په‌رچه‌می کیژه خوێندکارانی خورماڵ…. حه‌مه‌غه‌فور
په‌رچه‌می کیژه خوێندکارانی خورماڵ
به‌شێکه له موقه‌ده‌ساتی کۆمه‌ڵگای کوردسان!….
کاتێک هه‌واڵی شه‌رماوه‌ری بڕینی په‌رچه‌می ژماره‌یه‌ک له کیژه خوێندکارانی دواناوه‌ندی خورماڵی کچان بڵاوبوویه‌وه، میدیای ده‌سه‌ڵات حه‌په‌ساوو تۆقیو سه‌ریکرد به بن باڵی خۆیداو به‌لایدا تێپهڕیو وه‌ک هه‌میشه ملی نایه‌وه به پیشه‌ی هه‌میشه‌یی که‌تمانکردنی ڕاستییه‌کانی کوردستانه‌وه. گومانم نییه که ئه‌و کیژه خوێندکاره‌ی سه‌ربه‌رزانه به‌ره‌ڕووی مامۆستایانی تۆمه‌تبار بووبووه‌وه هه‌واڵه‌که‌ی گه‌یاندووه‌و به‌م کاره‌شی سه‌روه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆمارکردووه‌و نه‌نگییه‌کی گه‌وره‌شی کردۆته نسیبی میدیای گوێڕایه‌ڵ. ئه‌م کیژه خوێندکاره لێبڕاوانه سه‌رله‌به‌ری ئامانج‌و ناوهرۆکو نییهتو مانا‌و مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رو ئیداره‌و مامۆستایانی تۆمه‌تباری یه‌کپارچه ڕه‌تکردۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش شایسته‌ی زۆرترین‌و به‌رزترین قهدرزانینو پشتیوانیکردنه لێی. له‌م سه‌روبه‌ندی 8هه‌شتی مارسه‌دا من سه‌ری ڕێزم بۆ جورئه‌تی ئه‌و کیژه سه‌ربه‌رزه دائه‌نه‌وێنم. ئه‌م هه‌ڵوێسته ئازایانه‌ی نیشانی ئه‌دات ئاپارتایدی جنسی هه‌رچه‌ند شاڵاوببات بۆ ژنان‌و بۆ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام بێگومان به‌ره‌وڕووی به‌رگرییه‌کی لێبڕاوانه‌ش ده‌بێته‌وه! ئه‌مه‌ش جێگای ئومێدی ئێمه‌ی ئازادیخوازانه.
ئه‌و چه‌ند مامۆستایه‌ی که تۆمه‌تبارن به بڕینی په‌رچه‌می 35سیوپێنج قوتابی کیژی ئه‌و دواناوه‌ندییه، یه‌کێکیان ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانییه‌و یه‌کێکی تریان ئه‌ندامی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌و ئه‌وی دیکه‌شیان ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامییه. ئه‌م ڕووداوه هێمایه‌که بۆ لێکچوونی تێڕوانینی گشتی ئه‌م حیزبانه بۆ ژنان، بۆ ماف‌و ئازادییه‌کانی ژنان‌و کچان، بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی تاکو مافه‌کانی مرۆڤ، به دیاریکراویش بۆ بێبه‌هایی ڕێز‌و حورمهتو که‌سایه‌تی خوێنداکاران، مه‌خسوس خوێندکارانی کیژ له‌ناو پرۆسه‌ی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌دا. ئاماژه‌یه بۆ شێوازی تێفکرینیان سه‌باره‌ت به بێنرخیی خوێندن‌و په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌کی گشتی لای ئه‌م حیزبانه.
