
حكومه‌ت له سرووته‌كانی گیانگۆڕكێدا
ئێستا له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی ریفۆرمی سیاسی له رووی قسه له‌سه‌ركردنه‌وه له پێشه‌وه‌ی شته‌كان نییه. سیاسه‌ت هه‌ر به‌ته‌نها قۆرخی حزبه‌كان نییه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بێ وه‌ك بوونێكی سیاسی خۆی نمایش بكا تاكه‌كانیش له‌نێو فه‌زای كۆمه‌ڵگه‌ی پڕ جووڵه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌بێ ببن به بوونه‌وه‌ری سیاسی.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌شه ئه‌وه‌یه(بۆچی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سیاسی پێ نه‌سپێردراوه) و ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی قسه‌كردنه! له‌سه‌ر پڕۆژه و بودجه و مووچه و نه‌وت و …تاد هه‌ر هیچ قسه‌یه‌كی( نه‌ك كردار ) له‌سه‌ر وه‌زیفه‌ی سه‌ره‌كی خۆی كه سیاسه‌ته نییه؟!.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پرسیاره‌ی ئێمه لێره‌دا كردمان له بنچینه‌دا كێشه‌یه‌كه و ده‌كرێ ببێته ناونیشانی گرنگترین تۆژینه‌وه‌ی سیاسی و دواتریش ئه‌گه‌ر ئازادی ئه‌كادیمی به‌هه‌ق فه‌راهه‌م بێ ئه‌وا زۆر له راستیه‌كانمان بۆ روون ده‌بنه‌وه و به قازانج بۆ ره‌وتی كاری سیاسی له وڵات ده‌شكێته‌وه.
له‌وانه‌یه هه‌بن بڵێن ئه‌ی باشه سیاسه‌ت له‌وه زیاتر چییه؟ و ئه‌وه نییه ئیداره‌ی داموده‌زگا حكومییه‌كان ده‌كا و رۆژانه كاروباری هاوڵاتیان راده‌په‌ڕێنێ؟.
مانای فیكری و مه‌عریفی سیاسه‌ت له سۆسیۆلۆژیای سیاسی‌دا بریتییه له هه‌ڵسوڕاندنی هه‌موو كاروباره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ساغله‌می و فه‌رهه‌نگی و بازرگانی و په‌روه‌رده‌یی و …..تاد و فه‌راهه‌مكردنی باشترین فه‌زا كه تیایدا هه‌موو ئه‌م بوارانه دینامیكیانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و بۆ یه‌كتر و له نێو یه‌كتر بێن و بچن.
به‌و پێیه بێ حكومه‌ته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان ته‌نها لایه‌نه فیزیكییه‌كه‌ی ئابووری و بازرگانی له‌م هه‌موو فه‌زایانه وه‌رگرتووه و ئه‌م هه‌ڵه گه‌وره‌یه فیت هه‌ڵه‌ی كۆمۆنیسته‌كانی شوره‌وی پێشان و ئه‌و ته‌رزه فه‌رمانڕه‌وایانه‌یه كه له دوا وێستگه‌دا بوون به دیكتاتۆر و هه‌رچی هه‌بوو له شه‌رایتی فیزیكی وڵات خستیانه خزمه‌ت پاراستنی هه‌ژموونی حوكمڕانی خۆیان و ئه‌وه‌ی كه له هه‌موو ئه‌م فه‌زایانه‌ی سه‌ره‌وه گرنگتر و بایه‌خدارتره كه ( پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌ی ئینسانه‌كانه-مشاریع التنمیه البشریه) خرانه خانه‌ی فه‌رامۆشكردنه‌وه. بایه‌خنه‌دان به بیناكردنی ئینسان هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و نا ئومێدییه گه‌وره‌یه كه هاوڵاتیانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی ئێمه تێی كه‌وتوون و تا ئه‌و ئاسته چووه رێك بووه به كێشه‌یه‌كی ده‌روونی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان. بیناكردنی ئینسان هه‌ر به‌ته‌نها قسه‌ی نێو كتێبه‌كان و ده‌ربڕینی سیاسیه‌كان نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی (مرۆڤ) وه‌ك بوونێكی به‌ڕێز ده‌بێ بایه‌خ به ته‌ندرووستیه‌كه‌ی بدرێ، ئه‌مه ئیشی پڕۆژه ته‌ندرووستییه‌كانه.