
ململانێی نه‌وه‌كان
هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك، گه‌لێكی نوێیه”تۆكفێل”
ململانێی نه‌وه‌كان به‌م هه‌موو بایهخو گرنگییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی خۆی كه هاوشانی مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌ئارادابووه، ده‌توانین وایدابنێین بزاڤێكی سروشتیی نه‌بڕاوه‌یه له‌نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا به‌دیده‌كرێت‌و تا ژیانیش بمێنێت به‌رده‌وامده‌بێـت، له‌و سۆنگه‌یه‌ی كه ده‌كرێ سه‌ره‌تای چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌م ململانێیه ببه‌ستینه‌وه به سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤه‌وه، ده‌توانین له‌هه‌مانكاتدا سه‌ره‌تا ئۆرگانیزهكراوهكه به‌دیاریكراوی له‌ناو خێزانه‌وه به‌دیبكه‌ین، وه‌ختێ ئه‌ندامانی خێزان به‌هۆی جیاوازی ته‌مه‌نییانه‌وه له‌گه‌ڵ دایك‌و باوكییانه‌وه ده‌كه‌ونه نێو فه‌زای جیاوازی بیركردنه‌وه، واتا له سوچێكی جیاوازه‌وه له ده‌وروبه‌ر دهڕواننو دوور له‌و سكێچهی كه دایك‌و باوك له‌سه‌ره‌تاوه بۆیان داڕشتووه، به‌و پێیه‌ی سروشت‌و پێكهاته‌ی مرۆڤ وه‌ك كائینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه به هۆی گۆڕانكاریی‌و پێشكه‌وتنه‌كانه‌وه وابه‌سته‌بووه به جیاوازی له تێڕامان‌و بیركردنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا مرۆڤ به سروشتی خۆی كه‌لكه‌له‌ی به‌كۆپیكردنی نه‌وه‌كانی خۆی هه‌بووه، له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه خۆی تێیدا گیرساوه‌ته‌وه‌و له ئه‌زموونی نوێ‌و جیاوازی نه‌وه‌ی پێش خۆیدا، له باشترین حاڵه‌تدا وا هه‌ستده‌كات شێوازه‌كه به ئه‌ندازه‌یه‌ك تازه‌یه به‌رگه‌ی نه‌وه‌كانی خۆشی ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش بێگومان پێچه‌وانه‌ی لۆژیكی ئه‌و ههوڵو ئه‌زموونانه‌ی خۆیه‌تی كه له‌گه‌ڵ باب‌و باپیران‌و نه‌وه‌ی پێش خۆیه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه.
ململانێی نه‌وه‌كان له‌وكاته‌دا په‌ره‌ده‌سێنێت كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌وه‌كان بهریهكدهكهوتن، نه‌وه‌كانیش به‌وه ده‌خرێنه نێو بۆتهیهكهوه كه هاوشانی ته‌مه‌ن وه‌ك مه‌رجێكی فسیۆلۆجی، كۆمه‌ڵێك سیفه‌تی هاوبه‌شیش له ره‌فتارو هه‌ڵوێست له‌یه‌كتریان نزیكده‌كاته‌وه، وێڕای هه‌ستكردن به شوناسی هاوبه‌ش له‌نێو ئه‌ندامانی نه‌وه‌یه‌كه‌وه، بێگومان له‌ژێر كاریگه‌ری ره‌هه‌نده‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی ماددی‌و مه‌عنه‌وی نه‌وه‌ی كۆن له‌ناو كۆمهڵگاداو له‌گه‌ڵ پێشبنییو خه‌ونه‌كانی نه‌وه‌ی بێدهسهڵاتو گه‌نجدا هه‌میشه شه‌ڕێك ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵگیرسان، جا ئه‌و شه‌ڕه به هه‌ر چ شێوازێك بێت، به‌پێی ئاستی پێشكه‌وتوویی سیستم‌و رێڕه‌وه‌كانی ژیانی ئیداری‌و سیاسیی وڵاته‌وه هه‌ڵده‌گیرسێت.
ده‌شێ پێمانوابێ له‌كوێدا ویست‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ پشتگوێخرانو ئیراده‌ی نه‌وه‌ی كۆن‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كه‌ی سه‌پێنرا، ده‌بێت له‌وێدا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و لهبهریهكترازانی ئه‌و شێوازه ئیداره‌دانه بكه‌ین كه له‌نێو كایه‌كه‌دا باوه‌و كاری پێده‌كرێت.
راسته به‌درێژایی مێژوو له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا جیاوازی له‌نێوان بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌كاندا هه‌بووه، به‌ڵام جیاوازییه‌كانی سه‌رده‌می پێشوو به‌قه‌د جیاوازییه‌كانی سه‌رده‌می هاوچه‌رخ گه‌وره نه‌بوون، چونكه گۆڕانكارییه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان كه رووی راسته‌قینه‌ی جیاوازی نێوان نه‌وه‌كانه، له‌سه‌رده‌می كۆندا خێرا نه‌بوون به‌واتا زهمهنییهكهی، واته ره‌نگه دهیانو بگره سه‌دان ساڵ شێوازی ژیان‌و بیركردنه‌وه ئایدۆلۆژییه‌كان به‌چه‌قبه‌ستوویی ده‌مانه‌وه، گه‌ر روونتر له‌م بابه‌ته بدوێین خێرایی پێشكه‌وتنه‌كانی هزری مرۆڤ پاڵنه‌ر بووه، یان به‌دیاریكراوی، مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ مۆدێرنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رادیكاڵییانه كه‌وته نێو ململانێیه گه‌وه‌ره‌كان.
