چیـرۆكی نـاو چیرۆكه‌كـان
من ئه‌مه‌وێ شـار به هه‌موو ماناكانییه‌وه بنووسمه‌وه، به‌ڵام ئه‌م نووسینه‌وه‌یه تاكه‌ی تولانێ ده‌كێشێ، ئه‌وه‌یان نازانم! ئه‌مه‌ش بۆیه چێژی تێدایه بۆم، چونكه شتێك ده‌نووسمه‌وه، كه ده‌بێ زۆر زووتر بنووسرابایه‌ته‌وه، بۆیه كاتێ له نووسینه‌وه‌ی چیرۆكێك ئه‌بمه‌وه، هه‌سته‌كه‌م دوانزه چیرۆكی تر ماون بیاننووسمه‌وه، كه ده‌ست ئه‌به‌م بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و دوانزه چیرۆكه بنووسمه‌وه، ته‌ماشا ئه‌كه‌م له‌ناو هه‌ر چیرۆكێكدا له‌و دوانزه چیرۆكه، دوانزه چیرۆكی تـر ئاماده‌یه، هه‌ریه‌ك له‌و دوانزه چیرۆكه‌ی تری ناو چیرۆكه‌كه‌ی پێشوو، دوانزه هه‌زار كه‌سایه‌تی و پاڵه‌وانی مردووی تێدایه، هه‌ریه‌ك له‌و دوانزه هه‌زار كه‌سایه‌تی و پاڵه‌وانه مردووه‌ش، دنیایه‌ك حیكایه‌ت و چیرۆكی كۆنیان له دڵدایه، كه هه‌موویان پێوه‌ندییان به ئێستای شاره‌وه هه‌یه، ئیدی من لێمتێكده‌چێ و سه‌ره‌داوه‌كانم لێتێكه‌ڵ ئه‌بن، ده‌ئــاڵـسكـێـن، به‌یه‌كجار دوانزه هه‌زار كه‌سی مردوو، هه‌ریه‌ك لاى خۆیه‌وه ده‌م ئه‌كاته‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌یان دوانزه هه‌زار حیكایه‌ت ئه‌گێڕنه‌وه. ڕائه‌كه‌م، موسه‌جه‌له‌كه‌ی كاتی په‌یامنێرێتیم و فلاش میمۆرییه‌ك به‌قه‌رز ئه‌هـێنم و پێیانه‌كه‌م، تا زۆرترین ده‌نگی گێڕه‌وه‌كان تۆمار بكه‌م، له‌ولاشه‌وه به هه‌ردوو ده‌ستم، خێراخێرا چـیـم گوێ لێبێ تایپی ئه‌كه‌م. له‌پڕێكا گوێم لێیه سه‌رم ڤینگه‌ی دێ. دڵم خاو ئه‌بێته‌وه. هێڵنجێك به تامی خوێنه‌وه سوورێنچكم ده‌بغ ئه‌كــا. لێڵایی گلێنه‌ی ناو هه‌ردوو چاوم دائه‌پۆشێ. په‌نجه‌كانم ئه‌بینم، خێراتر له گه‌ڵاكانی نێو (ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز- ی حه‌مه‌عومه‌ر عوسمان) هه‌ڵـه‌وه‌رێـن، ناچار ئه‌بم له‌ناو ژاوه‌ژاوی ده‌نگی ئه‌و مردووانه‌دا، بقیڕێنم: بێــــــــــــــده‌نگ.. وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ون ببینم، هه‌ڵه‌سمه سه‌ر پێ، ده‌بینم: سه‌رمێزه‌كه‌م پـڕپـڕه له پیت و په‌یڤی شكـاو، دوو ئیسپرینگ له‌ولاوه هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز ئه‌كه‌ن، ئه‌ڵێی دوو سه‌ماكه‌ری حه‌شه‌رین و هاكا ئێستا نا نه‌ختێكی تر لێكده‌ئاڵێن.. موسه‌جه‌له‌كه و فلاش میمۆرییه‌كه له ده‌نگی سه‌مفۆنیایه‌كی غه‌مگین پتـر هیچیان تێدا نابیستمه‌وه، ئه‌و نیوپه‌یجه‌ی ناو شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌م وه‌ك خۆی سپی سپی داگه‌ڕاوه.. سه‌رهه‌ڵه‌بڕم به سه‌ر سه‌رمه‌وه پارچه‌یه‌ك غـوبـاری ته‌ڵخ به‌دی ئه‌كه‌م، وێنه‌ی شارێكی كۆنی تێدا ئه‌بینم، وادیاره قوسته‌نتینییه، یان سه‌مه‌رقه‌نده، ئه‌وه‌تا دوو كچی وردیله و ناسك به‌خێرایی به‌نێو ئه‌و شه‌قامه باریك و ته‌نگه‌دا تێده‌په‌ڕن، ئه‌و شاقامه‌ی كه بازاڕه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناقۆڵا دابه‌ش كردووه‌ته دوو به‌شی نایه‌كسان، زیاتر له‌شێوه‌ی كۆڵانێكدایه ده‌ره‌كه‌وێ تا ئه‌وه‌ی سیمای بازاڕی پێوه دیار بێ، دوكانداره‌كان به چاوی حیزه‌وه له‌و دوو كچه ئه‌ڕوانن، ئه‌ولاترێك گه‌نجێكی تازه هه‌ڵچووم لێوه دیاره، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ست بكا، من ته‌ماشای ئه‌كه‌م، ئاوا گورج خۆی له‌چاوان ون ئه‌كاو ئه‌چێته دوكانی براده‌رێكییه‌وه، هێشتا هه‌ر چاوم پێوه‌یه، ده‌ست بۆ ناوگه‌ڵی خۆی ئه‌با، وه‌ك ئه‌وه‌ی نیازی شتێكی هه‌بێ، له‌وانه‌یه بیه‌وێ ده‌ستپه‌ڕێك لێ‌بدا.. منیش لاى خۆمه‌وه ئه‌مه‌وێ بچمه ناو ئه‌و شاره‌وه، ده‌ست درێژ ئه‌كه‌م و غوباره‌كه ئه‌ڕه‌وێته‌وه، نازانم ئه‌گه‌ر بچوومایه‌ته ئه‌وێنده‌رێ، چیم ده‌كرد، له‌وانه‌یه دووی ئه‌و دوو كچه كه‌وتبام، نا تازه هیچ، خه‌یاڵێك بوو و ته‌واو.. بڕایه‌وه، به‌ڵام خۆزگا ده‌مزانی بۆچی ئه‌و كوڕه ده‌ستی كرده ناوگه‌ڵی خۆ‌یا، ده‌ى له‌وانه‌یه میزه‌چڕكه‌ی هه‌بێ و هینه‌كه‌ی گرتبێ، تا تكه نه‌كا.. تـێده‌فـكرم له‌وه‌ى نه‌ختێك پێشی به‌رێ چ ڕوویدا، هیچم ناكه‌وێته‌وه یـاد، ئه‌ڵێی له زیندانی به‌عسدا كاره‌بایان لێداوم، مێشكم شڵقه‌ى دێ، هه‌ست ئه‌كه‌م گوێلێك جیوه‌ی تێدایه، نه‌ك چنگێ گۆشتی خه‌تخه‌ت.. ناتوانم له‌سه‌ر كورسییه‌كه بجوڵێم، به ته‌واوه‌تی هه‌ناسه‌م سوار بووه، گریانێكى خه‌ست به‌ربینگم ئه‌ته‌نێ، نازانم چی بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا گوڕێكی به تین ئه‌هێنمه‌وه به‌ر خۆم، هاوارێك ئه‌كه‌م، خـوێن له هه‌ردوو كونه كه‌پوومه‌وه فیچقه ئه‌كا و بازه‌ڕقه ئه‌به‌ستێ، كه به‌حاڵ چاو ئه‌كه‌مه‌وه، ئه‌زانم له‌سه‌ر پشت پاڵ كه‌وتووم. بڕوا ناكه‌م زیندوو بم، به‌ڵام دواجار چوون ئه‌وه‌ی سێ سه‌د و ئه‌وه‌نه ساڵ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی ئه‌شكه‌وتی (ڕه‌قیم)دا خه‌وم لێكه‌وتبێ ئاوا هه‌ستێك دام ئه‌گرێ.. ئه‌وه‌ی كه نه‌ختێك دڵنیاییم پێئه‌به‌خشێ ئه‌و گڵۆپه گه‌وره‌یه، كه به ژوور سه‌رمه‌وه هه‌ڵواسراوه، گوێم لێیه یه‌كێك ئه‌پرسێ: له كه‌یوه وای لێهاتووه؟ ئه‌و ده‌نگه‌ی كه به هه‌نسكی گریانه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی لێئه‌بیستم به گوێچكه‌كانم نامۆ نییه.. ئه‌وه‌تا ناسیمه‌وه، خۆیه‌تی، ئه‌وه دایكمه.. به دكتۆره‌كه ئه‌ڵێ: نازانم دوێنێ شه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌نگی نه‌بوو، كاتێ چوومه ژووره‌كه‌یه‌وه، ته‌ماشا ئه‌كه‌م به كرووشكه‌وه بووه‌ته جونبوتی ناو گوڵاڵه‌ی په‌ڵه‌یه‌ك خوێنی خۆی، ئه‌م كاغه‌زه‌شی به ده‌سته‌وه بوو.. دایكم كاغه‌زه‌كه‌ی ئه‌داتێ، چاوم لێیه به تۆزێك فیزه‌وه لێیوه‌ر ئه‌گرێ، گوێم لێیه ئه‌ڵێ: ئه‌وه چییه؟ له وه‌سێتنامه ئه‌چێ. دكتۆره‌كه كورسییه‌كی پلاستیكی سپی ڕائه‌كێشێ، ڕووه‌و من، تۆزێك لاى سه‌رمه‌وه، به‌دیوی چه‌پدا، دائه‌نیشێ و ده‌ست ئه‌كا به خوێندنه‌وه:
حه‌وت تنۆك ئازار.. ئازاری كولانه‌وه‌ی ده‌ماغم
شه‌شه‌م:
له‌ناو زیاد له چوارسه‌د، پێنج سه‌د كتێبدام، له‌پڕ مه‌سیجێك و دووان ده‌زووله‌ی خه‌یاڵم ئه‌پچڕێنن. ئێره دوكانه‌كه‌ی (محه‌مه‌دی حاجی ستار)ه‌و زۆربه‌ی زۆری ئه‌م كتێبانه تۆز گرتوونی، هیچیان كۆن نین، به‌ڵام عه‌قڵی ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ده‌ورم ته‌واو پیـر و كه‌نه‌فت، به‌تاڵ و هیچ تیا نه‌بوو..
به ده‌م هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی شه‌شه‌می قاموسێكه‌وه، كه نازانم بۆچی له‌بری ئه‌وه مه‌سه‌له‌ن (دائیره‌تولمه‌عاڕیف)ه‌كه‌ی خوسڕه‌و جافم نه‌گرتبووه ده‌ست، كه له‌ڕاستییا زۆریش بێمه‌عنایه، به‌خۆمم گوت: ئه‌م مۆبایله چ سه‌یره، ئه‌وه پیاوه غه‌ریبه‌كه‌یه و ئه‌پرسێ: نازانم بۆچی پێمخۆشه پێتبێژم: برا؟
ئێ له‌م شوێنه‌یا، كه هاڕه‌و وڕه‌ی ناخۆشی خه‌ڵك و قیـڕه‌قیـڕى جارنه‌جاره‌ی عه‌ره‌بانه‌گێڕێك، كه تا مه‌لابانگدانی مه‌غریب ڕه‌نگه ده‌سكێ یان دوو ده‌سك كه‌ره‌وزی خوابڕیو بفرۆشێ، بوونه‌ته كه‌مانچه ڕه‌شه‌كه‌ی ماكسێنس فێرمین و ئاوازی وه‌رزی ئه‌ژه‌نن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵ و به ته‌نیا له سووچێكا دائه‌نیشم و له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا ئه‌نووسم: له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بێ، چونكه خۆت براگه‌وره‌ى براكانتی، ئیتـر كه‌سێك نییه نازی برایه‌تیت بكێشێ، به‌ڵام ئه‌فسوس برایه‌تی من، ته‌سكینیت ناشكێنێ، چونكه دواجار بته‌وێ و نه‌ته‌وێ، هه‌ر تۆ براگه‌وره‌یت و هه‌ڵبه‌ت منیش بچوك..
