كـامێرای شـیعر و فـلاشی وشـه
كـامێرای شـیعر و فـلاشی وشـه
ڕانانی نامیلكه شیعری (فلاشه‌كان)ی (دیار گوڵزار)
ئــاری عوسمان خه‌یات
بـه‌رایـی:
شیعر نووسین ئاسان نییه، به‌ڵام ئه‌و پشێوی و هه‌رایه‌ی له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی و كۆی باری ژیانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری به‌گشتی هاتووه‌ته ئاراوه، وایكردووه هه‌موومان بێ‌ترس و سڵه‌مینه‌وه ده‌ست بده‌ینه قه‌ڵه‌م و بنووسین، ئیتر هه‌رچی بێت گرنگ ئه‌وه‌یه بنووسین، ته‌نها نووسین و ته‌واو، نووسینی بێخوێندنه‌وه، ڕه‌نگه جارنه‌جارێكیش بۆ ئه‌وه‌ی پیاو له شوێنان و له‌نیو مه‌جلیساندا په‌كی نه‌كه‌وێ، چاو به كتێبێكدا ده‌خشێنین، به‌شكو تووتی ئاسا، دوو سێ دێڕێكی لێئه‌زبه‌ر كه‌ین و دواتر به‌سه‌قه‌تی بۆ ئه‌وانیتری بگێڕینه‌وه. ئه‌م دیارده ناله‌باره، كه هه‌نووكه وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر باری مه‌عریفی و كه‌لتوریمان خۆی نماینده ده‌كات، شتێك نییه، كه من تازه هه‌ستم پێكردبێت، به‌ڵكو هێنده له‌مێژه هه‌مووان هه‌ستمان پێكردووه، تا ئه‌وه‌ی نووسه‌رێك (كه به‌داخه‌وه ناوه‌كه‌یم له‌یاد نییه)، ده‌ڵێت: هه‌قوایه خه‌ڵاتێك بۆ خوێنه‌ر دابنرێت! هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له‌و قسه‌یه ڕوونه‌و ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده‌ی نووسه‌رمان هه‌یه، نیو ئه‌وه‌نده خوێنه‌رمان نییه، هه‌ربۆیه كه‌س پیاڕاناگا نووسینی كه‌سی تر بخوێنێته‌وه (ئه‌ی چۆن، گشتمان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و شاعیری گه‌وره‌ین، مه‌شغوڵین!!)، بۆیه به‌ڕاستی هه‌قی خۆیه‌تی به‌دوای خوێنه‌ردا بگه‌ڕێین و له‌هه‌ر كوێ زانیمان خوێنه‌رێكی نه‌گبه‌ت و بابا هه‌یه، بیگرین و خه‌ڵاتی بكه‌ین.. خۆ به‌ڕاست، به‌رله ئه‌ژدادی من و ڕه‌نگه ئه‌و به‌ڕێزه‌ش كه ئێستا ناوه‌كه‌یم له‌بیر نییه، شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی فه‌رموویه‌تی: “هێند شاعیر زۆرن له‌م عه‌سره‌دا/ بووه‌ته حه‌شری نێره‌كه‌ر له‌م حوجره‌دا” ئینجا ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ی شێخی شاعیران‌دا ئه‌وه حاڵه‌كه بووبێت، ئاخۆ له‌سه‌رده‌می ئه‌م شۆڕشه ته‌كنه‌لۆژییه‌دا، كه ئه‌وه‌نده خێرایه، پیاو ئه‌خاته هه‌ناسه‌بڕكێ و له‌م ڕۆژگاری حه‌مكه چاپخانه‌یه‌دا، ئه‌بێ چ باس بێ؟ مه‌علومه، كه ئه‌وه لای جه‌نابتان ڕوونه..
