به‌رنامه‌ی تواناسازی‌و.. چه‌ند تیبَبینیێك
بونیاتنانه‌وه‌ی دام‌و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت‌و حكومه‌ت هه‌میشه كارێكی هه‌روا ئاسان نه‌بووه به‌تایبه‌ت بۆ ولاتێكی وه‌ك عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كه پاشماوه‌ی جه‌نگێكی دوور‌و درێژ‌و دۆخێكی ناله‌بارو تێكچوونی كۆی كایه‌كانی كۆمه‌لگای ده‌سه‌لات‌و كارگێری لێكه‌وتۆته‌وه. بۆیه بنیاتنانه‌وه‌ی سیستمی خوێندن به‌گشت قۆناغه‌كانیه‌وه یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌خته‌كانی هه‌ر حكومه‌ت‌و ده‌سلاتێكی سیاسی، چونكه ئه‌م بواره كه‌رتێكی هه‌ستیاره‌و له هه‌مان كاتدا كه‌سانێكی شاره‌زاو پسپۆری تایبه‌تیشی ده‌وێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و بواره كاریگه‌ری ده‌بێت به سه‌ر ته‌وای كه‌رته‌كانی تری كۆمه‌ڵگادا. بێگومان ئه‌مه له حاله‌تێكدا ئه‌گه‌ر زانكۆ ئه‌و دامه‌زراوه مه‌عریفیه بێت كه تاكێكی ته‌ندروست مه‌عریفه به‌خش پێشكه‌ش به بواره كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسی‌و ئابوریه‌كانی ولات بكات‌و بتوانرێت له رێگای ئه‌م تاكانه‌وه ووزه‌و رۆح به بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵگا ببه‌خشێت. چونكه نه‌بوونی زانكۆیێكی بێبه‌رهه‌م‌و نا ئاكتیڤ به دڵنیاییه‌وه ولاتێكی بێبه‌رهه‌م‌و نا ئاكتیڤیشی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌م قسه‌یه‌م ته‌نیا رسته‌یێكی داتاشراو نیه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان زانكو چالاك‌و مه‌عریفه به‌خشه‌كانی جیهان ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌بینین باشترین زانكۆكان له‌و وڵاتانه‌ن كه به‌رهه‌مهێنترین‌و چالاكترین ولاتن له یه‌كێك له‌م بوارانه‌دا ئینجا ئه‌مه له‌سه‌ر ئاستی ولاتانی پیشه‌سازیبێت یاخود له سه‌ر ئاستی ولاته خۆشگوزه‌ران‌و دیموكراسیه‌كانی جیهان بێت.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌م نووسینه‌دا ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌مه له بواری بونیاتنانه‌وه‌ی كایه زانستی‌و ئه‌كادیمیه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا، كه بێگومان هه‌نگاوێكی مێژووی گه‌وره‌و ده‌گمه‌نه كه تائێستا بوونی هه‌بوبێت له كوردستاندا به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگای تێبنی‌و هه‌لوه‌سته له‌سه‌ر كردنه ئه‌و لایه‌نه نادروست‌و نابه‌جێیانه‌یه كه له‌بواری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا به‌دیده‌كرێن به تایبه‌ت كه خۆم له نزیكه‌وه به‌و پێییه‌ی یه‌كێك بووم له‌كاندیه‌كانی ئه‌و پرۆگرامه بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بێئاگانیم له‌و رێوشوێن‌و ئاماده‌كاریانه‌ی كه بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه گیراونه‌ته به‌ر، به‌تایبه‌ت له‌رووی كه‌م ئه‌زموونی ئێمه له‌باره‌ی ناردنه‌ده‌روه‌ی خوێندكاران‌و چونێتی ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له یه كێك له زانكۆكانی ده‌ره‌وه‌دا offer letter دواتر ئه‌و رێ‌و شوێنه دارای‌و بانكیانه‌ی كه بۆ پاره‌دان به‌و زانكۆیانه ده‌گیرێته به‌ر كه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كه برێكی زۆر له‌باره كه نزیكه‌ی 50000$ ده‌بێت سالانه بۆ خوێندنی دكتۆرا‌و بۆ ماسته‌ریش 40000 $ سالانه له كاتێكدا خویندكار ئه‌سته‌مه بتوانێت ئه‌و پاره‌یه چۆن به‌كاربهێنێت حه‌واله‌ی بكات بۆ بانقه‌كان كه ده‌بوایه ته‌نیا پاره‌ی مه‌سروفی سالانه نه‌بێت، ئه‌وی تر گشتی له رێگای بانكێكه‌وه حه‌واله‌ی ئه‌و زانكویه كرابوایه كه خویندكاره‌كه گریبَبه‌ستی خوێندتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه، دواتر گشت رێ‌و شوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی مامه‌لاتی هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك‌و سلێمانی له رێگای یه‌ك فه‌رمانگه‌وه جێبه‌جیده‌كرێت كه یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری هه‌یه به جۆرێك له كاتی سه‌رقالبوونی ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌دا گشت ئێشه‌كان ده‌وه‌ستن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌گه‌ر چانسێكی باشت هه‌بێت ئه‌گینا نا‌توانیت ئه‌م به‌رێوه‌به‌ر هه‌ر ببینیت، له لایێكی تره‌وه به‌شێك له زانكۆكان به هیچ جۆرێك هاوكار نین بۆ راپه‌راندنی ئیشوكاره‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌لكو زۆریش پێیان ناخۆشه، ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه لیستی ناوی كاندیده