زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتووی کوردی و ئه‌لفوبێی کوردی…به‌شی – سێیه‌م
د. ره‌فیق سابیر….
به‌شی سێیه‌م : یه‌ک زمان و یه‌ک ئه‌لفوبێ
1-ئه‌لفوبێی کوردی
*ئه‌لفوبێی لاتینی-تورکی بۆ کورد سیمبوول و هاوواتای (سینۆنیم)ی کوشتنی زمان و کولتووری کوردییه.
*کوردی باکوور، ئه‌گه‌ر به تورکیش بنووسێت، ده‌توانێت له رێی ئه‌لفوبێی کوردییه‌وه خۆی له تورک جیا بکاته‌وه.
هه‌ر زمانێک که له زمانی ئاخاوتنه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ زمانی نووسین، سیستمی نووسینی خۆی و ئه‌لفوبێی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت، یان داده‌هێنێت. کاتێک زمانانی گه‌لانی ئه‌وروپای رۆژئاوا، بوونه زمانی نووسین، ئه‌لفوبێی لاتینی به‌کار هێنرا. چونکوو ئه‌و سه‌رده‌مه و پێشتریش زمانی لاتینی، زمانی ئه‌ده‌بیی یه‌کگرتوو و زمانی ستانداردی ئه‌و وڵاتانه بوو. ئه‌م زمانه و ئه‌لفوبێیه‌که‌ی له کڵێسا و خوێندنگاکانی سه‌ر به کڵێسادا، که ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واریی بوون، ده‌خوێندران. زمان و ئه‌لفوبێیه‌کی دیکه نه‌بوون، که له سیستمی خوێندندا مونافه‌سه‌ی لاتینی بکه‌ن. کاتێک زمانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاتانه، وه‌ک زمانی نووسین و خوێندن و ده‌وڵه‌ت ده‌رکه‌وتن و گه‌شه‌یان کرد، جێگای زمانی لاتینییان گرته‌وه. ……..