
هاوڕێ ئاكادیمیه‌كه‌م دوو جار توڕه ئه‌بێت
چیرۆك
دواجاربڕیاری سازكردنی كۆڕه‌كه‌مان هه‌ردا ..
دوای گفتوگۆ و راوێژێكی دورودرێژ , دوای ئاماده‌كاری و خۆسازكردنێكی باش , له ئێوارانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا , كۆرێكی فكریمان بۆ مامۆستای هاوڕێم ڕێكخست , كۆڕێك كه به حسابی خۆمان به‌شداریه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌بێت له‌و چالاكیه رۆشنبیریانه‌ی هه‌موو ساڵێك و له‌سه‌ره‌تای پشوی هاوینی وه‌رزی خوێندندا ئه‌نجام ئه‌درێت .
ڕێك به‌و شێوه‌ی خۆمان ده‌مانویست و پلانمان بۆدانابوو كۆڕه‌كه ده‌ستی پێكرد , هه‌م ئێمه كاره‌كانمان به‌باشی ڕایی كردبوو , هه‌م به‌ده‌نگه‌وه هاتنی خه‌ڵكیش گه‌رم و گوڕ و باش بوو .. هه‌ردووكمان به‌خته‌وه‌ر بووین به‌و سه‌ره‌تا باش و دڵخۆشكه‌ره‌ی كه ده‌ستمان پێكرد .
تكایه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵماندابه , وابزانه ته‌مه‌نێكه تۆیش مامۆستای هاوڕێم ده‌ناسیت , ئه‌و پیاوه‌ی كه دواتر له‌به‌ر توڕه‌بونێكی هه‌موو خه‌ڵكی وڵات ناسیان .. به‌ڵام توڕه‌بونه‌كه‌ی ئه‌و نه وه‌ك توڕه‌یی پێغه‌مبه‌ران و سه‌ركرده مێژوییه‌كان بوو , نه له خێسه‌ی ئه‌و پیاوكوژ و جه‌لادانه‌یش ده‌چوو كه به بێ ده‌نگی بڕیاری كوتایی هێنانی ژیانی قوربانیه‌كانیان ئه‌ده‌ن , ته‌نها له توڕه‌یی پیاوێكی شپرزه و كۆڵه‌وار ده‌چوو , پیاوێك ئاره‌زوی خۆده‌رخستن ونیشاندانی تواناییه رۆشنبیریه‌كه‌ی , بێ توانایشی له تێركردنی ئه‌م ئاره‌زوانه‌ی , كردیه گاڵته‌جاڕی به‌رده‌م قوتابیه‌كانی خۆی ..
هاوڕێ ئاكادیمیه‌كه‌م : هیچ گرنگ نیه ناوی سیانی و ناونیشانی ته‌واوی بزانیت , بابه‌تی پسپۆری و وانه‌بێژی و خوێندكاره خه‌واڵوه‌كانی بناسیت , باڕو كافتریا دڵخوازه‌كانی بزانیت , كه ئه‌م چیرۆكه‌یت خوێنده‌وه یه‌كسه‌ر ده‌وروبه‌ره نزیكه‌كه‌ی خۆتی بۆ بگه‌ڕێ .. ئه‌و مامۆستایه‌كی پۆشته‌و په‌رداخی به‌ئه‌ته‌كێته , ناوێكی دیاری نێوه‌ندی زانكۆیه و له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له هه‌ڵكشاندایه .. به‌رده‌وام باسی پرۆژه دواڕۆژیه‌كانی خۆی ئه‌كات , گفتوگۆیه‌كی نیه (دواڕۆژپه‌رستی ) خۆی تیا ده‌رنه‌بڕێت , هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد یه‌كێك له‌خوێندكاره‌كانی خۆی بۆ زۆڵی و ڕابواردن , ناوی بنێت ( مامۆستا دواڕۆژ ).
گرفتێكی تری ئه‌م هاوڕێیه‌م ئه‌وه‌یه یه‌كلایه‌نه خۆی به‌دۆستی سیاسیه‌كان ئه‌زانێت , جار جار گله‌یی دۆستانه‌یشیان لێ ده‌كات .. وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ” به پێی پێویست گوێی لێ ناگرن و ئاوڕی لێ ناده‌نه‌وه … ” , بۆیه بڕیاری داوه له‌م ڕۆژانه‌دا وتارێك بنوسێـت له ژێرناونیشانی :-
” له‌و شوێنه‌ی عه‌قڵ هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان نیه , لای ئه‌وانه‌یش ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان هه‌یه , عه‌قڵ نیه ” . دیاره ئه‌و هه‌میشه ئاراسته‌ی وتاره‌كه‌ی ڕو له كاربه‌ده‌ستانی وڵاته , هه‌ر خۆی نایشارێته‌وه و به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێت :
” ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانم مه‌به‌سته , نه‌ك خوێنه‌رانێكی بێ دایك و باب , كه هه‌میشه چاوه‌ڕێن نوسه‌ران دنیایان بۆ بگۆڕن ” .