وه‌رگیراوه‌كان تا ئێستا چه‌ند جارێك له ماكاودا گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له كاندیده‌كان له‌به‌رنامه‌ی تواناسازیدا به‌پێشبڕكێ‌و مافی خۆیان ناویان ده‌رچووه‌و فه‌رمانی وه‌زاریشیان بۆ ده‌رچووه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیارنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشوتر ناویان له‌به‌غدا هه‌بووه ناوه‌كانیان هێناونه‌ته ده‌ر، بێئه‌وه‌ی هه‌ر پرسیشیان پێبكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سالی 2009 ئه‌و پلان‌و به‌رنامه‌ی تواناسازیه نه‌بووه‌و خوێندكاران تاوانیان چیه كه هه‌ولیان داووه به‌هه‌ر جۆرێك بێت له‌و بارودۆخه خراپه‌ی به‌غدا كه هه‌یه‌تی بچن موقابه‌له بكه‌ن، له كاتێكدا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی (بیعساتی مالیكی) به‌شیكیان هه‌ر وازیان لێهێناوه‌و جێیان هێشتووه، چونكه ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت نه‌یان توانیووه ئه‌و خوێندكارانه بنێرنه ده‌ره‌وه به تایبه‌تیش بۆ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان زۆر كه‌م ته‌رخه‌من بۆ نموونه له 10 خوێندكاری خویندنی دكتۆرای له به‌شی هه‌ولێر بۆ سالی 2009 تا ئێستا ته‌نیا دوانیان ناردووه‌ته ده‌ره‌وه، ئیتر خوێندكاران مافی خوێانه متمانه‌یان به‌و پروگرامه‌ی مالیكی نه‌بێت ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه ئه‌وان له ناوچه‌ی سه‌وزن خوێندكار به مانگێكیش ناتوانێت بیان بینێت، دواتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.. ئێوه چۆن گره‌نتی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و قوتابیانه‌ی لای ئێوه وه‌رگیراون ناویان بسرٍنه‌وه‌و بیان خه‌نه سه‌ر به‌غدا ئایا زه‌مانه‌تی سه‌لامه‌تی ئه‌و خوێندكارانه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر توشی روداو كاره‌ساتێك هاتن یانیش بۆ چه‌ند سالێكی تر دواكه‌وتن، دواتر بۆ له‌سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ی تواناسازی ئه‌و خوێندكارانه‌تان وه‌رده‌گرت كه كاتی خۆی به‌شداریان له بیعساتی مالیكی كردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌شێك له‌و خوێندكارانه‌ی ناویان ده‌رهێنراوه له به‌رنامه‌ی تواناسازی ئه‌وه نزیكه‌ی چوار مانگ ده‌بێت خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی مامه‌له‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازین به شێكیشیان 1600دۆلاریان داوه بۆ گره‌نتیكردنی كۆرسی زمان، كه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆی ئاماده نه‌بن ئه‌وا ئه‌و پاره‌یه‌یان ده‌فه‌وتێت، خوێندكاری وا هه‌بووه هه‌موو پێداویستیه‌كانی ته‌واو كردووه له قوناغی فیزا وه‌رگرتن بووه له ناكاو پێیان ووتوه ناوت سراوه‌ته‌وه!! كه خۆشم یه‌كێكم له‌و جۆره خوێندكارانه، ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌ردانی بیعساتی مالكیش بكه‌ن له‌وێش توشی ئاسته‌نگ‌و كێشه ده‌بن چونكه له 2009وه مامه‌لاته‌كانیان راگیراون، ئایا ئه‌مه به‌زۆر ناچاركردنی خوێندكار نیه له هه‌لبژاردنی خوێندن، دلنیام به‌شێكی زۆری ئه‌و خوێندكارانه‌ی ولاتی ئێمه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره هه‌ست به مانای هاولاتیبوون گرنگی پێدانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه بۆ دواجار دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هاولاتی‌و نیشتمانی لێده‌كه‌وێته‌وه، چونكه به‌رنامه‌ی تواناسازی ته‌نیا بریتی نیه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی‌و ئه‌كادیمی به‌ڵكو مه‌غزاو كاریگه‌ریه‌كانی زۆر له‌وه زیاترن، له رووی سیاسی‌و ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تیشه‌وه كاریگه‌ری دوور مه‌ودای ده‌بێت، كه له ئێستادا ناتوانین ده‌رك به‌سودو كاریگه‌ریه‌كانی بكه‌ین، بۆیه ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌بێت پرۆژه‌یێكی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ی‌و گشتگیر بێت هه‌ر رۆژه‌و به‌ئاقارێكدا نه‌برێت بۆیه داواكارم له‌وه‌زیری خوێندنی باڵا پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بكات بۆ ئه‌م بریاره‌وه لایه‌نه كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه چاره‌سه‌ر بكات هه‌موو خوێندكارێك به پێی مه‌رج‌و تواناكانی بتوانێت لێی سودمه‌ند بێت، نه‌وه‌ك ئه‌م بواره‌ش وه‌ك زۆربه‌ی بواره‌كانی تر به لاڕێدا ببرێت‌و ببێته قوربانی ململانێ‌و به‌شبه‌شكاری حزبایه‌تی..
زوبێر ره‌سوڵ
مامۆستای زانكۆ له‌زانسته سیاسیه‌كان