
داخستنی به‌شه‌كانی شانۆ ومۆسیقا و بێده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
ڕێبوار عارف
rebwar.arif@hotmail.com
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێركردنی عیراق، له‌به‌رواری 7 .12 .2010 دا بڕیاری داخستنی به‌شه‌كانی شانۆ و مۆسیقای كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدادی ڕاگه‌یاندا. ئه‌م هه‌واڵه ناڕه‌زایه‌تیه‌كی فراوانی لێكه‌وته‌وه چ له‌ئاست ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ولاتانی عه‌ره‌بی و چ له‌سه‌ر شه‌قامه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرینی خه‌ڵكانێكی ئازادیخواز‌و هونه‌مه‌ندان و نووسه‌ران. ڕه‌نگه بڕیارێكی له‌وچه‌شنه زیاتر له هه‌رشتێك وه‌ك هه‌واڵێكی ڕۆژانه خۆی نمایش بكات، به‌تایبه‌ت له كاتێكدا كه‌هێرشكردنه سه‌ر ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی عیراق به كوردستانیشه‌وه بووه‌ته دیاریده‌یه‌كی ڕۆژانه بۆیه پێناچێ داخستنی دوو به‌شی سه‌ره‌كی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد ئه‌وه‌نده جێگه‌ی به‌دواچوون و تیاڕامان بێت. كه‌واته ئاسایه كه‌مه‌ترسیه‌كانی پشت په‌یامی داخستنی ئه‌م دوو به‌شه‌ی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد ڕامانناچڵه‌كێنێت و خه‌م ساردانه به ته‌نیشیتدا تێپه‌ڕده‌بین.
به‌كورتی چی له‌پشت په‌رده‌وه‌یه؟
زۆرجار گوێیستی ئه‌وه ده‌بین كه جمهوری ئیسلامی ئیران براوه‌ی سه‌ره‌كیه له هێرشكردنی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عیراق، له ڕاستیدا ئه‌م بۆچونه پڕاوپڕ واقعیه. جێپێی حكومه‌تی ئیسلامی به‌ته‌واوی مانا له‌ئالوگۆڕه سیاسیه‌كانی ناوخۆی عیراقدا به‌هێزو پته‌وبووه. كه‌ڕه‌نگه كێشمه‌كێشی نێوان ئه‌مریكاو ولاتانی ناوچه‌كه‌و دواتریش لایه‌نه به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته پاش 8 مانگ تیًَپه‌رٍِبوون به‌سه‌ر كاتی دیاریكراوی خۆیداو سه‌رئه‌نجام پێكهێنانی حكومه‌تێكی بابی مه‌یلی جمهوری ئیسلامی گۆشه‌یه‌ك له‌و ڕاستیه‌مان نیشان بدات كه براوه‌ی سه‌ره‌كی له‌م شه‌ڕو ئاشتیه‌دا حكومه‌تی ئیسلامی ئیرانه. بۆیه ئیران له‌م جێپێ قایمكردنی خۆی باجی زیاتری ده‌وێ ونه‌خشه‌ی تایبه‌تری بۆ ده‌خاله‌ت وده‌ستیوردانی هه‌رچی زیاتری له‌ئاینده‌ی سیاسی عیراقدا هه‌یه. كه‌واته شتێكی سه‌یر نیه كه‌میقاتكردنی ((هه‌ڵپساردنی وانه‌كانی علومی سیاسی له زانكۆكانی تاران‌دا كه چه‌ند سالًَێكه قسه‌وباسی له‌سه‌ره‌و پاش چه‌ندین جار پێداچوونه‌وه به‌وانه‌كانداو هه‌وڵدان بۆ جۆراندنی هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌كی زانسیتی وبه‌ئیسلامی كردنی ته‌واوی ئه‌م به‌شه دواجار بڕیاری هه‌لپساردنی وانه‌كانی علومی سیاسی ده‌درێت. كه‌وابێ هه‌ر ئه‌م وه‌رزه باشترین ده‌رفه‌تێكه بۆ موتووربه‌كردنی جۆرێكی هاوشێوه له‌په‌یمانگاو زانكۆكانی عیراقیشدا.له‌مباره‌وه هه‌ولدان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی وانه‌كانی شانۆ‌و مۆسیقا له‌په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد ده‌كرێ هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی به‌ئیران كردنی خوێندنگانمان بێت. هه‌ر له‌م سوونگه‌یه‌وه حاڵی بوون له‌دانی ئیمتیازێكی له‌وشێوه‌ی كه‌شه‌قامه‌كانی شاری سلیماندا بكرێته مه‌یدانی مانۆرلێدانی(ڕۆژی عاشورا) جێگه‌ی پرسیاروتیارامان نیه. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر په‌لكێشانی ئیسلامی سیاسی بۆ نێو جه‌رگه‌ی په‌یمانگه و خوێندگاكانی عیراق، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ماف وئازادیه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌لگایه تاوتوێ بكرێ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه ڕایه‌ڵه‌كانی شه‌ڕێكی ته‌واو ئاشكرای ئیسلامی سیاسی دژ به‌ره‌ی عه‌لمانیه‌ت وئازادیخوازی كۆمه‌لگا عیراق نه‌بینینه‌وه. كێشمه‌كێشی نێوان ئاین به‌گشتی وئیسلامی سیاسی به‌تایبه‌ت دژ به‌هونه‌ری شانۆ‌و مۆسیقا‌و په‌یكه‌رتاشین ستاتیكا مێژوویه‌كی دێرینتری هه‌یه كه له‌توانای ئاوڕلێدانه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌دانیه.بێده‌لیل نه‌بوو كاتێك كه ئه‌نسارئیسلام له‌ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری هه‌ورامان بوون نه‌ك هه‌ر مۆسیقا‌و گۆرانی و شای شادی وهه‌ڵه‌په‌ڕكێ وسه‌ما قه‌ده‌غه كرا، به‌ڵكو ده‌نگی پێلاوی ژنان و ورته‌ی ژێر حجاب و خوێندن و عشق وخۆشه‌ویستیشیان یاساغكرد. له‌ڕواله‌تدا ئه‌و باندو گروپانه له‌ده‌رگا وه‌ده‌رنران، به‌كرده‌وه ئه‌مڕۆژانه ده‌بینین كه‌به‌ئاشكراو له‌ئاستێكی زۆر مه‌ترسیدارتردا له په‌نجه‌ره‌وه دێنه ژوره‌وه‌و له سایه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مامه مالیكی‌دا ئیسلامی سیاسی و ده‌سه‌لاتی حكومه‌ته‌كه‌ی ئیران له جه‌رگه‌ی پایته‌ختی عیراق له‌گه‌شت و گوزارو خه‌ت ونیشاندانایه‌و قوربانی هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌كانیش ده‌كرێ له‌مڕۆدا هونه‌ری مۆسیقا و شانۆ بێت.
له‌كوردستان چ باسه ؟
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌واڵی داخستنی ئه‌م دووبه‌شه‌ی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان له‌ولات و قاڕه‌یه‌كی تری دنیا بێت‌و كه‌مترین په‌یوه‌ندی به هاوچاره‌نووسی خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌وه نه‌بێت، وا بڕیار‌و یا له‌ڕاستیدا كاره‌ساتێكی له‌وجۆره كه‌مترین ڕه‌نگدانه‌وه‌و به‌دواچوون له ئاست میدیاكانی كوردستان به‌خۆیه‌وه نابینێت. ئه‌گه‌ر بایكۆتكردنی ئه‌م هه‌واڵه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌حزب ولایه‌نه‌كانی ده‌سه‌لات ئه‌و حیكمه‌ته‌ی تیدا بێت، كه وروژاندی بابه‌تگه‌لێكی له‌م جۆره كه له‌سنووری ( ئازادیه سه‌ره‌تایه‌كاندایه)و زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی هاوكێشه سیاسیه‌كه‌ی ده‌سه‌لاتدا نه‌بێت له‌كاتێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌قامه‌كانی ئه‌م كۆمه‌لگایه شه‌پۆل ده‌دات دژ به هه‌موو ئه‌و بریارانه‌ی كه ماف و ئازادیه‌كانیان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه. به‌لام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه‌ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانیش له‌ئاست ئه‌م ڕووداوه‌دا بێ ده‌نگی و بازدانێكی ته‌واویان به‌سه‌ر دفنكردنی دوو بواری هونه‌ری شانۆ ومۆسیقادا هه‌لبژاردوه كه‌به‌ر له شه‌ڕی جیهانی دوومه‌وه له‌عیراقدا هه‌موو ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان به‌هه‌ر جیاوازیه‌كیانه‌وه ئه‌م دوو بواره‌یان