كه‌واتا ئه‌ركی كێیه خه‌می ئه‌م به‌زمه بخوات؟ كه‌ی و چۆن؟ چما ئه‌م دۆخه، دوورتر له‌مه به‌ره‌و كوێمان ده‌ئاژوێ؟ له‌مه‌ی كه ئێستا ده‌یبینین، چی تر چاوه‌ڕوانمانه، تا ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه؟ ئه‌مانه و دنیایه‌ك پرسیاری دیكه، له ده‌روازه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا پێشمان لێده‌گرن و ئه‌گه‌ر پتر دوای كه‌وین، ڕه‌نگه له ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی و مه‌به‌ستی بابه‌ته‌كه دوورمان بخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌و هه‌میشه ئاماده‌گی هه‌یه‌و مه‌حاڵه بتوانین خۆمانی لێبدزینه‌وه، گه‌ڕانی ئێمه‌یه، پێشا وه‌ك خوێنه‌رێكی جیدی، به‌دوای ئه‌و تێكستانه‌دا، كه له سه‌رده‌م و دۆخێكی وه‌ها شپرز و بێسه‌روبه‌ردا ده‌نووسرێن و به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، چونكه دواجار ئه‌ركی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو خوێنه‌رێكی جیدی، له‌وه‌ها دۆخێك‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر پرۆسێسی گه‌یاندنی په‌یامی ده‌ق، له‌نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ری ده‌قدا بگاته ئه‌نجام، بێگومان له كاتێكی وادایه، كه ئیدی ڕه‌نگدانه‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كانی نووسین له ژیانی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ر ده‌كه‌وێت و تاكه‌كان ده‌یئه‌زموون.
شیعری گرته‌یی له كه‌ناره‌وه
فلاشه‌كان، ئه‌و نامیلكه شیعرییه‌یه، كه له‌م ڕۆژانه‌دا شاعیری لاو (دیار گوڵزار)، وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی شیعری خۆی، خستییه به‌رچاوی خوێنه‌ران. وێڕای هه‌ندێ تێبینی و سه‌رنج، كه ئێره جێگه‌ی شه‌نوكه‌وكردنیان نییه و ئه‌كرێ له كاتێكی تردا، له قاوخی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا و به‌پێی بنه‌ماو تیۆره ئه‌ده‌بی و زانستییه‌كان، بخرێته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاواز، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی (دیار)، كه له (37) ده‌قی شیعری و مانیفێستێكی ئه‌ده‌بی له‌ژێر ناوی (مانیفێستی شیعری گرته‌یی)دا، له دوو توێی به‌رگێكی قه‌شه‌نگ، كه به تابلۆیه‌كی هونه‌رمه‌ند (ڕێبوار سه‌عید) ڕازاوه‌ته‌وه، له (91)لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره ناوه‌نجیدا، خۆی ده‌بینێته‌وه، ئه‌كرێ به سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتووی (ئه‌ده‌بی/شیعری) له ژیانی شاعیردا، له قه‌ڵه‌م بدرێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و مانیفێسته شیعرییه‌ی كه له نامیلكه‌كه‌یدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم، ناو و به‌رهه‌مه‌كان به‌پێی پێوه‌ری شه‌وقوزه‌وقی ساده‌له‌وحانه پۆلێن و ڕیز بكرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وه‌ها كارێك بكه‌ین، ئه‌وا بێگومان فلاشه‌كانی دیار گوڵزار، یه‌كێكه له به‌رهه‌مه باشه‌كانی نه‌وه‌ی تازه‌ی شیعری كوردی (ئه‌گه‌ر ئه‌م ناولێنانه ڕاست بێت)، خۆ ئه‌گه‌رنا، من دڵنیام دیار به‌م فلاشانه‌وه، شتێكی ده‌گمه‌نی له‌و هه‌وڵه به‌رهه‌مهانیوه، كه هیچ نه‌بێ زۆروكه‌م لای هاوده‌مه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی (گه‌رمیان/كفری) ده‌یبینین، هه‌ڵبه‌ت من بۆخۆم ئه‌مه به بچوككردنه‌وه‌ی فلاشه‌كان تێناگه‌م، چونكه دواجار ئێمه‌ی گه‌رمیانی (كه دیسانه‌وه ئه‌م ناوچه‌گه‌رییه‌شم پێخۆش نییه) یه (دیار)یشه‌وه، كوڕی ئه‌م كه‌ناره‌ی وڵاتین و ئاسان نییه، بتوانین جێگه‌ی خۆمان له‌نێو ناوه‌نددا بكه‌ینه‌وه، مه‌گه‌ر به چاوقایمی و چه‌قاوه‌سووری ئه‌ده‌بیانه‌ی خۆمان، ده‌نا ئه‌وه كام ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یه، له‌خۆی ڕاده‌بینێ به‌رهه‌مێكی جوانی كوڕه گه‌رمیانییه‌ك له‌چاپ بدات؟ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه باس له نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌رچی پیرو كه‌رو كه‌وده‌نی دنیای ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كوردی هه‌یه له‌ده‌وری خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه، من ناڵێم هه‌ركه‌س دوو تڕه‌شیعری نووسی، ئیتر با ده‌زگای ئاراس و (سه‌رده‌م!!)و چووزانم كوێی تر، له‌چاپی بدات بۆی، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانن، مادامه‌كێ ئه‌وان خۆیان به ده‌زگا و مه‌زگا ئه‌زانن، نابێ پێیانوابێ، ئه‌و ده‌زگایه هه‌ر بۆ ده دوانزه كه‌سه‌كه‌ی ده‌ورمێزی ئێوارانی عاره‌قخواردنه‌وه‌یه!!
