تیرۆژه شیعر …… نوری بێخاڵی
كۆكردنه‌وه‌ی ورده لمی بیره‌وه‌ری پیاسه‌كانی قه‌راخی ئێواره‌ن!
له نیشتنه‌وه‌ی په‌پووله‌یه‌ك ده‌چم من،
كه دێمه ناو ژیانته‌وه،
بۆیه نیگات هه‌میشه به شوێن سه‌فه‌ر و باڵه فڕێكانمه‌وه‌یه!
……………
هێنده‌ی دڵۆپێ باران
ژیانم تێدایه
ئه‌ویش ده‌سپێرمه ده‌می تینووی تۆ!
………..
ئه‌وه‌نده به‌س نییه خۆشم بوێیت
ئه‌وه‌نده به‌س نییه بیرم بكه‌یت
من بڕی عیشقم به‌وانه ناشكێ !!
………….
به یار بڵێن چیدی به شوێن سێبه‌ری مندا نه‌گه‌ڕێ
چرای نیگام له ته‌وێڵی ئه‌ودا پڕشنگ ده‌دا!
به یار بڵێن چیتر به دیار چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م دانه‌مێنێ
یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌فه‌رم چاوی ئه‌و بوو
دوا وێستگه‌ی پشوودانم دارستانی پرچه ئاڵۆزكاوه‌كه‌یه‌تی
به‌یار بڵێن بۆ هه‌میشه له‌ناو ئه‌وم و
تاهه‌تایه له من ده‌ڕژێ!!
…………
بارانێك شك نابه‌م له تۆ ته‌ڕتر
هه‌ورێكم نه‌دی له تۆ ئاوستر به ژیان
تۆ له ره‌حمی چ زه‌ریایه‌كه‌وه هاتوویت؟
………….
چیدی به شوێن خۆتدا مه‌گه‌ڕێ
زه‌نگی ده‌رگای دڵم لێده
سۆراخی خۆت ده‌دۆزیه‌وه!
…………..
به بڕێك هه‌ناسه ده‌ژیم
ئه‌ویش شنه‌ی پرچی تۆیه
ده‌ڕژێته سییه‌كانمه‌وه!
………..
نیگاكانم له‌به‌ر قاپی تۆ جێماون
ئه‌وه بۆیه هه‌ركێ سه‌یری چاوم ده‌كات
وێنه‌ی تۆی تیادا ده‌بینێ!
………….
ناتوانی وام لێبكه‌یت
له كوشتنی خۆم هه‌ست به په‌شیمانی بكه‌م
مادامه‌كێ له نێو لاپه‌ڕه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانمدا
كوشته‌ی ده‌ستی دابڕان بم!
………..
شه‌رمم به‌وه نییه
تا مردن له‌به‌ر قاپی نیگات هه‌لتروشكێم
چوون ئه‌وه سواڵ نییه من ده‌یكه‌م،
به‌ڵكو هاتووم خودی دزراوی خۆم ببه‌مه‌وه!!
…………
ره‌نگه له ئێواره پیاسه‌یه‌كی پڕ تریقانه‌وه‌تدا
به ده‌م شنه‌یه‌ك،
پاشماوه‌ی خۆڵه‌مێشك بڕژێته چاوه‌كانت
نیگه‌ران مه‌به،
چاوه‌كانت هه‌ڵمه‌گڵۆفه،
ئه‌وه پاشماوه‌ی رۆحی منه،
خه‌می دووریت كردوویه‌تیه سوتوو!
…………
به‌یانییه‌ك
شایه‌تحاڵی شه‌ڕی شه‌ونم و هه‌تاو بووم
شه‌ونمم دی
ته‌قه‌ی له تیشكی خۆر ده‌كرد!
ئاخر سه‌خته بێ ویستی خۆت
ده‌می ماچت له لێوی گوڵێك بستێنن!!
………..
كه‌ی باوه‌ڕت به‌وه هێنا
گۆماوی سووری خۆرنشین،
سه‌رچاوه‌كه‌ی رووباری خوێنینی منه
ئه‌وده‌م تێده‌گه‌ی عیشقی تۆ،
چۆن چه‌قۆی ناوه‌ته بینم!!
………….
ریشم سپییه گوناهی تۆ
سه‌رم رووته تاوانی خۆت
كه‌چی خۆشبه‌ختم ده‌بینم
ئه‌و تاوان و گوناهانه‌ت
تۆوی عیشقیان تیا رواندووم
هێزی گه‌نجێتیان داومه‌تێ و
دڵیان له ترپه نه‌خستووم!
