هۆکاره‌کانی جه‌نگی ناو خۆ له کوردستانی باشور
هۆکاره‌کانی جه‌نگی ناو خۆ له کوردستانی باشور
چی بکرێت؟ تا جارێکی تر جه‌نگی وا ڕو نه‌داته‌وه
نووسینی: حسێن حسێنی
ئامانج له نوسینی ئه‌م بابه‌ته شیکردنه‌وه‌یی هۆکاره‌کانی جه‌نگی ناوخۆ له کوردستانی باشوره که له ساڵی 1994 له سه‌ر خاوه‌ن داریه‌تی ڕیزێک دوکان[1] له( قه‌ڵادزێ) وه ده‌ستی پێکردو هه‌موو (کوردستان)ی گرته‌وه هه‌روه‌ها به سه‌رنج دان به‌و هۆکارانه چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌یی جه‌نگێ له‌و شێوه‌یه ڕوو نه‌داته‌وه که له ئێستادا هه‌ندێک که‌س گومانی ههڵگیرساندنهوهیی ده‌که‌ن. زۆر که‌س باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که تاوانی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه له ملی ( پارتی دیموکرات) و(یه‌کیه‌تی نیشتیمانی )ه و به‌رده‌وام هه‌م به هۆکاری جه‌نگ و هه‌م به هۆکاری ئاشتی باسیان ده‌که‌ن یان هه‌ندێک جار (پ د ک ) و (ی ن ک) خه‌لک به‌وه ده‌ترسێنن که کارێ مه‌که‌ن نێوانمان تێک بچێت و له گه‌ڵ یه‌کدا جه‌نگ بکه‌ین . یان زۆر جار که بابه‌تێک له رۆژنامهێکدابڵاو ده‌بێته‌وه لای هه‌ندێک که‌س ئه‌و ترسه دروست ده‌بێت نه‌کا ئه‌مانه جارێکی تر له‌گه‌ڵ یه‌کدا جه‌نگ بکه‌ن و کوردستان وێران ببێته‌وه[2]، یان هه‌ندێک جار خه‌لک به‌وه دڵخۆشی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه مادام ئه‌مریکا(واته هێزی داگیرکه‌ر) له عێراقه جه‌نگ ڕونادات .( هه‌ڵبه‌ت له کاتی جه‌نگی ناوخۆ هێزی ئه‌مریکا له (ئهنجرلیکی تورکیا بۆ پارێزگاری له کوردستانی باشور بوونی هه‌بوو) . به ڕایی من( پ د ک) و( ی ن ک) و باسک(بزوتنه‌وی ئیسلامی) پێش ئه‌وه‌ی هۆکار بن ئهمراز بوون بۆ ئه‌و جه‌نگه واته ئه‌م حیزبانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌کینه ی مه‌رگی گه‌نج و تێکۆشه‌رانی کورد بوون هۆکارهبنهڕتییهکانی ئه‌و جه‌نگه له ناخی کۆمه‌ڵگای( کوردستان) دا بوو که یه‌کیه‌تی و پارتیش له‌ناو ئاو بارودۆخه‌دا ده‌بێت سه‌یر بکرێن ،هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانایه نییه که سه‌رکرده‌کانی ئه‌م هێزانه له به‌رپرسیاره‌تییه مێژویه‌که‌ی ئه‌و جه‌نگه بێ به‌ری بکرێن.
بارۆدۆخی کوردستان و عێراق
ساڵی 1991 خه‌ڵک له (کوردستان)ی باشور ڕاپه‌ڕیین و دوژمنی داگیر که‌ریان له حه‌مرین به‌و دیودا کرد بۆ یه‌که‌م جار له مێژوی هاوچه‌رخدا کورد وڵاتی خۆی وه‌ک خاک به هۆی شۆڕشه‌وه به ته‌واوی که‌وته ده‌ست به‌ڵام چۆن وڵاتێک؟! وڵاتێک که ئه‌نفال و کیمیایی کرابوو، تاقه لادیێکی به سه‌لامه‌تی نه‌مابوو، ژێرخانی ئابۆرییهکهی ههڵتهکابوو، خه‌لکه‌که‌ی یان بازرگانی وردهبوون یان به شێوه‌یه‌ک مووچه‌یان له حکومه‌ت وه‌رده‌گرت ،پیشه‌سازی گرنگ له( کوردستان)دا بوونی نه‌بوو،ئابوری خه‌لک به ته‌واوی گرێدرا بوو به‌و یارمهتیهیانهی که حکومه‌ت به خه‌لکی ده‌دا ، سه‌رمایه‌داری خۆماڵی بوونی نه بوو تاوه‌کوو بتوانێت وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بدات. کاتێک حکومه‌ت ده‌ستی له به‌شێکی کوردستان شت و هێزه‌کانی تا موسڵ و که‌رکوک پاشه کشێ پێ کرد هه‌موو یارمه‌تییه‌کانی حکومه‌تیش له گه‌ڵیدا بڕا . له لایه‌کی که‌وه به هۆی ئابلۆقه‌ی ئابوری سه‌ر عێراق ، هه‌ڵاوسانێکی که‌م وێنه له هه‌موو عێراقدا ڕوییدا پاره‌ی عێراقی به ته‌واوی به‌هاکه‌ی دابه‌زیی.