ئه‌م شاعیره گه‌نجه، كه له ئێستادا ئاره‌زوویه‌كی ئه‌ده‌بی جوانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك ده‌ستگرۆیی بكرێت و خۆیشی هه‌روا به‌رده‌وامبێت و درێژه به خوێندنه‌وه‌و گه‌ڕان و عه‌دواڵی زیاتری بدات، له داهاتوودا، كه نازانم داهاتوویه‌كی نزیكه یان دوور، ئه‌توانێ ئه‌گه‌ر ڕاچه‌نینیش نه، قورنچكێك له جه‌سته‌ی ته‌پیوی شیعری كوردی بگرێت، هه‌روه‌ك خۆی له مانیفێسته‌كه‌یدا پێیوایه، كه”كاتی ئه‌وه هاتووه لووتی به‌رزی شیعری كوردی بشكێنرێت، چونكه به‌رپێی خۆی نابینێت(1)”.
فلاشه‌كان هه‌وڵێك له نێوان خه‌ون و خه‌مدا
قسه‌كردن له‌هه‌مبه‌ر ناوه‌ڕۆكی نامیلكه شیعری (فلاشه‌كان) و ڕانانی وه‌ك به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی، زۆری ده‌وێ، چونكه ئێمه له به‌رده‌م مانیفێستێك و سی و حه‌وت تێكستی شیعریداین، بۆیه به باشی ده‌زانم هه‌نووكه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌تمان ده‌بێ، له ڕوانگه‌ی ئه‌و مانیفێسته‌وه به‌نێو تیشكی فلاشه‌كاندا تێپه‌ڕین.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌درێ، ئه‌و مانیفێسته شیعرییه‌یه، كه تێدا شاعیر له خه‌مێكی قووڵدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌ربازه‌ی قورتاركردنی شیعری كوردی ئه‌م ڕۆژگاره، كه ئه‌مه‌ش له پێنج خاڵدا، له‌ژێر ناوی (ئامانجه‌كانی بزاڤ)ه‌كه‌دا ڕیز كراون. ئه‌و خه‌می ده‌ربازكردنه، گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی جۆرێك له قاوخدان و سنووربه‌ندكردنی شیعری لێوه هه‌ست ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش شتێكه، ئه‌گه‌ر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێ، ئه‌وا زه‌مینه بۆ به‌سته‌ڵه‌كبوونی شیعر خۆش ده‌كات، به‌ڵام دیاره كه (دیار) هه‌ستی به‌م حاڵه‌ته كردووه، بۆیه توانیویه‌تی به‌شێویه‌كی باریكبینانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌گه‌ری به‌سته‌ڵه‌كبوونه‌دا بكات.
