تورکیا بۆ پاشه‌کشه‌ی به سه‌ربازه‌کانی کرد له کوردستاندا!
تایه‌ر حاجی حاسه‌ن…..
ده‌کرێت تێڕوانینی جۆراوجۆر هه‌بێت له به‌رانبه‌ر بڕیاردانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی تورکیادا، له کاتێکدا بڕیاری چاوه‌ڕواننه‌کراوی دا بۆ پاشه‌کشه‌ی سوپا داگیرکه‌ر و میلیتانته‌که‌ی بۆ ناو سنوری خۆی. دیاره ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی تورکیا ڕه‌نگه چاوه‌ڕوانی ئه‌و بارودۆخه شکست خواردوه‌ی نه‌کردبێت له کاتێکدا هێزێکی جه‌ماوه‌ری و له هه‌مانکاتدا ڕوو به ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی وا توندی تووشببێت له‌گه‌ڵ هێزی چه‌کدارانی پێکاکادا. ئه‌مه وه‌ک وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ک به- نایه‌ک- که خه‌ڵکی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بوون قبوڵی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای تورکیا بکه‌ن.
له لایه‌کی که‌وه بارودۆخێک ئه‌مڕۆ عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئامانجێک که ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و سیاسی ئه‌مریکا به شوێنیه‌وه‌یه‌تی له عێراق و ناوچه‌که‌دا، بۆ خۆی قورسای زیاتر دروست ده‌کات بۆ ستراتیجه میلیتانتیه‌که‌ی ئه‌مریکا، به هاتنه ژوره‌وه‌ی سوپای تورکیا بۆ ناو کوردستان و عێراق به گشتی.
بۆ هه‌موکه‌سێکی ئازادی خواز، ئه‌مڕۆ زۆر ئاشکرایه که عێراق بووه به مه‌یدانێک بۆ خۆ یه‌ک لای کردنه‌وه‌ی ته‌وازناتی هێزی سیاسی و سه‌ربازی ناوچه‌کان و زلهێزانی دنیاش. له کاتێکدا ئێران وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی خزاندوه‌ته ناو کایه سیاسی و سه‌ربازیه‌کانی میلیشیاکانی ناو عێراقه وه و له‌هه‌مانکدتدا له سه‌رجه‌م وڵاتانی وه‌ک لوبنان و فه‌له‌ستینیش جیگاو ڕێگای به‌رچاوی هه‌یه بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی سیناریۆ ڕه‌شه‌کانی خۆی . ئه‌م هه‌موو ته‌داخوله به‌رچاوانه بۆ خۆیان بوون به ڕێگریه‌ک له‌به‌رده‌م ئامانجه سیاسیه‌کانی ئه‌مریکادا. به‌هه‌مان شێوازیش ده‌سه‌ڵاتی سیای ئه‌مریکاش هه‌مان سیناریۆی ڕه‌شی پێیه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌که.
ئامانجه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که ستراتیجه‌که‌ی پێش هه‌موو ئامانجێکی لایه‌نه‌کانی ناو هاوپه‌یمانیه‌که‌یه‌تی و که‌س له‌سه‌ر و خۆیه‌وه نابینێت، بۆیه خوازیاری بارودۆخێکیش نیه که له‌وه زیاتر بارقورسی بۆ پێک بهێنیت. ده‌نا ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا نیه به شوێن ئارمگایه‌که‌وه بێت بۆ خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی.
له‌م کاتوساته ناجێگیره‌ی بارودۆخی عێراق به‌گشتی و پاوان خوازییه‌ک که هێزه میلیشیای و تائیفیه‌کان به‌شوێنیه‌وه‌ن، ده‌کرێت بۆ هه‌ر هێزێکی ده‌ره‌کی ده‌ره‌وه‌ی سنوری خاکێک که ناوی عێراقه، ته‌داخولاتی خۆیان بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی عێراق گرنگه، ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م هێزه میلیشیایانه‌یه به جێبه‌جێنه‌کردنی خواسته ڕۆژانه‌ییه‌کانیان و بوون به مڵۆزم به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه و ناچارکردنی ئه‌و خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته بۆ نێو سیناریۆ ناڕه‌واکانیان.
