
ژنێك له (ئاو) ده‌منوسێته‌وه ….. سه‌رهه‌نگ خامۆش
ژنێك
خۆی ده‌خیلی(باران)ده‌كا
ببارێته
دارستانه چڕه‌كانی موحیبه‌ت
چی پاراوی وشكی ئه‌وین هه‌یه
بیشواته‌وه
ژنێك
له (ئاو ) ده‌منوسێته‌وه
ته‌ڕم ده‌كا
له هه‌ناسه‌كانی هه‌ور
خاڵیم ده‌كاته‌وه له خۆی
ژنێك
مه‌زڵوم له عیشق
تامه‌زرۆ بۆ
شه‌پۆڵه پڕ له‌زه‌ته‌كانی ماچ
تین‌و بۆ چركه‌یه‌ك
له قیممه‌ی
هه‌ناسه‌كانی كۆتایی
ژنێك
گۆیه‌كانی موتروبهی لێوم كردووه
پڕم ده‌كا له خۆی
لێوان لێوم ده‌كا له (ئاو)
ژنێك
پاكیزه‌یی له‌ژێر
تریفه‌ی مانگ دا
ده‌بێته ژیله‌مۆ
ڕۆحی له نێو
جه‌سته‌ی مندا ده‌سوتێ
ژنێك
توڕه له بوونی خۆی
به نێو ڕۆحما گوزه‌ر ده‌كا
به چرنوكهكانی عیشق
هه‌موو گیانم
زامدار ده‌كا
ژنێك
پێم ده‌ڵێ
كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌ی پیاو
نارنجه گهییوهكانی
باخچه‌ی شه‌فاعه‌ت
له‌نێو كه‌لێنی په‌نجه‌كانت
بیشاریته‌وه…
ژنێك
ڕووت..ڕووت له ته‌نهایی
لوس..لوس
وه‌ك ماسی خزایه نێو
قوڵایی ده‌ریای ئاوێته بوون…