هه‌روه‌ها کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌دنی زۆر کزی هه‌بوو ، ته‌نها یه‌ک زانکۆ له کوردستاندا بوونی هه‌بوو که به‌شێکی زۆر له ستاف و مامۆستاکانی عه‌ره‌ب بوون که به کشانه‌وه‌ی حکومه‌ت ئه‌وانیش زانکۆ که‌یان به جێ هێشت، باری راگه‌یاندنیش نزیک له خاڵی سفربوو ، هیچ چه‌شنه( ان جی ئۆ )یه‌ک له کوردستاندا بوونی نه‌بوو ، به هۆی سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراقه‌وه خه‌ڵک پێش هه‌ر شتێک ئینتمایان بۆ خێڵ و ئاغا و سه‌رۆک خێل هه‌بوو که ده‌یان توانی پارێزگاریان لێ بکه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بپارێزن.
ده‌توانیین وه‌زعی کۆمه‌ڵگا به‌م شێوه‌یه کورتی بکه‌ینه‌وه
ئابوری زۆر کز و بێ کاری ئاشکرا و شاراوه له گه‌ڵ بوونی که‌مترین نیشان له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌ر وه‌ها نهخۆێنهواری له ئاستێکی سه‌ره‌وه.
حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان که جێگه‌ی حکومه‌تیان گرته‌وه
له دوایی ڕاپه‌ڕین سێ حیزبی گرینگ له سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان بوونیان هه‌بوو که هه‌وڵیان ده‌دا کوردستان به‌ره‌و ئه‌و مودێله له حکوم ڕانی به‌ره‌ن که‌له مێشکی سه‌رکرده‌کانیان دا چه‌که‌ره‌ی کرد بوو ئه‌و حیزبانه‌ش بریتی بوون له پارتی دیموکرات، یه‌کیه‌تی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی(، هه‌رچه‌ند حیزبی که وه‌کوو شیوعی و سۆسیالیست و هتد بوونیان هه‌بوو به‌ڵام ئه‌مانه زۆر کز و که‌م جه‌ماوه‌ر بوون به ئێستاشه‌وه)
مودێلی حکومڕانی ئایدیاڵی( باسک) بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا ئێران بوو
(یه‌کیه‌تی) و سکرتێره‌که‌ی زۆر له ژێر کاریگه‌ری حیزبی کمونیستی چین دا بوون
مودێلی حوکمڕانی( پارتی) نه‌ی ئه‌توانی باشتر بێت له مودێلی حکومڕانی وڵاتانی میسر و سوریه.
هه‌ر کام له‌م حیزبانه له ناوچهێکدا باڵاده‌ست بوون، بۆ وێنه باسک له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان یه‌کیه‌تی له سلێمانی و پارتی له بادینان ، ناوچه‌ی هه‌ولێرێش ناوچه‌ی یه‌ک لا که‌ره‌وه بوو بۆ یه‌کیه‌تی و پارتی، به هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌می پارڵه‌مانی کوردستان که یه‌ک له خراپ ترین ئاکامه‌کانی مه‌شروعییه‌ت دان بوو به پڕینسیپی په‌نجا په‌نجا بۆ یه‌کیه‌تی و پارتی، کوردستان چووه نێو دۆخێکی هه‌ستیاره‌وه.