ئه‌وه‌ی له زمانی به‌رپرسانی تاقمه حیزبی و ناسیۆنالزمه‌کانی ئه‌مڕۆی ناو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکیا و عیراق به‌گشتی و ته‌داخولاتی ناوچه‌که و جیهانیش بۆ پاشه‌کشه پێکردنی سوپای داگیرکاری تورکیا له ناو خاکی کوردستان، جۆرێک له به‌هانا هاتنه‌وه‌ی ئه‌و ئایدۆلۆژیا شه‌ڕه‌نگێزه‌ی ناسیۆنالیزم ده‌رده‌خات. له کاتێکدا خۆی به نوێنه‌ری سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی نیشتمان و قه‌واره‌یه‌کی سنور بۆ دیاریکراوی خه‌ڵکی خۆی ده‌زانێت، بێجگه له پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی لاواز و نابه‌جێ هیج شتێکی دیکه نیه .
ئه‌گه‌ر وابوایه و ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناسیۆنالیزم و میلیشیاگه‌رانه به ڕاستی نوێنه‌ری خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاکانی خۆیانن، ده‌بێت هه‌قمان هه‌بێت بپرسین له چ کاتێکدا و له کامه بارودۆخدا بوو خه‌ڵکی سڤیل و مه‌ده‌نی داوای ئه‌و هه‌موو داگیرکاری و به‌شمه‌ینه‌تیه‌یان کرد بۆ سه‌ر سه‌ری خۆیان؟ ده‌کرێت بپرسین له‌کامه ساته وه‌ختی مێژوویدا بوو خه‌ڵکی عێراق و ئێران داوای شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان بکه‌ن؟
له کامه ساته‌وه‌خت و مێژووی ڕاسته‌قینه‌دا بوو خه‌ڵکی مه‌ده‌نی داوای دروست کردنی ئه‌و هه‌موو جبه‌خانه سه‌ربازیه بکه‌ن و ئاماده بن له پاروی ده‌می خۆیان و ماڵومنداڵیان بگرنه‌وه به خاتری دروست کردنی پارچه‌یه‌ک چه‌کی زیاتر بۆ کوشتنی هاوشێوه‌که‌ی خۆیان؟
ئایا به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌موی درۆی زۆر زه‌ق نین به‌ناوی خه‌ڵکی سڤیل و مه‌ده‌نیه‌وه ده‌یکه‌ن ؟
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ڕاسستی و شوڤێنیستی سه‌رده‌می عه‌وله‌مه و دیموکرسخوازی جیهانگیری سه‌رده‌مه- هۆکاری ته‌واوی ئه‌و ناڕه‌وایه‌تیانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی چه‌وساوه و به‌شمه‌ینه‌ت به‌رپا ده‌کرێت! ئه‌وه خواستی کۆمه‌ڵێک ملهوڕی ناسیۆنالیزمی، دژ به یه‌کسانی خوازی دانیشتوانی هه‌رچ مه‌مله‌که‌تێکن هه‌ڵده‌ستن به جێبه‌جێکردنی ئه‌و هه‌موو تاوانه به‌رچاوانه‌ی ڕۆژانه دێته به‌رهه‌م؟ ئه‌وه ده‌سه‌لاتی سیاسی نیزامی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌م و ملهوڕه‌کانی تائیفه گه‌ری و مه‌زهه‌ب گه‌رین وا قۆڵیان لێهه‌ڵماڵیوه و کار بۆ قه‌سابی کردنی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن، له سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا؟