ئه‌م حه‌زو ئاره‌زوه‌ی مامۆستای هاوڕێم بۆ دۆستایه‌تی سیاسیه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا به خراپی فێری خه‌ڵات و پاداشت وه‌رگرتنی كرد , زۆری پێ نه‌چوو هه‌ر خودی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه فێریان كرد دواتر فه‌رامۆشیانكرد , بۆیه ئێستا واهه‌ست ده‌كات كه‌وتۆته كه‌ناری له‌بیركردن و فه‌رامۆشیه‌وه , له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌م هه‌سته‌یش پاڵنه‌ری پێشكه‌شكردنی ئه‌م وتاره‌ی ئه‌مڕۆی و چالاكی كۆڕه‌كه‌یشی بێت .. له یادمه جارێكیان له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا , سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی كه به‌هۆی تۆپبارانكردنی شارۆچكه‌یه‌كی دوره ده‌ستی سه‌رسنوره‌وه ناوبانگی ده‌ركه‌وتبوو , ده‌مانچه‌یه‌كی به‌دیاری پێ به‌خشی … ئه‌م دیاریه هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه , ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نوسێكی تازه‌كار نوسیبوی :
” ئه‌گه‌ر مامۆستا خۆی به ئه‌هلی فكر ئه‌زانێت ده‌مانچه‌ی بۆچیه ..؟ ئه‌و سه‌ری زمان و بنی زمانی ( ئه‌فلاتون و میشال فۆكۆ )یه , چی داوه له‌دیاری سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی كه … ” .
ئیتر مامۆستای هاوڕێم كردبویه ڕۆژی خۆی , زنجیره‌یه‌ك وتاری نوسی له‌سه‌ر هه‌ستیاری بارودۆخه‌كه , هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و رۆحی به‌رپرسیارێتی لای سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كه , گرنگی تێزه فكریه‌كانی خۆی , زه‌روره‌تی ئه‌م جۆره ئاوڕدانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی وڵات بۆ ڕوناكبیران و …
به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی پله زانستیه‌كانی ماسته‌رو دكتۆرای بڕیوه , سه‌رباری خه‌مه نیشتمانی و ئاكادیمیه‌كانی , خه‌مێكی تریشی زیادی كردووه .. خه‌می چاوتێ بڕین و ئێره‌یی ئه‌وانی تر .. به‌رده‌وام به‌و ترسه‌وه ئه‌ژی كه هه‌مووخوێندكار و مامۆستاكانی هاوڕێی حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن , چاڵی ملشكاندنی بۆ هه‌ڵئه‌كه‌نن ..
***
به‌هه‌ر حاڵ , هه‌رچی ڕۆیشت تازه ناگه‌ڕێته‌وه , ڕابردوویش ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه شه‌ڕ به‌كۆنه قین ئه‌كه‌ن .. مامۆستای هاوڕێمان هه‌موو ڕۆژێكی نوێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه هه‌ڵئه‌داته‌وه , هه‌ر ڕۆژێكی تازه‌یش له ژیانیدا هه‌نگاوێكی تره به‌ره‌و دوا ڕۆژه پرشنگداره‌كه‌ی ..
رۆژی كۆره‌كه
وه‌ك هه‌ر ئێوارانێكی تری مانگی ته‌مووز , ئه‌و ڕۆژه‌یش هه‌روا گه‌رم بوو , كاتژمێر 5:30 ده‌قیقه له هۆڵی سمیناره مه‌ده‌نیه‌كان كۆڕه‌كه‌مان ده‌ست پێكرد .. گروپێك گه‌نجی خوێنگه‌رم پێشتر هاتبون و به‌ئارامیه‌كه‌وه له‌ڕیزه‌كانی پێشه‌وه دانیشتبوون , من وه‌كو كۆڕگێڕ به‌ئه‌ده‌بێكه‌وه داوام لێ‌كردن :
” تكایه مۆبایله‌كانتان بكوژێننه‌وه , ئێستا كۆڕه‌كه‌مان ده‌ست پێ ئه‌كات “.