به هه‌مان شێوه ده‌بێ بایه‌خ به مێشكی بدرێت، ئه‌مه‌ش ئیشی پڕۆژه په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگی و سه‌نته‌ره‌كانی داهێنانه له وڵات چون له بنچینه‌دا كه‌سه داهێنه‌ره‌كان به‌ڕای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بیریاره گه‌وره‌كان گه‌وره‌ترین سامانی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ن. دیسانه‌وه ده‌بێ بایه‌خ به دابینكردنی ژیانی بدرێت له شوێنی نیشته‌جێبوون و دامه‌زراندنی له‌و بواره‌ی كه ده‌كرێ تیایدا پایه‌یه‌ك بێ بۆ ئه‌و و له هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی خۆی له‌نێو كۆمه‌ڵدا بگێڕێ، ئه‌مه‌ش ئیشی پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پته‌و كردنی رۆڵی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانه. ده‌بێ بایه‌خ به ئاره‌زووه‌كانی بدرێت، ئه‌مه‌ش ئیشی دامه‌زراوه وه‌رزشی و هونه‌ری و هزرییه‌كانه. به‌هه‌مانشێوه ده‌بێ بخرێته نێو كه‌شێكی ئه‌وتۆوه كه له خۆیه‌وه ئه‌و هه‌سته بكا كه یه‌ك زه‌رره دابڕانی له بزاوتی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی جۆرێك له‌خۆگلخاندن و ته‌نانه‌ت خیانه‌تیشه.
ئه‌مه‌یه پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه ئه‌مڕۆ له وڵاته هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كاندا له پێشه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه و قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پێڕانه‌گه‌ین سه‌رله‌نوێ مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك بینابكه‌ینه‌وه هه‌ست به ئینسانبوونی خۆی بكا، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه تادێ نائومێدییه‌كان زیاتر ده‌بن و مرۆڤیش وه‌ك بوونێكی ئه‌نتۆلۆژی به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه ده‌چێ، ئه‌و ئاقاره‌ی كه زیاتر مه‌رگدۆستی به‌سه‌ریدا زاڵده‌بێ و ره‌فتاره‌كانی دژكاری به‌ره و سه‌ره‌وه ده‌چن و ئاره‌زووه‌كانی بۆ خۆشه‌ویستی له‌لا نامێنێت.
گۆرباشۆفی دوا سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو له‌گه‌ڵ بوونی به سه‌رۆك هه‌ستی به‌وه كرد كه حیزب چووه‌ته نێو ورد و درشتی وڵاته‌كه‌یی و له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌م حزبه تاكه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌ره‌و به‌سیاسیبوونی ئاسایی به‌رێ به‌ره‌و به‌حزبیبوونیان ده‌بات، ئه‌م حاڵه‌ته بڕستی لێ بڕیون و خه‌ریكه كۆمۆنیزم (ده‌كرێ) نه‌ك (ده‌بێ) به مه‌زهه‌بێكی دیكه‌ی كریستیانییه‌ت و بگره له كاسۆلیكییه‌تیش تێیده‌په‌ڕێنێ. ئا له‌و ساته‌وه‌خته دره‌نگانه‌دا گۆربی بڕیاری نینۆككردن و قه‌ڵه‌مكردنی حزبی دا‌و ویستی حزب بخاته‌وه نێو فه‌زا راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی.
گۆرباشۆف بۆ ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییه حه‌یاتییه له خۆیه‌وه و تاكڕه‌وانه به‌م كاره هه‌ڵنه‌ستا بگره هه‌روه‌ك له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا(پیرۆسترۆیكا..دووباره بنیاتنانه‌وه و هزری سۆسیالیزم) باسی ده‌كا، پرسی به پزیشكه‌كان و ئه‌ندازیار و نووسه‌ران و زۆر له رێكخراوه‌كان كردوو زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون كه سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه پێویسته و چیتر دواخستن قبوڵ ناكات. بۆ نمونه گابریل گارسیا ماركیز له وه‌ڵامی پرسه‌كه‌یدا وتی: دنیا هه‌مووی پێویستی به پیرۆستڕۆیكایه نه‌ك به‌ته‌نها سۆڤیه‌ت. گۆرباشۆف مه‌به‌ستی نه‌بوو جڵه‌وی حوكم و ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ست ده‌رچێ و پێشبینی ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه خێرایه‌شی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام كاتێ زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی پیڕۆستڕۆیكا و گلاسنۆسیشی جێبه‌جێكرد وه‌ك ئه‌وه وابوو تۆ بێیت و ده‌روازه له‌سه‌ر دنیایه‌ك به‌ند و گیراوی به‌ندیخانه‌كان بكه‌یته‌وه یا له ئاسمانه‌وه له‌ته سه‌موون و نان به‌سه‌ر لێقه‌وماوانی لافاو یا بوومه‌له‌رزه هه‌ڵده‌یته خواره‌وه.