هیچکام له‌و سێ حیزبه گه‌وره‌یه باوه‌ڕی قوڵیان به دیموکراسی به مانا ساده‌که‌ی واته ده‌ستا و ده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات نه بوو هه‌ر وه‌ها کوردستانیش خاوه‌نی ئه‌و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه به هێزه نه بوو که بتوانێت ناچاریان بکات که ملکه‌چی سندوقی ده‌نگدان بن، باوه‌ڕی هه‌ر یه‌که له‌م هێزانه به کرده‌وه ئه‌وه بوو : ده‌سه‌ڵات به ته‌واوی له ده‌ستی خۆیدا بێت له هه‌مان کاتیش‌دا په‌ڕاوێزێک بۆ یاری دیموکراسی بۆ ئه‌وانی تر دیاری بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزانه باوه‌ڕیان به دیموکراسی و ده‌ستاو ده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات هه‌بوایه ، نه ئه‌چون سه‌ر گرد و شوێنه به‌رزه‌کان بکه‌ن به شوێنێ نیشته‌جێبوونی سه‌رکرده‌کانیان به‌ڵکوو ده‌هاتنه نێو خه‌لک و له گه‌ڵ خه‌ڵکدا ده‌ژیان له کاتێکدا ئه‌مان هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه کام شوێن به‌رز بوو داگیریان کرد، له لایه‌کی که‌وه کوردستان به ته‌واوی گه‌مارۆی ئابوری درا بوو هه‌ر بۆیه خه‌لک ناچار بوون بۆ بژێویی ژیانیان ڕوو له‌م حیزبانه بکه‌ن ، بۆیه قه‌باره‌ی حیزبه‌کان گه‌وره بوونه‌وه ، له هه‌مان کاتیش‌دا حیزبه‌کان بۆ هێشتنهویی لایه‌نگرانیان ده‌ستیان بۆ یارمه‌تی وڵاتانی دراوسێ درێژ کرد، هه‌ر وه‌ها پێشبڕکێ له نێوان ئه‌م سێ هێزه‌دا په‌لی کێشا به‌ره‌و منافسه‌ی ناشهریفانهو به‌د گومانی.
دراوسێ دوژمنه‌کان
درواسێ کانی کوردستانی باشور بریتی بوون له ئێرانی ئیسلامی ، تورکیه‌ی که‌مالی و عیراق و سوریای به‌عسی که ئه‌گه‌ر له هه‌ر شتێکدا له گه‌ڵ یه‌ک ناکۆک بوو بێتن، له سه‌ر سنووردار کردنی تواناکانی کورد هاوکۆک بوون، بۆیه به ئه‌نواعی شێوه‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که کوردستان له ناوه‌وه ئیستقرار و ئارامی به خۆیه‌وه نه‌بینێت، سه‌ره ڕای گه‌مارۆی ئابوری تووند، کوردستان لای ئه‌وان وه‌ک شوێنێک بوو، بۆ پێش بڕ کێ ، به ئه‌نواعی ڕێگه‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که ده‌سه‌ڵاتیان له کوردستاندا په‌ره پێبده‌ن که جه‌نگی ناوخۆ فرسه‌تێکی ئاڵتونی بۆ فه‌راهه‌م کردن تا وه‌کوو به دابین کردنی چه‌ک و پاره هه‌ر یه‌که‌یان چه‌ند حیزبێک بکه‌ن به هاو په‌یمانی دزگا هه‌واڵگرییه‌کانی خۆیان[3].
کۆمه‌ڵگایی نێوده‌وڵه‌تی
دوایی جه‌نگی یه‌که‌می که‌نداو و کۆ ڕه‌وه مه‌زنه‌که و دیاری کردنی هێڵی دژه فرینی 36 ئیتر کۆمه‌ڵگایی نێو ده‌وڵه‌تی کوردستانیان له بیر کرد و هه‌موو ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی که عێراقی ده‌گرته‌وه به سه‌ر کوردستانیشدا سه‌پا ، واته به ته‌واوی گه‌لێکی هه‌ژار و بێ پشتیوانیان به حاڵی خۆی هێشته‌وه، که ڕاستتر بڵێن دایان به ده‌م گورگه‌وه واته چۆن له‌و سه‌رده‌مه‌دا وازیان له ئه‌فغانستان هێنا، چی لێ دێ با لێی بێ! (که هه‌ڵبه‌ت ئه‌لقاعیده داگیری کرد)کوردستانیش به‌و ده‌رده برا به‌و جیاوازییه‌وه که گه‌مارۆی ئابوری توندیش هاته سه‌ری واته کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی به‌و په‌ڕی نابه‌رپرسیاره‌تییه‌وه له گه‌ڵ کوردستاندا ره‌فتاریان کرد به‌رپرسیاری ئه‌خلاقی یه‌که‌می ئه‌و بارودۆخه‌ش له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ( بیل کلینتون) سه‌رۆک کۆماری ئه‌و ده‌می ولایه‌ته یه‌ک گرتووه‌کان و حیزبه‌که‌یه‌تی.
