Skip to Content

Monday, September 16th, 2024
بۆچی ڕابه‌رانی زمانی ستاندارت (کوردیعه‌ره‌بی ) قه‌ڵه‌مه‌کانیان به‌رامه‌به‌رئه‌نفالی تۆرانیه‌کان کولبوو ؟

بۆچی ڕابه‌رانی زمانی ستاندارت (کوردیعه‌ره‌بی ) قه‌ڵه‌مه‌کانیان به‌رامه‌به‌رئه‌نفالی تۆرانیه‌کان کولبوو ؟

Closed
by March 2, 2008 گشتی

ڕه‌خنه‌یه‌کی کورت…
ئاسۆ بیاره‌یی….

بۆچی قه‌ڵه‌مه‌کانی زمانی ستاندارت  بێ ده‌نگ ده‌بوون؟
ئه‌گه‌ر یه‌کێک خۆی به‌ خه‌مخۆری یه‌کگرتنی نه‌ته‌وه‌یی بزانێت، جیاوازی نێوان بادینان و هه‌ورامان ناکات، دیاربه‌کرو خانه‌قین به‌ کوردستان ده‌زانێت، ناتۆره‌ی شوڤێنستی زاراوه‌ییان ناخاته‌ پاڵ، هێرشی تۆرانیه‌ فاشسته‌کانی فه‌رامۆش ناکات و دژایه‌تی به‌شه‌گرنگه‌کانی زمانی کوردی ناکات، هه‌وڵی ده‌دا زمانی تۆرانی و عه‌ره‌بی له‌ کوردستان بنبڕبکرێت نه‌ک هه‌ورامی یان کرمانجی یان زازایی.

ڕابه‌رانی زاراوه‌ی(کوردیعه‌ره‌بی) که‌ خۆیان به‌ پێشڕه‌و ده‌زانن بۆ دروستکردنی زمانێکی ستانداردی کوردی، به‌ به‌رچاویانه‌وه‌ ڕژێمی فاشستی تورکیا په‌لاماری کوردستان و زمانه‌که‌یان ده‌دا به‌ڵام ئه‌وان بێده‌نگن، له‌ نزیک ئه‌وانه‌وه‌ تورکپه‌روه‌رێکی وه‌کو تاڵه‌بانی، که‌ به‌زاراوه‌ی ئه‌وان ده‌دوێت، ئاشکرا و بێشه‌رمانه‌ دژی گه‌لی کورده‌، به‌ڵام قه‌ڵه‌مه‌کانیان کول و بێ ڕه‌نگن.

هه‌ڵوێستی بێ ده‌نگی ڕابه‌رانی زاراوه‌ی(کوردیعه‌ره‌بی سلێمانی) دوو ئه‌نجامی کورت و پوخته‌ ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌:
ئه‌وان،  ڕابه‌رانی زاراوه‌ی{کوردیعه‌ره‌بی سلێمانی)، ده‌ڤه‌ری بادینان و کرمانجی سه‌رو به‌ کوردی و کوردستان نازانن و هێرشی تورانیه‌کان به‌ هه‌ل ده‌زانن بۆ توانه‌وه‌ی و نه‌مانی.
یان ئه‌وه‌تا خۆیان له‌ پاڵ ره‌وتی جه‌لالیزمدا مه‌ڵاس داوه‌ بۆ ده‌سبه‌سه‌رگرتنی بادینان و ناچارکردنی دانیشتوانه‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی تورکه‌کان ئه‌و ده‌ڤه‌ر ده‌گرن!

ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو گریمانانه‌ سه‌ریان گرت، دیسان دۆڕاوی یه‌که‌م گه‌لی کورده‌ و سه‌رکه‌وتن ده‌بێته‌ به‌شی تۆرانیه‌کان. لێ ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو کوردێکی ڕۆشنبیر و کوردپه‌روه‌ره‌ که‌ ووریابێت به‌رامبه‌ر پیلانی  دوژمنانی کورد له‌ تۆرانیه‌کان و سعودیه‌ی عه‌ره‌بی که‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێکخراوه‌ ئیسلامیه‌کانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت دریژه‌ به‌ ته‌عریبکردنی کوردستان بدات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ کێشه‌ زیندوه‌کان دوور بخاته‌وه‌.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.