…………….
كاتژمێری ته‌مه‌نم له‌سه‌ر هاتنی تۆ میقاته‌و
گوێم له زرنگه‌ی زه‌نگی نه‌بوو
له‌وه‌یه هه‌ر نێیت، یان دره‌نگ بێیت
ده‌ترسم تا ئه‌و كاته‌ی تۆ دێی،
ژه‌نگی مه‌رگ هه‌مووی بخوا!
……………
كه باران دێ بیرت ده‌كه‌م
ته‌ڕێتییه‌كه‌ی له تۆ ده‌كا
كه شنه دێ
خه‌یاڵم دێته‌وه لای تۆ
چوون وه‌كو خۆت
نه‌رم ده‌ڕژێته ناخمه‌وه!
نامه‌یه‌كت بۆ ده‌نێرم
سپی سپی،
ره‌نگی له دڵی تۆ ده‌كا
خاڵی له وشه،
لێوڕێژ له بۆنی ئه‌و ئێواره‌یه‌ی
ده‌می پڕ كردین له ماچ و
نیگای پڕ كردین له تریفه!
…………..
لێوم تامی هه‌ناری مزری گرتووه و
په‌نجه‌كانیشم ره‌نگی سێ‌و
ناوقه‌دیشم بۆنی عه‌رعه‌ر
ئای خوایه، كه خۆشبه‌ختم
ئه‌و یاره‌ی من باخچه‌یه‌كه،
هه‌موو وه‌رزان له جه‌سته‌ی مندا به‌ر ده‌گرێ!
………….
وه‌ی له‌و ده‌سته‌م
هه‌ر له هه‌ستی منداڵ ده‌كا
بۆنی مه‌مكت هه‌زار رۆژه رێگه دوور بێ
په‌ی پێ ده‌با!
……………
به‌م زریانه سارد و سڕه
بیرم نه لای ئاگردانه و
نه خواردنه‌وه‌ی پێكێ وێسكی
ته‌نها و ته‌نها
خه‌یاڵ ده‌مباته‌وه ئه‌وێ
نێو باوه‌شێكی گه‌رم و گوڕ!!
……………
به‌و پیرییه‌ی ته‌مه‌نمه‌وه
چه‌ند منداڵێكی لاسارم
به‌ده‌ست خۆم نییه،
مه‌راقی چاوی هه‌نارم!!
…………..
ئه‌و رۆژه دكتۆر پێی وتم:
رێژه‌ی كۆڵستڕۆڵت به‌رزه،
باشترێكه گۆشتی سوور و به‌رهه‌می سپیایی نه‌خۆی
له ناوه‌وه‌مڕا پێكه‌نیم
وای له دكتۆر
كه نازانێ
خوم به گۆی گۆشتێك گرتووه
پڕه له سپیایی ژیان!!
…………
ئێستا هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌م
چۆن ئه‌و هه‌موو شه‌قه‌م له‌و تۆپه‌دا،
كه به منداڵی گریانی ژیر ده‌كردمه‌وه و
به‌و ته‌مه‌نه‌ش،
ده‌ستی له‌رزۆكی سه‌رمابردووم
گه‌رم گه‌رم داده‌هێنێ؟!
………..
ده‌ڵێن مارانگاز
له بینینی گوریسیش ده‌سڵه‌مێته‌وه
ئه‌ی بۆ من گه‌ر، شه‌و تا به‌یان
زوڵفت بئاڵێته گه‌ردنم،
هێنده زیاتر ترسم لێ ده‌ڕه‌وێته‌وه؟!
…………..
سێبه‌ریت و لێم نابیته‌وه
سێبه‌رێكی دوور، به‌ڵام پڕ
باشترێكه خۆم له خۆر نه‌دزمه‌وه
نه‌با داسی دابڕانێك قه‌دم ببڕێ و
مه‌رگی تۆ بیناییم كوێركا!
………….
وای له‌تۆ!
چۆن ده‌توانی به‌و رۆحی فریشته‌ییته‌وه
نیگات بكه‌یته دۆزه‌خی سوتانی رۆحێكی دی؟!
……………
كه خه‌یاڵم ده‌چێته سه‌ر بۆنی بنا گوێ و گه‌ردنت
ده‌چم لوتم له هه‌نارێكی باخچه‌كه‌م ده‌سووم!
…………….
