
به‌کار هێنانی دراما و شانۆ بۆ باشتر فێربوونی منداڵ له خوێندنه‌وه‌و نووسیندا
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان جه‌ختیان له‌وه کردۆته‌وه که کاریگه‌ری گه‌وره‌ی دراما و شانۆ ده‌تواندرێت به‌جوانی بقۆزرێته‌وه بۆ پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنی منداڵ له‌رووی زانیاری و ویژدانی ، ئه‌مه‌ش به‌دابینکردنی سه‌رچاوه‌کان بۆ مامۆستایان دێته‌کایه‌وه ، ئه‌گه‌ر چی تاوه‌کو ئێستا که‌لێنێک هه‌یه له نێوان به‌ها چه‌مکه‌که‌ی و نێوان پراکتیزه‌کردنی به‌شێوه‌یه‌کی کرداری.
ده‌توانین به‌کورتی ئه‌و هۆکارانه ده‌ستنیشان بکه‌ین که وا له مامۆستایان ده‌کات که دوودڵ بن و قه‌ناعه‌تیان نه‌بێت له پرۆسه‌ی به‌کارهێنانی دراما و شانۆ له چالاکییه‌کانی ناو پۆل :
1- له لێکۆڵینه‌وه‌وتوێژینه‌وه‌کاندا له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی شانۆگه‌ری بۆ پێشخستنی میتۆده‌کان، مامۆستایه‌کان تووشی سه‌رسووڕمان و شۆك ده‌بن له جۆراوجۆری زاراوه‌کانی به‌کارهاتوو له دراما و شانۆ وه‌کو : درامای داهێنه‌ر، درامای پێشکه‌ووتوو ، پرۆسه‌ی دراما ، درامای په‌روه‌رده‌یی ، درامای سروشتی ….هتد.
2- فه‌رامۆشکردنی چالاکیه‌کانی درامی له میتۆدیۆکا‌نی خوێندن وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر پێویست نه‌بێت.
3- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رنامه‌کانی په‌روه‌رده بۆ مامۆستایان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی په‌یوه‌ندار به دراما و شانۆ پێشکه‌ش ناکات ، بۆیه مامۆستیان هیچ چالاکی درامیان بۆ مه‌یسه‌ر نابێت.
4- زۆربه‌ی چالاکیه درامییه‌کان به پله‌ی یه‌که‌م له‌رێگه‌ی یاری ئه‌نجام ده‌درێت ، ئه‌مه‌ش وای کردووه که مامۆستایان وا بیربکه‌نه‌وه که منداڵه‌کان لایه‌نی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێربوون فه‌رامۆش ده‌که‌ن.
به‌پێی ئه‌م هۆکارانه که ده‌بنه گرفت له‌به‌رده‌م به‌کارهێنانی دراما‌و شانۆ له‌لایه‌ن مامۆستایان به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی له ناو پۆل ، ئه‌م باسه‌مان باس له سیفه‌ته‌کانی دراما و شانۆ ده‌کات ، له‌گه‌ڵ ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌که‌ی له پێشکه‌وتنی خوێنه‌نه‌وه و نووسینی قوتابیان و به‌کارهێنانی باشترین و ساده‌ترین شێواز.
زرا‌وه ئاڵۆزه‌کان:
له رووی مێژووه کاری درامی منداڵان زیاتر په‌یوه‌ست بووه به فێربوون نه‌وه‌کو به لێکۆڵینه‌وه‌ی شانۆیی له‌م ڕوانگه‌وه چه‌ندین تیۆر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له سه‌ر په‌روه‌رده دروست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌م کارانه نه‌یان توانیوه ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر ناوێکی دیار کراو بۆیه هه‌ر زاراوه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان به‌کار هاتووه گوزارشت له شێواز و ڕێگایه‌کی تایبه‌ت ده‌کات ، به‌هه‌مان شێوه‌ش دراما‌و شانۆ که بریتیه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان له ناو پۆل ده‌بێ جه‌خت له گواستنه‌وه‌ی درامای په‌روه‌رده‌یی بۆ پرۆسه‌یه‌کی فێر بوون بێت له رێگه‌ی به‌کارهێنانی دراما بێت وه‌به‌پێچه‌وانه‌ش.
چالاکی درامی زۆر پێویسته بۆ پێشخستنی خێرای خوێندنه‌وه و نووسین ؛ چونکه منداڵان ده‌توانن به‌شداربن له خوێندنه‌وه و نووسین وه‌کو پرۆسه‌کی گه‌یاندن گشتگیری جگه له‌مه‌ش لێکۆڵه‌وه‌ران توانیان ئه‌وه بدۆزنه‌وه که داواکارییه‌کانی عه‌قڵی منداڵ بۆ تێگه‌یشتنی دراما هاوشێوه‌یه سه‌بارت به‌و منداڵانه‌ی له پرۆسه‌ی خوێندنن.