به‌شێكی زۆری ئاماده‌بووان خوێندكاری مامۆستا خۆی بوون , تاك و ته‌را خه‌ڵكانی تری ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ هاتبون , كه‌وه‌ك ده‌موچاوه نامۆكان به‌ئاسانی مامۆستای هاوڕێمان ئه‌یتوانی جیایان بكاته‌وه .
وه‌ك چۆن هه‌میشه پێكه‌وه بووین , هاوڕێی ساته خۆش و ناخۆشه‌كانی بووم , ئه‌و ڕۆژه‌یش شان به‌شانی خۆی و به‌رامبه‌ر خوێندكاره‌كانی , هه‌موو ئه‌و هه‌ڵچون و توڕه‌یی و شه‌ڕه جنێوانه‌م برده ڕێوه كه به هۆی ناكۆكیه‌كی فكریه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت و و زۆری نه‌ما هه‌رچی دار وبه‌ردی ئه‌و ناوه هه‌یه بیگرنه یه‌كتری … ئه‌و له‌مندا پاڵپشتێكی ده‌رونی گه‌وره‌ی بۆخۆی ئه‌دۆزیه‌وه , منیش له‌ئه‌ودا شانازی هاوڕێیه‌كم هه‌بوو كه سه‌ركه‌وتوو بووه له‌بڕینی پله ئاكادیمیه‌كانی زانكۆ و زانستی كۆمه‌ڵناسیدا .. چونكه هاوڕێی رۆژانی منداڵی و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانم بوو , به‌خۆشی و ناخۆشی ته‌مه‌نێكی زۆرمان پێكه‌وه گوزه‌راندبوو , ته‌مه‌نێك تا گه‌یاندمانه ئێواره‌كۆڕێكی پڕله هه‌را و ئاژاوه ..
گه‌رمای ناوهۆڵه‌كه , گه‌رم و گوڕی گفتوگۆی ئاماده‌بوانی كۆڕه‌كه , هه‌موومانی خستبووه كۆمه‌ستیه‌كی سه‌یره‌وه , وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاسپێردرابین هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ته‌واوی دید و بۆچونه‌كانی ( هابرماز ) شه‌ن و كه‌و بكه‌ین , به‌ڕاست و چه‌پدا كه‌له‌ی فه‌لسه‌فاندمان گه‌رم ئه‌بوو , نه فێنكی هه‌وای ئامێره ساردكه‌ره‌وه‌كان , نه هه‌وڵ و تكای من بۆ پاراستنی هێمنی ناوهۆڵه‌كه , هیچیان پێ نه‌ده‌كرا به‌رامبه‌ر ئه‌و خوێندكاره بزێوانه‌ی كه بڕیاریان دابوو هه‌ڵه‌كانی مامۆستای هاوڕێم ڕاست بكه‌نه‌وه , هه‌ر بۆیه به تێپه‌ڕینی كات مشتومڕه‌كه گه‌رمتر ئه‌بوو .. گه‌رمو گوڕی ئاماده‌بووانیش مامۆستای هاوڕێمی شپرزه‌تر ئه‌كرد ..
كابۆ ته‌سكێكی زنجیر له‌مل هاته سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌و گوتی :-
— ” مامۆستا تۆ پێمان بڵێ له‌چ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌م زانیاریانه‌ت هێنا “
مامۆستایش به‌توڕه‌ییه‌كی بێ كۆنترۆڵه‌وه پێی گوت :
— ” تۆ هێشتا ماوته بۆئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له فكریانه تێ بگه‌یت .. ئه‌مه تێزی ماسته‌ره‌كه‌مه … “
— “ئه‌زانم مامۆستا گیان , به‌س ناشێت هابرماز قسه‌یه‌كی وای كردبێـت , چونكه تێگه‌یشتن و دیدی ئه‌و بۆ رۆڵی (كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له كۆمۆنیكه‌یشنی هاوچه‌رخدا ) زۆر له‌وه دیارتر و ناسراوتره , كه تۆ وابه‌هه‌ڵه … , من به‌عه‌ره‌بی و ئینگلیزیش كتێبه‌كانیم خوێندۆته‌وه .. باوه‌ڕبكه زۆر سه‌یره بوترێت قسه‌یه‌كی وای كردووه ..” .
