
نووسینه‌وه‌ی خه‌ون وهه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له‌عه‌شقدا
بۆ ناسینی دنیابینی عه‌شق له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا پێویستمان به تێگه‌یشتنه له‌و پێكهاته‌یه‌ی ناو دنیای عه‌شق، كه له كۆی فانتازیاكانی عاشقه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له‌ناو بێباكی له ژیان سه‌رچاوه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام دیاره ئه‌وه پێكهاته‌یه‌ك نیه به‌ته‌نیا بریتی بێت له كۆی قۆناغێكی ژیانی مرۆیی، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به ئاراسته‌كانی پێكهاته‌ی عه‌شق، ئه‌وه‌ش پێكهاته‌یه‌كه په‌یوه‌سته به‌كۆی ژیانی عاشق، كه له‌م ووتاره‌دا ئێمه به‌سه‌ر سێ ئاراسته پۆلینی ئه‌كه‌ین، هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك زاده‌ی قۆناغێكی ته‌مه‌نه، به‌ڵام به‌هه‌رسێكیان یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، مێژووی قۆناغه‌كان زه‌مه‌نی پێكهاته‌ی مێژووی عاشقه، ئه‌و ئاراستانه‌ش بریتین له (خه‌ون، نووسین، مردن) كه لێره‌دا له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و چه‌مكانه ده‌وه‌ستین، دیاره قسه كردن له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وانه په‌یوه‌ست نیه به‌مانا جه‌وهه‌ری وزانستیهكهی ئه‌و چه‌مكه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه له‌ناو سیاقی ئاراسته‌ی گوتاری پێكهاته ده‌خوێنینه‌وه.
تێگه‌یشتن له‌خه‌ون له‌ساته‌وه‌ختی یاریه‌كانی ناو كۆڵان ده‌ست پێده‌كات، كۆڵان ئه‌و ڕووبه‌ره‌یه له‌ئه‌نجامی یاریه‌كان مناڵ لاسایی گه‌وره ده‌كاته‌وه ئه‌و لاسایی كردنه‌وه‌یه خه‌ونێكه بۆ داهاتوو، هه‌ڵبه‌ت دامه‌زراوه‌كانی وه‌كو ماڵ وقوتابخانه به‌هۆی سیستمی زه‌بروزه‌نگی په‌روه‌رده‌یی ڕۆڵێكی ترسناك ده‌بینن بۆ كوشتنی خه‌ون، پڕۆسه‌ی كوشتنی خه‌ون به زه‌بروزه‌نگ ته‌واو نابێت، چونكه ئه‌و خه‌ونه هه‌میشه له‌نه‌ستی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی ڕۆژگاره‌كان ئه‌و خه‌ونه بارگاوی ئه‌بێت به‌ڕه‌هه‌ندی فانتازی، ئیتر له‌و ده‌مه‌دا ژیان بریتی ئه‌بێت له بنیاتنانی ماڵیًك كه جیاواز بێت له‌و ماڵه‌ی دایه‌وبابه بۆمانیان درووست كردووه، چونكه ئیتر ماڵ به‌ره‌نجامی فریادڕه‌سێكه كه ڕۆژێك دێت، بۆ من ئه‌و خه‌ونه هه‌میشه له‌و ئاسته‌وه بووه له‌ساته‌وه‌ختی ته‌نیایی كه هه‌ستی نوقم بوون له‌ناو لمی بیابانم هه‌بووه، پێم وابووه له ئاسمانه‌وه به ئه‌سپێكی باڵداره‌وه ژنێك دێت كه مۆسیقای له ڕۆحی خۆی هه‌ڵگرتووه‌و په‌پووله به‌سه‌ر قژیه‌وه ئه‌فڕن دێت و ده‌ستم ئه‌گرێ وسواری ئه‌سپه‌كه‌م ئه‌كات وئهفڕین به‌ره‌و ئاسمان، ئه‌و ده‌مه‌ی قه‌ده‌ری خۆم له‌ته‌مه‌نێكی زوو ئه‌به‌خشمه فنجانی قاوه‌ی ژنه عهرافێك وئه‌ویش هه‌مان خه‌ون له‌ناو فنجانه‌كه ئه‌خوێنێته‌وه، ئیدی ئه‌و خه‌ونه ئه‌بێته حه‌قیقه‌تی ڕه‌ها.
ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌و خه‌ونه واده‌كات مرۆڤ ده‌رگا به‌ڕووی ده‌ره‌وه بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه كه ئه‌زانێت به‌رامبه‌ر كه‌سی ناو خه‌ونه‌كه‌ی نیه، ئه‌وه ناچاره ئه‌و دنیابینیه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بچووك وبچووكتر بكاته‌وه، دنیای ناو خۆی فراونتر بكات، ئه‌و ده‌مه خه‌ونی عاشق بۆ ده‌ره‌وه جگه له یۆتۆپیایه‌كی شێت زیاتر سه‌یر ناكرێت، به‌ڵام گرنگ دڵنیابوونی خوده به خه‌ون، ئه‌و خه‌ونه ئه‌شێت زه‌مه‌نێكی زۆری بوێت بۆ هاتنه دی، هاتنه دی خه‌ون په‌یوه‌ست نیه به زه‌مه‌ن وته‌مه‌ن وشوێن وشوناسهوه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خه‌ون بۆ به‌رامبه‌ر دڵنیابوونه له‌و هه‌ستانه‌ی كه ئه‌و ویستوویه‌تی دنیا بریتی بێت لهفانتازیاكانی عه‌شق وهه‌میشه ژیان ته‌نیا عه‌شق بێت وعه‌شق ته‌سلیمی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كرێت، به‌واتای وێنه‌ی ژن ومێرد یا دایك وباوك به‌رهه‌م نه‌هێنرێته‌وه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌میشه وه‌ك دوو عاشق ڕه‌فتار بكرێت، ئه‌وه‌ش پێویسته ئازادیه‌كی ته‌واو له‌و عه‌شقه‌دا هه‌بێت، ئازادی له عه‌شق مانای فره په‌یوه‌ندیی نیه، به‌ڵكو ئازادی لێره‌دا واته ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئازاده‌ی هه‌موو شتێك له‌نێوان ئه‌و دوو عاشقه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری كۆمه‌ڵایه‌تی وئاینی وسیاسیه‌وه بێت، ئه‌وه كو‌لتور نیه دیسپلین به‌سه‌ر عه‌شق ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌وه عه‌شق بێت كولتوروشوناس وزمانی تازه بێنێته بوون، گه‌یشتن به‌خه‌ون هاتنه دی بهختهوهریهكه كه تیایدا عاشق له‌ڕێگه‌ی عه‌شقه‌وه خۆی ده‌نووسێته‌وه، نووسینه‌وه‌ی خودی عاشق له‌ڕێگه‌ی ته‌واوی ئه‌و هه‌سته شاردراوانهیه كه له نه‌ستی دا وێنه‌یه‌كی شاعیریانه‌ی بۆ به‌رجه‌سته كردووه، نووسینه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له‌ڕێگه‌ی شێوازی جیاوازه‌وه‌یه دیارترینیان نووسینی نامه‌ی عاشقانه‌یه.. ئه‌وه‌ش نووسینه‌وه‌ی زمانه به‌و مانایه‌ی عاشق زمانێكی تازه بۆ عه‌شق ده‌خوڵقێنێت، ئه‌وه‌ش په‌ڕینه‌وه‌یه بۆ ئاراسته‌ی دووه‌م، كه ده‌شێ ئه‌و ئاراسته‌یه قۆناغێكی زۆری ته‌مه‌ن بڕدرابێت كه مرۆڤ پێی ده‌گات، چونكه عه‌شقی ڕاسته‌قینه ئه‌وه نیه كه له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌یی پێی ده‌گه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه له كامل بوونی ته‌مه‌ن پێی ده‌گه‌ین، ئه‌و ده‌مه‌ی تێگه‌یشتنی ڕه‌خنه‌ییمان بۆ دنیابینی وكۆمه‌ڵگا هه‌یه، له مانا جه‌وهه‌ریه‌كانی عه‌شق تێده‌گه‌ین وجیای ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رسامی ومه‌یلی سێكسی، به‌ڵكو وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی ڕۆحی ته‌ماشای ده‌كه‌ین وجوانی له‌ڕواڵه‌ت ده‌رباز ده‌كه‌ین، جوانی وه‌ك ڕه‌هه‌ندێكی رۆحی ناخی مرۆڤ ئه‌یبینین.
ئێمه به‌ر له‌وه‌ی بێینه سه‌ر ئاراسته‌ی دووه‌م كه نووسینه، جارێ له‌سه‌ر چه‌مكی نامه‌نووسینی عاشقانه ئه‌وه‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی دیدێكی ڕۆشن بۆ نامه‌ی عه‌شق بخه‌ینه ڕوو، مه‌به‌ستیش جیاكردنه‌وه‌ی شێوازه‌كانی نامه‌یه له‌و ئاراسته‌یه‌ی كه ئێمه مه‌به‌ستمانه.
