Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
به‌ پێكه‌نینت لێوه‌كانم سه‌ما ناكه‌ن

به‌ پێكه‌نینت لێوه‌كانم سه‌ما ناكه‌ن

Closed
by October 4, 2010 هۆنراوە

 

ئیتربه‌ پێكه‌نینی تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌
 له‌سه‌ر هه‌ردوولێوه‌كانم سه‌ما ناكا…
له‌پرسه‌ی فرمێسكه‌كانت ئه‌م دڵه‌ی من
 روو له‌ دوورگه‌ی ته‌متوومانی خه‌ما ناكا…
ئیتر باڵنده‌ی نیگاكان
پێش هاتنت ئاماده‌ نابن له‌سه‌ر رێت…
له‌ گِڕی تۆ سه‌رتاپای جه‌سته‌م ناسوتێ‌ و
دڵم شیوه‌ن ناكات وه‌ك شێت…
هه‌رچی هه‌بوو
وه‌كو وه‌رزی گوڵه‌ نیسان به‌دوایی هات …
ئه‌م عیشقه‌مان ته‌مه‌نێكی
په‌پووله‌ ئاسایی كورت بوو كۆتایی هات…
ئیتر شوێن پێ‌ ی هه‌نگاوه‌كانت هه‌ڵناگرم
من ئیڤرست ,تۆبیابانی ربع ئه‌لخالی …
بڕوام نه‌بوو ئه‌م فه‌ریكه‌ عیشقه‌ی ئێمه‌
ئه‌وه‌نده‌ ته‌مه‌نی كورت بێت
ئاوزنگی بدات به‌ كاڵی …
                                 3/5/2010
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.