ئاگام لێ‌بوو ئاره‌قه‌ی شه‌رم وترسی ئه‌سڕی , له‌ده‌روازه‌یه‌ك ئه‌گه‌ڕا خۆی لێوه ده‌رباز كات .. هه‌ر چه‌نده ده‌یگوت :-
” ده‌ی كاكه قه‌یدی چیه , هه‌ریه‌كه و بۆچونی خۆمانمان هه‌یه .. مه‌گه‌ردیموكراسی نیه , با له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌بێت .. “
به‌ڵام ئه‌وان وازیان نه‌ئه‌هێنا , سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی بۆڕاست بكه‌نه‌وه .. چه‌نده مامۆستای هاوڕێم ده‌یویست بچێت بۆته‌وه‌رێكی تری بابه‌ته‌كه , ئه‌وان هه‌ر ئه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و خراپ تێگه‌یشتن و ساده‌گۆییه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه نیشانی دابوون ..
له راستیدا ئه‌وانیش بۆخۆیان كۆمه‌ڵێك گرفت بوون , پێڕێك خوێنده‌واری زرنگ و كتێبی بوون , كه له‌تاو شه‌هوه‌تی سێكسی و فزوڵی مه‌عریفیان , به یه‌ك ( به‌ڵامی دوای خاڵی كۆتایی ) توشی ده‌مارگرژی و سوربونه‌وه ئه‌بون .. دووانیان كه به چاكی هه‌ڵه‌كانی مامۆستا تێگه‌یشتبوون هاتنه سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌و به ئاگاییه‌كی ورده‌وه به‌ڵگه‌و تێگه‌یشتنی خۆیانیان ئه‌خسته روو له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌تانه‌ی له تێزه‌كه‌ی مامۆستادا ببووه جێگه‌ی ناكۆكی .. به‌ڵام مامۆستا خۆی به جۆرێكی تر له‌م گفتوگۆ و به‌شداریانه‌ی ئه‌وان تێ ئه‌گه‌یشت , كه دوو هه‌فته دوای ته‌واو بونی هه‌مو كێشه‌كان باسی روداوه‌كه‌ی بۆ ئه‌كردم , ئه‌یگوت :-” ئه‌یانویست بمشكێننه‌وه … خۆ كفرم نه‌كرد , گریمان هه‌ڵه‌یه‌كم كرد , ئه‌شێت ئه‌وان به په‌نجاوحه‌وت شێواز بۆم ڕاست بكه‌نه‌وه … دایكی خۆیان و هابرمازیشیان بگێم … ” .
له‌گه‌ڵ زیاترگه‌رم بوونی مشتومڕدا , توڕه‌یی و شله‌ژانی مامۆستای هاوڕێم زیاتر ده‌رئه‌كه‌وت , ئاگام لێبو خه‌ریك بو له‌پێستی خۆی ده‌ر ئه‌چو .. كه خوێندكارێكی تر هاته سه‌ره‌وه‌و پێی گوت :-
— مامۆستا هه‌ڵه‌كانی تۆ له‌ئاوی پایزی زێی گه‌وره ڕونتره .
ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌و وتی :-
— بێ ئه‌ده‌بی مه‌كه هه‌تیو , باوكت بخه‌مه ناو زێی گه‌وره‌وه .. تۆ چیت تا هه‌ڵه له‌من بگریت , ده‌مت داخه “.
من هه‌ر سه‌ره‌تا زانیم ئاراسته‌ی كۆڕه‌كه به‌ره‌و ئاژاوه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی ئه‌چێت , ئه‌مزانی ناتوانین به‌عاقیبه‌ت خێری بێینه ده‌ره‌وه .. به‌ڵام یه‌كجار به‌وجۆره‌یش كاره‌ساتبار نا.. تائێستایش كه بیر له‌و ساته ئه‌كه‌مه‌وه به هه‌موو توانایه‌وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌ستی ته‌قانده شه‌یدا چاوشین , بێگومانم ئه‌بوایه ئه‌و شه‌ڕه‌مان بكردایه .. شه‌ڕێك بۆ هاوڕێ ئاكادیمیه‌كه‌م زیانی ته‌مه‌نێك له‌كۆشش و قوربانیدانی تیا بوو … چونكه هه‌م خۆشه‌ویستی شه‌یدای دۆڕاند , كه سێ ساڵی ڕه‌به‌ق خۆی بۆمه‌ڵاس دابوو . هه‌م ئاژاوه‌یه‌كیشی دروستكرد كه‌ناوبانگی ئاكادیمی خۆی پێ له‌كه‌دار كرد .. ئیتر هه‌ر هه‌مان ئێواره و پێش ئه‌وه‌ی له‌هۆڵه‌كه بێینه ده‌ره‌وه , هه‌واڵی توڕه بون و جنێودانه‌كه‌ی له‌میدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه . :-
” مامۆستایه‌كی زانكۆ دوای جنێودانێكی زۆر , قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌ستی ته‌قانده ناوچاوی یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی خۆی و … ” .
