
وه‌ره‌وه ،گوێ له‌دڵم بگره ….. مارف عمرگوڵ
Closed
بڕۆ… له‌هیچ ڕێگه‌و مهنزڵێكا ڕامه‌وه‌سته
نهمانگهشهو ..نهتاریكه شه‌و ،پرس به‌هیچیان مه‌كه
نهڕێگرو نهجێگرو نهفهرماندهو نهبهرپرسیار
هیچیان به‌رپرسیاری تۆنین ،
تۆ ته‌نها یه‌ك به‌رپرسیارت هه‌یه ، من ده‌یناسم ،
هه‌رمن ده‌زانم ،
كێ ده‌توانێت ڕێگات لێ بگرێ و كۆت و پێوه‌ندت بكات
ئه‌گه‌ر نازانی ،
له‌ئه‌ستێره بپرسه : كێ شه‌یدای جریوهته ؟
له‌مانگ بپرسه : كێ سه‌وداسه‌ری تیشكهكانته ؟
له‌چه‌م بپرسه : كێ عه‌وداڵی هاژهته؟
له‌كانی بپرسه :كێ ئه‌وه‌نده‌ی مانگ تۆی خۆشده‌وێ ؟
ئه‌گه‌ر هیچیان نه‌هاتنه وه‌ڵام ،
ئه‌وسا وه‌ره‌وه بۆلای دڵه سهوداسهرهكهی خۆم
ئیتر هیچت پێناڵێم وگوێ بگره…
سلێمانی
17/10/2009