مرۆڤ و هه‌ژموونی وێنه‌کان
هه‌نوکه هه‌مووان له وسه‌ر دورگه‌کانی کیڵبراید بۆ بهستهڵهکاکنی ئاکرانیسی ئیسله‌ند وه له بیابانه‌کانی عه‌دل بگروی مۆریتانیاوه بۆ شاخه‌کانی زاگرۆس به جۆرێک له جۆره‌کان له‌ژێر هه‌ژمونی تۆڕه‌کانی زانیاریداین و له‌زۆربه‌ی باره‌کاندا له ژێر هه‌ژموونی وێنه‌داین. ئه‌مڕۆ له سه‌رووه‌ختی خێرایی تۆڕه‌کانی زانیاری و شۆڕشی ته‌کنۆلۆژیایی زانیاری‌دا چیدی ، نه کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و نه تاکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه دابڕاوبێت له جیهانی ده‌وربه‌ر ، هه‌موان به‌جۆرێ له جۆره‌کان به‌ستراوین به‌یه‌کدیه‌وه. بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێناسه‌ی چه‌مکه کۆنه‌کان شیاو و به‌سنین بۆ هه‌ردوو دیارده‌ی میدیا و کۆمه‌ڵگا، نه کۆمه‌ڵگا ئه‌و ستراکتۆره‌ی جارانی ماوه له زانستی کۆمه‌ڵناسی نوێ‌دا و نه میدیاش به‌و پێناسه ساده و کۆنانه ده‌خوێنرێته‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه ده‌مانه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌کی خێرایی گوتاری که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه (ناوخۆیی و ئاسمانی ) کوردیه‌کانه که‌من جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆ له نێوانیان دا ناکه‌م . له‌به‌ر یه‌ک هۆ ئیمه ته‌له‌ڤزیۆنمان هه‌ڵبژارد چونکه له رۆژنامه زیاتر خه‌ڵکی کورد ئاسانتر ده‌توانێت به‌کاریبهێنێت وه هه‌روه‌ها خوینده‌واری ناوێت و له رادیۆش دیسانه‌وه ساناتره چونکه کاتی سه‌یرکردنی له‌بارتره ، کاتی شه‌وانه و وه‌ک چالاکیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجامده‌درێت. به‌داخه‌وه وه‌ک زۆرێ له کێڵگه‌و بواره‌کانی تری بواری رۆشنیبریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری کورد ئه‌م بواری ته‌له‌فزیۆن و کۆمه‌ڵگه که‌مترین قسه‌ی لێوه‌کراوه ، گه‌ره‌که هه‌موان چاک ده‌رک به‌و راستیه بکه‌ین که چیدی ته‌له‌فزیۆن به ته‌نها ئه‌و سندوقه ڕه‌شه‌ی جاران نییه هه‌واڵی شه‌ڕه‌کان و سه‌ردانی سه‌کرده‌کان و باری که‌ش وهه‌وا و فلیمی دورودرێژ که شه‌وانی زستانمان بۆ بگوزه‌رێنی، به‌ڵکو هه‌نووکه ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و لهسهروههمویانهوه (لانی که‌م له‌م سهرووهختهدا) ته‌له‌فزیۆن ته‌نها وێنه‌ی واقیع ناگوێزێته‌وه بۆمان ئه‌کرێت بڵین ته‌له‌ڤزیۆن و وێنه‌کان واقیع به‌رهه‌مده‌هێنن. واته خودی وینه‌کان خۆیان بوونه‌ته ریاڵه‌تی. وه‌ک بیریاره پۆست مۆدیرنستهکان پێێ له‌سه‌ر داده‌گرن که هه‌نووکه له رێگه‌ی چه‌ند نمونه‌یه‌که‌وه ژیان و خه‌یاڵ ئاوه‌ڵای یه‌کدی بوون زۆر زه‌حمه‌ته له‌یه‌کدی جوێ بکرێنه‌وه، ئه‌وان به‌تایبه‌تی فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی بۆردیارد نمونه‌گه‌لی وه‌ک دزینیلاند ( ئه‌و شاری یارییه‌ی مناڵان که مرۆڤ به چوونه ناویه‌وه سنوره‌کانی فانتازیاو واقعی لێ بزر ده‌بێت وه هه روهها نمونه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیش دێنیته‌وه که هه‌مان فه‌نتازیا به‌رهه‌مهده‌هینێت له‌ته‌ک بینه‌ره‌کانیدا به جۆرێ ( به‌تایبه‌تی له به‌رنامه ریالهتی تیڤیدا ) وه‌رگر ئاوێته‌ی وێنه‌کانی نێو جیهانی فانتازی به‌رنامه‌کان ده‌بێت. ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا و به زمانی کوردی لانی که‌م 25 که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاسمانی و زه‌مینیمان هه‌یه و لانی که‌م رۆژانه 7 کاتژمێر هاوڵآتی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بینه‌ری ئه‌م که‌ناڵانه‌یه بگره به ره‌وه‌ندی کوردیشه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، ئیدی ناکرێت له رووی گووتارهوه بێده‌نگ بین به‌رانبه‌ر ئه‌م دیارده‌یه هه‌رچه‌ند ناو به‌ناو له‌سه‌ر تاک تاکی به‌رنامه‌کان هه‌ندێ شت وتراوه به‌ڵام له‌لایه‌ک خوێندنه‌وه‌ی سیستماتیکی و زانستی نییه واته زیاتر سه‌لیقه زه‌وقی بینه‌ره ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه ڕه‌هه‌ندی ستراکتوریی و گوتاریی له‌خۆ نه‌گرتوه واته لایه‌نه‌کانی پرۆگرامی مادده راگه‌یێنراوه‌که نمونه‌ی لایه‌نی فه‌له‌سه‌فه‌ی په‌روه‌ره‌ده‌یی و سایکۆلۆژی تاک و گشت، بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتوری و زمانه‌وانی هتد. هه‌رچه‌ند له په‌راوێزی ئه‌و ئازادیه‌ی له هه‌رێمی کوردستان هه‌یه جموجۆڵیکی رۆژنامه‌وانی نا حیزبی و چالاک کارده‌کات به‌ڵام نه‌بوونی که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی له چه‌شنی ئه‌ورۆژنامه و گۆڤار و رادیۆیانه بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی دروست کردوه له پرۆسه‌ی میدیای ئازاد‌دا. ئێمه له‌م کورته باسه‌دا به‌ته‌نها راو سه‌رنجی خۆمان له‌مه‌ڕ هێڵه گشتیه‌کانی گوتاری ته‌له‌فزیۆنی ده‌خه‌ینه روو یان وردتر چه‌ند پرسێک ده‌وروژێنین به هیوای ئه‌وه‌ی ده‌رگا له رووی ئه‌م بواره بکه‌ینه‌وه. یه‌که‌م وێستگه له‌سه‌ری بوه‌ستین مه‌سه‌له‌ی بونیادی گوتاری ئه‌و که‌ناڵه تهلهفزیۆنیانهیه، تائه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دام‌و ده‌زگاکانی که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان به‌تایبه‌تی حزیبیهکان ( به‌داخه‌وه که ده‌کاته زۆربه‌یان ) به میتۆدێک کارده‌که‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای بینه‌ری پاسیڤ یان ناکارا دامه‌رزراوه، که ئه‌مه زیاتر له‌م رۆژگاره‌دا خه‌سڵه‌تی کۆمه‌ڵگا داخراوه‌کان و سیستمه تۆتالیتاریهکانه. واته بینه‌ر وه‌رگری هه‌رچی شتێکه که له شاشه‌وه وه‌ریده‌گرێت ، زیاد له‌مه‌ش به‌ڵکو ئاراستهیشی ده‌کات و ده‌بێته به‌شێک له یاده‌وه‌ری. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر زیانی هه‌یه بۆ هۆشیاری و ئاگایی گشتی کۆمه‌ڵگه به‌ڵکو تاک و کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر زانیاری و رۆشنبیریی هه‌ڵه‌و خورافه راده‌هێنێت. ئه‌م ره‌وشه نا سروشتیه وایکردوه له هه‌ردوو باری پیاهه‌ڵدان و لێخویندن بۆ نمونه له کار‌و ئه‌دای حوکومه‌ت هه‌ر نا هاوسه‌نگی و بێسه‌روبه‌ری پێوه دیار بێت، چونکه له بنه‌ڕتدا ئه‌م گوتاره له‌سه‌ر پره‌نسپی ئاکیڤ/پاسیڤ و ئاگا/بێ‌ئاگا دامه‌رزراوه . ئه‌م مۆدیله له میدیا و گوتاری میدیایی له زۆربه‌ی جیهان به‌سه‌ر چووه ، بگره مۆدیلی میدیایی حیزبی و ده‌وڵه‌تی له‌م رۆژهه‌ڵاتی ناڤیینه ده‌رچێ کاری پیناکرێت. له‌بری ئه‌وه میدیایی بازرگانی و پرۆفشناڵ که له‌سه‌ر بنه‌مای فرۆشیار/کڕیار ، به‌رهه‌مهێنه‌ر/به‌کاربه‌ر بونیادنراوه ، که بینه‌ر واته ( به‌کاربه‌ر و کڕیار) له‌سه‌ر پره‌نسپی هه‌ڵبژاردنی ئازاد وه‌ستاوه واته تۆ ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێریت که ده‌ته‌وێت بیبینی . لێره‌وه ده‌که‌وین به‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌دا که له‌هه‌ناوی گوتاری ئه‌م میدیایهدایه ، که چه‌نده بێ سه‌ر و به‌رن له به‌رنامه پرۆگرامه‌کانیان دا له‌بری تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆری زه‌وقی تاکه که‌س به ئاشکرا ئه‌بینرێت له په‌خش و ته‌نسیقی به‌رنامه‌کانیاندا. ئه‌م کێشه‌یه رامان ده‌کێشێته نێو گفتوگۆیه‌کی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌و سه‌رنجه‌ی سه‌ره‌وه ئاماژه مان پێدا که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی هۆشیاری هاوڵاتیه (له‌م کۆنتێکسته‌دا ) مه‌به‌ستمان بینه‌ره .