
سیمبول له ته‌نیایدا ….. ڕزگار عومه‌ر
تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) ڕووداوێکی سیاسی تایبه‌ت بوو ، چونکه به ووردی قۆناغێکی تازه‌ی نیشان دا له بارودۆخی سیاسی، که ئێستا کۆمه‌ڵگه ژیانی تێدا به‌ڕێ ده‌کا. هه‌ر له ساڵی 1991 تیرۆری سیاسی له کوردستان ده‌ستی پێکردووه ، هیچ ئاماژه‌یه‌کیش نیه که‌ی کۆتایی دێ . تیرۆری سه‌رده‌شت چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌کی هه‌بوو که جیایی ده‌کاته‌وه له وانی‌تر، هه‌ڵ و مه‌رجی مێژوویی یارمه‌تیده‌ر بوو که ئه‌م که‌یسه تواناکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆی ببا، ببێته فاکته‌ری فشار هێنان بۆ ده‌سه‌ڵات و ئیحراجی دروست کردن .
ئه‌م که‌یسه له‌به‌رامبه‌ر فاکتی ” کات ” دا گه‌رمایی له ده‌ستدا . بۆ زۆر که‌س ئه‌م تێگه‌یشتنه قابیلی قبوڵ نیه،چونکه هه‌موو له‌و باوه‌ڕه‌ن سه‌رده‌شت و سۆران له بیره‌وری و له ویژدانی هه‌زاران که‌سدایه ، هه‌موو له‌وباوه‌ڕه‌دان که ئه‌و ” سیمبوله ” هه‌میشه له یادمانه. به‌ڵام، کێشه‌که ڕێک لێره‌دایه ، له میکانیزمی به ” سومبوڵ ” بوون دایه ، میکانیزمێک که به خێرایه‌کی زووتر له حازر بوون و ئاماده‌بوونی زه‌مینه‌ی مێژوویی ، چاونه‌ترسی و سایکۆلۆژیای تاکه که‌سێکی هه‌ستیار به زوڵم ، که‌سێکی هۆشیار به مانا چینایه‌تی و قوڵه‌کانی ” نامۆبوون ” ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌ک به سیسته‌می سیاسی ، پاڵی پێوه‌ده‌نێ له ساغ بوونه‌وه‌یه‌کی پڕ له مه‌ترسی له جیاتی هه‌موان هاوار بکا .
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هاواره زۆر تایبه‌ته که لێواو لێو بوو له حه‌رام شکاندن ، یه‌که‌م کاردانه‌وه دژ به سه‌رده‌شت هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ بوو . ئه‌و ده‌مه ، سه‌رده‌شت دڵنیایه له جدی بوونی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه ، به‌شێکی هه‌ڕه‌شه‌که بریتیه له ” کۆچ ” کردن ، واته یان مردن یان کۆچ . له‌م قۆناغه سه‌رده‌شت مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێ ، مانه‌وه به‌و مانایه‌ی درێژه دان به هه‌مان شێواز له ژیانی ڕۆژانه‌و ئاسایی خۆی . ئه‌م شه‌هامه‌ته له بڕیار به‌روبوومی ئه‌وه نیه که ئه‌و سه‌پۆرتی بۆ دروست بوو له ئه‌نجامی هاوارکردن له جیاتی هه‌مووان ، به‌ڵکو به‌روبوومی گیانێکی قاره‌مانانه‌یه :- که له ده‌ره‌وه‌ی ئاماده‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌و یاساکانی مێژوو، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاشنا بوونی کۆمه‌ڵگه‌و ئاگادار بوونی به نووسین وهاواره‌کانی، سه‌رده‌شت خۆی ده‌کا به قوربانی، ده‌کا به قاره‌مانێکی تراژیدی، ده‌کا به سیمبول .
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به توێژی ڕۆشنبیریشه‌وه،ناتوانی له ده‌ره‌وه‌ی ” تراژیدیا ” و ” سیمبوڵ ” خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕێک بخا . ئه‌م نه‌توانینه له باری سایکۆلۆژیه‌وه به‌رهه‌مهێنانی گیانی خۆ به قوربانی کردنی وه‌کو جه‌بری مێژوو به‌رهه‌م هێناوه له نێو به‌شێکی زۆر له‌و که‌سایاتیانه‌ی که له هه‌ڵ و مه‌رجی تایبه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی‌دا ، دڵنیان یان نیمچه دڵنیان له نزیک بوونه‌وه‌ی مه‌رگ لێیان که‌چی ناڕۆن ، ڕاناکه‌ن ، ده‌مێننه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆیان ده‌که‌ن . ڕه‌ئوف کامیل و نه‌زیر عومه‌ر دوو نموونه‌ی قوربانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌ده‌کانن له بادینان ، که ماوه‌یه‌کی زۆربه‌ر له‌تیرۆرکردنیان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو، به‌کرعه‌لی له سلێمانی ، سۆران و عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف له که‌رکوک هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو، هه‌موویان مانه‌وه‌و بوون به سیمبول ، ئه‌و سیمبولانه‌ی که له دووا ئه‌نجامدا هیچ کاریگه‌ریه‌ک له‌سه‌ر جێ وشوێنی سیسته‌می دروست ناکه‌ن .