له‌كاتێكدا نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ئالوده‌ی به‌رهه‌مه ته‌كنه‌لۆژیه‌كانی وه‌ك ئینتهرنێتو سهتهلایتو ئامێره ئهلیتكڕۆنیهكان بووه، له بوار‌و كایه‌ی جیاجیادا، واتا ئه‌وه‌ی كه مێردمنداڵێكی ئه‌م سه‌رده‌مه دهیزانێو زووتر هه‌رسی ده‌كات، تواناكه چه‌ند به‌رابه‌ری وزه‌و توانای نه‌وه‌ی پێش خۆیه‌تی، بۆ نمونه له ئاستی په‌روه‌رده‌ییدا ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌زه‌قی به‌دیده‌كرێت، خوێندكارێك ده‌توانێت زیاتر له مامۆستاكه‌ی، بواره ته‌كنه‌لۆژییه‌كه هه‌رس بكات، به‌مه‌ش شێوه‌یه‌ك له به‌ریه‌ككه‌وتنی نێگه‌تیڤانه دێته پێشه‌وه كه ئه‌سته‌مه بتوانرێت هاوكێشه‌كه به واتا راسته‌قینه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌وه پێناسه بكرێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاسته كۆمهڵایهتییهكهیشدا نه‌وه‌ی نوێ له سه‌رده‌می زێڕینی خۆیدایه‌و ده‌توانێت به ئاسانترین رێگه‌و ئامراز په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا ببهستێتو بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكات، با له‌وپه‌ڕی دونیاشه‌وه بێت، له‌كاتێكدا باوك‌و پهروهردهكارو به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م توانایه نییه، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ رۆڵی ده‌بێت له گۆڕانی واتا‌و پێناسه‌كه، به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی‌دا كه به بڕوای خۆم ململانێكه له‌م بواره‌دا زه‌قتر دهردهكهوێتو بایه‌خه‌كه‌ی زۆرتر مشت‌ومڕ هه‌ڵده‌گرێت، جیاوازییه‌كه له‌و ئاسته‌دایه ململانێكه قووڵتر بكاته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی خاوه‌ن ئه‌زموونێكی دوورودرێژ، یاخود حزب‌و قه‌واره‌یه‌كی مێژوویی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌نێو كۆمه‌ڵگادا ره‌گی داكوتاوه، ناتوانێت هه‌ڵگری ئه‌و به‌هایانه بێت كه نه‌وه‌ی نوێ توانیویه‌تی ده‌ستی پێبگات، ده‌كرێت ناكۆكییه راسته‌قینه‌كه‌ی نێوان نه‌وه‌ی كۆن‌و نوێ له كوردستاندا به‌هه‌مان پێوه‌ر بخوێنرێته‌وه، ئایا كه‌س هه‌یه هه‌ست به جیاوازییه‌كانی توانای سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتگێڕی مێژوویی‌و نه‌وه‌و وزه‌یه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه نه‌كات؟، بێگومان جیاوازییه‌كه زۆر روون‌و ئاشكرایه‌و به‌پێویست نازانرێت زۆرتر شۆڕبینه‌وه نێو ورده‌كارییه‌كان. به‌م شێوه‌یه ئه‌م جیاوازییه ریشه‌ییانه ده‌بن به پاڵنه‌رو مۆتیڤی چه‌كه‌ره‌كردنی ئه‌و بڕوایه‌ی كه نه‌وه‌ی كۆن به هه‌ڵگری عه‌قلیه‌تی كۆن‌و به‌سه‌رچوو وه‌سفده‌كات، هه‌ر ئه‌مه‌شه هۆكاری عادزیی نێوان هه‌ردوو نه‌وه، به‌وپێیه‌ش خوێنی نوێ له كوردستاندا له‌وبڕوایه‌دایه، نه‌وه‌ی كۆن‌و ده‌سه‌ڵاتدار بێ ره‌چاوكردنی توانا‌و سهردهمیبوونی نه‌وه‌ی نوێ شه‌ڕی به‌رده‌وامبوون تا مردن ده‌كات، به‌رده‌وام سه‌رقاڵی ئه‌م شه‌ڕه‌یه، به‌سوود وه‌رگرتن له غیابی یاسایه‌ك كه رۆڵی نه‌وه‌و ته‌مه‌نه‌كان له نێو دامه‌زراوه‌كاندا سنووردار بكات‌و پێوه‌ره‌كانی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌ستنیشان بكات، تا میكانیزمی باو تێكبشكێنێت‌و بۆ بڕیاردانی سیاسیی‌و ئیداری، هه‌روه‌ها مه‌رجی خهباتگێربوونی چه‌كداریی له ساته‌كانی چه‌ندین ده‌یه‌ی پێش ئێستا لابه‌رێت.
جه‌مال پیره