ئه‌و له مانیفێسته‌كه‌یدا بانگه‌شه ده‌كات بۆ: (به‌هونه‌ركردنی شیعر و له قاڵبدانی ناڕێكییه‌كانی وه‌ك سڕینه‌وه‌ی وشه‌ی پووچه‌ڵكردنی شیعر‌و كوێركردنی ناوی به‌شیعركردنی میعر و ناشیعر و دانانی به‌ربه‌ستێك له ڕێگه‌یان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كان و بڵاوكراوه گشتییه‌كان، له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كان، هه‌روه‌ها پاڵاوتنێك بۆیان دابنرێت و بنكه ڕۆشنبیرییه‌كان به یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌قه شیعرییه‌كاندا بكه‌ن، واته دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌كی ستاندارد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرۆژه‌یه(2)”
ئه‌وه‌ی كه من له‌م خاڵه‌دا له‌گه‌ڵ (دیار)دا كۆناكاته‌وه، ئه‌سپاردنی شیعر‌و دانانی شیعره له‌به‌رده‌م ڕه‌حمه‌ت و قه‌ده‌ری لیژنه‌و میژنه و شتی وادا، چونكه شیعر نه خاوه‌نی هه‌یه‌و نه ئه‌بێ خاوه‌نیشی هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌وه خودی شیعر خۆی بێت، كه توانای به‌سه‌ر هه‌موو لیژنه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی و داموده‌زگایه‌كدا بشكێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بچه‌سپێنێ، هه‌روه‌ك چۆن (دیار) خۆی توانیویه‌تی به‌بێ بڕیاری هیچ لیژنه‌و شتێكی له‌وجۆره شیعره‌كانی خۆی بچه‌سپێنێ و بڵێت ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ش منم، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تێڕوانینه‌ش له خه‌مێكی قووڵی شاعیرانه‌ی شاعیره‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و ده‌یه‌وێ به‌دوای ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌ب و شیعردا بگه‌ڕێت و شیعر له ناشیعر و ئه‌ده‌ب له نائه‌ده‌ب جودا بكرێته‌وه. ڕه‌نگه یه‌كێك له باشترین ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه وا ده‌كات، به‌شێكی ئه‌م پێشنیاره بێته دی، ئه‌وه‌یه، كه له پێشا هه‌وڵبدرێت بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی تاكی كوردی له‌گه‌ڵ كتێبدا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لتوری خوێندنه‌وه ببێته دیارده‌و تاكی ئێمه وای لێبێت، ته‌نانه‌ت له ده‌بلیوسییه‌كانیشدا بخوێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و خاڵه هانده‌رێكی باش بووه، بۆ سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه‌ی خودی شاعیر، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆی، یان ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگایانه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی، نه‌شتوانن پێشنیاره‌كه‌ی به‌جێبێنن و بیر له‌وه‌ها شتێك بكه‌نه‌وه (كه بێگومان ناتوانن و بیریشی لێناكه‌نه‌وه)، ئه‌وا بێگومان وای له خودی شاعیر كردووه، كه بزانێ چۆنچۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێكسته‌كانی خۆیدا بكات. ئه‌و هاتووه به هۆشیارییه‌كی ته‌واوه‌وه، (هۆشیارییه‌كی شاعیرانه‌ی ته‌واو)، ده‌ستی داوه‌تێ و شیعری به‌رهه‌م هانیوه‌و ویستوویه‌تی به پرشنگی ئه‌م فلاشانه، شتێك له ڕوخساری شیعری كوردی ڕۆشن بكاته‌وه، هه‌ربۆیه پێیوایه، كه “شیعر ته‌نیا بۆ سه‌رگه‌رمی مرۆڤ نه‌هاتووه‌ته بوون، به‌ڵكو پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی و بنه‌چه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌قی شیعری به‌بێ بنه‌مای هونه‌ری بنووسرێت، كه‌واته بۆ خۆقاڵكردن و سه‌رگه‌رمی و ڕابواردن ده‌نووسرێت و ده‌هۆنرێته‌وه‌و هیچ خزمه‌تێك نه به كۆمه‌ڵ نه به وێژه ناگه‌یه‌نێت(3)”.
