Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
خۆم و کچه‌که‌م! ….. ن/جه‌لال قادر

خۆم و کچه‌که‌م! ….. ن/جه‌لال قادر

Closed
by October 22, 2010 چیرۆک

 

ئێواره‌کیان مالی کاکم  و منداله‌کانی له‌مالمان میوان بوون پێکه‌وه‌ سه‌یری به‌رنامه‌ی که‌شکۆلمان ده‌کرد.
له‌ پڕێکا کاره‌با بڕا . من زوو وتم :  که‌س له‌ جێی خۆی نه‌جولێ ده‌چم مۆمه‌کان داده‌گیرسێنم.
کاتێ مۆمه‌کانم ‌هێنا و دامگیرساند چه‌ند دانه‌ مۆمێکشم  برد بۆ ژووره‌کانیتر ، هه‌رکه‌ ده‌رگای ژوورێکم کرده‌وه‌  ڕێبواری برازام  وه‌ک فیشه‌که‌ شێته‌ بۆی ده‌رچوو ، شه‌ونمی کچم مڵی شۆڕ کرد و چووه‌ ژووری نوستنه‌که‌ی. منیش وتم : ئه‌وه‌ چیبوو که‌تنتان کرد.
له‌ مێژ بوو ده‌مزانی ڕێبوار و کچه‌که‌م یه‌کتریان خۆشده‌وێ به‌لام نه‌مده‌زانی کار گه‌یشتۆته‌ ماچ و مووچ. گه ڕامه‌وه‌ ژووری میوانه‌کان ، ڕێبوار دیار نه‌مابوو ده‌مزانی له‌ شه‌رما مالی جێهێشتووه‌. ئه‌و شه‌وه‌ به‌ مێوه‌ خواردن و گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی رابووردوو له‌ گه‌ل کاکم بردمانه‌ سه‌ر.
سبه‌ینێ کچه‌که‌م  له‌ ژوور نه‌هاته‌ ده‌ر تا من مالم به‌ جێهێشت. له‌ ده‌ره‌وه‌ش به‌ خۆمم وت پێویست ناکات له‌ مێشکی خۆمی گه‌وره‌ی که‌مه‌وه‌ له‌وه‌بێ دوای ئه‌م کێشه‌یه‌ ڕێبوار بڕیاربدات شه‌ونم  بخوازێ. کاتێ گه‌رامه‌وه‌ ماڵ  و چاوی هاوسه‌ره‌که‌م بینی زانیم شتێک ده‌زانێ، منیش یه‌کسه‌ر وتم: شتێ ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ تا له‌سه‌ری بڕۆی هه‌رزه‌کارن و مرۆڤ شیری خاوی خواردووه‌. به‌لام هاوسه‌ره‌که‌م وتی: شته‌که‌ له‌وه‌ خراپتره‌.
وتم : چیبووه‌؟
وتی : ڕێبوار وازی له‌ کچه‌که‌ت هێناوه‌ به‌یه‌کجاری!
وتم : قه‌رزارش ده‌رچووین!
وتی : وتیه‌تی چیتر من چاووم به‌رایی نایه‌ت به‌رانبه‌ر مامم ، نامه‌وێ شه‌ونم بخوازم.
وتم : چاوی ده‌ره‌ها…
له‌ پاش ئه‌م ڕووداوه‌ کچه‌که‌م به‌ چاوێکی مۆنه‌وه‌ سه‌یری ده‌کردم ، منیش ناسراوم به‌ دڵ گه‌وره‌یی له‌و بڕوایه‌بووم ماوه‌یه‌کیتر ڕێبوار په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر عاشقی کچه‌که‌م بێت.
که‌چی دوای دوو سێ مانگ ڕێبوار نه‌ک ده‌نگی نه‌ما خۆشی  له‌ من ده‌شارده‌وه‌. کچه‌که‌شم ڕۆژ به‌ ڕۆژ کزترو لاوازتر ده‌بوو . به‌داخه‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ جوانه‌ی هه‌مان بوو سارد بووبوه‌وه‌ ، هه‌رچه‌ند هه ولم ده‌دا نوکته‌و پێکه‌نیین و زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌گه‌ل کچه‌که‌م بکه‌م بێسوود بوو . له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م گفتوگۆی ئه‌م بابه‌ته‌م کرد ، وتی : ڕێبوار به‌ هیچ جۆر نایه‌وێ په‌یوندی هه‌بێت له‌گه‌ل خێزانه‌که‌مان.