له‌به‌رده‌م ئه‌و لیسته له سیمبول و قوربانیه‌کانی تیرۆری سیاسی‌دا ، گرنگه ڕه‌خنه له‌م نه‌خۆشیه سیاسی – ئایدیۆلۆژیه‌ی موحتاج بوون به تراژیدیا و سیمبول له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بکرێته مه‌نهه‌جی تازه‌ی ڕێکخستنی چالاکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی . چیتر پێویست به‌وه نیه سیمبول زیاد بکرێن . خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت ده‌رگا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا گوزه‌راوه به ته‌واوه‌تی دابخا . کاتێ نووسه‌رێک حه‌رامێک تێک ده‌شکێنێ ده‌بێ پێشوه‌خت نه‌خشه‌ی خۆپاراستن له ده‌مانچه‌ی حه‌سحه‌س و جاسوسه‌کان ی لا دیار بێ ، کاتێک ووتارێک ده‌نێرێ بۆ ئه‌نته‌رنێت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری وێب سایته‌که داوای لێکرد وێنه‌و زانیاری خۆت بنێره با پێ ی بڵێ ” سه‌رت دای له‌به‌رد هیچیانت بۆ نانێرم ” . کاتێک ئه‌کتیڤیستێکی سیاسی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێ ده‌کرێ ده‌بێ پێشوه‌خت ڕێگای خۆشاردنه‌وه،بارکردن،ته‌نانه‌ت کۆچیشی لا مه‌علوم بێ ، چونکه خه‌باتی سیاسی ته‌نیا ” باوه‌ڕ ” نیه، به‌ڵکو هونه‌ری ” مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونه ” .
سیمبول و تراژیدیا نه‌ک ته‌نیا ناتوانن شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م بێنن ، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ڕیفۆرمی بچوکیش له ئه‌مڕۆی کوردستان ناتوانن به‌ده‌ست بێنن . سیمبول وتراژیدیا ده‌توانن ببن به که‌ره‌سته‌ی گه‌رمی که‌مپینێکی کاتی ، ده‌کرێ ببنه که‌ره‌سته‌یه‌کی ئیعلامی گه‌وره. به‌ڵام،هه‌رگیز شوێنی ” ڕێکخستن ” ی خه‌باتی سیاسی و گۆڕانخوازی ناگرنه‌وه ،خوێندنه‌وه بۆ ئاماده‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه له ڕێگای خه‌باتێکی وردی سیاسی ده‌کرێت ،بۆ نموونه ئه‌گه‌رخۆپیشاندانێکی ڕێگه پێنه‌دراو ژماره‌ی ئاماده‌بووانی که‌متر بێ له ژماره‌ی حه‌سحه‌س وپۆلیسه‌کان ئه‌وه نه‌کرێ باشتره ، با پاراستنی تواناکان هه‌ڵبگیرێ بۆ کاتێک که دڵنیان ژماره‌ی ئاماده‌بووان سه‌دقاتی ژماره‌ی چه‌کدارانی به‌رامبه‌ره.
گیانی قاره‌مانی ، ئیحساسی شه‌ریفانه‌ی نامۆ بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکێک له کۆمه‌ڵگه‌دا ووزه‌یه‌کی قوڵ و پڕ مانایه ناکرێ چیتر خه‌می هه‌مووان نه‌بێ ،ئه‌م جۆره له مرۆڤ که ماوه‌ی نێوان به قاره‌مان بوونیان و سیمبول بوونیان زۆر کورته ده‌کرێ له جیاتی که‌نالی “تراژیدیا” له که‌نالی”مانه‌وه ” خۆیان بدۆزنه‌وه . سیاسه‌ت فواره‌ی سۆز نیه، سیاسه‌ت به تایبه‌تی له ئه‌مڕۆی کوردستان مه‌رگ و ڕاونانی به‌دواوه‌یه، سزای قانوونی به دواوه‌یه، ئه‌مانه بارودۆخی زۆر جدین له‌به‌رده‌م هه‌موو عه‌قلێکی حه‌رام شکێن ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌کتیڤیستێکی سیاسیدان ، ئێمه له‌به‌رده‌م سیسته‌مێکی شمولی داین ، خه‌باتی سیاسیش له‌به‌رده‌م هه‌رسیسته‌مێکی شمولی جا چ عه‌گالی له‌سه‌ر بێ چ جامانه‌ی کوردی بریتیه له زه‌مانه‌ت کردنی به‌رده‌وامی و سه‌پاندنی گۆڕانی ڕیشه‌یی له ڕێگه‌ی هونه‌ری ئه‌م مانه‌وه‌یه .
ڕزگار عومه‌ر
orezgar@yahoo.ca