
ترس له چراخانی شار …..حه‌مه سه‌عید که‌لاری
Closed
چ گه‌ردێکی سه‌رگه‌ردانم
چراخانی زوڵمه‌ت خه‌ریکه کوێرمهکا
ئه‌ی شار ،
کلۆپهکانت خامۆش که
شه‌قامه‌کانت با مه‌ست بن به تاریکیی ،
من له‌م غوربه‌تی ڕۆحه‌دا
چۆن هه‌ڵئه‌که‌م به ته‌نیایی
دڵنیابه شه‌وێ ئه‌ڕۆم
ئه‌ڕۆم ئه‌ی شار ،
وه‌ک ڕه‌شه با ، به‌جێت دێڵم
به‌ناو دارستانی سپیی خهمهکانا
گه‌ڵای زه‌ردی دره‌خته‌کان ئه‌ته‌کێنم
ئه‌ز
گه‌ردێکی نامۆی ئه‌م وه‌رزی خهزانهم
تیژ تیژ ئه‌کشێم سه‌ر به‌ره‌و ژوور
که‌ون تهی ئه‌که‌م
ده‌رگای ماڵی هه‌ساره‌کان
یه‌ک یه‌ک ئه‌کوتم ،
ئه‌گه‌م به یار
ئه‌ی شار
ئه‌ی
شا
ر.
21 / 10 / 2010