وێناکردنی بینه‌ره‌کانت وه‌ک ئه‌کته‌رێکی پاسیڤ راست یه‌کسانه به نرخاندنیان به هاوڵاتی ناهوشیار ، که ئه‌م راستیه‌ش له ته‌واوی گوتاری گشتی کایه‌کانی دیکه‌ی حیزبی کوردی‌دا دیاره ، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌و شێوازه بێ له‌زه‌ته ئایدیۆلۆژیه جارێک ناسیۆنالیزم و جاریک ئیسلامیزم و نیشتیمانپه‌روه‌ری به خه‌ڵک ده‌فرۆشن. له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م وێناکردنه خه‌ترناکه سیستماتیزهکراوهی راگه‌یاندنه‌کانی حیزبی کوردی به‌رامبه‌ر هاوڵاتی/بینه‌ر ، له‌شکرێک له میدیاکاری ته‌مه‌ڵ و ناکارای هێناوه‌ته به‌رهه‌م که هچ نین جگه له ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌یاڵدانی حیزب نه‌ک خودی واقیعی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. وه‌ک نمونه‌یه‌کی دیار و پراکتیکی له‌م باره‌وه سازدانی ئه‌و هه‌مه مێزگرد و دیداره بێشومارانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه کوردیه‌کان چ نییه جگه که‌می ئه‌زمون و کرچی پلانی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی راگه‌یاندن و داهێنان. هه‌روه‌ک به‌راوردکاریه‌کی بچوک له کۆی پێنج که‌ناڵی فه‌رمی و لۆکا‌ڵی وڵاتی به‌ریتانیا هێنده‌ی یه‌ک که‌ناڵی کوردی کاتی مێزگرد و دیداری تیا په‌خش ناکرێت. نه‌بوونی به‌دواداچونی رۆژنامه‌وانی و دێکۆمێنتهری و ریاڵه‌تی شۆ وه له به‌رامبه‌ردا بوونی مێزگردی زۆر درێژخایه‌ن راستی سستبوونی ئه‌م بواره دهسلمینن و به‌هه‌ده‌ر چوونی ملیاره‌ها دۆلار له سامانی ئه‌م میلله‌ته. ئه‌م مۆدیله درێژخایه‌نانه‌ی لێدوان و دیداره ته‌له‌فزیۆنه‌کان جگه له به‌هه‌ده‌ر دانی وزه و کاتی زۆر دیسانه‌وه بینه‌ر له‌سه‌ر سستی و لاوازی له وه‌گرتنی ڕاو زانیاری رام ده‌کات ،واته له کۆنه‌ست و به‌شی یاداوه‌ری مێشک‌دا توانای وه‌رگرتن و ئیستعاب ته‌مه‌ڵ ده‌کات. گه‌ر له‌سه‌ر پرسێک بۆ نمونه له هه‌واڵه‌کان که‌سێک بانگێش بکرێت کاته‌که‌ی کورت بێت قسه‌که‌ر هه‌وڵده‌دات بۆچون و زانیاریه‌کانی کورت کاته‌وه گه‌ر ماوه‌ی درێژی هه‌بێت ئیدی ناچاره زیاده‌ڕۆی و درێژدادهڕی بێ مانا به‌کاربهێنیت. به‌گشتی ماوه‌ی ئه‌و نێوبڕه هه‌واڵیانه له ده‌زگا پێشکهوتهکاندا له 35 چرکه تێناپه‌ڕیت، هه‌رچی ده‌رباره‌ی دیداری دوردرێژه به‌نده شاید حاڵی بینینی چاوپێکه‌وتنی چه‌ندین بیریار و فه‌یله‌سوف سیاسه‌توان و پسپۆران بووم نمونه‌ی ( سالڤۆی ژیژک ، هابرماس ، ئارهکۆن ، چۆمسکی ، ئۆباما ، هینتگتۆن ، فۆکۆیاما هتد. )که چۆن له 20-25خوله‌ک بیربۆچونه‌کانیان خستوه‌ته روو . له کۆتایدا، له‌م هه‌لومه‌رجه ناته‌ندروسته‌دا کارکردن له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئه‌کادیمی و زانستی و هۆشیاری تاک و گشتی ئه‌رکی هه‌نووکه‌ییه، چیدی هه‌ر وا هیچ مادده‌یه‌کی بینراو تێنه‌په‌ڕێت به‌سه‌رماندا وه پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆن و فیلم ببێته که‌لتورێک لانی که‌م له کۆتایی هه‌فته‌دا ئه‌نجام بدرێت. ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی دونیا زانستگه‌لی وه‌ک خوێندنی که‌لتوریی و ره‌خنه‌ی میدیا و میدیای کۆمه‌ڵایه‌تی و شیکردنه‌وه‌ی گوتار ئه‌کتیڤ بکه‌ین له زانکۆ و گوتاری رؤشنبیرماندا.