ئاستی سیاسه‌ت و دیبلۆماسی کوردی
چالاکی حیزبی ناتکات به سیاسی. سیاسه‌ت پێویستی به عقول و مه‌عریفه‌ت هه‌یه، سیاسه‌ت پێویستی به که‌سانێکه که مه‌عریفه‌تێکی قوڵی مه‌یدانه‌که‌ی هه‌بێت که له میکانیزمی شاراوه‌ی سیاسه‌ت تێبگات.
له نووسنی پێشوو باسی ( یان ئێلیاسۆن)م کرد. وه‌زیڕێکی کۆنی ده‌ره‌وه‌ی سوید، یان ئێلیاسۆن عقولێکی سیاسه‌ت و دیبلۆماسییه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، خۆی به زاری خۆی ده‌بێژێ من زیاتر دبلۆباتم وه‌ک له سیاسی. جاڕیک وه‌زیری ده‌ره‌وه، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی حکومه‌ت، سه‌رۆکی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ دارفۆر له سودان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ شه‌ڕی ئێراق- ئێڕان له ساڵانی 1980 ،( جارێکیان له‌سه‌ر تهلهفیۆن باسی سه‌ددامیان لێپرسی گووتی: که ده‌یانبردی بۆ لای سه‌ددام، له‌م مه‌مه‌ڕ بۆ ئه‌و ژوور دیانکردی به‌و مه‌مه‌ڕ بۆ ئه‌و ژوور ، کاتێکیش که دهگیشیتیته لای سه‌دام هه‌ستت ده‌کرد به ته‌واوی بچوک بوویته‌ته‌وه) . کاتێک که کاری نه‌بێت ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ زانکۆ و ده‌رسوتنه‌وه‌ی علومی سیاسی.
هێنری کیسنجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وی به‌ناوبانگی ئه‌مریکابوو موهه‌ندیسی سیاسه‌ته. که وازی هێنا گه‌ڕایه‌وه بۆ زانکۆ و ده‌رسوتنه‌وه‌ی علومی سیاسی. ( جارێک ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی عه‌شایری کوردی بڕیوه له ساڵانی 1970، وه هه‌روه‌ها له یاداشته‌کانی ته‌نها به دوو دێڕ باسی کورد ده‌کات.)
ڕیمۆن باڕ له فه‌ڕه‌نسا ، جاڕیک وه‌زیری ئابووری، جارێک سه‌رۆک وه‌زیران بووه و جارێکیش کاندیدی سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا. پاشان وازی هێنا و گه‌ڕایه‌وه بۆ زانکۆ و ده‌رسوتنه‌وه‌ی زانستی ئابووری.
جا له‌م رووه‌وه:
به راستی جێی سه‌رنجه، له کوردستان سیسته‌م یا (خوو) ی ته‌قاعود کردن هه‌یه، به گوێره‌ی مێدیاکان له کابینه‌ی پێشوو هه‌موو وه‌زیره‌کان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیان ته‌قاعود کرد و سه‌ر و سه‌یاره‌ی باشیان دانێ ( که شتی وه‌ها له هیچ وڵاتێک نییه و ئیبداعی کورده، بۆ زانیاری له سوید به هاوکاری حکومه‌ت و دائیره‌ی بێ‌کاری ئیشیان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌یان ته‌مه‌نی ته‌قاعودیان نه‌بوو و گه‌نج بوون. ئاشکرایه که له دائیره‌یه‌ک یا له شوێنێک کاریان بکردایه میلله‌ت زیاتر سوودی لێ وه‌رده‌گرتن!!.
ته‌ماشای دوو حیزبی گه‌وره‌ی کوردیم کرد یه‌کێتی و پارتی، له سه‌رکردایه‌تی پارتی ته‌نها دوو خوێنده‌وارم دۆزیه‌وه ئه‌ویش( رۆژ نوری شاوه‌یس و هوشیار زێباری)، له سه‌رکردایه‌تی یهکتێش دوو خوێنده‌وارم دۆزیه‌وه ئه‌ویش( به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد مه‌عسوم). ئینسان له‌وانه‌یه پرسیار له خۆی بکات ئه‌م حیزبانه‌ی کورد بۆ حه‌ساسیه‌تیان به‌رامبه‌ر به خوێنده‌وار و عقول هه‌یه!!.
شتێکی دی که جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که واده‌رده‌که‌وێت کورد جیاوازی سیاسه‌ت و دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ (بوون به پیاو) ناکات. هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی سیاسی جیاوزه له‌گه‌ڵ بوون به پیاوی لایه‌نێک. ئه‌و میلله‌ته به‌ره‌ڵاکراوه و هه‌رچیان پێ ده‌ڵین ئه‌وه ده‌که‌ن، که‌بووه‌ته گۆڕانکاریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری کۆنترۆل نه‌کراو، حکومه‌ت خاوه‌نی هیچ پرۆژه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری خۆی نییه، ته‌نها بانگه‌وازی دیموکراتی و لیبرالیزم ده‌کرێت. به‌ڵام هه‌موو وڵاتێکی لیبراڵ و دیموکرات خاوه‌نی پلانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری خۆیه‌تی و وڵاتێکی تر شتی به‌سه‌ردا ناسه‌پێنێت. ده‌سه‌ڵات و هێزی سیاسی میلله‌تێک ده‌توانێ بکه‌وێته هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی سیاسی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی هاوبه‌شی دوور یا نزیک و هاوکاریکردنی سیاسی به‌ردوامی نێوان، بێ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌ی ته‌سلیم بکات.
رزگار حه‌سه‌ن له – سوید-ه‌وه