وتم : جوانه‌، عه‌شیره‌ته‌که‌ ده‌به‌م ده‌ست که‌نه‌ مل ڕێبوار.
وتی : ڕێبوار کچێکیتری خۆش ده‌وێ و له‌وانه‌یه‌ بیخوازێت!
وتم : جا ئه‌و کچه‌ی ئێمه‌ خه‌فه‌ت له‌چی ده‌خوا . ژیانێکی درێژی له‌به‌رده‌مدایه‌.
مانگێکی نه‌برد کاکم هات وتی : ڕێبوار ژن ده‌هێنێ حه‌ز ده‌که‌م له‌ ئاهه‌نگه‌که‌ی ئاماده‌بن.
وتم : به‌سه‌رچاو.
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م چووین بۆ ئاهه‌نگی ژن هێنانی ڕێبوار، بێگوومان کچه‌که‌م دیاربوو عاشقی ڕێبوار بوو  له‌ ماله‌وه‌ مایه‌وه‌.
پاش زه‌ماوه‌نده‌که‌ میوانه‌کان پیرۆزباییان له‌ ڕێبوار و کاکم ده‌کرد، منیش چووم ده‌ستی ڕێبوارم گوشی پیرۆزباییم لێکرد.
له‌ ناکاو ڕێبوار باوه‌شی پێماکرد دایه‌ پڕمه‌ی گریان!
وتم : ئێستا که‌ی کاتی ئه‌وه‌یه‌ .
وتی : نا مامه‌ . من هه‌ست به‌تاوان ده‌که‌م!
وتم :  ئه‌مه‌ شه‌وی زاواییته‌ ڕابوردووو له‌ بیر خۆت به‌ره‌وه‌!
وتی : مامه‌ ، من درۆم له‌گه‌ل کردوون.
وتم : باشه‌ که‌ی له‌ شه هرعه‌سه‌ل هاتییه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ین.
وتی : نا مامه‌. ده‌مه‌وێ ڕاستییه‌ک هه‌یه‌ پێت بلێم !
وتم :باشه‌ خۆت به‌تاڵ که‌.
وتی : ڕاستی من هیچ کات ئامۆزاکه‌م خۆش نه‌ویستووه‌ و ئه‌و شه‌وه‌ی من و شه‌ونمت  له‌ ژووره‌که‌ بیینی. من ئه‌وه‌م کرده‌ مه‌هانه‌ تا له‌ شه‌ونم دوور که‌ومه‌وه‌ .
 منیش تا هێزم تیابوو زڵه‌یه‌کم له‌ بنا گوێی دا.  وتم : ده‌بوایه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ به‌ ئامۆزاکه‌ت بووتایه‌ نه‌ک به‌ من هه‌ی که‌ری کوڕی که‌ر.
له‌گه‌ڵ ده‌نگی زڵه‌که‌ كاکم و بووکه‌ ڕاچڵه‌کین . کاکم که‌سێکی دنیا دیده‌ بوو . ده‌ستی کرده‌ مڵم و بردمییه‌ ده‌ره‌وه‌. به‌س گوێم له‌ براژنه‌که‌م بوو هاواری کرد : ئه‌یه‌ڕۆ خۆ کوڕه‌که‌می کوشت.
به‌ کاکم ووت ئێستا کاتی قسه‌ کردن نییه‌ چه‌ند ڕۆژێکیتر هه‌موویت بۆ باس ده‌که‌م. به‌ دڵته‌نگی و قوڕگ پڕ له‌ گریان له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م به‌ ماشێنه‌که‌ گه‌ڕایینه‌وه‌ . هاوسه‌ره‌که‌م وتی : قوربانی ئه‌و ده‌سته‌ت بم خۆ له‌ شاییه‌که‌ خه‌ریک بوو دڵم بته‌قێ، به‌س جارێکتر زڵه‌ له‌ که‌س نه‌ده‌ی ده‌ستت قورسه‌.
ئه‌و شه‌وه‌ خۆش خه‌وتم به‌یانی زووش نه‌مویست بێدار بمه‌وه‌ خه‌وا ڵوو له‌ ژێر جێگا ڕاکشابووم . له‌پڕێکا شه‌ونمی کچم به‌ زه‌رده‌خه‌وه‌ هاتوو وتی : باوکه‌ گیان هه‌ڵسه‌ ، خواردن ئاماده‌یه‌ چایه‌که‌ سارد ده‌بێته‌وه‌!

Previous
Next