
ئه‌و شه‌وانه‌ی ده‌مویست بمرم!!
نه‌مده‌زانی له‌سه‌ر چ دۆشه‌کێک
ئاسۆییانه وه‌ک دارمه‌یتێکی بازاڕه‌کانی شێخه‌ڵا
به جاجمێکی ره‌وه‌ندانی بناری قه‌ندیل
بۆنی تۆراغ و ماستێکی ترش
بێتهمهنیی ده‌به‌خشییه رۆحی ته‌خته‌که‌ی ژێرم،
پاڵکهوتووبووم ؛
بیرم له ته‌مه‌نی ئه‌ستێره‌کان ده‌کرده‌وه و
بۆنی رۆحی گه‌ردوونم ده‌کرد.
باڵغ بووم به حسێبی ئه‌بجه‌دی
ئوفتادهش به پێوه‌ری مێژووی خۆمان
هه‌ستم ده‌کرد
ئه‌و کفنه‌ی وه‌کو لێفه
له‌شی له‌رزۆکی داپۆشیوم
پاشماوه‌ی شه‌ڕه‌کانی ئوحده و
به نووکی رمی ئه‌نفاله‌کان
زیواڵ زیواڵ
به بێهووده‌یی ته‌یمووم به جه‌سته‌م ده‌کات.
شوێن ره‌نگه
گه‌ڕه‌کیکی کارووژ بێت
شاره کۆنه‌که‌ی رۆسۆ
کات ره‌نگه
وه‌کو ده‌نکه ته‌زبێح
بۆ جوێبارهکانی موحیبه‌ت شۆڕبێته‌وه.
دێته‌وه یادم
باوه‌شم وه‌کو خاچێک
بۆ مه‌رگ کردبۆوه
تاقه ئازار که نهمچێشتبێت!
ئه‌و شه‌وه
کهوتووبوومه سه‌ما
له گه‌ڵ جریوه‌کانی ئاسمان
ئاشت نه‌ده‌بوومه‌وه !
رۆحم وه‌ک په‌شته‌ماڵ
سه‌ر ئاوێکی لینج که‌وت
به قه‌راغ کێشوه‌ره‌کانی تاراوگه
له په‌رێزی په‌راوێزێ
خۆم دۆزییه‌وه….
نه‌مده‌زانی چۆن له گه‌ڵ
ئه‌م جه‌سته نهزۆکهم ئاشت ببمه‌وه!
هاوینی 2010
ئه‌حمه‌دی مه‌لا