قسه‌كردن له‌مێژووی نووسینی نامه، دوانه له‌گه‌یاندنی په‌یام بۆ كه‌سانێك كه خۆشمان ده‌وێن، مێژووی نووسینی نامه بۆ مێژووی له‌دایك بوونی نووسین ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، واته نامه به‌رهه‌می نووسینه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ فێربوونی نووسین.. ویستی په‌یامی خۆی به‌نامه بگه‌یه‌نێت، ته‌نانه‌ت نامه ده‌توانین به كۆنترین تێكستی تۆماركراو ناو به‌رین، مرۆڤی سه‌ره‌تایی ئه‌و مرۆڤه چیرۆكی خۆی له‌سه‌ر دیوار نووسیه‌وه، ئه‌و نووسینه نامه‌ی ئه‌و بوو بۆ مرۆڤه‌كانی داهاتوو، واته ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ر له‌فێربوونی زمان له‌ڕێگه‌ی ئاماژه‌و نووسینی هیرۆگلۆفی تۆماری كرد په‌یامی ئه‌و بوو بۆ چاخه‌كانی دوای خۆی، ئه‌وه یه‌كه‌م نامه نووسراوه‌كان بوو، كاتێ ئه‌و مرۆڤه له‌ڕێگه‌ی دوو هێلی ته‌ریب له‌شێوه‌ی ژماره هه‌شت ئاماژه‌ی خانووی داوه به‌ده‌ست، بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تایی بووه بۆ نووسینه‌وه‌ی تێكستی ئه‌و له‌باره‌ی ماڵه‌وه، دواتر كاتێ نووسین به‌پێی چه‌رخه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، مرۆڤ په‌ڕی باڵنده ومهرهكهب بۆ نووسین به‌كار دێنێت ودیوار ده‌گۆڕدرێت بۆ پێستی گیانداران، نامه ده‌بێته ئه‌و تێكسته‌ی كه هه‌ڵده‌گیرێ وكه‌سێك نامه‌كه بۆ شوێنی مه‌به‌ست ده‌بات، ئه‌وه‌ش له‌چاخی ناوه‌ڕاست وله‌ناو ململانێی هۆزه‌كان نامه دیارترین دیارده‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو، له‌سه‌رده‌می مۆدێرنیتیش له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی چاپخانه وهاتنه‌دی كاغه‌ز، نامه نه‌ك گوازرایه‌وه بۆ سه‌ر كاغه‌ز، به‌ڵكو ڕه‌وانبێژیی و وه‌سف دیارترین مه‌رجه‌كانی نامه بوو، هه‌ندێكجار مرۆڤ نامه‌ی له‌قاچی كۆترێك به‌ستووه‌و ناردویه‌تی، دواتر په‌یوه‌ندیه‌كانی گه‌یاندنی نامه ڕۆژ به‌رۆژ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه تا گه‌یشتووه به‌وه‌ی سندوقی پۆسته‌ی نامه درووست بكرێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌سكه‌وتی دامه‌زراوه‌كان بۆ نامه سه‌یر كراوه‌و هانی مرۆڤی مۆدێرنی داوه به بایه‌خه‌وه بڕوانێته نامه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیاو هاتنی كۆمپیوته‌رو ئه‌نته‌رنێت نامه له‌وه ده‌رچوو بریتی بێت له‌نووسینی كاغه‌ز بردنی بۆ پۆست، به‌ڵكو ئیدی له‌ڕێگه‌ی ئیمێله‌وه مرۆڤ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی نامه بۆ دوورترین شوێنی دنیا ده‌نێرێت، ئه‌وه‌ش وای كرد په‌یامی مرۆڤ رۆژ به‌رۆژ به‌خێراترین شێوه‌و بگاته شوێنی مه‌به‌ست نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌مڕۆ پێویست به‌وه ناكات كورته نامه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئیمێله‌وه بنێرین، به‌ڵكو ده‌توانین له‌وه‌ش خێراتر له‌ڕێگه‌ی مه‌سجی مۆبایل بینێرین.
هه‌ڵبه‌ت به‌درێژایی ئه‌و قۆناغانه‌ی نووسینی نامه، تووشی هه‌ڵه‌كردن نابین گه‌ر بڵێین ئه‌وه‌ی ئه‌و نامانه به‌ره‌و پێش ده‌بات، وای له مرۆڤ كرد بیر له‌شێوازی خێراتر بكاته‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان بوو، ئه‌وه عه‌شق بوو نامه‌ی برده پێشه‌وه به‌تایبه‌ت به‌دوای گۆڕینی نامه له پێستی گیاندارانه‌وه بۆ سه‌ر كاغه‌ز، كه یارمه‌تیده‌رێكی باش بوو بۆ نامه‌ی درێژ‌و گه‌یاندنی ته‌واوی ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه ده‌یه‌وێت به به‌رامبه‌ری ڕابگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگا خێڵهكیهكان كه نزیك بوونه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كان له‌یه‌كتری هێنده ئاسان نه‌بێت.