به‌ڕه‌سیمه‌ت ناسیووه. ئه‌گه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ندانی سه‌ربه‌حزب و ده‌سه‌لات هه‌ر پاساوێكی هه‌بێ و یا له‌راستیدا نه‌كرێ هیچ چاوه‌ڕوانیه‌ك له‌و فه‌رمانبه‌ره معاشخۆرانه بكرێ كه به‌ناوی هونه‌ره‌وه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا بوونه‌ته به‌شێك له ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و ده‌ورێكی كاریان هه‌یه له‌پیاهه‌ڵدان وستایشكردنی كارنامه‌ی ئه‌و حزبانه خولانه‌وه له بازنه‌ی پیرۆز ڕاگرتنی مێژووی سه‌ركرده‌وه ئاغا‌و كوێخاو سه‌ره‌ك هۆزو مه‌لیك وپاشاو وه‌زیرو گرزیره‌كاندا. كه‌ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌نرخی فه‌رامۆش كردن وچه‌پاندنه‌وه‌ی ده‌یان ڕووداو كاره‌سات وكێشه‌و گیروگرفتی ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌وا ئاستی چاوه‌روانی له هونه‌رمه‌ندانیك به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ناخی خۆشی وناخۆشی و ژان و ژیانی ئه‌مرٍِۆێ خه‌لكی كوردستانه‌وه هه‌لده‌قوڵێ ده‌بێ شتێكی تربێت. گه‌ر ئاوه‌كه بۆ هونه‌رمه‌ندانی ((مسته‌فید))وا رژاوه كه‌له‌و دۆخه‌دا خولیای ئه‌وان پێشبڕكێی “خانه‌نیشین”بوون بێت، ئه‌و نعمه‌ته‌ی كه تائه‌م دوایانه خه‌لكی كوردستان لێ بێئاگابوون.كاتێ ئه‌م ڕه‌وشتانه بۆ ئه‌وان بووه‌ته پیشه، ڕه‌نگه زۆرجێگه‌ی چاوه‌ڕوانی وگلیكردن نه‌بێت. هه‌ر بۆیه دروست نیگه‌رانیه‌كه له‌وه‌دایه هونه‌رمه‌ندانێك كه‌ده‌كرێ هێشتا هیوایه‌كیان تیدا به‌دی بكه‌ین وهه‌ڵوێستێك له‌به‌رهه‌م و هونه‌ریاندا به‌دی بكرێ، به‌داخه‌وه پێده‌چێت ئه‌وانیش بووبنه قوربانی ئه‌و دۆخه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگێكی ترمان نه‌بیست كه بكرێ له‌م بواره‌شدا جیاوایه‌كانی خۆیان له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی حزب و حكومه‌ت نیشان بده‌ن.
هێشتا نه‌چووه بچێ، جێگه‌ی خۆیه‌تی تابڕیاره‌ی داخستنی ئه‌م دووبه‌شه‌ی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان نه‌كراوه‌ته كارتێكی سیاسی به‌ده‌ست فراكسیونی حزبه سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌له‌ئێسته‌دا هه‌ندێ لایه‌نی عیراقی له‌ناوه‌ڕاست وخواری عیراق كاری بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌وا هونه‌مه‌رندانێك كه‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی حزبی وئیدۆلۆژی ناخه‌نه‌پێش مقه‌ده‌س بوونی ئازادی وئازادی به‌یان وبیروڕاوئازادی هونه‌ر ده‌نگی هاوپشتی خۆیان بخه‌نه‌پاڵ ناڕه‌زایه‌تی شه‌قامه‌كانی به‌غدادو دژ به‌هه‌ر مامه‌ڵه‌و ده‌ستێوه‌ردانێكی ئیسلامی سیاسی له خوێندنگا‌و په‌یمانگانی سه‌رتاسه‌ری عیراقدا بووه‌ستنه‌وه.ئه‌گه‌ر فایرۆسی قه‌ومگه‌رای وناسیونالیزم به‌رچاومان تاریك نه‌كات هه‌ڕشه‌ی ئه‌مڕۆی ئیسلامه‌یه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ربه‌شێكی په‌یمانگانی به‌غدادو خواروی عیراق، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به‌ئیسلامی كردنی هه‌موو خۆیندگاو زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی سه‌رتاسه‌ری عیراق به كوردستانیشه‌وه، بۆیه ده‌بێ له‌گه‌ل ده‌نگی ئه‌م زه‌نگه مه‌ترسیداره‌دا راچه‌نین و راپه‌ڕین !
تێبینی / ئه‌م بابه‌ته له هاولاتی ژماره 691دا بلاوكراوه‌ته‌وه !