ئه‌مانه ده‌سته‌و تاقمێکن به ڕاستی برای یه‌کن؟ بۆ یه ده‌ڵێم برای یه‌کن چونکی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری خه‌ریکی کڕین و فرۆشتنی بێئه‌ملاولای ئینسانه به‌شخوراوه‌کانی سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه‌ن؟ نابینن ئه‌م ده‌سته‌و تاقمانه پاش کوشت و بڕینی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی هه‌رلایه‌ک چۆن ده‌س له‌مڵانێی یه‌کدی ده‌بن و چۆن یه‌کدی ده‌که‌ن به ئه‌ندازیاری هه‌قخوازی! ئه‌وه کامه ڕه‌وشتی عه‌داله‌ت خوازیه که کاتێک داگیر کار، داگیرت بکات و لێشت بکوژێت و ماڵیشت وێران بکات، هه‌رپێی بڵێیت تۆ پیاوێکی زۆر باشیت و خاوه‌ن به‌ڵێنی خۆتیت؟ ئاخر ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌م سه‌رکردانه‌ی ناسیۆنالیزم و میلیشیا گه‌رایانه، ئه‌گه‌ر برای یه‌کدی نه‌بن، ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای خۆیان قبوڵده‌که‌ن! ئاوا به ناڕه‌وایی به‌ر گووله تۆپه‌کانیان بکه‌وه‌ن؟ ئه‌مه چ جۆره ئازادی خوازی و دیموکراسیه‌تێکه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادی خواز خۆیان له گێلێتی و سه‌ردانه‌واندن نه‌ده‌ن؟ ئه‌وه بۆ چه‌ند ده‌یه ده‌چێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه قه‌تڵوعام ده‌کرێت ،هه‌رجاره‌ی ده‌سه‌ڵاتێک خۆی به‌ڕه‌وای نێو ئه‌و قه‌سابخانه‌یه ده‌زانێت؟
ئاخۆ ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک هۆشمه‌ندی به‌رقه‌رار بوونی ژیانێکی یه‌کسانی خوازی هه‌بێت چ جۆره جیاوازیه‌ک هه‌یه له نێوان خه‌ڵکی ئه‌مدیوو بی یان خه‌ڵکی ئه‌و دیوو! چ جۆره جیاوازیه‌ک هه‌یه له نێوان سه‌رمایه‌دارێکی کامه وڵاتی ئه‌م دنیایه هه‌یه! ئایا هه‌ر هه‌مویان قازانجه‌کانیان له چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌که‌ی که‌ی مرۆڤه‌کانه‌وه به‌ده‌ست ناهێنن! کێ دیویه ڕۆژێک له ڕۆژان فلسێک له ئاسمانه‌وه باریبێت بۆ ئه جیهانه چه‌وسێنه‌رانه‌ی که چینی خوێن مژ به‌ده‌ستی دێنن!
ئه‌و بارودۆخه ناجێگیره‌ی ئێستا خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی عێراق ژیانیان تێیدا ده‌گوزه‌رێنن، بۆ هیچ لایه‌ک جیاوازی نیه له کام ڕه‌نگ و له کام ره‌گه‌زی. ته‌نها جیاوازی، جیاوازی چینایه‌تیه. ئه‌وه سه‌رانی هه‌موو حیزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاتن ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌کدین و چۆنیش بۆیان بکرێت خه‌ڵکی ساده په‌لکێشی نێو ئامانجه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌وه ڕه‌نگ و بۆی مه‌زهه‌ب و تائیفه و تاقمه‌کانی دیکه‌یه ئاوا خه‌ڵکی ساده‌یان توشی هه‌زار و یه‌ک ده‌رده‌سه‌ری کردوه و ناهێڵن بۆ چرکه‌یه‌کیش له بێخه‌میدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن؟ که‌وایه به‌رنامه ڕێژی داگیرکاریه‌کانی ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵاتی فاشستی تورکیا هه‌ر له‌و لاوازیه‌ی ناسیۆنالیزمی کوردی و عێراقیه‌وه‌یه بۆیه به ئاره‌زوی خۆی ژیانی خه‌ڵکی ساده و به‌شمه‌ینه‌تی گوندیه‌کان ده‌خاته ژیر ڕه‌حمه‌تی کاولکاریه‌کانی بۆمبه‌کانیه‌وه؟ ئه‌وه داڕوخانی سیناریۆ ڕه‌شه‌کانی سیاسه‌تی ئه‌مریکی و ناسیۆنالیزم و ئیسلامی سیاسیه که هه‌رهه‌مویان پێکه‌وه خه‌ڵکی ساده‌ی عێراقیان کردووه به ئامنجی پلانه‌کانی خۆیان، ئه‌ویش له‌به‌ر جێگا‌و ڕێگایه‌ک که عێراق خاوه‌نی زۆرترین سه‌رچاوه‌ی ژیر زه‌وینی کانه نه‌وتیه‌کانه.