به‌رئه‌نجام
وه‌ک باسم کرد وه‌ها وڵاتێک که له لایه‌ک گه‌مارۆی ئابوری دراوه‌و هه‌روه‌ها چاوی دوژمنانی له سه‌ره‌و خه‌ڵکه‌که‌ی به ته‌وای برسین ،هێزه باڵا ده‌سته‌کانیشی هه‌ریه‌که‌یان گیرۆده‌ی ئایدولۆژیایه‌ک و کاریزمای سه‌رکرده‌یه‌کن، هه‌ر وه‌ها جگه له جه‌نگ هیچی ڕێگه‌ێکی که بۆ یه‌ک لا کردنه‌وه‌یی ناکۆکیه‌کان ناناسن ، هیچ شتێکی که جگه له جه‌نگ چاوه‌ڕیی ناکات ، جه‌نگ ده‌بێت به که‌سابه‌ت بۆ تاقمـێک و ماڵ وێرانی بۆ که‌سانێکی تر، هیچ چشنهکارێکی تر له وه‌ها دۆخێک دا بۆ جه‌نگ سالاران به قه‌ده‌ر جه‌نگ سوودمه‌ند نییه،بۆیه به ڕای من ڕیشه‌کانی جه‌نگی ناوخۆ زۆر به‌ربڵاو تره له‌وه‌یی که به ته‌نها ئه‌و ڕیشانه له پارتی و یه‌کیه‌تی دا کورت بکرێته‌وه. ئه‌و ڕێگانه‌ی بۆ ئه‌ویی جارێکی که جه‌نگ ڕوو نه‌داته‌وه به ڕای من ده‌بێت بگیرێته به‌ر ئه‌ویه که کوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا گه‌شه بکات که گرینگ‌ترینیان به‌ڕای من بواره‌کانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه ،بهستنهویی ئابوری و کلتوری وڵات به وڵاتانی ده‌ره‌وه به تایبه‌تی ڕۆژئاوا، کوردستان له به‌رامبه‌ر جه‌نگی ناوخۆ‌و هه‌روه‌ها ده‌ست درێژی به‌ربڵاویی ده‌ره‌کی بیمه ده‌کات، نه‌وت و غاز له گه‌ڵ خوێندنی باڵا ده‌توانن دوو ڕێگه‌ی گرینگ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی کوردستان بن به جیهانی پێشکه‌وتوو ، نه‌وت به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌کان ده‌هێنێته کوردستان[4] و زانکۆ و زانای پێشکه‌وتووش پردێک ده‌بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی وڵات به چیینه هه‌ره زانا و ڕۆشنبیره‌که‌ی جیهان ، له لایه‌کی که‌وه حکومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به پاڵپشتی کردنی ره‌وه‌ندی کوردی له ڕۆژ ئاوا(جیا له حیزب ) تێکه‌ڵی کلتوری کورد له گه‌ڵ چینی مام ناوه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌دا دروست بکات، دروست کردنی ئه‌م پێوه‌ندیانه ژێرخانێکی ئابوری و زانستی و کلتوری پته‌و بۆ کوردستان دروست ده‌کات که دیموکراسی تێیدا گه‌شه بسێنێت ، که یه‌ک له نیشانه‌کانی جگه له ده‌ستا و ده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان هێزه جۆر به جۆره‌کان و سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای دادوه‌ری ، ڕاگه‌یاندنی ناوابه‌سته یان ئازاده، دوژمنانی هه‌ر وڵاتێک له ڕێگه‌ی ڕێڕه‌وه تاریکه‌کانه‌وه ده‌توانن زه‌فه‌ر به‌و وڵاته به‌رن که راگه‌یاندنی ئازاد کاری سه‌ره‌کی روون کردنه‌وه‌ی هه‌موو شوێنێکی تاریکه که هه‌ندێک ده‌سه‌ڵات خواز ده‌یانه‌وێت بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیان به تاریکی بیهێڵنه‌وه.نمونه‌یه‌کی نزیک له ده‌وری گرینگی ڕاگه‌یاندنی ئازاد چاو پێکه‌وتنی لڤین بوو له گه‌ڵ قانعی فه‌رد ، که ده‌ست درێژێکی ئاراسته‌کراوی[5] زیره‌کانه‌و هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر مێژوی کورد له ڕێگه‌ی مێژو نووسێکی ساخته‌وه به هۆی میدیای ئازاده‌وه که‌شف بوو[6]. دیموکراسی پێشکه‌وتوو له‌گه‌ڵ بوونی پێوه‌ندی ئابوری و کلتوری و زانستی وه‌ها ژێرخانێک بۆ کوردستان دروست ده‌کات که هیچ بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک نه‌توانێت بیروخێنێت نمونه‌یی ئه‌و وڵاتانه‌یی که له‌م ئه‌زموونه که‌ڵكیان وه‌رگرتوه تایوان، هونک کونگ و ته‌نانه‌ت کوریای باشوره که به وڵاته هه‌ر پێشکه‌وتوه‌کان ئه‌ژمار ده‌کرێن ، هۆکاری سه‌ره‌کی پاراستنی ئه‌م وڵاتانه‌ش له دوژمنایه‌تی (چین) ی کومۆنیست و و( کوریا)ی باکوری ئه‌تۆمی ئه‌و تێکه‌ڵیه ئابوری و کلتورییه که له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆژئاوا دا هه‌یانه یان نمونه‌ی زۆر ناسراو بۆ هه‌موومان وڵاتی( کوێت)ه که چۆن بۆ رزگار کردنی له ده‌ست( سه‌ددام حسێن) هه‌موو جیهان به کردار هاتنه ده‌نگ له کاتێکدا ئێستاش به شێک له وڵاتی( قوبرس) که خاکی (ئۆرۆپا)یه له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه داگیر کراوه، دیاره که‌س به قه‌ده‌ر کویت دڵی بۆ قوبرسێکی تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ژار(له چاو کوێت) ناسوتێت. به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌موو دراوسێکانی کوردستانی باشور ئه‌و وڵاتانه‌ن که به‌شێک له خاکی کوردستانی مێژوییان داگیر کردوه (هه‌ر وه‌ها نابێ له بیرمان بچێت که کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌و چاره‌نووسی هه‌مووان پێکه‌وه گرێ دراوه، کوردی ئێران و کوردی عێراق و کوردی تورکیه‌و کوردی سوریه درۆیه‌که که لانی که‌م داگیرکه‌رانی کوردستان باوه‌ڕیان پێی نییه)، بۆیه گه‌یشتنی کورد به لانی که‌می مافه‌کانیان له هه‌ر کام له‌و وڵاتانه دهرگاێکی گه‌وره به‌ڕویی کوردستانی باشوردا ده‌کاته‌وه، بۆیه ئه‌رکی سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستانی باشوره که هه‌نگاوی یاریده‌ده‌ر به‌ره‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌و وڵاتانه هه‌ڵ بگرن. له ئێستادا کورد تا راده‌ێکی زۆر توانیویه‌تی چنگی له تورکیا گیر بکات و ئه‌و وڵاته بهێنێته ناو یارییه‌کانی خۆیه‌وه[7] بۆیه ده‌کرێت زۆر به سه‌برو و ژیرانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له تورکیا هه‌نگاو بنرێت به شێوازێک که هاوڵاتی بوونی کوردانی تورکیا وه‌ک( کورد) له یاسا دا به‌رجه‌سته ببێت .
سه‌ر چاوه‌کان
[1] http://www.sbeiy.com/(A(1lajUhdhywEkAAAAMzc0NTg0NmItZWE3MS00ZDIyLTk5MzctNTkzNGQ4MTI2MjM55jylqqOFixne-1wO-AULCXSna1s1))/ku/Inter_Report_Detail.aspx?id=344&cat=1
[2]
http://rudaw.net/kurdish/index.php/opinion/3493.html
3]] Lvin Jmare 138 page 22
[4] Byrman ,( translated by Rehmani) Newand Jmare 78 page 46
[5]
http://kurdishperspective.com/readuser.php?id=2144
[6] Lvin Jmare 134 , 135,136
[7] Lvin Jmare 139 page 10
(ئه‌م بابه‌ته به کورتکراوه‌یی له هاوڵاتی ژماره 670 بڵاو کراوه‌ته‌وه)