ئه‌وه‌ی كه دڵنیامان ده‌كاته‌وه‌و بێخه‌م ده‌مانهێڵێ له‌وه‌ی (دیار) نایه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ده‌ربڕینگه‌لی (خزمه‌ت به كۆمه‌ڵ و وێژه، بنه‌مای هونه‌ری و..هتد)ه‌وه، شیعر پابه‌ند بكات و ڕێگه‌مان نادا، بڵێین: ئه‌وه‌تا ئه‌میش بانگه‌شه بۆ بنه‌ماكانی (هونه‌ر بۆ هونه‌ر)و (ئه‌ده‌بی مولته‌زیم) ده‌كات، ئه‌وه‌یه، كه ئێمه له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانییه‌وه تێده‌گه‌ین، له‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی به ئایدۆلۆژیا‌و فیكرێكی سیاسی دیاریكراوه‌وه نه‌به‌ستووه‌ته‌وه‌و مه‌به‌ستیشی ئه‌وه نییه شیعر ته‌نیا له‌پێناوی شیعربووندا بنووسرێت، به‌ڵكو ئاوێته‌یه‌ك له خه‌می شیعر بۆ به‌شیعربوون و خه‌می ئه‌وه‌ی شیعر بتوانێ له سه‌رده‌می جه‌نجاڵی و نائارامییه جیاجیاكانی ژیاندا، ئه‌ركی تازه‌تر ببینێ و ڕۆبچێته نێو شاده‌ماری ژیانه‌وه‌و هه‌ر به ته‌واوه‌تی ببێته جومگه‌یه‌كی بنه‌مایی ژیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه، گرنگیدان به زمان و زمانی شیعری یه‌كێكی تره له‌و پێنج خاڵه‌ی مانیفێسته‌كه، كه تێدا هاتووه: “له داڕشتنی وشه‌دا نابێت گێره‌شێوێنی تێدا ڕوو بدات، ده‌بێت به‌گوێره‌ی بارۆخی ده‌قه‌كه بڕوات، ئه‌مه‌ش بۆ بره‌وپێدانی زمانی كوردی(4)” بێگومان ئه‌م گوزارشته، پێشینه‌یه‌كی هۆشدارانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌وپێیه‌ی ناوبراو خوێندكاری زانكۆ (كۆلێژی زمان/ به‌شی كوردی)یه‌و دیاره كه‌م و زۆر خۆی له خوێندنه‌وه‌و تاوتوێكردنی سه‌رچاوه‌كانی زمانی كوردیدا قاڵ كردووه، بۆیه هه‌ست به‌و پاشاگه‌ردانییه ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ زمانی كوردی تێكه‌وتووه‌و پێیوایه، كه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێویستییه‌كانی ده‌ق، زمان به خراپ به‌ركه‌ڵك ده‌خرێت و ئه‌و سیمایه‌ی كه ده‌بێ زمانی ده‌ق هه‌یبێت، به ویست یان نه‌ویستانه، ده‌شێوێنرێت.
هه‌ڵبه‌ت تێڕوانینه‌كان له‌هه‌مبه‌ر چۆنێتی به‌ركه‌ڵكخستنی زمان له‌نێو ده‌قدا، وه‌ك زۆر پرسی ئه‌ده‌بی دیكه، فره‌چه‌شنه. ئه‌وه‌تا هه‌ر قوتابخانه و تیۆر و ڕێبازێكی ئه‌ده‌بی، هه‌ر ته‌وژم و بزاف و گرووپێكی ئه‌ده‌بی له كڵاوڕۆژنه‌ی خۆیه‌وه‌و بۆخۆی وێنای زمان ده‌كات و تێیده‌ڕوانێ و دواجاریش ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ما ئه‌ده‌بی و هونه‌رییانه‌دا وێكیانبخاته‌وه، كه خۆی ده‌یخوازێ، دیاره له پشت ئه‌م فره ڕوانینه‌شه‌وه بۆ زمان، ته‌مایه‌كی فیكری و مه‌عریفی ئاماده‌گی هه‌یه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای زه‌وقوڕه‌وقی تاكه‌كه‌سی تاریكبینانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مایه‌ی كه‌سه‌ره، بۆ ئێمه‌ی كورد، ئه‌وه‌یه كه ئێجگار زه‌حمه‌ته بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كی بڕیار له‌سه‌ر پرسێكی وه‌ها بده‌ین، چونكه به‌رله هه‌رشتێك هێشتا ئێمه خودان زمانێكی ستاندارد نین، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش، به‌ڵكو ئێمه تا ئێستا و هه‌ڵبه‌ت له پێشووتریشدا خاوه‌نی هیچ جۆره تیۆرییه‌كی ئه‌ده‌بی كوردی تایبه‌ت به خۆمان نین و نه‌بووینه، هه‌روه‌ك باری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیشمان له‌بڕێك ڕسته‌ی پێكه‌وه به‌زۆرگرێدراو و هه‌نێجاریش باقوبریقه‌دار پتر، تێناپه‌ڕێت و ئه‌مه‌ش هه‌واكه‌ی لێبۆگه‌ن كردووین (ئه‌مانه‌ش هۆكاری جیاجیایان هه‌یه). بۆیه به‌ڕاستی قسه‌كردن له‌هه‌مبه‌ر زمانی ده‌ق، به‌بێ بوونی بنه‌ماگه‌لی پشتئه‌ستوور به تیۆر و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، كارێكی نه‌ك زه‌حمه‌ته، به‌ڵكو ڕه‌نگه مه‌له‌كردنیش بێت به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی ئاوی ده‌ریاوه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له زمانی ده‌ق، ته‌نها پاراستنی خودی زمان بێت، ئه‌وا من پێموانییه پاراستنی زمان هه‌ر ته‌نها به‌وه‌وه به‌ند بێت، كه من یان تۆ، بتوانین زۆرترین وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی له شیعرێك یان وتارێكی ڕۆژنامه‌وانی و..هتدی خۆماندا، به‌كار بهێنین، چونكه به‌ڕاستی ئه‌وه چه‌نده ئه‌ركێكی گشتی ده‌قگه‌لی نێو دنیای ئه‌ده‌به، ئه‌وه‌نده‌و پتریش ئه‌ركی داموده‌زگای ئه‌كادیمی و زمانه‌وانییه‌و هاوكات ئه‌ركی (عه‌قڵی زانكۆیی) ئێمه‌یه، كه بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه بیر له‌وه بكاته‌وه‌و خه‌می بخوات، نه‌ك من و دیار گوڵزار و (مه‌سه‌له‌ن: مه‌لا نه‌جمه‌ددین)، بێین له به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی خۆماندا خه‌می ئه‌مه بده‌ینه كۆڵی خۆماندا، كه‌چی له‌ولاوه له نووسراوی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تێكی بۆ نمونه وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له بری (خۆیه‌تی) بنووسرێ (خوی)، گوایه ئه‌وه په‌رچڤه‌كراوی وشه‌ی (الژاتیه)ی عاره‌بییه! ئه‌مه له كاتێكدایه، كه منیش وه‌ك ئێوه، ئه‌زانم، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پارێزه‌ری یه‌كه‌می زمانن، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌وان خۆیان به تاقی ته‌نیا و ئیتر ده‌وروبه‌ریشیان زه‌لكاوێك بێت له شه‌پڕێوی.
له‌مباره‌یه‌وه خه‌م و ئاواتی (دیار) ده‌گاته ئاستی خه‌ونبینین به زمانێكی كوردی ستاندارد، بۆیه ده‌نووسێت: “گرنگی به‌وه ناده‌م به‌شێوه‌زاری كام ناوچه بنووسم، به‌ڵكو ئه‌وه بۆ من گرنگه، تا چه‌ند به زمانێك ده‌نووسم مه‌رجی به‌ستانداربوونی تێدا ڕه‌چاو ده‌كرێت(5)” بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و ویستوویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی نه‌ك هه‌ر به ده‌م، هه‌وڵ بۆ به‌شداریكردن له به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی خۆیدا بكات و هاتووه له چه‌ند شوێنێكدا، وشه‌ی كوردی نوێی داڕشتووه، (كه دیسانه‌وه ئه‌مه‌شیان قسه هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام بۆ ئێستا و لێره نا)، بۆیه ئاوێته‌بوونی ته‌واوی شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌سته‌ی خۆیدا له‌هه‌مبه‌ر پێدراوه هه‌نووكه‌ییه‌كانی زمانی كوردی، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێو ده‌قه شیعرییه‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كه هه‌ر به چۆنێتی به‌كارهێنانییه‌وه نه‌گیرساوه‌ته‌وه له نێو سیاقی گشتی ده‌قدا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت زمان له‌و جوغزه ته‌سكوتروسكه‌ی خۆی ده‌ربهێنێت