نامه‌ی عاشقانه له‌بنه‌ڕه‌تدا تێكستێكه عاشق دهینووسێتهوهو گوێ به فۆڕم نادات به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه بۆی گرنگه، له‌وانه‌یه بۆ هه‌رزه‌كاره‌كان فۆڕم بریتی بێت له قه‌باره‌و لاپه‌ڕه‌ی نامه‌كه تا كورته شیعر‌و وێنه‌ی دڵ وتیری تیا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام بۆ ئێمه كاتێ باس له فۆڕم ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌و فۆڕمه‌ی نووسینه كه عاشق بایه‌خی پێ نادات، له‌كاتێكدا هیچ نووسینێكی عاشقانه خاڵی نیه له فۆڕمی نامه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌و فۆڕمه زۆر ساده‌ش بێت په‌یوه‌سته به هه‌ستی ساده‌ی ئه‌و مرۆڤه‌وه، با حیكایه‌تێكی بچووك بگێڕینه‌وه له‌سه‌رده‌مێكی كاولكاری جه‌نگدا سه‌ربازه‌كان نامه‌یان بۆ ده‌چێت، هه‌مووان به تامه‌زرۆییه‌وه نامه‌كان هه‌ڵده‌پچڕن، ئه‌فسه‌رێكی ئێشكگر سه‌یر ده‌كات سه‌ربازێك نامه‌یه‌كی به‌تاڵی گرتووه به سنگهوهو به تامه‌زرۆییه‌وه ماچی ده‌كات، لێی ده‌پرسێت “سه‌رباز ئه‌و كاغه‌زه سپیه هیچی تیا نه‌نووسراوه، بۆ ئاوا گرتووته به سنگته‌وه” سه‌ربازه‌كه زۆر به ئه‌ده‌به‌وه وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌و ئه‌ڵێت “گه‌وره‌م ئه‌وه نامه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌مه بۆی ناردووم، ئاخر ئه‌و خوێنه‌واری نیه تاوه‌كو شتم بۆ بنووسێت، به‌ڵام ئه‌زانم كه ناردوویه‌تی پڕی كردووه له بۆنی له‌شی خۆی، من له‌م نامه‌یه بۆنی پێستی ئه‌كه‌م”
با له‌و حیكایه‌ته‌وه سه‌یری هه‌ستی ساده‌ی عاشق بكه‌ین، ئه‌وه‌ی نامه به عاشق ده‌نووسێت عه‌شقه نه‌ك فۆڕمی به‌رزی نووسین، ئه‌وه ئێمه‌ین كه له‌ڕۆژگارێكدا نامه‌كانمان ده‌ست ده‌كه‌وێت قسه له فۆڕمی نامه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ی گرنگه بۆ عاشق فۆڕمی نامه‌كه‌ی چ جۆرێكه؟ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و گرنگ بووه چۆنیه‌تی گه‌یاندنی نامه‌یه، كاتێ مرۆڤی لادێی نامه ئه‌داته ده‌ست مناڵێك تاوه‌كو بیداته ده‌ست خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، یاخود له‌سه‌ر ڕێگای كانی ژنان ده‌وه‌ستێت و له‌دووره‌وه نامه‌كه‌ی بۆ فڕێ ئه‌دات.