له‌وه‌یاندا گۆرباشۆف بێ ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێ له دوا پاڵه‌وانی شوره‌وییه‌وه بوو به پاڵه‌وانی ئازادی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی نێو ئه‌و كۆنفیدراسیۆنه به‌زۆر به‌یه‌كه‌وه لكاوه. ئه‌و ده‌مه‌ی كه ئه‌و پاڵه‌وانه رووسه له‌مه‌ركه‌زییه‌تی ده‌سه‌ڵات بێزار بوو و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی حزبی له كاروباری حوكم به یه‌كه‌م هه‌نگاوی پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌یی و رزگاربوونی له‌و ده‌رد و نه‌خۆشیانه ده‌زانی كه پێیانه‌وه ده‌یناڵاند كولتورێكی سیاسی و ته‌نانه‌ت ته‌رزه بیركردنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆكولتووری زۆربه‌ی وڵاتانی دنیای گرتبوه‌وه و تا ده‌هات ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر كه‌نار و ده‌وروپشته‌كانی خۆیاندا دابه‌ش ده‌بوون و ته‌نانه‌ت ئه‌وسا زۆر له سیاسییه‌كانی خۆشمان ناویان له‌م شه‌پۆله نابوو( باهۆزی دیموكراسی)!.
دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی پێشوو و چاولێكه‌ری زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دیكتاتۆر و میره فه‌رمانڕه‌وا ره‌هاكان و گلدانه‌وه‌ی هه‌رچی توخمه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه له ده‌ستی حزبێ یا چه‌ند حیزب و كه‌سێك راستیی ئه‌و تیۆره‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه هه‌ر وڵاتێك چه‌نده خێر و بێری زۆر بێ و چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بێ ئه‌وه‌نده بۆی ده‌بێ به به‌ڵا و دواتر به‌ر نه‌عله‌تی ئه‌م سامانه‌ی خۆی ده‌كه‌وێت.
خێر و بێری وڵاتی ئێمه ئه‌وه‌نده زۆره ته‌نانه‌ت به‌شی به‌خێوكردنی زۆر له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی به‌ویژدانی!! بكرێت به دڵنیاییه‌وه كه‌سێك له وڵات‌دا نابینیته‌وه رووی گرژ به‌رامبه‌ر سیاسییه‌كان نیشان بدات كه به‌داخه‌وه ئێستاكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكی هه‌م رقی له سیاسه‌ته و هه‌م له سیاسییه‌كان و وه‌ك كه‌سانێكی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه ده‌یانبینن و له‌وه‌شیاندا بۆشایی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان خۆیی و ئه‌وان و دیواره ئه‌ستووره‌كانی نێوانیان به شایه‌د ده‌گرێ و به ناهه‌ق ده‌رناچێ.
سیاسه‌تكردن له بنچینه هزریی و مه‌عریفییه‌كه‌یدا موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك و هه‌ڵسوڕاندنی ئه‌و مافانه‌یه كه ئه‌وان واته تاكه‌كان بواریان به سیاسییه‌كان داوه له‌سه‌ر كورسییه‌كانی خۆیانه‌وه بۆ حوكمڕانی وه‌ریگێرن، له فۆڕمه هه‌ره نوێیه‌كه‌شیدا ده‌سه‌ڵات موڵك و پێدراوی خه‌ڵكانێكه به چه‌ند نوێنه‌ر و رامیارێك تاوه‌كو له‌جیاتی ئه‌وان سه‌ردار بن و دادپه‌روه‌رانه ئه‌م ئه‌ركه ئه‌خلاقییه جێبه‌جێ بكه‌ن.