و به ستایلێكی تر نمایشی بكاته‌وه، هه‌روه‌ك له‌وباره‌یه‌وه له مانیفێسته‌كه‌دا، هاتووه:”ئه‌گه‌ر بته‌وێت شیعرێكی بیست دێڕی له‌ژێر ناونیشانێكدا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌رزه بنووسێت، به به‌راورد به كامێرایه‌كی فۆتۆ، ده‌بێت بیست وێنه‌ی جیاوازی ناو سروشت بگریت و له‌ژوورێكدا هه‌ریه‌ك وه‌ك تابلۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆی جیاوازی فۆتۆگرافی هه‌ڵبواسیت، كاتێك خوێنه‌رو بینه‌ر ئه‌و شیعره‌ت ده‌بینن، ده‌بێت هه‌ست بكه‌ن، كه بیست وێنه‌ی جیاواز، كه مه‌به‌ستم بیست دێڕی هیچ په‌یوه‌ست به‌یه‌كه‌وه‌نه‌بوو ده‌بینن و ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا له كۆی ده‌قه‌كه‌دا ده‌بێت بنه‌مای هاوبه‌ش له‌نێوان یه‌كبه‌یه‌كی دێڕه‌كاندا هه‌بێت، واته هه‌ر دێڕه‌و به تێلێكی نه‌بینراو و گرێ‌دراو به دێڕه‌كه‌ی دواتری كه دێت، به‌مشێوه‌یه سه‌رجه‌م دێڕه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت(6)”
له‌مه‌وه ئێمه له‌به‌رده‌م پێشنیازكردنی شێوازێك له زمانداین، كه دواجار له‌نێو ده‌قه‌یلی شیعریدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، كه به قه‌ولی شاعیر ئه‌وانه ده‌قه‌یلی (شیعری گرته‌یی)ن، وادیاره هه‌رهه‌مان هۆكاریش وایكردووه، كه ناونیشانی نامیله‌كه‌كه (فلاشه‌كان) بێت، نه‌ك شتێكی دی، ئه‌مه‌ش واده‌كات، بتوانین زمانی ده‌ق، به‌لای (دیار)ه‌وه، به جۆرێك له (زمانی ئه‌لیكترۆنی) ناوزه‌د بكه‌ین، ئه‌و زمانه ئه‌لیكترۆنییه‌ی كه له ڕێگه‌ی كامێرای بیر‌و تێفكرینه‌وه، چه‌ندین گرته‌ی جیاجیای ناو خودی سروشت و ژیان به هه‌موو جوانی و ناشیرنییه‌كانییه‌وه ده‌گرێت و له بۆته‌ی شیعردا ده‌یانتوێنێته‌وه، دواجاریش له‌ڕێگه‌ی ئه‌م شێوه به‌كارهێنانه‌ی زمانه‌وه، ده‌رك به‌و هێزه پته‌وه‌ی شیعره‌كان ده‌كه‌ین، كه ته‌رحێكی تریان له ڕوانین و وێناكردن پێشكه‌ش كردووه، كه له‌كۆی گشتیدا، خوێنه‌ر له‌دوای لێبوونه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه، هه‌ستێكی ئه‌وتۆی به‌لاوه دروست ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌نێَو ته‌ونێكی چڕی چنراو له وشه‌دا، تێپه‌ڕی بێت، وشه‌گه‌لێك، كه له‌ڕاستیدا زیاتر له چڵوپۆپی دارستانێكی چڕ ده‌چن، تا ئه‌وه‌ی له وشه‌ی ئاسایی.
حاڵه‌تێكی دیكه‌ی نێو ئه‌م مانیفێسته شیعرییه، ئه‌وه‌یه، كه باس له “چاره‌دانان بۆ كۆسپه ده‌روونییه‌كانی سه‌رده‌م(7)” ده‌كات، دیاره ئه‌مه‌ش پێدانی ئه‌ركی تره به شیعر (وه‌ك له‌شوێنێكی تری ئه‌م باسه‌دا، ئاماژه‌مان پێدا). بێگومان پێشینانیش ڕای خۆیان له‌باره‌ی پێدانی ئه‌رك به شیعر به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان ده‌ربڕیوه، بۆیه ئه‌مه‌شیان دیسانه‌وه جێی مشتومڕی خه‌ڵكانێكی زۆره، له‌وه‌ی ئاخۆ شیعر ئه‌ركی هه‌یه یان نا؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تی چییه و كامه‌یه، ئه‌گه‌ر نییه‌تی، بۆچی؟ به‌ڵام پێدانه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌مجاره‌ی شیعر، به‌لای (دیار)ه‌وه، له سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی خێرای ته‌كنۆلۆژیادایه، كه مرۆڤه‌كان بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ به‌ره‌و چه‌شنێكی كوشنده‌ی (به ڕۆبۆت بوون) هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده ده‌نێین و زۆرجاریش ملكه‌چانه ئاراسته ده‌كرێن، بێگومان له‌مه‌شدا توانای له‌ڕاده‌به‌ده‌رو خۆسه‌پێنی ته‌وژمی گه‌وره‌ی جیهانگیری، ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه، له‌پاڵ بازاڕی ئازاد و سیستمی سه‌رمایه‌داریدا، كه وایكردووه بێباكانه مرۆڤ له سروشتی (سروشتیانه)ی خۆی دابماڵێت و له كائینێكی قسه‌كه‌ر و بیركه‌ره‌وه‌ی قۆناغێكی دواتره‌وه، به‌ره‌و كائینێكی بێده‌نگ و به‌دگومانی پێشكه‌وتوو، له‌وێشه‌وه كائینێكی هه‌میشه مه‌سره‌فگه‌رای به‌رده‌وامی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان و بانكه سووخۆره‌كانی دونیا، بگۆڕێت. هه‌ڵبه‌ت ئاشكرایه ئه‌م حاڵه‌ته چی به‌دوای خۆیدا دێنێ و به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرێكمان ده‌بات؟
یه‌كێك له ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌م بارودۆخه ناچیزه، كه په‌یتاپه‌یتا ده‌ره‌نجامه‌كانی له ده‌ركه‌وتندان و به‌نێو ده‌ماری ژیانی مرۆیی‌دا ڕۆده‌چێت، سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كانه، كه لێره‌دا (دیار) به (كۆسپه ده‌روونییه‌كانی سه‌رده‌م) ئاماژه‌ی پێكردووه، ئه‌م ناوبردن و ئاماژه‌پێدانه، ئه‌كرێ له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستی جیاواز هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ و به‌شێوه‌یه‌كی وردتر له‌گه‌ڵ گوزه‌ران و بارودۆخی جڤاكی و ئابوری و ڕامیاری ئه‌مڕۆی كورده‌واریدا تاوتوێ بكرێت و ده‌ست بخرێته سه‌ر لایه‌نه شاراوه‌و په‌نهانه‌كانی، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هه‌میشه ده‌كه‌ونه دیوی ئه‌ودیوی دیارده‌و حاڵه‌ته له‌پڕ و ناكاوه‌كان.
كۆتـایی:
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامیلكه شیعرییه‌ی (دیار گوڵزار)، خوێنه‌ر ده‌چێته‌وه به‌ر مه‌نزڵی پرسیارێكی له‌مشێوه‌یه: ئایا هه‌مانه‌ی ئه‌م شاعیره گه‌نجه، چی تێدایه بۆ داهاتوو؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش پێویستی به سه‌بری ئه‌یوب هه‌یه، چونكه ته‌نها لای ڕۆژگار ده‌ست ده‌كه‌وێت و هه‌ر ئه‌ویش ئه‌توانێت، وه‌ڵاممان باته‌وه، له‌وه‌ی ئاخۆ پرۆژه‌ی له‌مه‌ودوای دیار چی ده‌بێت؟ ئایا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕیتمه به‌رده‌وام ده‌بێت؟ یان كاتێكی تر به ڕوخسارێكی جوایه‌زه‌وه ده‌ر ده‌كه‌وێت؟ تۆ بڵێی ئه‌میش وه‌ك زۆری تر، كه بینیومانن له سه‌ره‌تادا جوان ده‌نووسن، به‌ڵام دواتر چه‌قبه‌ستن په‌كیان ئه‌خات، ئاوا بێت؟ دواجاریش ده‌پرسین: ئاخۆ ئه‌م مانیفێستی شیعری گرته‌ییه‌ی گوڵزار، له‌نێو ئه‌م هه‌راو هۆسه‌یه‌دا، تا كوێ بڕ ده‌كات؟
له‌گشت بارێكدا، من به هیوای ئه‌وه‌م كاك (دیار گوڵزار)ی شاعیر، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، كه شیعری گرگن زۆر و زه‌وه‌نده‌یه، له‌نێو ئه‌م قه‌ره‌باڵغییه نامه‌عقوله‌دا، كه شیعر له كن ئه‌حمه‌ق، فلسێكی قه‌ڵب ناهێنێ، بتوانێ ده‌نگی خۆی باشتر هه‌ڵبڕی و ڕه‌نگی خۆی جوانتر ده‌ر بخات، هه‌روه‌ك به‌م هیوایه‌م بۆ ئه‌و، ئێجگار دڵخۆشم.
سه‌رنج:
بڕوانه: دیار گوڵزار: فلاشه‌كان، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند، سلێمانی، 2010، لاپه‌ڕه‌كانی: (6، 7، 8، 8، 8، 7، 8).