پێنجه‌م:
له دوای (.. منیش بچوك..)ه‌وه، ئیتـر نه‌مزانی چۆن درێژه به‌م نووسینه بده‌م، بۆیه هه‌ستام، چووم له ئاوده‌ستخانه‌كه‌ی خواره‌وه، كه سێ چوار ساڵ جارێك چاڵه‌كه‌ی پڕ ده‌بێته‌وه، به خه‌یاڵی گووكردنه‌وه، دانیشتم، چونكه بیستوومه، زۆربه‌ى جاران له ئاوده‌ستدا مرۆڤ هێزی جوانتـرین ئینشای بۆ دێ، ئینشایه‌ك هه‌ر ماڵی ئه‌وه‌یه بنووسرێته‌وه. له‌وێ بیـرم كرده‌وه: من چی له‌م كابرایه بكه‌م؟ ئه‌وه‌ى كه ویستم له (پێشكه‌شه)ی یه‌كه‌مین چاپی كۆچیرۆكه‌كانی خۆما ناوی به‌رم،: “بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه ده‌ستنووسی زۆربه‌ى ئه‌م چیرۆكانه‌ى لایه..”، به‌ڵام ئیتر ئه‌وه بوو، گۆڕیم و دواجار به‌و چه‌شنه گیرسایه‌وه، كه خۆم پێی قایل نیم.
هه‌ست ئه‌كه‌م، هه‌نوكه هه‌رچی ئه‌نووسم، له خۆجوینه‌وه پتر چیدیكه نییه. بۆیه واباشتره، تا ئه‌وكاته‌ى ئه‌و هێزه‌م بۆ دێ كه بتوانم شتێكی تازه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه، هه‌ر باسی ئه‌و كۆچیرۆكه‌تان بۆ بكه‌م، كه دڵنیام دوای چاپكردنیشی، شه‌ش حه‌وت كه‌س نه‌بێ، هێشتا كه‌س نه‌یخوێندووه‌ته‌وه.
چیرۆكه‌كانی ناو ئه‌و كتێبه، هی سه‌رده‌مانێكن بۆ یاسه‌مینم ده‌نووسین، به‌ڵام له‌ترسی خۆما نه‌مده‌وێرا هیچی له‌باره‌وه بڵێم. ئه‌موت: نه‌كا ئه‌ویش بڵێ: به عه‌مه‌لی ئه‌وه نایه شوو به كوڕێ بكه‌م، قه‌حپه و مه‌حپه بناسێ! ئیتر منیش هه‌ستام یه‌ك یه‌ك، له‌شێوه‌ی نامه‌دا بۆ ئه‌و پیاوه‌م ناردن، به‌ڵێ ته‌نها بۆ ئه‌و. بۆ زانیاریشتان من هه‌رگیز هیچ قه‌حپه‌یه‌ك ناناسم، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو شته‌كانی تری ژیانم، كه هه‌میشه نازانم چۆنچۆنی بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌ده‌م، ئه‌وجاره‌ش حه‌زم كرد ناونیشانی یه‌كه‌مین به‌رهه‌می چاپكراوم وشه‌ی (قه‌حپه)ی تیا بێ، هه‌روایشم كرد‌و دواجار نووسیم: شاره‌كه‌م، پیره قه‌حبه‌یه‌كی ڕموزنه..
