
په‌رله‌مان یان داواكاری گشتی
مه‌جید ساڵح
له لاپه‌ڕه یه‌كی ژماره (300)ی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر مانشێتی هه‌واڵێك سه‌رنجی راكێشام كه تێدا هاتبوو “پارله‌مان له هێلكه‌و سێ‌و”ه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه بخوێنمه‌وه پێم وا بوو په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وتوه‌ته خۆی و به نیازه چیتر نه‌بێته به‌شێك له‌و ناكۆكی و ململانیانهی كه له نێوان حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌و له‌مه‌ولا خۆی به كێشه رۆژانه‌كانی خه‌ڵكه‌وه خه‌ریك ده‌كات و به نیازیشه له كێشه‌ی هێنانه‌ناوه‌ی (هێلكه‌و سێ‌و) لهمپهڕو ئه‌و په‌ڕی دونیا بۆ كوردستان، ده‌ست پێبكات.
به‌داخه‌وه هه‌ر زوو لیدی هه‌واڵه‌كه توشی شۆكی كردم، كاتێك له زاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان به زمانێك هه‌ڕه‌شه ئامێز له جیاتی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان لێدوانی بۆ رۆژنامه‌كه داوه‌و وتویه‌تی “پارله‌مان له‌م كاره بێده‌نگ نابێت” دوای دێڕێك وته‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و ی نهقڵكردوهو تێدا ده‌ڵێت “له هه‌موو وڵاتاندا ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ده‌زگاو بینای حكومه‌ت قورسترین سزا دهدرَن”. ئه‌و خانمه له‌سه‌ری ده‌ڕوات و ئێژێت “ئه‌وانه ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان ئه‌نجامدا كه‌سانێكن كه چاویان به چاكسازیه‌كانی وه‌زیری خوێندنی باڵادا هه‌ڵنایه‌ت و هه‌وڵی تێكدانی ره‌وشه‌كه ده‌ده‌ن”.
كاتێك ئه‌م هه‌واڵه‌م به ته‌واوه‌تی خوێنده‌وه‌و زانیم سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاشه له په‌رله‌مان؛ ئه‌وجا زانیم كورد واته‌نی ” كه‌ر له كوێ كه‌وتوه‌و كونه له كوێ دڕاوه”، تومه‌ز مه‌به‌ستی مانشێته‌كه ئه‌و سێ‌و هێلكانهیه كه هه‌فته‌ی پێشوو خوێندكارانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان به‌رامبه‌ر هه‌ندێك بڕیاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گرتبویانه وه‌زاره‌ته‌كه.
به‌ڵام، كاتێك هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی په‌رله‌مانم بینی له‌و خوێندكارانه، سه‌رسوڕمانی من ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیادی كرد، چونكه له ناوئاخنی لێدوانه‌كه‌دا به ناوی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توند‌و سزای قورس له‌و (قوتابیانه)ی به‌شداریان له‌و خۆپیشاندانانه كردبوو ده‌كات و له هه‌واڵه‌كه‌ش خۆپیشاندانه‌كه به‌ده‌ستی لایه‌نێكی سیاسی له قه‌ڵه‌مده‌دا، به‌ڵام رێكه‌وتنامه ستراتیژیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پاره‌تی رێگه به ناو هێنانی لایه‌نه‌كه نادات.
لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی ئه‌وه‌نده‌ی له لێدوانی “داواكاری گشتی” ده‌چێت، ئه‌وه‌نده له په‌رله‌مانتارێك ناچێت كه ئه‌ركه‌كانی په‌رله‌مان بزانێت. (هه‌موو په‌رله‌مانه‌كانی دونیا) ئه‌ركیان ده‌ركردنی یاسا‌و چاودێری كردنی حكومه‌ت (به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاشه‌وه) و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌یه؛ نه‌ك بێده‌نگ نه‌بوون له‌وكه‌سانه‌ی وه‌زاره‌تێك له وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت سێ‌و و هێلكه باران ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاشه، ده‌بوو به پێی ئه‌ركه‌كانی له جیاتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه كێشه‌كانی زووتر بگه‌یاندبایه وه‌زیری خوێندنی باڵا و چاره‌سه‌ری بخستبایه‌ته روو، نه‌ك له جیاتی ده‌زگای ته‌نفیزی هه‌ڕه‌شه بكات و چاوسور بكاته‌وه. هه‌موومان ده‌زانین وه‌زیری خوێندنی باڵا هاتوه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تێكی وێرانه، چه‌ندین ساڵه ئێمه هاوارمانه له ده‌ست تێوه‌ردانی حزب له‌و وه‌زراه‌ته، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه ببنه پشتیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، به‌ڵكو له جیاتی ئه‌وه بفه‌رموون یاسایه‌ك ده‌ركه‌ن مێرده‌زمه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی حزب له كۆڵی حكومه‌ت بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر وه‌زیری خوێندنی باڵا، به‌ڵكو سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌كه‌شی ده‌ستیان واڵا بێت له بڕیاردان و نه‌خشه‌كێشان.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كوردستانی پێم خۆشه ئه‌وه‌ی بۆ باس بكه‌م كه هاوكات له گه‌ڵ خۆپیشاندانی قوتابیانی هه‌ولێر، له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا زیاتر له 50 هه‌زار خوێندكاری ئه‌و وڵاته رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌ك هه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بگره شه‌قامه گشتیهكانشیان وێران كرد، به‌ڵام له‌وێ نه‌ك په‌رله‌مان، به‌ڵكو حكومه‌تیش لێدوانێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزی نه‌دا ..