له‌شاردا.. له‌شاری كوردی دۆخه‌كه تا ده‌یه‌كانی دوایی سه‌ده‌ی بیسته‌م له لادێكان باشتر نه‌بووه، بۆیه له‌سه‌ر شۆسته‌و له‌سه‌ر ڕێگای مه‌كته‌بی كچان چاوه‌ڕێی كردووه كچه بگاته نزیكی كه پێی گه‌یشتووه نامه‌كه‌ی فڕێ داوه‌ته سه‌ر زه‌وی، یاخود خستویه‌تیه قه‌پاغی شخارته‌یه‌ك و فڕێی داوه‌ته حه‌وشه‌ی ماڵیان، ئه‌گه‌رچی ئه‌مرۆ به‌هۆی چات ومۆبایلهوه نامه ناردن هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ ناردن نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت شێوازه‌كانی گفتوگۆ به‌شێوه‌یه‌ك په‌ڕیوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه له‌نزیك یه‌كتریه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن، كاتێ له‌ڕێگه‌ی چاته‌وه ده‌توانن به كامێرا سه‌یری یه‌كتری بكه‌ن و نامه بۆ یه‌كتری بنووسن، ئه‌وه‌یان دوا شێوه‌ی نامه‌ی عاشقانه‌یه، شێوه‌یه‌ك كه دووری نێوان عاشقانی هێنده كورت كردۆته‌وه كه به ئاسانی بتوانن گفتوگۆ بكه‌ن و نامه‌كانیان بگه‌یه‌نن به یه‌كتری وهه‌ر له‌هه‌مان كاتیش وه‌ڵامیان ده‌ست بكه‌وێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شێوه جیاوازنهی نووسینی نامه هێشتا مرۆڤ به‌دوای شێوه‌ی ئه‌زموون نه‌كراو بۆ نووسینی نامه ده‌گه‌ڕێت ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌نهێنی كه‌شف كردنی ته‌لیسمی نامه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ عاشقان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه مه‌عشوق به ئه‌زموونێكی نامه بگه‌یه‌نێت كه پێشتر ئه‌زموون نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده رۆژگاره‌كان تێپه‌ڕن سیحری نامه‌ی عاشقانه به‌تاڵ نابێته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كان عاشقان سوود له‌ته‌كنیكه جیاوازه‌كان وه‌رده‌گرن وله‌و ڕێگه‌یه‌وه په‌یامی خۆیان به خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش گه‌واهی ئه‌وه‌یه چه‌نده ته‌كنه‌لۆژیه هه‌ڕه‌شه له هه‌سته رۆحیه‌كانی مرۆڤ بكات و كۆمه‌ڵگای به ئامێربوون بخاته ناو ژیانمانه‌وه، به‌ڵام ناتوانێ هه‌ڕه‌شه له‌نامه‌ی عاشقانه بكات، به‌ڵكو نامه‌ی عاشق ده‌رگای جیاواز له‌خۆی ده‌كاته‌وه، چونكه بۆ عاشق گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانێ په‌یامه‌كه‌ی بنێرێت بۆ دۆسته‌كه‌ی.
به‌دوای ئه‌و تێگه‌یشتنه له‌نامه، ئێستا باشتر ئه‌توانین قسه له‌ئاراسته‌ی دووه‌می عاشق بكه‌ین، عاشق مه‌خلوقێكه دێته ناو نووسینه‌وه، نووسین وێناكردنه‌وه‌ی خه‌ونه، بهواتایهكیتر به‌تێكست كردنی خه‌ونه، تێكستێك ڕۆژانه بۆ خۆشه‌ویست ئه‌نووسرێت، ئه‌وه نووسینه‌وه‌ی خودی عاشقه، تیایدا وێنای بوونی خۆی ده‌كات له‌ڕێگه‌ی عه‌شقه‌وه، ئه‌و نووسینه ڕاسته له بنه‌ڕه‌تدا بۆ یار ئه‌نووسرێت، به‌ڵام ئه‌وه بنه‌مایه‌كی پته‌وی ئه‌و دنیاییه كه له ئاراسته‌ی یه‌كه‌مدا خه‌ونی پێوه بینیووه، به‌نووسینی نامه ئه‌یه‌وێت ده‌رگایه‌ك بكاته‌وه بۆ هاتنه دی خه‌ونه‌كه‌ی، ئه‌و نووسینه له‌ته‌واوی شێوازه‌كانی نووسین جیاوازه، چونكه خودی عاشق ته‌واوی فانتازیه چه‌پێنراوه‌كانی نه‌ست ئه‌گوازێته‌وه بۆ زمان، تیایدا زمانی نه‌ست ئه‌بێت به‌زمانی عاشق، عاشق له‌ڕێگه‌ی ئه‌و نووسینه‌وه هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی ناخی چه‌پێنراوی ئه‌دات، شكسته‌كانی به ئیراده ئه‌گۆڕێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه دێته دوان، بۆیه ئه‌و نووسینه هه‌موو سنور‌و حه‌رامه‌كان ئه‌به‌زێنێت، ژیان ئه‌باته‌وه ناو ئه‌و دۆخه شله‌ی هێشتا ڕه‌نگه‌كانی سرووشت یه‌كیان نه‌گرتووه، باڵنده و مۆسیقاره‌كان به‌یه‌كه‌وه دێنێته دواندن، ده‌چێته ناو تابلۆیه‌كی شاگاڵ و وڕه‌نگه‌كان به‌جوله ئه‌خات، ئه‌و ده‌مه‌ی دوو عاشق ده‌ستی یه‌كیان گرتووه وبه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی شاره‌كان ئه‌فڕن، ئه‌وه توانایه‌كی ئه‌فسوونی ناو نووسینی عاشقه، له‌به‌رده‌م فیگوری مۆنالیزا مۆنالیزا ئه‌گۆڕێت له‌به‌رچاوی و وێنه‌ی یار ئه‌چێته شوێنه‌كه‌ی، بۆیه نووسینی عاشق گوتارێكی رۆحی نێو په‌یوه‌ندیه‌كی هاوبه‌شه، به‌واتای ئه‌و نووسینه‌ی تواناكانی نه‌ست ئه‌بێته تواناكانی زمان، نه‌ستی چه‌پێنراوی به‌هه‌موو مانایه‌ك له‌ناو نووسین ئازاد ئه‌بێت، عاشق تیایدا خه‌ونه سه‌ركوتكراوه‌كانی بۆ یار ئه‌نووسێته‌وه، ئه‌وه به‌ته‌نیا نووسینه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك نیه بۆ خۆشه‌ویست هێنده‌ی ئیشكردنهوهیهكه له‌ناو خوڵقاندنی په‌یوه‌ندیه‌كی نوێ بۆ ژیان، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا گوتارێكه ده‌ستكاری بونیاده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ده‌كات، به‌دژی كو‌لتور ئه‌وه‌ستێته‌وه كولتوری عه‌شق ئه‌كاته كولتوری باو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كتر بگه‌ن وعه‌شق ببێته گوتاری كولتوری ئه‌و ماڵه، وه‌ك چۆن زمانی زه‌بروزه‌نگ وسهركوتكردنهوهی یه‌كتری ده‌گۆڕێت به‌زمانێكی ئیرۆسی تیایدا هه‌میشه ستایشی جوانی یار وموعجیزهكانی ده‌كات، عاشق ده‌یه‌وێ ئه‌وه بكاته زمانی ماڵ، ئه‌گه‌ر كرنۆش بردن تا به‌ر له‌ئه‌زموونی عاشق كارێك بێت ته‌نیا بۆ پیاوانی ئاینی وسیاسیه‌كان ده‌رببڕێت ئیدی عاشق یاخی ده‌بێت وپێی وایه تاكه كه‌سێك كه شایه‌نی ئه‌وه بێت كڕنۆشی بۆ ببردرێت ئه‌وه ته‌نیا یاره، ئه‌وه‌ش مانای وایه عه‌شق به‌دژی ته‌واوی بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تی وئاینی وسیاسیه‌كان ده‌چێته‌وه، ئه‌خلاقی باوی كۆمه‌ڵایه‌تی تووشی هه‌ژان ده‌كات، بۆیه ئه‌وه تووشی شۆكیان ده‌كات، به‌تایبه‌ت كاتێ ئه‌و نامانه كه‌شف ده‌بن، كه كه‌شف بوونی ئه‌و نامانه وه‌ك ئارگۆمێنتێكی ئه‌خلاقی بۆ سه‌ر گوتاری ئه‌خلاق سه‌یر ده‌كرێت، بۆیه ده‌بینین نامه‌ی ئه‌و كچانه‌ی له‌ماڵه باوان ده‌گیرێت خێرا كچه‌كان ده‌كوژرێن، هه‌ندێكجار هه‌ر به‌وه‌نده‌ش واز ناهێنن تا كوڕه‌كه‌ش ده‌كوژن. لێره‌دا كوشتن ده‌مانباته سه‌ر ئاراسته‌ی سێیه‌م كه مردنه.
مردن ئه‌و چه‌مكه‌یه وه‌ك سزایه‌كی نووسین به‌عاشق ده‌به‌خشرێت، هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی بمریت زمانی تۆقێنه‌ری مه‌رگه بۆ عاشق، كه بۆچی ئه‌و نامانه‌ی نووسیوه مادام ئه‌و نامانه‌ی نووسیووه ده‌بێت بمرێت، ئاخۆ مردن توانای بێده‌نگ كردنی زمانی هه‌یه؟ بهواتایهكیتر ئاخۆ مردن توانای كۆتایی هێنانی هه‌یه به عه‌شق یاخود چه‌مكی نه‌مریی بۆ عاشق دێنێته بوون؟
هه‌ڵبه‌ت مردن سزایه‌كی كۆمه‌ڵگایه بۆ عاشق، به‌ڵام عاشق له‌وه تێده‌گات ئه‌و مردنه شه‌هید بوونه له‌پێناو خه‌وندا، به‌هۆی ستایشی كردنی دۆست ئه‌كوژرێت، بۆیه به‌و كوشتنه ئه‌و ده‌كوژرێت، به‌ڵام نامرێت، چونكه هه‌میشه به نه‌مریی ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مرێت پیاوكوژه ئه‌وه‌ی عاشق ئه‌كوژێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو توڕه‌بوون وخوێن ناتوانێ ئارام بێته‌وه، به‌واتای كوشتن ناتوانێ پیاوكوژ به‌خته‌وه‌ر بكات، كه‌چی عاشقی كوژراو له‌ناو گۆڕیشدا به‌خته‌وه‌ره، چونكه هه‌ست ئه‌كات خاوه‌نی دڵه، لێره‌دا وه‌زیفه‌ی شه‌ره‌ف وه‌رئه‌گرێت پیاو كوژ هه‌ست ده‌كات توڕه‌بوونه‌كانی ئه‌بێت بگه‌یه‌نێته خوێن تا شه‌ره‌ف بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام عاشق ئه‌و شه‌ره‌فه له ئه‌ندامی سێكسی ژن سه‌یر ناكات، به‌ڵكو له دڵیه‌وه سه‌یری ده‌كات بۆیه له‌و كاته‌دا ده‌نگێك له دڵدایه كه نامه‌یه‌كی خێرا به‌ر له مه‌رگه بۆ یار ئه‌ڵێت “جاران منیش وه‌ك پیاو كوژان بێشه‌ره‌ف بووم وشهرهفم نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا شه‌ره‌فم هه‌یه، چونكه شه‌ره‌فی من دڵمه” ئه‌وه‌ش گۆڕینی چه‌مكی شه‌ره‌فه له ئه‌ندامی سێكسی ئه‌ویتره‌وه بۆ دڵی خود.
عاشق به‌شه‌ره‌فه‌وه ئه‌مرێت، چونكه دڵی له‌گه‌ڵ خۆیدایه.. ئه‌و كائینێك نیه دڵی له شوێنێك وله‌شی لهشوێنێكدابێت، به‌ڵكو دڵ وله‌شی هه‌ردووكیان هی یاره، بۆیه دڵی عاشق بۆ یاره وه‌ك چۆن له‌شیشی هه‌ر هی یاره، بۆیه مردن به‌هیچ جۆرێك ناتوانێ عاشق بترسێنێ، به‌ڵكو مردن ئه‌و ده‌كات كائینێكی نه‌مر، چونكه دڵسۆزی بۆ خه‌ون و بۆنووسینی نامه‌كانی كه خه‌ونی ماڵێك هه‌میشه عه‌شق بێت به‌وه‌فا بووه، ئه‌وه‌ته له‌به‌رده‌م گوولله هه‌ڕه‌شه‌كان پاشگه‌ز نه‌بۆته‌وه له خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی.
له‌و ده‌مه‌دا كه عاشق ئه‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه ئه‌و كائینه‌ی ئێمه هه‌موو ڕۆژێك له‌نێو هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌زموونی بۆ عه‌شق و یاده‌وه‌ری مناڵی تابلۆیه‌كی شاعیریمان بۆ ده‌نه‌خشێنێت، ئه‌گه‌ر توانیمان دڵی هه‌ر عاشقێك بخوێنینه‌وه ئه‌وه ده‌توانین تابلۆیه‌ك به‌ڕه‌نگ له‌دڵی عاشقهكهمان بخوێنینه‌وه، ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه له‌ناو گیانی هه‌ڕه‌شه لێكراوی ئه‌و قووڵ ئه‌بینه‌وه، تابلۆیه‌ك به ده‌نگ ده‌مانباته ناو ڕه‌نگ وسێبه‌ر ئه‌و ده‌مه‌ی پێمان ئه‌ڵێت “ته‌زیوی به‌فری لای تۆ ناگات به‌دڵی من.. ئێواران له‌ناو گڕی سووتاندا، شه‌قامه‌كان تهی ئه‌كه‌م، ئاخۆ مردن له دڵی ئه‌وان هاتووه بۆ شه‌قام و كۆلانه‌كانی شاره‌كه‌مان، یاخود ده‌بێ زیكرێكی تر دابهستم، تا یار خۆی به‌ماڵی كاكه ئه‌حمه‌ی خانه‌قا ئه‌كه‌یت، له‌وێ له‌به‌رده‌م قۆریه ڕه‌شه‌كه‌ی دای سه‌ی زاده‌و نوكته‌كانی سه‌عه‌ی مێردی و میهره‌بانی باجی ئامین.. وچاوچنۆكی ره‌عنا خان بۆ كرێی خانوو، له‌وێ ساماڵ ونه‌سرین به‌رده‌م ئاوێنه‌كان جێدێلن، تۆ له‌ناو چاوی من ئه‌ڕوانیته ئاوێنه‌كان شوعله‌ی مۆمی چاوی خۆمت بۆ دائهگیرسنم”
دیاره ئه‌وه‌ش ساته‌وه‌ختێكه په‌یوه‌سته به یاده‌وه‌ری مناڵیه‌وه، هه‌ڵبه‌ت شوێن وكاره‌كته‌ره‌كان په‌یوه‌سته به شوێن وكارهكتهرهكانی مناڵی، تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ر له‌نوێ مناڵ ببێته‌وه، مناڵ بوونه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناو ئه‌زموونی مناڵی.. ئه‌وه خۆ ئامادهكردنهوهیه بۆ نه‌مریی، بۆیه بڕوای وایه مناڵیی به ده‌ست باوكیه‌وه پیاسه ئه‌كات، ئه‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و تێپه‌ڕین به‌به‌رده‌م شوێنێكی وه‌كو ده‌رگای كتێبخانه‌ی گشتی ئه‌كه‌نه‌وه كه پڕن له نوقڵی جه‌ژن، مناڵی به‌سه‌ر خاسه‌وه له‌گه‌ڵ باوكدا ئه‌ڕواننه ژێر پرده‌كه.. لهتێكئاڵانی