چواره‌م:
ده‌ى خودایه.. تۆ هێزی ئه‌و ئینشایه‌م بده‌رێ، كه به (گۆران)ت، نازانم دا یان نه‌دا؟ ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه چۆن بوو؟
ئێستا تۆ به منی بده، ئه‌گه‌ر نه‌متوانی ئینشایه‌كی وا بنووسم، مردوو له گۆڕی باوكه گه‌وادی ده‌ربێنێ، ئه‌وجا بمكه به چیلكه‌وچه‌واڵی ئه‌و جه‌هه‌ننه‌مه‌ی كه هه‌رباسی ئه‌كه‌ی و دڵی هه‌زارانی وه‌ك منت پێچرووساندووه‌و كه‌چی تا ئێستاش كه‌سی لێوه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا پرسێكی ئه‌و وه‌زعه‌ی لێبكه‌ین..
ده تۆ بمده‌رێ.. من پێویستیم به ته‌نها وشه‌یه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ئینشاكه‌م بنووسم، چونكه “له‌سه‌ره‌تادا وشه هه‌بووه” ئه‌م قسه‌یه‌ش شه‌ست و چوار كه‌س به‌ر له من، هه‌زارجار دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی نازانم دواجار له كامیانه‌وه بوو بیستم، به‌ڵام لێم مه‌علومه، كه خودا خۆیشی ته‌نیا وشه‌یه‌كه و بڕایه‌وه، بۆیه مرۆڤی به‌سته‌زمان و ده‌سته‌وه‌ستان، له‌مه پتـر ناتوانێ شتێكی زیاتر بدركێنێ، ده‌نا نهێنی خودایش پووچه‌ڵ ئه‌بێته‌وه. مه‌سه‌له‌كه هێزی وشه‌یه وشه.
سێیه‌م:
ئێستا ئه‌مه.. ئه‌مه‌ی له‌به‌رده‌ستتدایه، كتێبه‌كه نا، ئه‌مه‌ی كه ده‌یخوێنیته‌وه، ئه‌نجامی ئه‌و بیگره و به‌ریده‌ی خه‌یاڵه‌یه، كه هه‌زار شوختی له ده‌ماغم داوه. نا.. ئه‌نجامی ئه‌و بیگره و به‌ریده و خه‌م و خه‌یاڵه‌ی جارانه، كه مێشكمی ئه‌كێڵاو كونی تێئه‌خست و ئه‌یكۆڵی و تڕۆی ئه‌كرد و ئه‌یگا.. شوكور بۆ خوا حاڵیحازر ئه‌وانه‌م نه‌ماون، درۆ ئه‌كه‌م ماومن، به‌ڵام به ته‌رح و ته‌رزی جوایه‌زتر.
دووه‌م:
ئه‌بێ بنووسم، بۆیه له جاران بارم گرانتره. ئه‌رێ ئه‌بێ بنووسم. بۆ نووسینیش پێویستیم به‌و هێزه‌یه، كه هی خودایه، به‌ڵام نازانم بۆچی ئه‌و نامداتێ!
(پاڵتۆیه) یان (كه‌وایه)؟
كه‌وایه بۆ ئه‌وه‌ی بنووسم، موحتاجم به دڵشكان، به تاسه‌م بۆ شتێ گریانم باتێ، بۆ تاقه‌تی ئه‌وه‌ی: خه‌می خۆم و خه‌می گشت عاله‌میش بخۆم! (سوپاس بۆ نالی، ئه‌و دێڕه‌ی به‌قه‌رز دامێ)..
خه‌می دراوسێكه‌شمان، كه هه‌زار ساڵه له‌گه‌ڵ ماڵه خه‌سوو و خه‌زوورانیدا هه‌ڵی كردووه، كه‌چی چه‌ن ڕۆژێكه عیزرائیل چاوی لێزیت كردووه‌ته‌وه، ڕه‌نگه له جوانییه‌كه‌ى!