كاتێكیش حكومه‌ت داده‌مه‌زرێ و ده‌ست ده‌داته میكانیزمه‌كانی خۆی بۆ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌وا ئه‌م ئه‌مانه‌ته كه ده‌سه‌ڵاته و هی خه‌ڵكه لای ئه‌وه له جوانترین و پته‌وترین ستراتیژدا ده‌بێ دابڕێژێ و هه‌وڵ بدات كه‌مترین ناڕازی له وڵات‌دا بمێنێ و ئه‌و كه‌مینه سیاسیه ناڕازییه‌ش هه‌میشه ئاوێنه‌ی به‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته و ده‌بێ به زه‌روور و حه‌قیقه‌تی بزانێ تاوه‌كو هه‌میشه خۆیی و ئیش و كاره‌كانی لێ‌دیار بێ و به‌ره و ئاسۆی دیكه هه‌نگاوی پته‌وتری پێ بنێ.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا دووباره ده‌مانباته‌وه سه‌ر پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا كردمان ئه‌وه‌یه: ئایا به‌راست حكومه‌تی ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له رابردوو و له ئێستادا حكومه‌تێكی سیاسیی بووه یا ئه‌وه‌تا لایه‌نی دیكه هه‌ن له پشتی ئه‌و و له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌قی موماره‌سه‌ی كاری سیاسی‌یان لێ سه‌لبكردووه و ته‌نها قیرتاوكردنی شه‌قام و كردنه‌وه‌ی سوپه‌ر ماركێته‌كان و قسه‌كردن له مووچه‌ی شه‌هید و ئه‌نفال و خانه‌نشینان و دانی سولفه‌ی عه‌قار و شتی تریان بۆ هێشتۆته‌وه. بێگومان ئه‌وه حزبه‌كانن ئه‌وه‌ی كاری سیاسییه به حكومه‌تی ره‌وا نابینن و وه‌ك لیژنه‌یه‌كی كڕین و فرۆشتن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌م فۆڕمه له‌كاری حكومه‌تكردن له دنیای فه‌رمانڕه‌واییدا و له پێشتردا نموونه‌ی زۆر بووه و سیمایه‌كی فه‌رخه توتالیتاریانه‌یه و نمونه‌كه‌ی سۆڤیه‌تمان له باكگراوندێكی گه‌وره‌تردا نیشاندا و زۆربه‌شمان چاره‌نوسه‌كه‌یمان بینی. له خیتابی سیاسی نێوخۆی عێراقییه‌كان و له كوردستانیش و له ده‌ره‌وه‌ش كاتێ ئاماژه بۆ ئه‌و جوگرافیایه ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستانه یه‌كسه‌ر عیباره‌ی (ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبه كوردییه‌كان یا دوو حزبه‌كه) ده‌بیستین. ئه‌م ئاماژه‌یه ده‌موده‌ست حكومه‌تمان لێ ون ده‌كات و له به‌رامبه‌ریدا هه‌یبه‌تی حزبمان بۆ به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا ئێمه وه‌ك بزاوتی سیاسی كوردی كه مێژوویه‌كی درێژمان له خه‌بات بۆ هێنانه كایه‌ی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌بووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامین له ناوهێنانی ئه‌و واقیعه سیاسییه‌ی هه‌رێم به(ئه‌زموونی دیموكراسی گه‌له‌كه‌مان) ده‌بوایه هه‌ر له سه‌ره‌تای یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تدا تێڕوانینی سیاسیانه‌مان دابایه حكومه‌ت و حزبه‌كان له دووره‌وه ته‌نها له گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنامه‌ی حكومییدا رۆڵیان هه‌بوایه، نه‌وه‌ك وه‌ك لیژنه‌یه‌ك لێی بڕوانن كه ته‌نها كاروباره‌كانی هاوڵاتیان راپه‌ڕێنێ.
ئه‌گه‌رچی حزبه‌كان له نوێترین پێناسه و فۆڕمی خۆیاندا نه گه‌وهه‌ر نه سیمای خۆیان ون نه‌كردووه و هه‌میشه حیزبه‌كان ئه‌ولادی دیموكراسین و تا له‌نێو دیموكراسیدا گه‌وره‌تر بن ده‌بێ زیاتر خزمه‌تی ئه‌و دایكه‌یان بكه‌ن و به وه‌فابن بۆی مه‌گه‌رنا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی له ژێر پێی دیموكراسییه‌تی دایك دایه نابینن!.