گه‌لێ خۆشیم به خوناو دێت
ده‌زانن بۆ؟
له دڵۆپی ئه‌و ئاره‌قانه ده‌كات،
كه له گۆنای ئه‌و ده‌تكێن
ئه‌و ده‌مانه‌ی به‌شه‌رمه‌وه،
چرپه‌ی ماچێك به گوێی ده‌می تینووم ده‌دات!
………..
كێ پێی وایه دڵی هه‌نار كرمێ ده‌بێ،
سیحری مژین نابه‌ڵه‌ده!
ئاخر هه‌نار، كه هه‌ناوی وشك وشك داده‌گه‌ڕێ
ئاوی ژیانی ناوه‌وه‌ی،
ده‌به‌خشێته ده‌می تینووی باخه‌وانه هیلاكه‌كه‌ی!
………….
پێم وا نییه گوناه ده‌كه‌م
چوون كتێبی چاوه‌كانت،
فێری وانه‌ی تۆبه‌م ده‌كات!
………..
هێنده ژیانه‌ی كه هه‌مه،
هێزی ئه‌وه تێم ده‌گه‌ڕێ
با دووریش بێ،
كه شنه‌ی هه‌واڵێك ده‌نێرێ
بێئومێدی وه‌ك ماشێنی
ده‌ست شوفێری سه‌ره‌ڕۆیه،
به به‌رچاوم وه‌رده‌گه‌ڕێ!!
……….
به‌یانی بۆ سۆراخی كاغه‌زێك
گیرفانی كراسه‌كه‌م گه‌ڕام
ده‌ستێكی نه‌رم له‌ناویدا به‌جێمابوو
ده‌ستی تۆ بوو
له ژوانی دوێ ئێواره‌دا
بۆ نه‌ختێ گه‌رم داهاتن،
خۆی له دڵم مه‌ڵاس دابوو!!
………
وای له منێ
چیم دابوو له گه‌مه‌ی عیشق،
كه‌سێ هه‌یه هێنده تامه‌زرۆی شێتی بێ؟!
………….
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
هێنده‌ی رۆحم لێم نزیكیت،
كه‌چی هێشتا هه‌ر خه‌ریكی
گه‌ڕانم به‌دوای تۆدا!!
…………..
هه‌ست ده‌كه‌م منداڵ ده‌بمه‌وه
ئه‌وه نییه،
گڕوم به بۆنی باوه‌ش و
گه‌مه‌ی نێو باخچان گرتووه!
……………
بۆیه مه‌راقی خۆرنشین رژاوه‌ته نێو رۆحمه‌وه
چوون هه‌ست ده‌كه‌م،
دڵۆپ دڵۆپ خوێنی منه
به ده‌ستی تۆ له ئێواره رژێنراوه!!
…………
ئێواره وه‌ك پرچت ره‌شه
كه‌چی پڕم ده‌كا له رووناكی
چوون چرای دوو چاوه‌كانت،
له ته‌وێڵیدا ده‌بریسكێته‌وه!!
…………….
ئێواره زۆرم سه‌رما بوو
چوومه ئه‌وسه‌ر كۆڵانی یاده‌وه‌رییه‌كان و
له په‌سێوی ماڵی ته‌نیایی رۆحمدا،
هه‌ڵتروشكام
به خوێندنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی غوربه‌تی تۆ
تێر تێر، خۆم گه‌رم كرده‌وه!!
……………..
تایه‌كی گه‌رم دایگرتم
زانیم دیسان
گڕی دووری و سوێی دیدارته،
له ناخمدا داده‌گیرسێ!
………….
له بیركاری كۆڵه‌وارم،
ئه‌وه‌نده نه‌بێ ده‌زانم،
تۆ + من
یه‌كسانه به جاویدانی و
من – تۆ
یه‌كسانه به گڕ و گڵكۆ!!
…………
ئێواره به به‌رده‌م ماڵتاندا ره‌ت بووم
شوێن په‌نجه‌ی خۆم،
به سه‌ر یاخه‌ی ئه‌و كراسه‌ته‌وه بینی
كه به بالكۆنی خانوه‌كه‌تان هه‌ڵواسرابوو!!
……….
خوا (چیخۆف) بگرێ ئازیزان
ئه‌و نه‌بوایه،
به‌و ته‌مه‌نه چیم دابوو له یاداشت كردنی
ئه‌و نامه و بیره‌وه‌رییانه‌ی،
هه‌موو رۆژێ
نیگاكانم پڕ ده‌كه‌ن له فرمێسكی خه‌م!!