که ئه‌م سه‌رۆکه زۆر به ئاشکرا له تی ڤی بڵێ ” مه‌سیح هاتۆته خه‌ونم و ووتویه‌تی ده‌بێ ئه‌م شه‌ڕه بکه‌ی “!