ئاخر ئه‌مه لاپای چی ؟ کاتێک ئه‌حمه‌دی مه‌حمودی نه‌ژاد، هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆی توند ده‌کاته‌وه به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی بۆش و حکومه‌ته‌که‌ی، نرخی سوته‌مه‌نی زیاد ده‌کات و له‌م هاوکێشه ناڕه‌ویه‌شدا ده‌بێت خه‌ڵکی ساده‌ی ئه‌م دنیایه باجی ئه‌و هه‌ڵایسانه ئابوریه بده‌ن؟ که‌وایه کێ قازانج مه‌نده و کێش زه‌ره‌ر مه‌ند! ئه‌مه کۆی هاوکێشه‌که‌یه. له کاتێکدا سه‌رانی ناسیۆنالیزم هه‌موو هاتوهاوارێکیان به ناوی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکانه‌وه‌یه.
ئه‌گه‌ر وایه بۆ ئه‌وان ملیارد لێر و، به چه‌نیدن ملیارد به شه‌ریش بێژیان؟
ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ئه‌حزابی ناسیۆنالیزم‌و نیزامی سه‌رمایه‌داریه؟
بۆ چی که‌مالیسته‌کانی باڵی سه‌ربازی فاشستی تورک‌و، چ لایه‌نه سیاسیه‌که‌ی باڵی ئیسلامگه‌رای ئه‌ردۆگان و، چ بۆشی هاوپه‌یمانیان و، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌ناوی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئیدعای شه‌راکه‌تی ژیانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکان ده‌که‌ن، بۆ ئاماده نین ژیان به چه‌ندین ملیۆن خه‌ڵکی دانیشتوی کوردی به‌شی باکور به ڕه‌واببینن! ئاخۆ ده‌کرێت بڵێین ئه‌م به‌ڕێزانه ئاماده‌ن ڕوخسه‌تێک بده‌ن خه‌ڵکی کوردستان به ئازادی خۆیان بژین و کامه ژیانیان پێڕه‌وایه هه‌ڵی ببژێرن؟ هه‌رهه‌مویان له‌نێو درۆی گه‌وره و سه‌رخستنی دۆلاره‌کانیاندا شه‌وڕۆژه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئێمه‌ش ده‌ده‌ن به‌ده‌ستی ڕۆحمه‌تی خوایه‌ک که هه‌رخۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان؟
بۆ یه باشترین ڕێگا چاره بۆ خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت ئه‌وه‌یه که چیدی نه‌چنه ژێر باری ئه‌و پیلانه شه‌ڕه‌نگێز و نا عادیلانه‌یه‌ی سه‌رجه‌م سیاسه‌ته ناسیۆنالیزمه سیاسی و ناوچه‌ییه‌کانی جیهانه‌وه و هێڵی سیاسی خۆیان جیابکه‌نه‌وه له ته‌واوی هیڵه سیاسیه‌کانی ئه‌و ده‌سته و تاقمانه، ئه‌مه رێگا چاره‌سه‌ری بێده‌رده‌سه‌ریه بۆ کۆتایهاتن به سه‌رجه‌م به شمه‌ینه‌تیه‌کانی ژیان؟
03.03/2008
هۆڵاندا