سه‌گه‌كان وورد ئه‌بنه‌وه، ئهتریقێینهوه و به‌ره‌و قه‌ڵا سه‌ر ئه‌كه‌ون، هه‌ڵبه‌ت لێره قه‌ڵا وه‌ك هه‌ر شوێنێكی یاده‌وه‌ری وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی مێژوویی سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بۆ توانای ئه‌فسوونی زمانی عه‌شقه بۆ مردن ئه‌و ده‌مه‌ی كۆترێك له‌وێوه دائه‌به‌زێته خانووێكی پاشماوه‌و ئه‌یانخاته سه‌ر پشتی خۆی، ئه‌و شوێنه به‌جێماوه بۆ عه‌شق ئه‌بێت به كۆماری عه‌شق ڕایان ناگرێت، كه له‌وێدا عاشقهكهمان له‌ناو خۆ ئاماده‌كردن بۆ نه‌مریی تاجی شاژنی ئه‌خاته سه‌ر قژی یارو پێی ئه‌ڵێت “ئه‌میره‌ی دڵی من، ئیدی بۆ هه‌میشه تۆ ئه‌میره‌ی كۆماری عه‌شقی ومنیش پاسه‌وانی عه‌رشی كۆمارم” ئه‌و ده‌مه توانای تێگه‌یشتن له زمانی باڵنده‌كان ئاسانتره، هه‌ڵبه‌ت بۆ عاشق تێگه‌یشتن له زمانی باڵنده‌كان وه‌ك تێگه‌یشتنه له زمانی مۆسیقا، بۆیه ئه‌و ده‌مه په‌ڕه‌سێلكه ئه‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پیاوكوژان لێگه‌ڕێن.. ئه‌گه‌ر شه‌مشه‌مه كوێره‌ی ئیرهابی عه‌شق لێگه‌ڕێت.. ماڵی ئێوه ماڵی عه‌شقه، ئه‌وه ئومێدی عاشقه تا دواین ساته‌وه‌خت، بۆیه عاشقهكهمان كه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدا ده‌وه‌ستێته‌وه، له‌به‌ر خۆیه‌وه زۆر به‌كزی قسه‌یه‌ك ده‌كات به‌ڵام خۆشه‌ویسته‌كه‌ی زۆر به ده‌نگی به‌رز لێی وه‌رده‌گرێت، ئه‌و كاته‌ی عاشق له‌به‌رده‌م قاچه‌كانی یاردا كڕنۆشی بردووه‌و به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌ڵێت “ژنه ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌ی رۆحم.. نه گولله دادی پیاوكوژ ئه‌دات بۆ مردن.. بۆ كوشتنی عه‌شق، نه من ئه‌توانم له په‌رستگای عه‌شقی تۆدا.. وه‌ك هه‌موو ئێواره‌یه‌ك نوێژی عیبادهت نه‌كه‌م.. ده‌سا وا سه‌ری سوژده‌م ئه‌به‌خشمه‌وه به پێلاوهكانت.. تا تیشكی سووری خۆری قژت هه‌ڵنه‌یه‌ت.. من سه‌ری كرنۆشم به‌رز ناكه‌مه‌وه”
به‌ڵام ئاخۆ عاشقه‌كه‌ی ئێمه یا عاشقه‌كانمان ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌ری كڕنۆش ئه‌به‌خشنه پێڵاوه‌كانی یار.. خۆری قژی یار هه‌ڵدێت؟ یاخود گولله‌ی پیاوكوژان ئه‌گات پێی؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر خۆری قژی یار هه‌ڵبێت ئه‌وه عاشق به‌خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌گات وماڵێك ئه‌كات به كۆماری عه‌شق، ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی مردنیش بۆوه ئه‌وسا ڕۆحی نه‌مر وه‌ده‌ست دێنێت، بۆ ئه‌به‌د وه‌ك عاشقێكی نه‌مر له‌دڵی یاردا ئه‌مێنێته‌وه.
نیهاد جامی