ئه‌ویش شه‌و نییه نه‌مسووتێنێ و سه‌رله‌نوێ چوون قه‌قنه‌س له خۆڵه‌مێشی خۆما چرۆ نه‌كه‌مه‌وه. چرۆ ئه‌كه‌مه‌وه بۆ خۆم نا، بۆ یاسه‌مین. شه‌و نییه پڕ ته‌غارێ سه‌دای ته‌قینه‌وه‌ی گریانه بۆمبێ له سینگمدا په‌نگ پێنه‌ده‌مه‌وه. نه‌كا ئه‌م ئه‌ستێره چاو زاقانه‌ی به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه شه‌و تا به‌یان، ئێشكم ئه‌گرن و ئێشكیان ئه‌گرم، داچڵه‌كێن. نه‌كا ئه‌م گه‌ڵاسه‌وزه‌ى باخه‌ڵم به خۆمه‌وه شێتكه‌م، كه جاریوایه سه‌ری ئه‌و له ژووره‌و هی من له خوار، دڵی من له دڵیا و چاوی من له چاویا و نازانم كوێم له كوێیا، كه‌چی بیری ئه‌و له مه‌شریق و ئه‌وه‌ی من له مه‌غریب!
ئیتر من وام، ئه‌گه‌ر خه‌می هه‌مووتان نه‌خۆم، مه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌مانچه‌یه‌ك لای براده‌رێكم (ئیستیعاره) بكه‌م و تێر تێر تا ڕاده‌ى ئاڵۆشی بینێم به خۆمه‌وه، به كه‌لله‌ى پووچ و پووتمه‌وه! كه‌لله‌ى پووت و چووتمه‌وه، نا چووپ و تووت.. ته‌ححا ئه‌وه لێمتێكچوو.
ئۆهـ.. ده‌مه‌وێ بڵێم: زۆرجاران ده‌مانچـه و كتێب جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، ئه‌میان فێره خه‌پله‌خڕخستنه و ئه‌ویان بێده‌نگ بێده‌نگ تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌تهێڵێته‌وه. بێده‌نگ هه‌ر خۆت و خۆت.
شه‌و نییه من به كتێبێك خۆم نه‌كوژم و له پڕێكا پرسیارێكی ئه‌م یاسه‌مینه‌ی ژوور سه‌رم ڕامنه‌چڵه‌كێنێ،
جار نییه من نه‌گه‌مه لێواری مه‌رگ و ئه‌م كچه‌ى ناو ڕۆحم نه‌مترسێنێ،
وه‌خت نییه له‌لێواری شێتبوونا ده‌ست له سیمای پێغه‌مبه‌ران نه‌ده‌م و له‌ناكا و
هه‌مدیسان خه‌می خۆم و خه‌می عاله‌م و خه‌می خوایش نه‌خۆم،
ئیتر ئه‌مه‌تا سیناریۆی عومری من و ئیتر ئه‌وه‌تا حیكمه‌تی خودا و ئه‌وه‌یش بێمه‌عنایی ژیان..
یه‌كه‌م:
ئێێ.. تێناگه‌م چۆن و به چی ده‌ست پێبكه‌م و كۆتایی پێبێنم. ژیانه‌كه زۆر قۆڕ و بێمه‌عنایه. ده‌ست بۆ هه‌رچی ئه‌به‌ی، یه‌كسه‌ڵه‌ف په‌شیمان ئه‌بییه‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له‌مه، پێویسته بزانی:
1. مه‌به‌ستم ئینسانه، كه ده‌ست بۆ هه‌رچی ئه‌با په‌شیمان ئه‌بێته‌وه.
2. ده‌ستدرێژكردنی خراپه‌كاریی نا..
ئاخر ئه‌م مه‌عشه‌ری حه‌یواناته زۆر ئاسانه به‌لایانه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌ست بۆ كه‌رامه‌تیشمان درێژكه‌ن و ئیتـر سه‌گبابانه، نازانم چۆن شعور و معور كۆڵه‌واریان ناكا و سه‌ریان ناته‌قێنێ و ڕۆحیان كول و كوێر ناكا و دڵیشیان هه‌پروون به هه‌پروون؟!
