
ئێواره‌كان ….. ته‌یب قادر
Closed
1
ئێواره‌كان پێڵاوی شه‌و له به‌ر ده‌كه‌ن
تا له تاریكی دا به ڕووتی دابه‌زنه سه‌ر خه‌وی سپی
ده‌رگای ئاوابوون ده‌كه‌نه‌وه
په‌نجه‌ره‌ی به جێهێشتن داده‌خه‌ن
2
له‌م ئێواره‌یه‌دا وه‌ك ئێواره‌كانی تر
به‌رداغی له‌پم به به‌تاڵی ده‌پێچمه‌وه
3
هاتنی ئێواره‌یه‌ك له دوا قومی ڕۆژێكدا
واته كۆن بوونی كراسێكی تر
واته لێبوونه‌وه‌ی پارچه‌یه‌كی تری جه‌سته ، به‌بێ هاتنی كۆتر
4
كۆتره‌كانی نێو سه‌ری من
ئه‌و ئێواره‌یه‌شیان نه‌بینی
ئه‌وان چاوه‌ڕوانی دایكیان ده‌كه‌ن
تا له كانی پرچی دا
بیان ڕژێنته ئێواره‌كان
5
شه‌و ئێواره‌كانی من وه‌رناگرێ
ده‌ڵێ : وه‌ك گۆره‌ویه‌كانت به‌تاڵن
ئێواره‌ی 14/9/2010 ی هه‌ولێر
http://taibqadir.kurdblogger.com