
حوكمه‌ت و حیكمه‌ت …. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
زۆر زه‌روورییه هه‌ر پیاوێك بۆ هه‌ر كارێك كه ده‌یكات كاره‌كه‌ی حیكمه‌تێكی تێدا بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار له خودی حیكه‌مه‌ته‌كه‌شدا حیكمه‌تی دیكه هه‌یه كه هه‌موو كه‌س هه‌ستی پێ ناكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س نه‌یزانی حیكمه‌ت له وروژاندنی هاناردهكردنی نه‌وت به شێوه‌ی قاچاغ چی بو.
ره‌نگه تا ئێستاش زۆر كه‌س هه‌بێت به‌وه‌یان نه‌زانیبێت حیكمه‌ت له شه‌ڕی ناوخۆدا چی بوو، حیكمه‌ت له‌وه چی بوو له‌و هه‌موو داهاته زۆره‌ی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل كه تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی حوكمه‌ته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌سه‌رده‌می خۆیدا، ئه‌و هه‌موو فه‌رده تاك دینارییه ته‌سلیم به حكومه‌ته ساواكه‌ی ئه‌وێ رۆژێ كرا، ئه‌وه زانیمان حیكمه‌تی ئه‌و تاك دیناریانه هه‌ر بۆ ئه‌وه بوو كۆتایی به ئه‌زموونی حكومه‌ته ففتی به ففتییهكهی ئه‌و سه‌رده‌می بێنن، ئه‌وه‌شمان زانی كه خانه‌ی حیكمه‌تیش هه‌ر بۆ ئه‌وه دامه‌زرا تاكو كه‌س بێ به‌ش نه‌بێت له‌و هه‌موو حیكمه‌ته زۆره‌ی كه هه‌یه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌می شه‌فافیه‌ته ده‌بێت هه‌موو تاكێكی ئه‌و كۆمه‌لگه‌یه له حیكمه‌تی هه‌ر هه‌نگاو و بڕیارێكی ئه‌و حوكمتهی خۆمان تێ بگات، ده‌بێت له‌وه تێبگات كه حیكمه‌ت چییه له‌وه‌ی له سه‌دا نه‌وت و نۆی گوند‌و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی وه‌ك باڵه‌كایه‌تی كه به لانكه‌ی شۆڕش ده‌ژمێردرێت و له سه‌ردمێكی زۆر زوودا به قازمه‌و بێڵ ئه‌و جادهییهیان دروستكردبێت كه پێی ده‌ڵێن هاملتۆن، كه‌چی تا ئێستا نه‌توانراوه كاره‌بای نیشتمانی بگهێنرێتی، ئاخر ئه‌و خه‌ڵكه ناحه‌قی نییه له حیكمه‌تی ئه‌وه تێنه‌گات كه شارۆچكه‌یه‌كی وه‌ك گه‌ڵاله كه رۆژێ رۆژان پایته‌ختی شۆڕشی ئه‌یلول بووه و چڵ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ میری كاره‌بای نیشتمانی گه‌یاندێ، كه چی ئێستا له سایه‌ی كاره‌بای مولیدهدا رۆژ ده‌كاته‌وه.هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی له گه‌ڵاله له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هاوڕێدا ئه‌و دهمهتهقییهمان ده‌كرد، براده‌رێك له بڵێی بارزان ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و كه‌وته ستایشی حكومه‌تی هه‌رێم و یه‌كسه‌ر وتی: له سایه‌ی كابینه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌مدا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی بڵێ كاره‌بای نیشتمانی گهێنرایه بڵێ، هه‌ر ئه‌و براده‌ره وتی: هه‌موومان له حیكمه‌تی هه‌نگاو و بڕیاره‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م تێده‌گه‌ین، له‌وه تێده‌گه‌ین ئه‌گه‌ر بڕیاری پێدانی سولفه‌ی عه‌قار به گوندنشینه‌كان نه‌بوایه ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵی دیكه‌ش ئه‌و خانوه‌م پێ ته‌واو نه‌ده‌كرا كه سێ ساڵه پێم ته‌واو نه‌كراوه، به‌ڵام نازانین حیكمه‌ت له‌وه چییه هێشتا حكومه‌ته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵێكی ته‌واو نه‌كردوه، مه‌سه‌له‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به پارتی بۆته سه‌ردێری رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن، كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش راست بێت دكتۆر به‌رهه‌م بۆ ماوه‌ی دووساڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت، هێشتا سالێك و قسوری ماوه، بۆیه هیوادارین حیكمه‌ت له‌وه هه‌مان حیكمه‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بێت.