ئه‌مه سه‌ردێڕی هه‌واڵێكی لاپه‌ڕه دووی یه‌كێك له رۆژنامه پڕفرۆشه‌كانی پایته‌خت بوو .
مامۆستای هاوڕێم ئه‌یگوت :
“ئه‌مانه ئاژاوه‌گێڕن , هه‌ر پێشتر داوی خۆیانیان ناوه‌ته‌وه , خۆیان ئاماده كردووه چۆن یاری به‌میزاج و توڕه‌یم بكه‌ن .. هێمنی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌یان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه , چه‌ندین ڕۆژ له‌كافتریا دانیشتون و ڕێ وشوێنی ئاژاوه‌كه‌یان داناوه “.
ئه‌و كچه‌یش كه مامۆستای هاوڕێم له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌وه قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌ستی تێ ته‌قاند و لاچاوی وه‌ك قۆخی گه‌یشتوو سوركرده‌وه , سوێندم بۆ ئه‌خوات كه هیچ پلان و به‌رنامه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ شكاندنه‌وه‌ی مامۆستا , ته‌نها ویستویه‌تی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ بكات , گفتوگۆیه‌ك به چه‌مك و زاراوه فكریه‌كان وه‌ڵامی بدرێتـه‌وه , نه‌ك قه‌ڵه‌م تێگرتن و لاچاو سوركردنه‌وه .. به‌ڵام بۆنه‌گبه‌تی جامی توڕٍه‌یی مامۆستای هاوڕێم به‌سه‌ر ئه‌ودا ڕژا..
له‌لای خۆمه‌وه منیش كۆڕگێڕێكی خراپ نه‌بووم , دڵنیام بونی من وه‌ك كۆڕگێڕ له‌ته‌نیشتیدا ئارامیه‌كی ده‌رونی پێ به‌خشیوه .. به‌ڵام كه توڕه بوو ئیتر كار له‌كار ترازا , هیچ به‌من پینه نه‌ئه‌كرا .. نه شپرزه‌یی و شێواوی وتاره فكریه‌كه‌ی , نه‌غرورو نه‌ڕه‌نه‌ڕی قوتابیه‌كان , نه قیژه و ده‌م له‌چه‌رخدانی شه‌یدا چاوشین كه له‌ناو ئاپۆره‌ی دانیشتوانه‌وه هه‌ڵئه‌سایه سه‌ر پێ و لاچاوی خۆی نیشان ئه‌داو ده‌یگوت :-
— ” ئه‌مه ئه‌خلاقی مامۆستای زانكۆ نیه …” .
مامۆستایش له‌توڕه‌یدا تورك ئه‌بو و چاوی زاق ئه‌كرده‌وه و به‌په‌له‌په‌ل ئه‌یگوت :-
— ” ده‌مت داخه كچه تیو .. من هه‌ڵه‌م وه‌ڵامی هه‌مه‌جیه‌كی وه‌ك تۆ ئه‌ده‌مه‌وه “
ئیتر ورده ورده ئاماده‌بوان كه‌وتنه جی َهێشتنی هۆڵه‌كه , من كۆتای كۆڕه‌كه‌م ڕاگه‌یاند و داوای لێبوردنم كرد له‌هه‌ر شتێكی نه‌شیاو كه وترابێت و كرابێت ..
له دوایدا كه چۆڵی وخامۆشی باڵی به‌سه‌ر هۆڵه‌كه‌دا كێشا , ته‌نها خۆم و مامۆستای هاوڕێم له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا ماینه‌وه , به بێ هۆیه‌كی دیار و ئاشكرا جارێكی تر مامۆستا له منیش توڕه بوو .. به‌هه‌ردوو ده‌ستی توند باڵی راستمی گرت و هه‌تا ئه‌ودیوی ده‌رگای هۆڵه‌كه به‌ری نه‌دام , كاتێك منی خسته دیوی ده‌ره‌وه خۆی له‌ناوده‌رگاكه‌دا ڕاوه‌ستاو زاق زاق ته‌ماشای كردم , یه‌ك دوو جار هه‌وڵی دا شتێكم پێ بڵێت , به‌ڵام په‌شیمانبووه‌وه و هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد .