(كلیل)ێك بۆ ئازادیی …..
كێ ده‌ڵێت، ئێمه ئازاد نین؟! ئه‌وه نییه سه‌رۆك ده‌ڵـێت: ئه‌و ئازادیییه‌ی ئه‌مڕۆ؟ له‌هه‌رێمدا؟ هه‌یه، له كه‌م شوێنی دونیادا هه‌یه، كه‌واته هه‌مو ئازادین، ئازادین له‌وه‌ی (ئه‌و) به‌ناوی هه‌مومانه‌وه قسه بكات.. سه‌رۆك ئازاده: كه‌واته هه‌مو ئازادین.. سه‌رۆك توڕه‌یه له(ئازاد) بونمان، كه‌واته هه‌مو توڕه‌ین.. سه‌رۆك به‌ربوه‌ته سه‌روپۆته‌ڵاكی ئازادیی، كه‌واته هه‌مومان به‌ربوینه‌ته سه‌روپۆته‌ڵاكی ئازادیی…
له‌هه‌رێمه‌كه‌ی موقه‌ده‌رات، به‌لای سه‌رۆك‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یه‌وه، ئازادیی، به‌تایبه‌تی ئازادیی قسه‌و بۆچون‌و راده‌ربڕین، ئاوساوه، زیاد له پێویست له قه‌واره‌ی (رێگه‌پێدراو)ی ده‌رچوه، ئێمه له‌جیاتی قسه‌كردن (چه‌نه) لـێ ده‌ده‌ین، له‌جیاتی بۆچون، (غه‌زه‌ب) ده‌رده‌بڕین، ئێمه له‌جیاتی راده‌ربڕین، سه‌رۆك‌و سه‌ركردایه‌تیمان! ده‌خه‌ینه به‌رده‌م پرسیاره‌وه.. دیاره، ئێمه له ئازادیی تێناگه‌ین، بۆیه (ئه‌و) ده‌یه‌وێت به داری (پێشمكه‌وه بۆ دادگا) ئازادیی بچێته‌وه قاوغه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی، ئه‌و قاوغه‌ی (ئه‌و) دیزاینی بۆ داناوه‌و له‌كارگه‌ی حیزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه به‌مه‌عده‌نێكی زه‌رد دروست كراوه.. ئێمه پێش ئه‌وه‌ی ئازاد بین له‌بیركردنه‌وه‌و دواتر له‌ده‌ربڕین، ده‌بێت چاومان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ بینینی (خه‌ته سوره‌كان)و بۆ زیاتر ئاشنابون به (لێكدانه‌وه حه‌رامه‌كان)و تێگه‌یشتن له سنوره‌كانی ئازادیی له‌هه‌رێم، كه دركمان به‌و سیانه كرد، ئیتر زمانمان خۆی ده‌زانێت چـی بڵێت‌و چی نه‌ڵێت، كه‌واته بیركردنه‌وه‌مان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌بینینی ئه‌و (تابلۆ)یانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆی داناوین، ئه‌ی كه چاومان كزبو، چی بكه‌ین!! رۆژێك بـێ توانای (بینین)مان نه‌ما، ده‌بێت له‌خۆمانه‌وه (بیرنه‌كه‌ینه‌وه)و هیچ نه‌ڵێین، چونكه تابلۆی (محرمات)ه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات نابینین.
سه‌رده‌مانی رابردو، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین (ئێمه‌ش) به ئازادیی له‌دایكبوین‌و به‌رگریی له‌و ئازادیییه، رێگه‌ی به‌رگریمان هه‌ڵده‌بژارد، ئه‌ی ئێستا كه ئه‌ویسترێ، هه‌ست به ئازادیی پێش‌و دوای له‌دایكبونمان نه‌كه‌ین، جگه له وشه‌و داڕشتن‌و به‌رگریكردن له‌ڕێی بیركردنه‌وه‌ی ئازادانه، چی دیكه شك نابه‌ین، كه ئه‌م مافه‌شمان لـێ زه‌وت بكرێت، رێگه‌ی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مه، ئه‌ویش ملكه‌چ نه‌كردنه بۆ (ئه‌مری واقیع)، رێگه‌نه‌دانه به‌سه‌روپۆته‌ڵاك كوتانی ئازادیی، چونكه سه‌روپۆته‌ڵاكی ئێمه له‌پێش هه‌مو كه‌سه‌وه به‌رده‌كه‌وێت…
ره‌نگه (ئه‌و)و ده‌سه‌ڵات وا بزانن ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه، خێر‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌وانه‌و له‌توره‌كه‌ی ئه‌وقافی ئه‌وانه‌وه به‌ر ئێمه كه‌وتوه، نازانن ئازادیی كه‌س وه‌ك كه‌س‌و ئازادیی بیركردنه‌وه وه‌ك (ئه‌قڵ)، له‌گه‌ڵ په‌یدابونی یه‌كه‌م كه‌سی ئه‌م دونیایه‌دا هاتوه‌ته كایه‌وه، هه‌رچی شه‌ڕ‌و جه‌نگ‌و كوشت‌و كوشتاری مێژو هه‌یه، نه‌یانتوانیوه ئه‌و ئازادییه بنبڕ بكه‌ن، تۆ بڵێیت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، بتوانێت بچێت به‌گژ هه‌مو مێژوداو پێناسه‌یه‌كی تازه بۆ ئه‌قڵ‌و بیركردنه‌وه‌و ده‌ربڕین دابڕێژێت؟!
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه (خۆی) ناسی، هیچ باكی نییه له‌ناوناتۆره، چونكه (خۆناسین) زۆرجار باشترین (به‌رگریكردنه له‌خۆ)، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێك خۆی قه‌واره بۆ خۆی دا‌نێت، خۆی سه‌روسیمای خۆی ئارایشت بكات، خۆی دور له‌یاسا بسه‌پێنێت، خۆی (نمره) بۆ خۆی دا‌نێت، ترسی له‌هه‌مو بیركردنه‌وه‌یه‌كی (غه‌یره) خۆی ده‌بێت، هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و (چه‌نه‌بازانه‌ی) له‌و (غه‌یره)یه كۆبونه‌ته‌وه، جگه قوڵ بونه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئازادانه، به‌رهه‌مێكی دیكه نابێت، وه‌ك چۆن (خه‌ته سوره‌كان) ئه‌قڵمان داناخه‌ن، (چاوسوركردنه‌وه)ش په‌ڕه‌ی نوسینه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌كانمان پـێ نادڕێنێت…
له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵات بتوانێت، زۆربه‌مان به‌تۆمه‌تی (چه‌نه‌بازی) زیندان بكات، ئه‌ی چ ده‌رگایه‌ك بۆ بیركردنه‌وه‌مان داده‌نێت‌و به‌كام (كلیل) ئه‌و ده‌رگایه دابخات؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌وانه‌ی بۆ تێگه‌یشتن له ئازادیی وته‌و نوسین، هێشتا له (محوالامیه)ن، بۆیان بكرایه چۆن له‌هه‌رێم كاره‌با هه‌یه، ئاواش (ئازادیی ئه‌قڵ‌و بیركردنه‌وه) هه‌بوایه‌و رۆژی له‌چه‌ند سه‌عاتێك به‌ولاوه زیاتر (ئازادیی) نه‌بوایه، كه ئه‌وه‌ش سه‌ری نه‌گرت، به‌یه‌كجاری كاره‌باكه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام پێش (ئادیسۆن)یش بیركردنه‌وه‌ی ئازاد‌و ئازادیی نوسین هه‌ر هه‌بوه…