بۆنموونه : مانای خوێندنه‌وه واته وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌رێگه‌ی مامه‌ڵه‌کردنی قوتابی له‌گه‌ڵ په‌رتووکی قوتابخانه ، به‌ڵام پرۆسه‌ی دراما ئاماژه به شێوازی فێربوون ده‌دات به‌وه‌ی منداڵ به‌شدار ده‌بێت خه‌یاڵ و سه‌رپێی و هه‌ره‌مه‌کی له‌میانه‌ی ماناکه‌ی و شێوازی په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه له نێوان مامۆستا و قوتابی.
ساده‌و ساده‌کاری چالاکی درامی:
زۆر له مامۆستایان هه‌ست به ترسناکی ده‌که‌ن له سه‌رپه‌رشتی قوتابیان له کاتی ئه‌نجامدانی چالاکی درامی، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت زۆربه‌ی چالاکی درامی داوا له مامۆستایان ناکات که ئه‌زموونێکی شانۆگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت، سروشتی چنینکاری له دراما و شانۆ وا ناخوازێ به‌هه‌موو یاسایه‌ک یا‌ن ڕیزبه‌ندی شانۆی په‌یره‌و بکات .
له‌کاتی به‌کارهێنانی دراما و شانۆ وه‌کو شێوازی وانه‌گوتنه‌وه له سه‌ر مامۆستا وا سه‌یری بکه‌ن که ئه‌م پرۆسه‌یه زیاتر چه‌مکێکی فه‌لسه‌فییه له‌وه‌ی نموونه‌یه‌کی میتۆدییه.
چه‌ند نموونه‌یک له‌سه‌ر چالاکی درامی که ده‌تواندرێت به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی جێبه‌جێ بکرێت:
1- به‌کارهێنانی دووبارکردنهوهی نواندنی چیرۆکی درامی بۆ په‌ره‌پێدانی توانه‌کانی منداڵان له گێڕانه‌اوه‌ی چیرۆک:
له‌کاتی دووباره‌کردنه‌وه‌ی نواندنی چیرۆکی درامی، منداڵان ده‌ست ده‌که‌ن به نواندن یا‌ن بووکه‌ڵه به‌کار ده‌هێنن بۆ نمایش‌کردنی چیرۆکه‌که پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی جوان داده‌ر‌ێژرێته‌وه.
مارتینز (1993- martinez) له توێژینه‌که‌یدا زۆر به وردی باس ده‌کات که چۆن مامۆستایان ده‌توانن ره‌چاوی هه‌ستی منداڵان بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی بونیادی چیرۆک بکه‌ن له رێگه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر دووبارکردنهوهی نواندنی چیرۆکی درامی، ئه‌م شێوازه‌ش وا له قوتابی ده‌کات حه‌زی له خوێندنه‌وه و نووسین بکات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر.
2- ئاوێته کردنی پرۆسه‌ی دراما له‌گه‌ڵ فێربوونی نووسین:
چۆن به هۆی دراما فێربوون و نووسین له‌لای منداڵان پێش ده‌که‌وێت؟ چۆنیه‌تی نووسین بۆ منداڵان ڕووونده‌کرێته‌وه، چۆن له نووسین و خوێندنه‌وه تێ‌یان ده‌گێنن؟ ئه‌مه‌ش به جۆری پرسیاره‌کانی مامۆستا ده‌بێت بۆنموونه: ئاژه‌ڵی دڕنده له کوێ ده‌ژیت؟ ده‌تواندرێت له‌رێگه‌ی وه‌ڵامه‌کان چیرۆکێک بنووسرێت و به‌شێوه‌یه‌کی درامی به‌ر‌جه‌سته بکرێت.
3- چالاکی درامی له رێگه‌ی یاری:
ده‌بێ مامۆستایان ئاگادار بن که یاری و چێژ و رابوواردن یه‌کێکه له دیارده‌کانی دراما و شانۆ ، به پێی پێشنیازاکانی ماک ماستر
(( Mc Master 1998 )) ده‌بێته پاڵنه‌رێکی به‌هێز بۆ فێربوون چونکه سه‌ربه‌ستی ته‌واو ده‌دات به‌قوتابی له به‌هێز کردنی زمان و دیالۆژ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابی له یاری چێژ وه‌رده‌گرێت بارودۆخێکی گونجاو ده‌خوڵقێنێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زوی زیاتر بێت بۆ خوێندن.
کامه‌ران حاجی ئه‌لیاس