به‌ڵگه ….. به‌ندی عه‌لی
Closed
به‌ئه‌سپایی ده‌ستم هێنا
به‌سه‌ر ئاوریشمی قژیدا
په‌نجه‌کانم
بوون به‌په‌پووله‌و هه‌ڵفڕین
به‌چرپه ، نهێنی ناویم
بۆ مانگ درکاند
مانگ بوو به‌پاسه‌وانێکی مت
له‌به‌رده‌م حه‌زره‌تی حوسناو
عه‌جه‌ب یاران
بن ده‌وه‌نی لێوی منیش
شکۆفه‌ی گرت
له‌ژێر په‌رده‌ی چاویلکه‌وه
چاوم شه‌به‌نگێکی دزی
له‌پرشنگی ئه‌ستێره‌کانی چاوی ئه‌و
عه‌جه‌ب یاران
ئه‌شکه‌وتی بێ چرای ناخم
بوو به‌کۆشکی کریستاڵی و
پڕ بوو له‌په‌لکه‌زێڕیه‌ی ڕاز‌و موراد
که‌سروه‌ی هه‌ناسه‌که‌شی
خۆیدا له‌ڕووم
ئه‌وجا زانیم
له‌م گۆڕستانی عیشقه‌دا
هێشتا روح له‌به‌رێکی زیندووم
به‌ندی عه‌لی 2010