له‌وانه‌یه که‌سانێک بڵێن ئه‌مه حوکمێکی کوێرانه‌یه من ده‌ریده‌که‌م؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئه‌جێندای سیاسی‌و کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگی ئه‌م حیزبانه‌و ناسیونالیزمی کوردی‌و ئیسلامی‌دا به شێوه‌ی کوللی، جێگاوڕێگای ئینسان به گشتی‌و ژنان‌و کچان به‌تایبه‌تی بێڕیزو بێبه‌هاو نزم تهماشانهکرێ، ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تی موتڵه‌قی ئینسانی خۆیان له ڕیشه‌وه له‌که‌دارو به‌دگومان نه‌کرێ، ئه‌م پێودانگ‌و فۆرمۆلانه به پشتیوانه‌ی یاسای شه‌رعی ئیسلامی‌و ناسیونالیستی‌و دواکه‌وتووانه‌و عه‌شیره‌یی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا نه‌سه‌پێنرێ، له جێگایدا یاسایه‌کی هاوچهرخو مۆدێرن به‌رجه‌سته‌و ڕۆشن دابڕێژرانایه، گومانم هه‌یه ئه‌و مامۆستایانه جورئه‌تیان بکردایه ده‌ست بۆ تاوانێکی وا گه‌وره بهرنو مێشیش میوانیان نه‌بێ.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕووداوه‌که بکه‌ین، به‌ته‌نها له خورماڵ ڕووینه‌داوه، تاوانێک نییه به ته‌نها له به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌ک خوێندکاری کچی خورماڵدا ئه‌نجامدرابێت، به‌ڵکو ئه‌مه تاوانێکه له‌به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستانداو هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌گرێته‌به‌ر. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین دیارده‌یه‌کی سهتاپاگیرهو له ئاستی کوردستاندا ڕۆژانه به ده‌یان شێوازی دیکه له ناو پرۆسه‌ی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌دا خۆی دووباره‌ده‌کاته‌وه. هه‌ر له جنێو‌و قسه‌ی ناشیرین ووتنه‌وه تا ده‌گات به لێدان‌و سوکایهتیو شکاندن‌و ئه‌تککردنی حورمهتو که‌سایه‌تی قوتابیان‌و خوێندکاران له هۆڵو کلاسه‌کانی خوێندندا، له‌به‌رچاوی گشتی‌و بۆ ته‌مبێکردنی ئه‌وانی تر، مومارهسهدهکرێو هه‌موومان شاهیدی ئه‌م حاڵهتهینو بڕوانکه‌م که‌س بتوانێ خۆی لێلابدات.
به‌بڕوای من ئوسلوبو شێوازی توندوتیژی نواندن به‌بیانووی پووچی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌وه(وه‌کو ئه‌مه‌ی که یه‌کێک له مامۆستایانی تۆمه‌تبار ووتوویه‌تی؛ گوایا لیژنه‌ی ئینزیباتی ئیداره‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌وه هه‌ستاوه به بڕینی پهرچهمو قژی خوێندکاران، بۆ ئه‌وه‌ی دوورکه‌ونه‌وه له خۆجوانکردنو ڕووبکه‌نه خوێندن) جگه له نیشانه‌ی ئیفلیجیی شێوازی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن له کوردستان، بێجگه له فه‌شه‌لی شێوازی دراسه‌ی کۆن‌و ئه‌مه‌ی وا له دواناوه‌ندی خورماڵی کچان خۆی نیشانده‌دات، لامبالاتییهکی موتڵه‌قی فهرههنگیو کۆمهڵایهتیو ئه‌خلاقی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کوردی ئه‌خاته‌ڕوو به‌رامبه‌ر به مناڵانی کوردستان، به‌رامبه‌ر به لاوان‌و گه‌نجان، به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا به گشتی‌و به ئایینده‌ی ئه‌م خهڵکو کۆمه‌ڵگایه‌ش به تایبه‌تی.
بارودۆخی ئهسهفبارو ده‌ردناکی پرۆسه‌ی خوێندن‌و په‌روه‌رده له کوردستان، له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، به‌ر له هه‌ر شتێک ئه‌و حه‌قیقه‌ته نیشانئه‌دا که ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌حزابی کوردی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ مه‌سئولییه‌تێکی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ بۆ ئاڵوگۆڕ هێنان به‌سه‌ر شێوازی خوێندنی کۆندا، وه نابێ هیچ ئومێدێکیش به وه‌عدو به‌ڵێنی درۆیینه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه گرێبدرێته‌وه. خه‌ڵکی کوردستان، لاوان‌و گهنجانو خوێندکارانی کچ‌و کوڕ ده‌بێ ئه‌م بارودۆخه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن‌و په‌روه‌ره‌ده ڕهتکهنهوهو خوازیاری هێنانه‌ئارای شێوازێکی مۆدێرن‌و کاریگه‌ر، وه پرۆسه‌یه‌کی په‌رورده‌و خوێندنی هاوچه‌رخی وابن که شه‌خسییه‌تی ئینسانیی خوێندکاران درووستبکات نه‌ک تێکیانبشکێنێت. داوای ته‌رخانکردنی بودجه‌یه‌کی ته‌واو که‌ماڵی حکومه‌تی بن بۆ پێکهێنانی گۆڕانکاری ڕیشه‌یی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندندا.
کۆتایی ئه‌م سه‌رنجانه‌م به‌وه دێنم که ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌م تاوانه هه‌ستاون چۆن به‌ره‌وڕووی یاسا کراونه‌ته‌وه، یا ده‌بنه‌وه؛ ئه‌وه‌ی بڵاوبۆته‌وه له‌مباره‌وه تائێستا ئه‌وه‌یه که گوایا لیژنه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ به‌دواداچوونی تاوانه‌که پێکهاتووه‌و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌و مامۆستایانه له کاره‌کانیان دهربکرێنو به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاکه‌ش پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی لێبسه‌نرێته‌وه!