ده‌سا خوایه/ خۆزگایه/ حه‌یوانێك بوومایه..
به‌س نه‌بوو ئینسوانه‌كان (ئینی ئینسان و وانی حه‌یوان = ئینسوان) له‌یه‌كێ له بۆنه‌كاندا (مه‌سه‌له‌ن جه‌ژنی قوربان) دواى ئه‌وه‌ى به‌هه‌زار دزى و گزى، فزى و حیزی ئه‌یانكڕیمه‌وه‌و به قه‌سابێكیان ده‌گوت: ئا.. ئه‌و حه‌یوانه‌مان بۆ سه‌ربڕه، با بیكه‌ینه خێر، صه‌ده‌قه، مه‌ولودى یان قوربانى.
وا قه‌سابه‌كه سه‌رم ئه‌بڕێ، خوێنم ئه‌ڕێژێ، كه‌وڵم ئه‌كا و پارچه پارچه بۆ دابه‌شكردن ئه‌مخاته عه‌للاگه‌ی ڕه‌شه‌وه.. (پۆرت)م نا (گۆشت)م..
لاى ئه‌وانیش به برژاوی، به كوڵاوی، كه‌باب، تكه، قیمه یان له‌وانه‌یه تشریبێكی بێتامی پڕ له سیل و سه‌ڕه‌تان، ئه‌خورێم و دوای كه‌متر له شه‌ش سه‌عات، منی قوربانی له كونی قوونیانه‌وه، به نه‌وعێكی تر، ده‌ر ئه‌كه‌نه ده‌رێ.. به‌و نه‌وعه‌ى پێی ئه‌وترێ: گووو..
قه‌ینا خودایه.. ئه‌ی خودای گه‌وره‌و مه‌زن، قه‌ینا با من حه‌یوان بم و ئه‌وان ئینسان، ئه‌ی تۆ..
تۆ ئه‌ی پایه‌داری به شكۆی بێوێنه‌ی كه‌سنه‌دیوی كه‌سنه‌زانی سڕپه‌نهان..
با من حه‌یوان بم، به‌ڵام تۆ، ئاخر تۆی گه‌وره..
ئیلاهی، باری ته‌عالا چۆن قه‌بوڵ ئه‌فه‌رمووی من، منی حه‌یوان.. منی گووو، بكه‌ن به قوربانی بۆ تۆ؟
حه‌وته‌م:
هێشتا هه‌ر له ئاوده‌ستخانه‌م..
له شه‌شه‌مه‌وه ده‌ست پێده‌كاته‌وه تا حه‌وته‌م و دیسانه‌وه بۆ شه‌شه‌م و هه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌وته‌م ئه‌نجا شه‌شه‌م و هه‌م حه‌وته‌م و ئیتر ئاوا هه‌تا ده‌ماغم ئه‌داته ژان و خودایش هه‌ر هێزی ئینشاكه‌م ناداتێ.
* تێبینییه‌كی زۆر گرنگ:
بۆیه ئه‌گه‌ر خودا مه‌رحه‌مه‌تی فه‌رموو و هێزی ئه‌و ئینشایه‌ی پێدام، ئه‌وا له‌وانه‌یه به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌م چیرۆكه بهێنم: ( دكتۆره‌كه ئه‌ڕشێته‌وه.. دوای نه‌ختێك به‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی ئه‌وبه‌رمه‌وه ئه‌یبینم، موغه‌دییه‌ك له باڵی چه‌پی به‌ستـراوه‌و كانووله‌كی سه‌رپه‌مه‌ییش به ده‌ستی ڕاستییه‌وه‌یه، خوێنی لێوه بۆ ڕه‌ت ئه‌كه‌ن.. داوای قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی بنووسێ، كه ئه‌ویش دكتۆره‌یه، ئه‌یه‌وێ ئاگاداری بكاته‌وه، كه هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی وا نه‌كا، چیرۆكی نه‌خۆشه‌كان بخوێنێته‌وه).
18/10/2009
ئـاري عوسمان خةيـات
arikhayat@yahoo.com