به‌ر له هه‌ر قسه‌یه‌ک له‌مباره‌وه، له‌سه‌رکار ده‌رکردنی ئه‌و مامۆستایانه دوباره شێوازێکی دیکه‌یه له توندوتیژی نوواندنو بێڕه‌حمی کۆمه‌ڵگاو سیسته‌می باو به‌رامبه‌ر به تاکه‌کانی، وه نیشانه‌ی پاشاگهردانیو نه‌بوونی یاسایه له کوردستان. له‌ژێر هیچ بیانوویه‌کدا نابێت هیچ که‌سێک له‌سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌ربکرێت. چونکه ئه‌وه خۆی سزادانێکی جه‌ماعییه. سزای به‌کۆمه‌ڵیش تاوانه‌و نابێت ده‌ستی بۆ ببرێت. ئه‌و مامۆستایانه له‌وانه‌یه هاوسه‌رو مناڵیان هه‌بێت. کاتێک ئه‌و ده‌رده‌کرێ له کاره‌که‌ی زهریبهکهی مناڵ‌و هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌یدات. وه ئه‌مه تاوانێکی گه‌وره‌ی دیکه‌یه‌و نابێت ڕووبدات. سه‌رباری ئه‌وه یه‌که‌م، کام دادگا‌و کهیو له کوێ ئه‌م دادگایه‌ی ئه‌نجامداو به‌م بڕیاره گه‌یشت؟ دووهه‌م، ئه‌و دادگاییه ده‌بێ ئاشکراو له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه بۆ ڕای گشتی بگوازرێته‌وه. وه پرۆسه‌یه‌کی ئاسایی‌و مه‌ده‌نیانه‌ی دادگایی بچێتهبهرهوه.
گرنگترین مه‌سه‌له‌و سه‌ره‌کی ترین خاڵ‌و مه‌به‌ست له داداگایی کردن‌و به‌رپاکردنی پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی یاسادا ئه‌وه نییه چۆن تۆڵه له تاوانبار یاخود تۆمه‌تبار ده‌سه‌نرێته‌وه. ئه‌مه خه‌ته‌ره‌و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر شێواز‌و ڕۆحییه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی کوێرانه باردێنێتو ده‌بێت خۆمانی لێ بپارێزین. یاسا ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێک سه‌روه‌ری خۆی بسه‌لمێنێت. ئه‌ویش به‌وه‌ی که له‌ڕێگای توێژینه‌وه‌و بردنه‌به‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاسایی دادگاییه‌که‌وه، له‌چه‌شنی ئه‌م تاوانی بڕینی قژو په‌رچه‌می کچانه‌ی خورماڵه‌وه، له‌پێناوی به‌رگرتن به دووباره‌بوونه‌وه‌ی کار‌و تاوانی دزێوی له‌م جۆره‌دا شێوازێکی هاوچهرخو مه‌ده‌نی له پرۆسه‌ی دادگایی ئاشکرادا ئه‌نجامبدرێ که هوشیاری کۆمه‌ڵگا له‌و باره‌وه بباته سه‌ره‌وه‌و ئاستی مقاوه‌مه‌و به‌رگری کۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌ر تاوانی له‌م جۆره‌دا به‌هێزتربکات، وه پرۆسه‌ی دادگاییه‌که نیشانیبدات که یاسا ماف‌و ڕیزو که‌سایه‌تی تاکاکانی خۆی به ئهسڵو سهرهکیو ئه‌ساس دائهنێتو به‌رگری لێده‌کات.
بێگومان ده‌بێ دادگا هه‌قی شکاندنی کهسایهتیو ڕێز‌و حورمه‌تی ئه‌و کیژه خوێندکارانه بگێڕیته‌وه بۆیان. وه له‌به‌رده‌می ڕای گشتیدا به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانی تۆمه‌تبار دوای ساغبوونه‌وه‌ی تاوانه‌که به‌سه‌ریاندا داوای لێبووردنیان لێبکه‌ن. ئه‌وسا ده‌توانین بڵێین یاسا بوونی خۆی سه‌لماندووه‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنیش ملکه‌چی یاسایه. نه‌ک مهسهلهیهکو تاوانێکی وا گه‌وره دیزه به ده‌رخۆنه بکرێت‌و تاوانێکی دیکه‌ش، یانی ده‌رکردنی ئه‌و مامۆستایانه له‌سه‌ر کاره‌کانیان بکرێته سه‌ربارو ڕۆژی سه‌د جاریش گوێبیستی سه‌روه‌ری یاسا ببین له کوردستان!
2مارس2008